.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















نه‌خۆشیه‌کانی دڵ - ده‌ماره‌کانی خوێن زیاترین هۆکارن بۆ کۆچی مرۆڤ.
ساڵانه له وڵاتی هۆڵه‌ندا دا که‌م یان زیاد 50.000 که‌س به هۆی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ-ده‌ماره‌کانی خوێن کۆچ ده‌که‌ن.
ئه‌و ڕێژه‌یه 36% به نسبه‌ت نه‌خۆشیه‌کانی تره.
دڵێکی ساغ زۆر گرنگه بۆ ژیان. له ئه‌م کوورته و به پووخته‌ی بابه‌ته ئه‌یخوێنیته‌وه که دڵ و خوێنبه‌ر-خوێن هێنه‌ر چۆن کاری خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ری تێکچوونیان و چۆن ئه‌توانی دڵت و ده‌ماره‌کانی خوێن به ساغی ڕابگریت.
دڵ له راستی دا ماسوولکه‌یه‌کی ناو به‌تاڵه(بۆش)، دڵ که‌م یان زیاد به پڕی به ئه‌ندازه‌ی داخستنی یه‌ک ده‌سته( شێوه‌ی مستێک).
کاری دڵ ئه‌وه‌یه که خوێن بۆ سه‌رتاسه‌ری جه‌سته/ ئۆرگانه‌کان ببات و بیگه‌ڕێنێته‌وه(به شێوه‌ی په‌مپ لێدان).
پێکهاته‌کانی خوێن: هه‌وای پاک Oxygen ، ماده‌ی خۆراک(هێز)، که ئه‌وه وه‌کو سووته‌مه‌نی بۆ ماسوولکه‌کان و ئۆرگانه‌کانی جه‌سته‌ن.
له ته‌مه‌نی گه‌نجان دا دڵ له کاتێ پشوودا (حه‌سانه‌وه) که‌م یان زیاد 60-70 جار له یه‌ک خووله‌ک خوێن بۆ جه‌سته ئه‌بات.
له هه‌ر خوولهکهێک دا که‌م یان زیاد 4-5 لیتر خوێن به شێوه‌ی په‌مپ لێدان ، ده‌سووڕێنێت له ناو جه‌سته‌دا، که‌م یان زیاد ئه‌وه 70 لیتر له یه‌ک ڕۆژدایه. کاتێ چووڵانهوه و کارکردن،ترس ،کرژ بوون، تووڕه بوون، ....لێدانی دڵ تا 180 به‌رز ئه‌بێته‌وه.
ئه‌ڵبه‌ته چه‌ند که‌ڕه‌ت لێدانی دڵ به‌سته‌راوه به ته‌مه‌ن، بۆ نموونه لێدانی دڵی مناڵێکی 2مانگی ئاسای 120به‌ڵام له ته‌مه‌نی 70 ساڵی دا دڵی ساغ که‌م یان زیاد 60-90 جار لێ ئه‌دات.
دڵ چۆن پێک هاتووه وپڕۆسه‌ی خوله‌کانی خوێن چۆنه؟
به‌شی نیوه‌ی چه‌پی دڵ، پێک هاتووه له : Left atrium و یان به هۆڵه‌ندی linksboezm و Left ventrikel یان به هۆڵه‌ندی Linker kamer واتا ژووری چه‌پ.ئه‌م نیوه‌یه به‌شه له دڵ خوێن له سێپهلاکهکان وه‌رده‌گرێت و به شێوه‌ی په‌مپ لێدان دیسان خوێنه‌که ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ جه‌سته/ کۆئه‌ندامه‌کان.
به‌شی نیوه‌ی ڕاستی دڵ، پێک هاتووه له: Right atrium و Right Ventricle . به‌شی نیوه‌ی ڕاستی دڵ خوێن له خولی گه‌وره‌ی خوێن وه‌رده‌گرێت و دیسان ئه‌ینێرێته‌وه بۆ خولی بچووکی خوێن و له وێشه‌وه بۆ سێپهلاکهکان.
خوێن ته‌نیا به‌ره‌و یه‌ک لا ئه‌ڕوات ، ئه‌وه‌ش به هه‌بوونی به‌رگر له خوێنگهرانهوه یان په‌نجه‌ره‌ی دڵ
( Heart Valves ).
1- Right atrium
2- Left atrium
3- Superior vena cavae
4- Aorta
5- Pulmonary artery
6- Pulmonary vein
7- Mitral valve
8- Aortic valve
9- Left fentricle
10- Right ventricle
11- Inferior vena cava
12- Tricuspid valve
13- Pulmonary valve
چۆنییه‌تی گووزهرکردنی خوێن له دڵه‌وه به ئه‌م شێوه‌ی که له خوواره‌وه شێ کراوه‌ته‌وه:
1-Right atrium خوێن له سه‌ر و قۆڵه‌کان له ڕێگای Inferior vena cava .
2- هه‌رکاتێ Atrium ، خۆی ئه‌گووشێت، خوێن له Atrium بۆ Right Ventrikel پاڵپهست ئه‌کرێت.
3-ئینجا Right Ventricel خۆی ئه‌گووشێت.ئینجا په‌نجه‌ره‌یه‌ک هه‌یه له نێوان ژووری سه‌ره‌وه‌ی دڵ
Atrium و ژووره‌کانی خوواره‌وه‌ی دڵ Ventricelsخۆیان داده‌خه‌ن، ئینجا له به‌ر ئه‌و پهنجهرهانه خوێن ناتوانێت بۆ پاشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه.
4-هه‌ر کاتێ که په‌ستانی باش درووست بوو،ئینجا Lungvalves په‌نجه‌ره‌ی سێپهلاک ئه‌کرێته‌وه و خوێن ئه‌ڕواته ناو Pulmonary artery واتا شاڕه‌گی سێپهلاک. ئه‌ویش له سێپهلاکهکان دا وه‌رده‌گیرێت(جه‌زب ئه‌بێت)، ئینجا خوێنه‌که هه‌وای پاک O2 له ناو خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌وه‌ی ناپاکی هه‌بێت وه‌کو هه‌وای ناپاک CO2
و فڕێ ئه‌دات.
5- دووای ئه‌وه ئه‌و خوێنه‌ی که به‌هره‌مه‌نده له هه‌وای پاکO2 له دڵه‌وه دێته ناو .Left atrium
6- له گه‌ڵ خۆ گووشینی left atrium ئینجا خوێن دێته ناو Left ventricle .
7-په‌نجه‌ره‌که‌ی نێوان Atrium & Ventricle به‌رگری گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێن ده‌کات ، که بۆ leftatrium (ژووری سه‌رووی چه‌پ) بگه‌ڕێته‌وه کاتێک که Left ventricle خۆی ئه گووشێت.
8- هه‌ر کاتێ که په‌ستانی باش درووست بوو،ئینجا ئه‌و خوێنه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌نده له هه‌وای پاک O2 به ڕێگای په‌نجه‌ره‌ی شابۆڕی دڵه‌وه دێته ناو شابۆڕی Aorta .به ڕێگای ئه‌م شابۆڕییهوه خوێن دێته ناو گشت کۆئه‌ندامه‌کان، که به ئههوه ئه‌تواندرێت جووڵانه‌وه‌ی جه‌ست هه‌مووار بکرێت.
ئه‌م O2 که هه‌ڵی ده‌مژیت، له گه‌ڵ خوێندا تێکه‌ڵاو ئه‌بێت. کاتێ جووڵان و کارکردن، ماسوولکه‌کان O2 ی زۆریان پێویسته.له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا به شێوه‌یه‌کی هه‌ڵ ده‌کێشیت، زوو زوو و قووڵتر. هه‌روه‌ها دڵ زوو زووتر لێ ئه‌دات بۆ ئه‌وی که O2 زیاتر به جه‌سته بگه‌یه‌ندرێت. خوێن به ڕیگای سیسته‌می بۆڕییه خوێنبه‌ره‌کان دێته ناو گشت کۆئه‌ندامه‌کان، به ئه‌م شێوه‌یه‌ش دێته ناو ئه‌و ماسوولکانه‌ی که پێویستییان پێیه.
لێره‌دا چه‌ند جۆره بۆڕی خوێن ئه‌بینن.
وێنه: شێوه‌ی گووزه‌ری خوێن له دڵه وه
Arteria* . ئه‌وانه بۆڕی( جۆگه‌له‌ی خوێنبهرن) که خوێن له دڵه وه به‌ره‌و کۆئه‌ندامه‌کان،ئۆرگانه‌کان ئه‌به‌ن.
*Vein. . ئه‌وانه بۆڕی (جۆگه‌له‌ی خوێنبهرن) که خوێن له کۆئه‌ندامه‌کان و ئۆرگانه‌کانه‌وه ئه‌به‌ن بۆ دڵ.
*Capillaire ئه‌م خوێنبهرهانه قۆناغی په‌ڕینه‌وه له نێوان بۆڕییه‌کانی خوێنبه‌ر Arteria&Vein ڕێک ده‌خات.ئه‌م ده‌ماره خوێنبه‌رانه زۆر باریکن(تهلهقژ)، ئینجا به ئاسانی خوێن بڕواته ناو هه‌ر به‌شێک له جه‌سته وه‌کو ماسوولکه‌کان و ئۆرگانه‌کان.هه‌روه‌ها له ناو ئه‌م ده‌ماره خوێنبه‌رانه دا ئاڵ و گۆڕی Oxygen(O2)&Carbondioxide(CO2) و پاڵاوتنی ماده ناپاکیه‌کانی خوێن.
خولی خوێن
ئه‌م سیسته‌مه ده‌ماره خوێنانه‌ی که خوێن ئه‌سووڕێنن له ناو جه‌سته و ئۆرگانه‌کاندا پێی ئه‌ڵێن: خولی خوێن.
ئه‌م سیسته‌مه به‌ڕاستی له دوو به‌ش پێک هاتووه: خولی بچووکی خوێن و خولی گه‌وره‌ی خوێن.
خولی بچووکی خوێن:
سیسته‌می خولی بچووکی خوێن کار ده‌کات بۆ دانی هه‌وای پاک O2 بۆ جه‌سته و ئۆرگانه‌کان و لێ وه‌رگرتنی هه‌وای ناپاک CO2 . ئه‌م گۆڕینه‌وه‌یه ی هه‌وای پاک و ناپاک له ناو سێپهلاکهکاندا Lung ئه‌نجام ئه‌درێت. ئه‌م ئاڵوگۆڕه له ناو ده‌ماره‌کانی باریکی (Capillaire)(تهڵهقژ) سێپهلاک ئه‌نجام ئه‌درێت: هه‌وای پاک O2 له سییه‌کانه‌وه وه‌رئه‌گرێت و هه‌وای ناپاکCO2 فڕێ ئه‌درێت.ده‌ره‌نجام ئێستا که خوێنه‌که دهوڵهمدنه له هه‌وای پاک، ئه‌توانێت به ڕێگای خولی گه‌وره‌ی خوێنه وه ببرێت بۆ ته‌واوی ئۆرگانه‌کان.
پڕۆسه‌ی خولی بچووکی خوێن له ژووری ڕاستی (Right ventricle)دڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌ڕواته ( به‌ڕێگای بۆڕی گه‌وره‌ی خوێن) ناو سێپهلاکهکان، به‌شێوه‌ی نیوه بازنه‌یه‌ک ده‌ور ئه‌کات ، ئه‌گه‌ڕێته‌وه ناو ژووری سه‌رووی چه‌پی دڵ left atrium.
خولی گه‌وره‌ی خوین
سیسته‌می خولی گه‌وره‌ی خوێن کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که جه‌سته(ئۆرگانه‌کان و ماسوولکه‌کان) هه‌وای پاک O2 وه‌رگرن.ئه‌م پرۆسه‌یه له ده‌ماره باریکه‌کانی خوێن(Capillaire )له ماسوولکه‌کاندا ئه‌نجام ئه‌درێت، چۆنکه ئه‌م دیواری ئه‌م ده‌مارانه یه‌ک جار زۆر ته‌نکن/ناسکن وه ده‌ره‌نجام به ئاسانی پێکهاته‌کان/ماده‌کان هاتوو و چۆ ئه‌توانن بکه‌ن(بێنه ژوور و بڕۆنه ده‌ره‌وه) وه هاتووچۆی خوێن هی گشت Capillaire کاندا له سه‌رتاسه‌ری جه‌سته‌دا زۆر له سه‌ر خۆیه(هێدیه).
پڕۆسه‌ی خولی گه‌وره‌ی خوێن له ژووری چه‌پی خووارێی دڵه‌وه(Left Ventricle ) وه ده‌ست پێ ده‌کات و له ناو
ژووری ڕاستی سه‌رووی دڵ( Right Atrium ) کۆتای پێ دێت.
نه‌خۆشیه‌کانی دڵ-ده‌ماره‌کان
له نه‌خۆشیه‌کانی دڵ-ده‌ماره‌کان چه‌ند شێوه‌یه‌کی جۆراو جۆر هه‌ن. چۆن ئه‌م نه‌خۆشییانه په‌یدا ئه‌بن، به دڵنیای دیاری نه‌کراوه..به‌ڵام زۆر جار ته‌سک/ته‌نگ بوونه‌وه‌ی ده‌ماره‌کان ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیان هه‌یه له درووستبوونی ئه‌م نه‌خۆشییانه دا.
ئێمه‌ش ئه‌زانین که ستهیلی/شێوازی نادرووستی ژین (جه‌گه‌ره کێشان،هه‌ندێک خوواردنی زیانمه‌ند:خوێ و چه‌وری، و هه‌روه‌ها به گوێره‌ی پێویست نه‌جووڵانه‌وه:وه‌رزش نه‌کردن) ریسک فاکتۆرن بۆ په‌یدا بوونی نه‌خۆشییه‌کانی
دڵ-ده‌ماره‌کان.
شێوازی نادرووستی/هه‌ڵه‌ی ژین ئه‌م چه‌ند کێشه‌یه درووست ئه‌که‌ن:
-به‌رز بوونه‌وه‌ی/په‌ستانی خوێن(زه‌خت)Hypertensie
-به‌رز بوونه‌وه‌ی ماده‌ی پێکهاته‌ی کۆڵستڕۆڵی خوێن (چه‌وری) Hypercholestroly
-به‌رز بوونه‌وه‌ی کێش/وه‌زن Obesity
هه‌روه‌ها نه‌خۆشی شه‌کره Diabetesmillites ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه بۆ درووست بوونی نه‌خۆشی دڵ-ده‌ماره‌کان.
گرتن/رێگابهستی شاڕهگهکان/ده‌ماره گه‌وره‌کانی خوێن: Arteriosclerose
یان (تهسهلووبی شهڕایین)
به هۆی گرتنی ئه‌م ده‌مارانه، ئاستتهنگییهک له ناو ده‌ماره‌کاندا په‌یدا ده‌بێت. هه‌ر که‌سێک دووای ته‌مه‌ن که‌م یان زیاد 20 ساڵیه‌وه به شێوه‌یه‌کی نسبی ئه‌م کێشه‌یه‌ی هه‌یه، ئه‌م خاڵانه/ریسک فاکتۆرانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان لێیان کرد،کهریگهرن له سه‌ر په‌یدا بوونی ئه‌م کێشه‌یه.بۆ نموونه جه‌گه‌ره کێشان دیواری ده‌ماره‌کان دهڕووشێةێت هه‌روه‌ها به‌رزی په‌ستانی خوێن(زه‌خت)یان به‌رز بوونی کۆڵستڕۆل(چه وری خوێن) .ده‌ره‌نجامی ئه‌وه خڕۆڵکهی بچووکی چه‌وری به ئاسانی خۆیان به دیواری ده‌ماره‌که ئه‌نووسێنن.ئینجا له به‌ر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی پێكهاته ماده چه‌وره، ده‌ماره‌که هێدی هێدی ته‌نگتر ئه‌بێته‌وه.ده‌ره‌نجامی ئه‌وه خوێن که‌متر ئه‌توانێت بگه‌ڕێت / هاتووچۆ بکات و به ئه‌م جۆره توش بوون به ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌گه‌ری زۆره.
Heartinfarct
heartinfarct واتا:لاخێک له دهمارهگهوهرهکانی دڵCoronary Circulation ڕێگای پێ ده‌به‌سترێت/دادئهخرێت. شاده‌ماره‌که‌ی خوێن Arteria به ته‌واوی دائهخراوه و یان خڕۆڵکهیهک(تۆپه‌ڵه‌یه‌ک) له خوێن
له ناو ئه‌م شاده‌ماره ئه‌مێنێته‌وه به هه‌ڵواسراوی.ده‌ره‌نجام ئه‌م به‌شه ماسوولکه‌ی دڵ که له پشتی ئه‌م ده‌ماره گیراوهکهدایه خوێنی بۆ ناڕوات و ده‌رئه‌نجامیش هه‌وای پاک O2 ، له ئاکامی ئه‌وه وه ئیتر ئه‌و به‌شه ماسوولکه‌یه‌ی دڵ ئه‌مرێت.
تا چ ڕاده‌یه‌ک heartinfacrt خه‌ته‌ره؟ ، به‌سته‌راوه به کام شوێنه داخراوه و خوێن/هه‌وای بۆ ناڕوات.
ئه‌گه‌ر داخستنه‌که له سه‌ره‌تای Coronary Circulation بێت، ئه وه Infarct ی گه‌وره‌یه، چۆنکه به‌شێکی زۆر گه‌وه‌ره‌ی دڵ O2 بۆ ناچێت.
له ڕوودانی heartinfarct دا زۆر جار له یه‌که‌م کاتژمێره‌کاندا، هه‌ست به گرێ و تووند بوونێک له سه‌ر سینگ، هه‌ناسه ته‌نگی یان ئازار به شێوه ی په‌ستان(پاڵ پێوه‌نان)، ئه‌وه‌ش ئه‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی سینگ یان هه‌ندێک بۆ لای چه‌پی سینگ.
ئازاره‌که ئه‌شێت به‌ره‌و شهوێلکهکان(به‌شی خوواره‌وه‌ی ده‌م و چاو) و قۆڵه‌کان/باسکه‌کان و یان بۆ لای پشت بڕوات.
Angina Pectoris
Angina Pectoris له ڕاستیدا قۆناغێکه پێش Heartinfarct . له ئه‌م نهخۆشێێه دا یه‌ک
یان چه‌ند لاخه‌ی Cornary Circulation شابۆڕییهکانی زۆر ته‌سک/ته‌نگ بوونه‌ته‌وه، که ده‌ره‌نجام ماسوولکه‌ی دڵ که‌متر O2 وه‌ر ده‌گرێت/بۆی ده‌چێت. ئه‌مه هۆکاره له ئازارێکی تایبه‌ت که هه‌ندێک جار خۆی ده‌گه‌یه‌نێته شهوێڵهگه(به‌شی خوواره‌وه‌ی ده‌م و چاو) و یان قۆڵی چه‌پ. ئازاره‌که‌ی وه‌کو ئه‌وه‌یه که چۆن یه‌ک ده‌ستی به هێز به سه‌ر دڵ دا ڕابکێشی( شێوه‌ی قۆڵنج کردن).ئه‌م ئازاره زۆر جار دووای پشوودان(حه‌سانه‌وه) وون ئه‌بێت/ئه‌ڕوات.
ئه‌و کێشانه ئازار و قۆڵنج...زه‌نگێکی خه‌ته‌ر نیشان ئه‌ده‌ن. به چاره‌سه‌ری Dotterdilatation ئه‌توانرێت ئه‌م گرێبه‌نده یان ته‌نگییه بکرێته‌وه.
Peripheral Artery Occlusive Disease
قۆڵنجی پێ یان به‌له‌ک
ئه‌م کێشه‌یه‌ش هه‌ر ده‌ره‌نجامی Arteriosclerose . به هۆی ته‌نگ/ته‌سک بوونه‌وه‌ی ناو ده‌ماره‌کانی خوێن
که‌متر خوێنی پاکO2 بگاته ناو ماسوولکه‌کانی پێ کان/بهلهکهکان.ئه‌وه‌ش جۆرێک قۆڵنج له بهلهکهکان دا درووست ئه‌کات کاتێ به پێ ڕۆیشتن، که مرۆڤ ناچار ده‌کات له ڕۆیشتن بوه‌ستێت.له کاتێ پشوو/حه‌سانه‌وه‌دا ئازار نامێنێ و ئه‌ڕوات.
CVA ووشه‌ی ته‌واوی: Cerbero Vasculair Accident
یان له زمانی کورده‌واریدا پێی ئه‌ڵێن: ئیفلیجی
شه‌پڵه لێدان یان CVA ش هۆکاره‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ Infarct .وه‌کو Heart Incarct ، ئه‌مه‌ش Arteria
شابۆری خوێن پێشی به ته‌واوی پێ ئه‌به‌سترێت یان به هۆی خڕۆڵکهیهک/تۆپه‌ڵه‌یه‌ک له خوێن که ئه‌که‌وێته به‌ر ڕێگای خوێن له ناو بۆری خوێندا.ده‌ره‌نجام که‌می یان ناته‌واوی هه‌وای پاک O2 په‌یدا ئه‌بێت، له به‌ر ئه‌و هۆیه ده‌ماغ/مێشک
توشی زیان ده‌بێت.
له کام به‌شه ی مێشک دا زیانی پێ گه‌یشتووه ،ئه‌وه گه‌وره یی دوواکێشهکان ده‌ست نیشان ده‌که‌ن. ئاوا یه که به‌شێکی مێشک ڕێکخستنی'' قسه‌کردن'' و به‌شێکی تری بۆ ڕێكخستنی'' دیتن''. ئه‌گه‌ر بێت و زیانه که له به‌شی ''قسه‌کردن'' دا بوو
ئه‌وه نه‌خۆشه‌که کێشه‌ی قسه کردنی ئه‌بێت Afasie .
CVA یان شه‌پڵه لێدان جاری وایه ده‌ره‌نجامی خوێناوی بوونی مێشک/ده‌ماغ Cerberal Hemorrhage مرۆڤ توش ئه‌بێت.له ئه‌م حاله‌ته‌دا، یه‌کێک له ده‌ماره‌کانی خوێن Arteria ئه‌ته‌قێت/تیک ئه‌دات،ئینجا ئه‌و خوێنه‌ی که له شابۆڕی Arteria ئهچکێتهوه، دێته ناو مێشک.ئه‌وه هۆکاره بۆ تێکدان و زیان گه‌یاندن به مێشک یان ده‌ماغ.
Cognestive Cardiac Failure/ Congestive Heart Failure(CHF)
لاواز بوونی دڵ
لاوازبوونی دڵ ئه‌وه‌یه که دڵ که‌متر خوێن ئه‌تونێت بگه‌یه‌نێته جه‌سته یان په‌مپ لێدانی دڵ که‌م ئه‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش به ئه‌م هۆکارانه‌ی خوواره‌وه یه:
- یه‌ک به‌ش له ماسوولکه‌ی دڵ مردووه یان Heart Infarct .
- په‌نجه‌ره‌کانی دڵHeat valves تێک چوون وباش کار ناکه‌ن، ده‌ره‌نجام خوێن بپ پاشه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
- په‌ستانی خوێن به‌رزه(زه‌خت) Hypertensie .
چۆنکه خوێن که‌متر ئهتواةیت بگاته گشت کۆئه‌ندامه‌کان ئینجا ماسوولکه‌کان که‌متر هه‌وای پاک O2 و ماده پێكهاته‌ی خۆراک له ناو خوێندایه وه‌رده‌گرن ولێره‌دا که‌می دێنن.
هه‌روه‌ها تهڕاییش یان ئاو که‌متر ئه‌توانێت بگه‌ڕێت، ئه‌وه‌ش هه‌ندێک کێشه دێنێته ئاراوه ، وه‌کو هه‌ناسه‌ته‌نگی، زوو ماندوو بوون(به تایبه‌تی کاتی جووڵان و ڕۆێشتن و کار کردن) و ئه‌ستووربوونی پێ کان.
هه‌ندێک ئامۆژگاری بۆ به‌رگری کردن له نه‌خۆشییه‌کانی دڵ-ده‌ماره‌کان
خۆت ئه‌توانی گهریگهریت هه‌بێت له سه‌ر به‌شێک له نه‌خۆشی دڵ-ده‌ماره‌کان
ئه‌وه‌ش زۆر ئاست ته‌نگ نیه. بۆ خۆت ژیانێکی ساغ هه‌ڵبژێره به ستایله ژیانێکی ساغه‌وه.
وه‌کو کورد ئه‌ڵێت: به‌رگری کردن باشته‌ر له چاره‌سه‌ر کردن.
1 جگه‌ره ته‌رک بکه
جگه‌ره کێشان مرۆڤ توشی Arteriosclerose & Hypertantion ده‌کات یانی به‌ری ده‌ماره‌کانی خوێن ئه‌گرێت وهه‌روه‌ها توشی به‌رز بوونه‌وه‌ی زه‌خت ئه‌کات. ئه‌وانه‌ی که چگه‌ره کێشان ته‌رک ئه‌که‌ن، 3 ساڵ دووای ته‌رک کردنیان بۆ نموونه ریسک یان بۆ توش بوونی شه‌پڵه لێدان که‌متره.
ته‌رک کرنی جگه‌ره ئاسان نیه به‌ڵام ساڵانه 100.000 که‌س ته‌رکی جگه‌ره‌یان تووانیوه بکه‌ن.
2 تێبێنێ خۆراک بکه
ئه‌و چه‌ورییه‌ی که نهپاڵیوراوه کاریگه‌ری هه‌یه بۆ به‌رزبوونی ماده پێکهاته‌ی کۆڵۆستڕۆڵ Cholestrol له ناو خوێن دا.
خۆراکی چه‌ور هه‌روه‌ها هۆکاره‌که بۆ به‌ستنی شاده‌ماره‌کانArteiosclerose .دووای ئه‌وه‌ش کار ده‌کات سه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ی کێش/وه‌زن ئینجا ئه‌وه‌ش مرۆڤ توشی به‌رزبوونی په‌ستانی هندازهی خوێن/زه‌خت ئه‌کات.
هه‌روه‌ها به کار هێنانی خوێی زیاد له خۆراک دا ریسک فاکتۆرێکه بۆ توشبوون به به‌رزبوونی زه‌ختی خوێن.
مادام وایه: با ووشیاری خۆراکی پاک/ساغ هه‌ڵبژێره.
3 هه‌وڵ بده باش بجووڵێیته‌وه
جووڵانه‌وه ئه‌گه‌ری توش وون به نه‌خۆشی دڵ-ده‌ماره‌کان که‌م ئه‌کاته‌وه.
مه‌به‌ست له جووڵانه‌وه هه‌ر وه‌رزش نیه، به‌لکو ، پاسکیل لێخوڕین،کار و باری ناو ماڵ........هتد.
ڕۆژانه هه‌ر نه‌به‌ت کاتژمێره‌ک جووڵانه‌وه باشه.
4 کێش/ وه‌زن له سنووری خۆی دا ڕاگره
له هۆڵه‌ندا که‌م یان زیاد 40% ی هۆڵه‌ندیه‌کان کێشه‌ی به‌رزی کێشیان هه‌یه.
به ته‌یبه‌تی ئه‌گه‌ر چه‌وری خۆی له ده‌ور و به‌ری زگ/سک کۆ کردبێته‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی
دڵ-ده‌ماره‌کان زیاتر ئه‌کات.
خۆت ئه‌توانی کێشی خۆت هه‌ڵسه‌نگێنی و بزانی که وه‌زنت له سنووری خۆی دایه یان نه.
به به‌کارهێنانی سه‌نتیمه‌ترێک ناوقه‌دی خۆت بپێوی.
ئه‌ندازه‌ی ناوقه‌د له ئافره‌تان دا ئه‌بێت له نێوان:80-88 CM بێت.
ئه‌ندازه‌ی ناوقه‌د له پیاوان دا ئبێت له نێوان: 94-102CM بێت.
وه‌رگیراو


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh varya gyan bo zanyariakat .. taman drej bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش کاک سیروان
له‌سه‌ر هێڵ نییه










سوپاستان ده‌که‌م (خونچه، ڤاریا ، چنار) ته‌مه‌ن درێژ بن ، هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن
_____________________________________________
ژیان چییه ؟ جگه له ئاشنا بوونی دوو بێگانه‌و ، بێگانه بوونی دوو ئاشنا
له‌سه‌ر هێڵ نییه



khoshbet dastt bo babat w zanyarya bapezakant

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh hawrei xoshawist
bo ba batakat
zhyant baxtawar

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه










supastan dekem ezizanm (hawar w darwnae) her serkewtw bn . temen drej bn
له‌سه‌ر هێڵ نییه








yaxwa dastt xoshbet
ba xwa ama bo mn zor basha hamwym nwsyawa pshtm shkaaaa mamosta ley dawa krdin 10 darajay lasara bzanm chan ahenm?! dwbara dastt xoshbet>>>>sarkawtwbit hiwadarm ka bardawam bit la babaty baswd har bzhit
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه










hawnaz
ده‌ست خۆشی بۆ تۆش هاوناز خان بۆ سود وه‌رگرتن له‌بابه‌ته‌که
هیوادارم به‌م راپۆرتهت نمره‌یه‌کی باش بێنیت واتا 10 له 10
هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر بیت
کاکه حسین ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بێت بۆ ئه‌م په‌یامه‌ت هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت
و ته‌مه‌نت درێژ بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه