.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










"كچه‌كه‌م به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌ڵقه دۆبلاژ كراوه‌كانه‌وه خۆی كوشت"

به‌ره‌به‌یانییه‌كی 27 ره‌مه‌زان، كچێكی ته‌مه‌ن 15ساڵان دوای ماڵ پاككردنه‌وه، بێئاگادار كردنه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك به‌ده‌مانچه سمنسهكهی باوكه شه‌هیده‌كه‌ی كه به یادگاری هه‌ڵیان گرتبوو، فیشه‌كێك ده‌نێت به‌سه‌ریه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ له ماڵه‌كه‌یاندا گیان له‌ده‌ست ده‌دات. به‌پێی سه‌رچاوه‌ی پۆلیسیش هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌م كچه نه‌زانراوه‌و كهسو كاره‌كه‌شی نازانن هۆكاری خۆكوشتنی چی بووه.
نه‌نكی ئاری ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كرد كه «ئه‌و به‌یانییه كه هه‌ستاوه هه‌موو ئیشێكی كردووه، دواتر مناڵه‌كانی شوشتووه ویستوویه‌تی خۆی بشوات چۆته ژوره‌وه جلوبه‌رگ ئاماده بكات خۆی بشوات، ئه‌وه‌مان زانی شڵپه‌ی ده‌نگی ده‌مانچه هات، كچه پورو خوشكه‌كانی كه پێشتر قسه‌یان دهكردو ده‌نگی پێكه‌نینیان ده‌هات، ئه‌وان ئه‌و ده‌قیقه‌یه لای نه‌مابوون، وتبووی ده‌چم خۆم ده‌شۆم، كه چوینه لای بینیمان گولله‌یه‌كی لهسهریدابوو له‌ودیوه‌وه ده‌ری كردووه، له‌شی خه‌ڵتانی خوێن ببوو، نه‌گه‌یشته خه‌سته‌خانه ته‌واوبوو».
دایكی ئاری به‌جله رهشهكانیهوه به ده‌موچاوێكی په‌شۆكاوو گریاناوییه‌وه ده‌یوت «من چووبووم بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی شههیدانهكهی، له‌گه‌ڵ ههوێكهما، كه گه‌ڕاینه‌وه لای دوكانه‌كانی نزیك ماڵی خۆمان شتمان بۆ جه‌ژن ده‌كڕی، ئامۆژنی ته‌له‌فۆنی بۆكردم ده‌نگی گریان‌و له‌خۆدان ده‌هات، من ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو یه‌كێ له مناڵه‌كانی ترم به‌ر سه‌یاره كه‌وتبن، نه‌مزانی كچه‌كه‌م خۆی كوشتووه».
دیاری عه‌بدوڵای ته‌مه‌ن 32 ساڵ، دایكی ئاری دوو كچی له «فاقه مه‌خموری» هه‌یه كه 14ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شه‌هید بووه‌و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بووه. دوای چه‌ند ساڵێك برای فاقه مه‌خموری براژنه‌كه‌ی مارهدهكاتهوهو له‌گه‌ڵ دوو كچهكهیو مناڵه‌كانی تری به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین. ئه‌و ده‌مانچه‌ی كه ئاری خۆی پێ كوشتووه هی فاقه مه‌خموری باوكی ئارییه كه به‌وته‌ی دایكی «ئه‌م ده‌مانچه‌یه، ده‌مانچه‌ی سمنس بوو به یادگاری هه‌ڵیان گرتووه دوای شه‌هید بوونی باوكی».
دیاری عه‌بدوڵای دایكی ئاری، گومان له‌وه ده‌كات كه كچه‌كه‌ی به‌هۆی كاریگه‌ری سه‌یر كردنی ئه‌ڵقه دۆبلاژكراوه عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه خۆی كوشتبێت وتی «ئه‌م كچه‌مان زۆر هۆگری فیلم بوو، پێی ده‌وتم وه‌ره بۆم ته‌رجه‌مه بكه له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ كوردی، سه‌یری فیلمی له‌میسی ده‌كرد به كوردییه‌كه‌ی ناوی فیلمه‌كه گوڵی خوێناوی بوو «خۆزگه كچه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه نه‌بینیایه مه‌رگی خۆم پێشكهوتایه».
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا 26-9 كوڕێكی تر كه پۆلیس بوو له بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ڵادزی، به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كوژراوه. به‌پێی راپۆرتی پۆلیس هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌م كوڕه نه‌زانراوه، كهسو كاره‌كه‌یشی هۆكاره‌كه‌ی نازانن له راپۆرته‌كه‌یاندا وایان ئیفاده‌دا داوه كه نازانن بۆچی خۆی كوشتووه.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی پشده‌ر، ته‌نها له‌ساڵی 2007دا «64 سكاڵا دژی هه‌ڕه‌شه‌كردنی ژنان تۆمار كراوه كه زۆربه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كراوه له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه، ئه‌وانیش له‌ناچاری هانایان بۆ تۆماركردنی سكاڵا بردووه له بنكه پۆلیسه‌كان. به‌پێی ئاماره‌كه له‌وساڵه‌دا به‌ده‌یان ژن خۆی سوتاندووه‌و سوتاوه‌و 15 ژن به‌هۆی زۆریی ڕێژه‌ی سوتاوییهكهیانهوه گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له ئاماره‌كه‌دا هاتووه هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌و له ساڵی 2007دا ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه خنكێنراوهو دوو ژنیش خۆیان كوشتووه‌و ژنێك ڕفێنراوه‌و دوو ژنیش له ئاودا خنكاونو دوو سكاڵاش له‌سه‌ر خیانه‌تی زه‌وجی تۆماركراوه».
ئاوێنه

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xoshbet sarkwtwbet


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh bet kuvan xan har bjet sar kawtw bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت سه‌رکه‌وتوبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh hawrei xoshawist
bo ba batakat
zhyant baxtawar

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه