❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رِزگاركردنى ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-09 17:27:38

standard
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2009-02-15
په‌یامه‌كان: 18

رِزگاركردنى ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا

رِزگاركردنى ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا



له‌ ده‌ق و یاساكانى قورئانى پیرۆزدا بۆ رِزگاركردنى ئافره‌ت وه‌ یه‌كسانى له‌ نێوان ئافره‌ت و پیاودا كه‌ خواى گه‌وره‌ كاتێك دروستى كردوون له‌ یه‌ك كه‌س.وه‌ هه‌مویانى یه‌كسان كردووه‌






له‌ كێشه‌ى ئافره‌ت و رِزگاركردنیدا زۆربه‌ى ژیرمه‌ندان جیاوازیان نییه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ كێشه‌ى ئافره‌ت به‌ درێژایى مێژوو وتاوه‌كو چه‌رخى ئێستامان له‌ هه‌موو سته‌مگاو كۆت وبه‌نده‌كاندا هه‌ڵگیراوه‌و نه‌كراوه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌وه‌ى له‌ لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ هه‌ڵگیراوه‌,وه‌ بیرمه‌نده‌كان جیاوازى له‌ بیروبۆچونیاندا نییه‌ كه‌ ئافره‌ت ( كێشه‌ى هه‌یه‌),وه‌ رِزگاركردنى- كه‌ئه‌گه‌ر وابه‌سته‌ بێت به‌ رِزگاركردنى پیاوه‌وه‌-پێویستى زۆر به‌جیاكرنه‌وه‌و تایبه‌تمه‌ندێتى زۆر و گرنگى زۆر هه‌یه‌. به‌لاَم ئه‌و شته‌ى كه‌ جیاوازى دروست ده‌كات و ناكۆكى ناوه‌ته‌وه‌ له‌ ئاستى جیهاندا (نمونه‌ى شیاو)ه‌ كه‌ رِزگاركردنى رِاسته‌قینه‌ى ئافره‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.له‌وىَ دا نمونه‌ى رِۆژئاواى لاده‌ر هه‌یه‌ نمونه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ژنانه‌ى رِۆژئاواییه‌كان كه‌ ئه‌یه‌وێت رِه‌گه‌زى مىَ له‌ ده‌ورى خۆى خرِ بكات له‌ جیهانێكدا خاڵى له‌ پیاو,كه‌ ژنان شۆرِش ده‌كه‌ن دژى پیاوان  وه‌ دژى ئه‌و فیتره‌ته‌ یه‌كسانه‌ كه‌ خوا مرۆڤى له‌سه‌ر رِاهێناوه‌, وه‌ شۆرِش ده‌كه‌ن دژى هه‌موو به‌هاو ئایینێك, كه‌ ئه‌و نمونه‌ رِۆژئاواییه‌  له‌ ئاستى خۆى تێپه‌رِى و گه‌یششته‌ رِاده‌ى شێت بوون ,وه‌ له‌وىَ دا وشكییه‌ك وه‌ شوین كه‌وتنێك هه‌یه‌كه‌ نه‌ریته‌ وه‌ستاوه‌كان ئه‌خاته‌ئه‌ ستۆى ئایین,به‌ جۆرێك ئه‌یچه‌سپێنێت وه‌ ته‌رخانى ئه‌كات وه‌ پیرۆزى ئه‌كات كه‌ وا ئه‌زانرێت رِزگاركردنى ژن به‌و شێوه‌یه‌ رِزگاركردنێتى له‌ هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌كى رِزگاركردن.

نمونه‌ى میانه‌رِه‌و بۆ رِزگاركردنى ژنان

وه‌ نمونه‌ى میانه‌رِه‌وى یه‌كسانمان هه‌یه‌ كه‌ ده‌ربرِى رِزگاركردنى رِاسته‌قینه‌ى ژنه‌ له‌ ئیسلامدا ,كه‌ هه‌ڵئه‌قوڵێت له‌ ده‌ق و یاساكانى قورئانى پیرۆزدا بۆ رِزگاركردنى ئافره‌ت وه‌ یه‌كسانى له‌ نێوان ئافره‌ت و پیاودا كه‌ خواى گه‌وره‌ كاتێك دروستى كردوون له‌ یه‌ك كه‌س.وه‌ هه‌مویانى یه‌كسان كردووه‌ بۆ هه‌ڵگرتنى ئه‌مانه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زه‌وى .وه‌ یه‌كسانى كردوون له‌ رِێزو به‌خشنده‌ییدا وه‌ك چۆن هه‌موو نه‌وه‌ى ئاده‌مى رِێزدار كردووه‌,وه‌ هه‌روه‌ها له‌ شیاوى و ئه‌ركه‌كان و پاداشت و سزادا یه‌كسانى كردوون, هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگارى فیتره‌ته‌ جیاوازه‌كه‌ى نێرینه‌یى و مێینه‌یدا  بۆ ته‌واو كردنى خۆشگوزه‌رانى مرۆڤایه‌تى كه‌ به‌ شه‌وقه‌وه‌ هه‌رلایه‌ك سه‌یرى لاكه‌ى تر بكات . وه‌ ئه‌م یه‌كسانییه‌ یه‌كسانى ته‌واوكردنى دوو پارچه‌ى له‌یه‌ك جیایه‌ نه‌ك یه‌كسانى دوو پارچه‌ى هاوبه‌شى له‌ یه‌كچوو, ئه‌م نمونه‌ى میانه‌رِه‌وى ئیسلامه‌ له‌ ده‌ق وژیربێژى و فیقهى قورئانى پیرۆزه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌,وه‌ك ئه‌م نمونه‌یه‌ى قورئانى پیرۆز [أنىلا اضيع عمل عامل منكم من ذكر او انثى بعضكم من بعض] ال عمران/195 .واته‌( به‌رِاستى من هه‌وڵ و كۆششى هیچ كام له‌ ئێوه‌ به‌ زایه‌ ناده‌م چ نێرینه‌ بێت یان مێینه‌ چونكه‌ هاوكارى یه‌كتر بوون ) .وه‌ هه‌ر لایه‌كتان به‌رگى لاكه‌ى ترتانه‌ [هن لباس لكم وانتم لباس لهن] البقره‌/187 ,[ وقد افضى بعضكم الى بعض واخذن منكم ميثاقا غليظا] النساء/,21 واته‌ ئێوه‌ چونه‌ته‌ لاى یه‌كتر و ژنانیش به‌ڵێن و په‌یمانى گه‌وره‌و گرنگیان لێوه‌رگرتوون له‌ كاتى ماره‌ییدا. یان [ومن اياته ان خلق لكم من انفسكم ازواجا لتسكنوا اليها وجعل بينكم مودة ورحمة ‌] الروم/ 21 . واته‌ (یه‌كێك له‌ نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر له‌ خۆتان هاوسه‌رى بۆ دروست كردوون بۆ ئه‌وه‌ى ئارام بگرن له‌لایداو له‌ نێوانتاندا خۆشه‌ویستى و سۆز و میهره‌بانى فه‌راهه‌م هێناوه‌).

وه‌ هه‌روه‌ها نمونه‌ى میانه‌رِه‌وى رِزگاركردنى ئافره‌ت وبه‌ نیوه‌كردنى له‌ گۆمه‌ڵگاداهێشتنه‌وه‌یه‌تى به‌ مێینه‌,وا به‌ختیارتره‌ كه‌ یه‌كسانه‌ وه‌ شانازى ئه‌كات به‌ مێینه‌یه‌تى خۆیه‌وه‌, وه‌ رِائه‌كات و شه‌رم داى ئه‌گرێت له‌ خۆبه‌ پیاوكردن (الاسترجال),وه‌ هه‌روه‌ها پیاویش به‌ختیاره‌ به‌ یه‌كسانى و شانازى ئه‌كات به‌ پیاوه‌تى خۆى وه‌ رِائه‌كات له‌وه‌ى خۆى بكات به‌ مێینه‌ و نێره‌موك (التخنث والانوثة).هه‌روه‌ها له‌جىَ به‌جىَ كردنى ده‌ق و ژیربێژى و فیقهى قورئانى پیرۆز له‌ لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت ,ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ جوانه‌ى كه‌ ژنانى موسڵمانى رِزگاركرد له‌ زینده‌ به‌ چاڵ كردنى مادى و مه‌عنه‌وى.وه‌ واى لێكردن ببن به‌ وزه‌یه‌كى كاریگه‌ر له‌ بنیاتى خێزان و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و شارستانیه‌تدا.وه‌ به‌شداربون له‌ زۆربه‌ى بواره‌كانى ئایین و دونیا له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵهاتنى خۆرى ئیسلامه‌وه‌.هه‌روه‌ها نمونه‌ى میانه‌رِه‌وى ئیسلامى بۆ رِزگاركردنى ئافره‌ت له‌وئیجتیهاده‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ له‌ كۆن و نوىَ دا ئافره‌تى شیاوتر كردووه‌ وه‌ گرنگى پێداون وه‌ سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى كردوون وه‌ك لایه‌نێكى رِه‌سه‌ن له‌ پرِۆژه‌ى رِاپه‌رِیندا كه‌ لایه‌نه‌كانى ئیجتیهادو زیندووكرنه‌وه‌و نوىَ كردنه‌وه‌ بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌كرد به‌ پاڵپشتى قورئانى پیرۆز وه‌ به‌ هێنانه‌دى رِزگاركردنى ئیسلام بۆ ئافره‌ت, به‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى بیروبۆچون وخه‌یاڵه‌كانى رِۆچونى ئیسلامى و رِۆچونى عیلمانى پێكه‌وه‌.

پێشه‌نگیى ئافره‌ت له‌ به‌ره‌به‌یانى ئیسلامدا

•           خه‌دیجه‌ى كچى خوه‌یلید (رِه‌زاى خواى لێبێت) نمونه‌یه‌ك بوو له‌ نمونه‌ به‌رهه‌م داره‌كانى رِزگاركردنى ئیسلام بۆ ئافره‌ت, ئه‌و له‌ پێش پیاوانه‌وه‌ بوو بۆ بانگه‌وازكردن بۆ ئایینى تازه‌له‌دایك بووى ئیسلام ,وه‌ به‌ ژیرى و حیكمه‌ت و پاره‌ و به‌ سۆزى به‌خشراوى به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت)پاڵپشتێكى چاك بوو بۆ ئه‌و ئایینه‌. تا ئه‌وه‌نده‌ به‌ نرخ بوو ساڵى كۆچ كردنى بۆلاى خواى گه‌وره‌ ناونرا ساڵى غه‌م وپه‌ژاره‌ .

•           عائشه‌ى كچى ابوبكرى ێدیق –خێزانى پێغه‌مبه‌ر-دایكى ئیمانداران(رِه‌زاى خواى لێبێت) نمونه‌یه‌كى ترى ئه‌م رِزگارییه‌ بوو له‌ ئیسلامدا وه‌ رِاوى فه‌رمووده‌ بوو وه‌شاره‌زاى فیقه وپارێزگارى سوننه‌ بوو, وه‌ فه‌قیهێكى وابوو هه‌موو قورئان خوێنان وگێرِه‌ره‌وه‌ى فه‌رموده‌كان و فه‌قیهان وموجته‌هیدانى دابوه‌ دواوه‌, وه‌ بۆ كاروبارى گشتى رِاوێژكار بوو وه‌ ئاره‌زووى ئه‌و هونه‌ره‌ى ئه‌كرد كه‌ ده‌سته‌یه‌كى هونه‌رى له‌ ئه‌حباش له‌ مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ردا(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) پیشانیان دا.وه‌ ئاره‌زووى وه‌رزشى رِاكردنى ئه‌كرد له‌ كاتى سه‌فه‌ره‌كانى جیهاددا له‌ گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خودا(درودى خواى له‌سه‌ر بێت).

•           حه‌فێه‌ى كچى عومه‌رى كورِى خه‌تاب ( خوا له‌ هه‌ردوكیان رِازى بێت) دایكى ئیمانداران  یه‌كێكى تر بوو له‌ به‌روبومه‌كانى ئه‌م رِزگاركردنه‌ له‌ مه‌ككه‌ موسڵمان بوو كۆچى كرد بۆ مه‌دینه‌, شاعیرو گێرِه‌ره‌وه‌ى فه‌رموده‌و رِه‌وانبێژو وتاربێژ بوو,هه‌موو قورئانى له‌به‌ر بوو تا قورئان نوسرایه‌وه‌ له‌ زه‌مانى ئیمام عوسماندا(رِه‌زاى خواى لێبێت),وه‌ دواى شه‌هیدكرانى باوكى به‌شدارى له‌ رِاوێژكردندا ئه‌كرد .

•           

•           ئه‌سماى كچى ئه‌بوبوكرى ێدیق(رِه‌حمه‌تى خوا له‌ خۆى و باوكى) نمونه‌یه‌كى به‌ردارى ئه‌م رِزگارییه‌ بوو ئه‌مانه‌ت و نهێنى كۆچكردنى پێغه‌مبه‌رى(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له‌ مه‌ككه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ ترسناكترین گۆرِانكارى بوو له‌ مێژووى بانگه‌وازدا وه‌ به‌شدارى كرد له‌ جىَ به‌جىَ كردنى ئه‌م رِوداوه‌ گرنگه‌دا, وه‌ پاڵپشتى مێرده‌ پاڵه‌وانه‌كه‌ى بوو زوبه‌یرى كورِى عه‌وام(رِه‌زاى خواى لێبێت) ماڵى بۆ رِێك ده‌خست كشتوكاڵى بۆ ده‌كرد, ئه‌سپى جیهادى بۆ ده‌له‌وه‌رِاند وه‌ له‌ هه‌ندێك غه‌زادا له‌ گه‌ڵیدا به‌شدارى كرد, وه‌ كورِه‌كه‌ى بۆ په‌روه‌رده‌ ده‌كرد(عبدولاَى كورِى زوبه‌یر ) له‌ سه‌ر پاڵه‌وانێتى وخۆنه‌ویستى و خۆبه‌خشین له‌ پێناوى خوادا, وه‌ به‌رپه‌رچى تاغوته‌كانى دایه‌وه‌ وه‌ك حه‌جاجى كورِى یوسفى سه‌قه‌فى, له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ئه‌م ئه‌سمایه‌ جل وبه‌رگى پۆشته‌ى ده‌پۆشى شتى ته‌نكى له‌به‌ر نه‌ئه‌كرد كه‌ دیاربێت  وه‌ پارێزگارى له‌ غیره‌ى پیاوه‌كه‌ى ئه‌كرد.

•           شیفاى كچى عبدولاَى قه‌ره‌شى عه‌ده‌وى نمونه‌یه‌كى ترى به‌رى پێگه‌یشتووى ئه‌م رِزگارییه‌ بوو,بۆ هاتنه‌ ناو ئیسلام پێشكه‌وت وه‌ به‌یعه‌تى كرد به‌ هاتنه‌ ناو نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تى ئیسلام وه‌ خه‌ریكى نوسین و فێركردن بوو وه‌ بوو به‌ مامۆستاى حه‌فێه‌ى دایكى ئیمانداران, وه‌ فه‌رموده‌ى رِیوایه‌ت كردووه‌,وه‌ گفتوگۆى له‌ گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) كردووه‌, وه‌ حه‌زره‌تى عومه‌ر ویلایه‌تى حسبه‌ى پىَ سپاردووه‌ واته‌ وه‌زیرى بازرگانى و بازارِ , وه‌ مامه‌ڵه‌وكێشانه‌وپێوانه‌ى كردووه‌ وچاودێرى و ژمێریارى كردووه‌ وه‌ بازرگان  وخه‌ڵكى بازارِى له‌ پیاو وژن لێك جیاكردووه‌ته‌وه‌.

•           ئوم هانى كچى ابوتالیب یه‌كێكى تره‌ له‌ به‌ره‌ پێگه‌یشتوه‌كانى رِزگارى ئافره‌ت ساڵى فه‌تحى مه‌ككه‌( 8ى كۆچى) ئیمانى هێنا به‌لاَم مێرده‌كه‌ى هه‌ڵهات بۆ نه‌جران به‌ كافرى,وه‌ ئه‌مانى وه‌رگرت بۆدوو كه‌س له‌ قه‌ومه‌كه‌ى خۆى كه‌ شیاوى تۆڵه‌ لێسه‌ندنى ئیسلام بوون, وه‌ له‌ رِوى ئیمام عه‌لى برایدا وه‌ستایه‌وه‌ كه‌ ئه‌یویست تۆڵه‌ى ئیسلام بسێنێت له‌و دوو كه‌سه‌ كه‌ شیاوى تۆڵه‌ بون وه‌ نه‌یهێشت ئه‌وه‌ رِوبدات هه‌ربۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) وه‌فاى كرد به‌ به‌ڵێنه‌كه‌ى و فه‌رمووى [قد اجرنا من اجرت وامننا من امنت يا ام هانىء..لكن لاتغضبى عليا فان الله يغضب لبغضه !.. فاطلقت اخاها فداعبه رسول الله(ص) قائلا: يا على غلبتك امرأة] ئه‌و رِزگاركردنه‌ ئوم هانى گه‌یانده‌ لوتكه‌.

•           نوسه‌یبه‌ى كچى كه‌عبى ئه‌نسارى(ئوم عه‌ماره‌) (خوا لێى رِازى بێت) یه‌كێكى تر بوو له‌ به‌روبومه‌ پێگه‌یشتووه‌كانى رِزگاركردنى ئافره‌ت, به‌شدارى په‌یمانى عه‌قه‌به‌ى كرد وه‌به‌شدارى په‌یمانى ریزوانى كرد له‌ ژێر داره‌كه‌دا ساڵى 6ى كۆچى ,حوده‌یبییه‌( بۆ شه‌رِوكوشتار) وا بلاَوبویه‌وه‌ كه‌ قوره‌یش نوێنه‌رى موسڵمانان عوسمانى كورِى عه‌فانیان شه‌هید كردووه‌ , یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى له‌ جه‌نگى ئوحوددا پارێزگارى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا كرد(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له‌ كوشتن,كاتێك برینێكى قوڵ كرایه‌ شانى, پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بانگى كرده‌ كورِه‌كه‌ى دایكت.. دایكت..برینه‌كه‌ى بپێچه‌ خوا پایه‌دارتان بكات دواى ئه‌وه‌ بانگى كرده‌ یه‌كێك له‌ هه‌لاَتوان كه‌ قه‌ڵغانه‌كه‌ى بداتىَ خۆى پىَ بپارێزێت, وه‌ به‌ سه‌رسورِمانه‌وه‌ پێى فه‌رموو ئه‌وه‌ له‌ تاقه‌ت و تواناى كێدا بوو ئه‌ى ئوم عه‌ماره‌ وه‌ فه‌رموى پله‌ى نوسه‌یبه‌ى كچى كه‌عب  رِۆژى ئوحود له‌ فلاَن و فلاَن به‌رزتره‌, سه‌یرى لاى رِاست یان چه‌پم بكردایه‌ نوسه‌یبه‌م ده‌بینى ده‌جه‌نگا له‌ گه‌ڵ كافراندا,وه‌ كاتێك گۆرِه‌پانى جه‌نگى به‌ جێهێشت دواى جه‌نگ 13 برینى پێوه‌ بوو وه‌ وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) دوعا بكه‌ لاى خواى گه‌وره‌ له‌ به‌هه‌شتدا هاورِێت بم ئه‌ویش فه‌رمووى[اللهم اجعلهم رفقائى فى الجنة] ,وتى ئیتر خه‌مم نیه‌ له‌ دونیا چیم به‌سه‌ر بێت.

•           ئه‌سمائى كچى یه‌زیدى ئه‌نێارى یه‌كێكى تر بوو له‌ ئه‌ستێرانه‌ى كه‌ ئیسلام رِزگارى كردن له‌ ئاسمانى رِزگاركردنى ژناندا ده‌دره‌وشایه‌وه‌,له‌ په‌یمانى عه‌قه‌به‌دا به‌شدارى كرد وه‌ به‌شدارى فه‌تحى مه‌ككه‌ى كرد وه‌ به‌شدارى جه‌نگى یه‌رموكى كرد وه‌ 9 كه‌س له‌ رِۆمانه‌كانى كوشت به‌ ستونى خه‌یمه‌كه‌ى وه‌ خاوه‌ن ژیرى و حیكمه‌ت و ئایین بوو,وتاربێژێكى زۆر رِه‌وانبێژ بوو هه‌ركات خوتبه‌ى بدایه‌ مینبه‌رى ئه‌خسته‌ له‌رزه‌,وه‌ ناونرابوو نێردراوى ژنان چونكه‌ داكۆكى زۆر له‌ مافه‌كانى ژنان ئه‌كرد وه‌ 80 فه‌رمووده‌ى رِیوایه‌ت كردووه‌. ئه‌مانه‌ ته‌نها ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ چه‌ند نمونه‌یه‌كى كه‌م كه‌ ئیسلام به‌رهه‌مى هێنابوون له‌ به‌ره‌به‌یانى هاتنى پێغه‌مبه‌رایه‌تى وهه‌ڵهاتنى شارستانیه‌تى ئیسلام.ئه‌مانه‌ شاهیدى رِاستگۆیى نمونه‌ى ئه‌و رِزگارییه‌ن.

رِێژه‌ى ژنه‌ ناوداره‌كان له‌ شارستانیه‌تى ئیسلامدا

ئه‌و رِۆژه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) رِۆیشته‌وه‌ بۆ لاى په‌روه‌ردگارو كۆچى دوایى كرد ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ هاتبونه‌ ناو ئایینى ئیسلام و تێكه‌لاَو به‌ ده‌وڵه‌تى تازه‌ له‌ دایك بوو بوون 124000 سه‌دوبیست و چوار هه‌زار كه‌س بوون له‌ پیاو و ژن,وه‌ كاتێك زاناكانى پاڵفته‌كه‌روچینه‌كان ناوى پێشه‌نگ و هه‌ڵبژارده‌كانى ناو قوتابخانه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ریان جیاكرده‌وه‌  (ئه‌وانه‌ى له‌ نزیكى خۆیه‌وه‌ به‌ ته‌واوى په‌روه‌رده‌ بون), 8000 هه‌شت هه‌زار كه‌سیان جیاكرده‌وه‌ له‌ پاڵفته‌ى پاڵفته‌كان له‌ ناو ئه‌واندا 1000 هه‌زار ئافره‌تى تێدا بوو,واته‌ رِزگاركردنى ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا 1 ئافره‌تى گه‌یانده‌ پێشه‌نگ و سه‌ركردایه‌تى له‌ ناو 7 پیاودا له‌ كه‌متر له‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك , ئه‌وه‌ش به‌رزترین رِێژه‌یه‌ بۆ پێشه‌نگى ژنان له‌ ناو هه‌ر شۆرِشێكى رِزگاریدا یان هه‌ر رِاپه‌رِینێك له‌ رِاپه‌رِینه‌كاندا. هه‌رچه‌نده‌ رِه‌شه‌باى كۆنه‌په‌رستى هه‌ندێك له‌و نه‌ریت وخوه‌ وه‌ستاوه‌ باوه‌كانى كۆمه‌ڵگاكانى پێش ئیسلامى هێنایه‌وه‌ نه‌یتوانى پێش به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانى رِزگاركردنى ژنان بگرێت,وه‌ به‌روبومى ئه‌و رِزگاریه‌ زۆر دیاره‌ ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ده‌ى گه‌رِانه‌وه‌ى شارستانێتیدا,ژیانى كۆمه‌لاَیه‌تى ئیسلامیمان پرِه‌ له‌ نمونه‌ى ژنانى نوێخوازو فه‌قیه وشاعیرو ئه‌دیب  كه‌ پله‌ى زانستى ئه‌وان گه‌یشتبووه‌ رِاده‌یه‌ك زۆر كه‌س له‌ گه‌وره‌ ئیمامان و فه‌قیهان وله‌به‌ركه‌رانى قورئان و فه‌رموده‌ناسان ونوێخوازان و زانایانى نوىَ كه‌ره‌وه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستى ئه‌وان ئیجازه‌ى زانستیان وه‌رگرتووه‌.كاتێك زاناى مێژویى و پاڵفته‌كارو چینه‌كان ( عومه‌ر رِه‌زا كه‌حاله‌ ) ژنه‌ ناوداره‌كانى هه‌ژمارد ئه‌وانه‌ى كه‌ سه‌ركه‌وتن وبه‌رزبونه‌وه‌و پێشكه‌وتن بۆ پاڵفته‌ى پاڵفته‌كان له‌ مێژوى شارستانێتیماندا 3000 ژنى ده‌ستنیشان كرد ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ى عه‌ره‌بیدا كه‌ پێنج یه‌كى نه‌ته‌وه‌ى ئیسلام پێك ده‌هێنن.به‌ڵىَ رِێژه‌ى ژنانى پاڵفته‌و ناودار له‌ مێژووى شارستانێتیماندا چه‌ند قاتى ئه‌وه‌ زیاتره‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ى پێشه‌نگ وپاڵفته‌كانى زه‌مانى پێغه‌مبه‌رایه‌تى.كه‌ ئه‌مانه‌ش گه‌واهى رِاستى نمونه‌ى ئیسلامه‌ بۆ رِزگاركردنى ژنان و ئافره‌تان  وه‌ مه‌دالیاى رِێزه‌ به‌ به‌رۆكى شارستانیه‌تى ئیسلامه‌وه‌.

په‌یامى ئیسلام په‌یامى زیندوییه‌

شارستانییه‌تى ئیسلام زیندویه‌تى ئیسلامى به‌رجه‌سته‌كرد له‌ هه‌موو بواره‌كانى داهێنانى شارستانێتیدا. چونكه‌ ئیسلام زیندوو بوو له‌ هه‌موو بواره‌كاندا [يا ايها الذين امنوااستجيبوا لله و للرسول اذا دعاكم لما يحييكم] الانفال/24 ,واته‌ ( ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌رِتان هێناوه‌ به‌ده‌م بانگه‌وازى خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ بچن كاتێك بانگتان ده‌كات بۆ به‌رنامه‌و رِێبازێك كه‌ ده‌تانژێنێته‌وه‌ و ژیان به‌خشه‌). ئه‌م شارستانیه‌ته‌ زاناى زاناكانى هێنایه‌ كایه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانى زانستدا له‌وانه‌ (فه‌له‌ك-سروشت-جه‌بر-ژمێریارى- ئه‌ندازیارى-بیركارى –پزیشكى-ده‌رمانسازى ) پێش له‌ تێپه‌رِ بوونى سه‌ده‌یه‌ك له‌ هه‌ڵهاتنى خۆرى ئیسلام.جگه‌ له‌ زانسته‌كانى شه‌رعناسى و مرۆڤایه‌تى وكۆمه‌لاَیه‌تى و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر.له‌ كاتێكدا شارستانێتى رِۆژئاوا له‌ ئه‌وروپا 16 سه‌ده‌ى به‌ رِێكرد بىَ ئه‌وه‌ى یه‌ك دانه‌ زاناى فه‌له‌كیان هه‌بێت.وه‌ هه‌روه‌ها شارستانێتى رِۆژئاوا زانایه‌كى ئافره‌تى پىَ نه‌ناسیوین له‌ نه‌ێرانیه‌ت وئاین گه‌رایدا,به‌لاَم ئه‌وه‌ى پێى ئه‌ڵێن رِاپه‌رِینى ئه‌وروپى بۆ رِزگاركردنى ژنان وه‌ك رزگاركردنى زاناكان وایه‌ له‌ ژێرده‌ستى كه‌نیسه‌ولاهوت وده‌سه‌لاَتدارانى ئایین,هه‌ربۆیه‌ په‌رچه‌كردارێكى نا ئایینى دروست بوو بۆ رِزگاركردنى ژنان له‌ ئایین  له‌ برى ئه‌وه‌ى به‌ ئایین رِزگارى بكه‌ن.هه‌ربۆیه‌ په‌یامى ژیرى موسڵمان پارێزگارى كردنى كۆمه‌ڵگاى موسڵمانانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌ونه‌ ناو زه‌لكاوى چاولێكه‌رى ,شوێنكه‌وتنى ئه‌وانه‌ى رِۆژئاوا,ئه‌و شوێنكه‌وتنه‌ نمونه‌ى رِۆژئاوایى رِۆچوو بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى فیتره‌ت و به‌هاكان یان چاولێكه‌رى خوونه‌ریته‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌ به‌سه‌رچوه‌كان هه‌مویان شه‌رمه‌زاركراون. به‌لاَم له‌ نمونه‌ى میانه‌رِه‌و بۆ رِزگاركردنى ژنان و ئافره‌تان به‌ ئایینى ئیسلام نمونه‌یه‌كى بىَ وێنه‌یه‌ كه‌ ژن رِزگارئه‌كات له‌ گه‌ڵ پارێزگاریكردنى فیتره‌تى جیاكرنه‌وه‌ى نێوان نێرو مىَ,ئه‌وه‌ رِزگاركرنێكه‌ ژنان به‌ختیار ئه‌كات نه‌ك وه‌ك نمونه‌ى رِۆژئاوایى به‌دبه‌ختیان بكات.




سه رجاوه
كورديش لوف

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-07 08:15:30

زاناهه وليرى
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-05
دواترین سه‌ردان: 2010-04-09
په‌یامه‌كان: 3
WindowsVistaMSIE7

Re: رِزگاركردنى ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا

من ماموستا زانا زور خوشحالده بم ئه كه ر به هاورييه تى خوتان قه بوولم كه ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-15 07:19:20

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPMSIE7

Re: رِزگاركردنى ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا

ده‌سته‌کانت خۆش هاورێی به‌رێزم بۆ ئه‌وبابه‌ته‌ به‌ سووده‌ی داتناوه‌ ..

به‌ هیوام به‌رده‌وام و سه‌رکه‌وتوو بیت به‌رێزم


نمونه‌ى میانه‌رِه‌وى یه‌كسانمان هه‌یه‌ كه‌ ده‌ربرِى رِزگاركردنى رِاسته‌قینه‌ى ژنه‌ له‌ ئیسلامدا ,كه‌ هه‌ڵئه‌قوڵێت له‌ ده‌ق و یاساكانى قورئانى پیرۆزدا بۆ رِزگاركردنى ئافره‌ت وه‌ یه‌كسانى له‌ نێوان ئافره‌ت و پیاودا كه‌ خواى گه‌وره‌ كاتێك دروستى كردوون له‌ یه‌ك كه‌س.وه‌ هه‌مویانى یه‌كسان كردووه‌ بۆ هه‌ڵگرتنى ئه‌مانه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زه‌وى .وه‌ یه‌كسانى كردوون له‌ رِێزو به‌خشنده‌ییدا وه‌ك چۆن هه‌موو نه‌وه‌ى ئاده‌مى رِێزدار كردووه‌,وه‌ هه‌روه‌ها له‌ شیاوى و ئه‌ركه‌كان و پاداشت و سزادا یه‌كسانى كردوون, هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگارى فیتره‌ته‌ جیاوازه‌كه‌ى نێرینه‌یى و مێینه‌یدا  بۆ ته‌واو كردنى خۆشگوزه‌رانى مرۆڤایه‌تى كه‌ به‌ شه‌وقه‌وه‌ هه‌رلایه‌ك سه‌یرى لاكه‌ى تر بكات . وه‌ ئه‌م یه‌كسانییه‌ یه‌كسانى ته‌واوكردنى دوو پارچه‌ى له‌یه‌ك جیایه‌ نه‌ك یه‌كسانى دوو پارچه‌ى هاوبه‌شى له‌ یه‌كچوو ..

زۆۆۆۆۆۆۆۆر جوانه‌ ..

ته‌مه‌ن درێژ بیت یاخوا .. بۆ هێنانی بابه‌تی وا نایاب ..

Kurdzhin
به خدا نگوییم یک مشکل بزرگ دارم ، به مشکل بگوییم من یک خدای بزرگ دارم

من هه‌م تا گۆرانکارییه‌کان دروست بکه‌م ، نه‌ک گۆرانکارییه‌کان من دروست بکات .. سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net