.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له‌رزاندنی منداڵی شیره‌خۆر ده‌بێته هۆی پێچرانه‌وه‌ی مۆخ :
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی منداڵانی ئه‌ڵمانیا له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا ئاشكرایانكرد، له‌رزاندنی منداڵی شیره خۆره له كاتی گریان به مه‌به‌ستی ژیربوونه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی پێچرانه‌وه‌ی مۆخی و ره‌نگه ببێته هۆی ژیانله‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه‌ش.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ئامۆژگاری ئه‌و باوكانه ده‌كه‌ن كه به گریانی منداڵه‌كانیان بێزار و تورِه ده‌بن ژووره‌كه به‌جێ بهێڵن و تا ژماره ده بژمێرن و هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵمژن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رِووی كاردانه‌وه‌ی خراپ نه‌بن له به‌رامبه‌ر گریانی منداڵه‌كانیان.
كۆمه‌ڵه‌كه ئامارێكی خسته‌رِوو تێیدا ده‌ركه‌وتووه ساڵانه 100 منداڵی ئه‌ڵمانی كه ته‌مه‌نیان له نێوان شه‌ش مانگ بۆ یه‌ك ساڵه به هۆی له‌رزاندن و هه‌ڵبازدانیانه‌وه تووشی رووداوی پێچرانه‌وه‌ی مۆخ ده‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه پرۆفیسۆر (هانز یۆرگین نینتویتچ) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه له‌و باوه‌رِه‌دایه، كه هۆكاری پێچرانه‌وه‌ی مۆخی منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه، كه سه‌ری منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌یدا له چاو جه‌سته‌یدا گه‌وره‌تره و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌و كاته‌دا مۆخی له چاو شله‌كانی دیكه‌ی مێشكی‌دا زۆرتره .
روونیشیكرده‌وه، سێیه‌كی ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه رووبه‌رِووی كێشه‌كانی كه‌مبینی و گوێ گرانی و زمانبه‌ربوون ده‌بنه‌وه‌و چواریه‌كی ئه منداڵانه‌ش ژیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له كۆتایدا ئه‌و پزیشكانه ئامۆژگاری دایكان و باوكان ده‌كه‌ن بۆ ژیربوونه‌وه‌ی منداڵ له كاتی گریاندا په‌نا بۆ هه‌ڵبازدانی مندا و له‌زاندنی نه‌به‌ن و نه‌بنه هۆكاری درووستبونی گرفتی گه‌وره بۆ منداڵه‌كانیان.
سایتی په‌یامنێر...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه