.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سه‌ره‌تانی مه‌مک یه‌که‌که له‌و نه‌خۆشیانه‌ی که دوچاری ئافره‌تان ده‌بێته‌وه له‌م بابه‌ته چۆنیه‌تی نه‌خۆشیه‌که‌و چاره‌سه‌رو سروشتی نه‌خۆشیه‌که‌و رێگاکانی پشکنین و چۆنیه‌تی پشکنینی مه‌مکه‌کان له‌لایه‌ن ئافره‌تان خۆیانه‌وه و لای دکتۆره‌کان به چه‌ند رێگایه‌ک و باسکراوه .
سه‌ره‌تان سنوور ناناسێت، ئه‌وه کێشه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تییه و پێویسته له ئاستی جیهانی دا چاره‌سه‌ر بکرێت.
بۆ نموونه ساڵانه 13% ئافره‌تان له عێراق دا به هۆی سه‌ره‌تانی مه‌مک کۆچی دووای ده‌که‌ن.
له وڵاتی هۆڵه‌ندا ساڵانه 11.700 ئافره‌ت تووشی سه‌ره‌تانی مه‌مک ده‌بن، 70% له ئه‌م ئافره‌تانه له ته‌مه‌ندا سه‌رووی 50 ساڵن.
دووای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له ساڵی 2005 دا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا، ڕێژه‌ی سه‌ره‌تانی مه‌مک له ناو ژنان دا گه‌یشته 11.400 ژن و له پیاواندا گه‌یشته 1.690 پیاو.
سه‌ره‌تانی مه‌مک پیاوانیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام زۆر که‌متره (1% )له ڕێژه‌ی ژنان. ئه‌وه له وا ده‌چێت که ویراسی بێت.
سه‌ره‌تانی مه‌مک زیاتر له جۆگه‌له‌ی شیردا (ductaalcarcinoom ) درووست ده‌بێت.
ئه‌م سه‌ره‌تانه به شێوه‌یه‌کی گشتی یه‌ک گرێ(غووده) درووست ده‌کات.
له ناو هه‌ندێک ئافره‌ت سه‌ره‌تانی مه‌مک له ناو گرێکانی شیر(lobulair carcinoom ) دا درووست ده‌بێت.
ئه‌م شێوه سه‌ره‌تانه زیاتر به بڵاوی ، بڵاو ده‌بێته‌وه له ناو مه‌مکدا، ئینجا له به‌ر ئه‌وه سه‌ره‌تانی lobulair carcinoom له ههنگاوێکی / قۆناغێکی دره‌نگ دا یان تهشهننا بوو، ئه‌دۆزرێته‌وه.
جاری وایه مرۆڤ سه‌ره‌تانی مه‌مک له قۆناغێکی زوو (سه‌ره‌تایی) دا ئه‌دۆزێته‌وه، بۆ نموونه له کاتێک که پشکنینی گشتی (ژنانی ته‌مه‌ن له سه‌رووی 50 ساڵ) له ئه‌وروپا و وڵاتهئهکگرتووهکان که ئه‌م سیسته‌مه کاری پێ ده‌کرێت، ئه‌دۆزرێته‌وه. ئه‌وه‌ش له قۆناغێکی سه‌ره‌تایی سه‌ره‌تانی مه‌مک دایه:ductaal carcinoom in situ(DCIS).
1- ئه‌م هوشییارییه بۆ کێیه؟
ئه‌م هوشییارییه بۆ هه‌موو ئافره‌تانه‌یه که:
- خۆیان فێری مانگانه پشکنینی مه‌مک بکه‌نself breastexame .
- گۆڕانکاری ناسروشتی له مه‌مکیاندا په‌ییدا بووه.
هه‌ندێک ئافره‌ت زانیاری‌یان نیه یان که‌مه له باره‌ی نیشانه‌کانی گۆڕانکارییه‌کان و شێوه‌ی پشکنین و چۆنییه‌تی ڕه‌فتار له گه‌ڵیا کردن.
له کاتێ پشکنینی مانگانه / لێکۆڵینه‌وه دا دیار کراوه که گۆڕانکاری له مه‌مکیاندا په‌یدا بووه
گۆڕناکاری له مه‌مکه‌کاندا تووشی زۆر له ئافره‌تان ده‌بێت.زۆربه‌ی ئه‌و گۆڕانکارییه ناسروشتییه‌ی مه‌مک بێ زییانه به تایبه‌تی له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا.
هه‌ندێک گۆڕانکاری ناسروشتی له مه‌مکدا له ئاکامی سه‌ره‌تان په‌یدا ئه‌بن.
ئینجا بۆیه:
هه‌ر کاتێگۆڕانکارییهک له مه مکتدا په‌یدا بوو یان هه‌ستت پێی کرد یان بینیت، پێویست ڕاو پرسێک به دکتۆر
2-کام گۆڕانکاریانه له مه‌مکدا سروشتی نین؟
وڵامی ئه‌م پرسیاره ئاسان نییه. جه‌سته‌ی هه‌ر ئافره‌تێک له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تر جیاوازه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌توانین بڵێین، ئه‌وه‌یه که ده‌ست له مه‌مکدان، له ژێر پێستی لووس ، هه‌ست به هه‌ندێک گرێ ئه‌کرێت.
ئه‌و گرێیانه ، گرێی شیرن. ئه‌وان به شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر نه‌رمن و له هه‌ر دوو مه‌مکدا وه‌ک یه‌ک هه‌ستییان پێ ئه‌کرێت.
گرێکانی شیر به یه‌که‌وه نه‌رمکه‌ی مه‌مک پێک دێنن و له ده‌وری گڕێکانی شیر ، چه‌وری و پێکهاته‌ی نه‌رمه به‌ستێنه‌ر پێک هاتووه، یان نهرمهکی یارمه‌تیده‌ر.
نه‌رمکه‌ی یارمه‌تیده‌ر و تۆڕی ئه‌م به‌شه هه‌ر چی زیاتر بێت، له گه‌ڵ هه‌رچی زیاتر بوونی گرێکانی نه‌رمکه‌ی مه‌مک کاریگه‌رن له سه‌ر ئه‌و گرێیانه که چه‌ند ڕه‌ق و توورد له ژێر ده‌ستدا.
3- له‌وو(گرێ) بێزهرهرهکان و لووی(گرێی) زه‌ره‌رمه‌ند چین و چۆنن؟
جه‌سته‌ی مرۆڤ پێک هاتووه له چه‌ندین ملیارد زه‌ڕه‌ی بچوک ، که پێی ئه‌ڵێن (cell ).
به‌رده‌وام زه‌ڕه‌کان درووست ئه‌بن و ڕێژه‌یان له زیادبوون دایه، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر زه‌ڕه‌کان کۆن یان له‌ناوچوون، جێگایان پڕ بگرێته‌وه.
ئه‌و زهڕانه به شێوه‌ی به‌شبوون(ته‌قسیم)، درووست ئه‌بن: له یه‌ک زه‌ڕه‌وه ، دوو زه‌ڕه‌ی نوێی لێی ئه‌بێته‌وه، که ئه‌وانیش به نۆبه‌ی خۆیان دیسان ، خۆیان به‌ش ئه‌که‌ن به دووی cell ی تر.
ئه‌و دابه‌ش بوونه‌ی cell له ژێر کۆنترۆڵی ماده‌ی (پێکهاته‌ی) ویراسیی(DNA )ڕێک ده‌خرێت، که له ناو هه‌ر یه‌که له cell دا هه‌یه.
ڕۆژانه له کاتێک که ملیۆنه‌ها زه‌ڕه( cell )دابه‌ش ئه‌بن، له وانه‌یه که له ناکاو له پرۆسه که‌دا هه‌ڵه‌یه‌ک ڕووی بدات.
هه‌روه‌ها تا ژیان به‌رده‌وام بێت، زه‌ڕه‌کانی جه‌سته‌مان له ژێر کاریگه‌ری زه‌ره‌ره‌کانی ده‌ره‌کی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش زۆر جار نۆژه‌ن ده‌کرێنه‌وه.
زه‌ڕه (cell) ئه‌شێت به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن به ڕاستی زه‌ره‌رمه‌ند بێت و نۆژه‌ن نه‌کرێته‌وه. ئینجا له ئاکامی ئه‌وه‌وه ماده‌ی ویراسی ئه‌گۆڕدرێت، که له ئاکامدا که دابه‌ش بوون ، زیاد کردن و گه‌شه کردنی ئه‌و cell ناڕێک ئه‌بێت.
ئه‌وه ئه‌بێته هۆی دابه‌ش بوونی زیاد له ڕێژه‌ی سروشتی خۆی که ئه‌بێت به هه ڵدمسان(ئاوسان) یان گرێ.
4- لووه‌کان(گرێی)، که سروشتی نین له مه‌مکدا چۆنن؟
گرێ یان tumour ئه‌بێت باش یان خراپ بێت یان خوود گرێی ئارام/بێزه‌ره‌ر یان هار/زه‌ره‌رمه‌ند.
به‌س ئه‌گه‌ر گرێی زه‌ره‌رمه‌ند /malign بێت ئه‌ڵێین سه‌ره‌تان .cancer
گرێیه‌کانی بێ زه‌ره‌ر/ benige به شێوه‌یه‌کی گشتی له بازنه‌ی خۆیان دان و ده‌رنه‌چوون: ئه‌وان گه‌وره‌تر نابن و ناڕۆنه ناو به‌شه‌کانی تر و بڵاو نابێته‌وه له ناو جه‌سته‌دا.
به‌ڵام جاری وایه ، ئه‌بێت که ئه‌م گرێیه/ tumour بکه‌وێته سه‌ر یان ته‌نیشت به‌شه‌کانی تر و یان ئۆرگانه‌کانی مرۆڤ و پاڵهپهستی له سه‌ریان بکات، ئه‌وه‌ش ناخۆشی درووست ده‌کات و ئه‌بێت لابردرێت.
له گرێیه زهرهرمهندهکاندا/ , maligneمیکانیزمی ڕێکخه‌ری زه‌ڕه‌کان cell واها زه‌ره‌رمه‌ند بوون، که جه‌سته‌ی مرۆڤ
دابه‌ش بوون/ کردنی زه‌ڕه‌کان له ژێر کۆنتڕۆڵ‌دا نامێنێت.
گرێی هار/maligne نه ته‌نها به‌شه‌کانی تر یان ئۆرگانه‌کان پاڵ پێوه ده‌نێت، به‌ڵکو له ناو ئه‌واندا ده‌ڕوێت/گه‌وره ئه‌بێت. زه‌ڕه‌کانی ئه‌م جۆره گرێیه ئه‌بێت / ئه‌کرێت بپچڕێن و خۆیان بگه‌ییننه به‌شه‌کانی تری جه‌سته‌ی مرۆڤ و بڵاو ببنه‌وه.
له وێدا دیسان گرێی تازه درووست ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌وه پێی ئه‌ڵێن:metastasen ، واتا بڵاو بوونه‌وه.
5- کام فاکته‌ر و کام ژنانه زیاتر له‌وانه‌یه توشی سه‌ره‌تانی مه‌مک ببن؟
یه‌ک له سه‌ر نۆ ئافره‌ت تووشی سه‌ره‌تانی مه‌مک ئه‌بێت، ئه‌وانه‌ش ته‌مه‌نیان له سه‌رۆی 50 ساڵه.
ئه‌م ریسک فاکتۆرانه ڕۆڵیان هه‌یه له تووش بوونی سه‌ره‌تانی مه‌مک:
- ئه‌و ژنانه‌ی که هه‌رگیز دووگیان نه‌بوون(نه‌زۆک)
- ئه ژنانه‌ی که هه‌رگیز شیری مه‌مکیان به مناڵیان نه‌داوه
- ئه‌و ژنانه‌ی که پێش 12 ساڵی بێنوێژدهبن
- ئه‌و ژنانه‌ی که دووای 50 ساڵ له بێ‌نوێژی ئهکهو
- ئه‌و ژنانه‌ی که ته‌مه‌نیان له سه‌رۆی 50 ساڵه
- ئه‌و ژنانه‌ی که حه‌بی به‌رگری به‌کاردێنن دووای وازهێنان له حه‌ب له‌وانه‌یه زووتر تووش ببن
- ئه‌و ژنانه‌ی که نه‌خۆشی کیسه یان له ناو جۆگه‌له‌ی شیری مه‌مکیان دا هه‌بووه mastopathie
- ئه‌و ژنانه‌ی که ئهلکۆحۆل به‌کاردێنن/ هێناوه
- ئه‌و ژنانه‌ی که سیگارکێشن
- ئه‌و ژنانه‌ی که بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ ده‌رمانی هۆرمۆن به‌کار دێنن بۆ چاره‌سه‌ری کردنی کێشه‌کان/ناخۆشییه‌کانی کاتێ menopause
- ئه‌و ژنانه‌ی که وه‌زنیان به‌رزه(قه‌ڵه‌وی)
ئه‌وانه‌ی تووشبوونیان زیاتره له ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کردن:
- ئه‌و ژنانه‌ی که پێشتر سه‌ره‌تانی مه‌مکیان هه‌بووه
- ئه‌و ژنانه‌ی پێشتر چاره‌سه‌ر کراون بۆ هه‌ندێک جۆر له گرێی بێزهرهرهکان
- ئه‌و ژنانه‌ی که له که‌س و کاری نزیکیان وه‌ک دایک و خوشک ، سه‌ره‌تانیان هه‌بووه و یان ته‌مایلی ویراسیان هه‌یه.
6- سه‌ره‌تانی مه‌مک چییه؟
سه‌ره‌تانی مه‌مک له وڵاتانی ڕۆژئاوا زیاتر له گشت جۆره سه‌ره‌تانه‌کانی تر تووشی مرۆڤ ئه‌بێت.
- له سه‌ر 9 ئافره‌ت قوربانی ئه‌م جۆره سهرهتانهن، ئه‌وانه‌ی که تووش ئه‌بن زیاتر ته‌مه‌نیان له سه‌ره‌وه‌ی 35 ساڵه.
تا ێیستا هۆی تووشبوونی ئه‌م جۆره سه‌ره‌تانه به‌ڕاستی دیار نه‌کراوه یان نازانراوه.
هه‌ر چه‌نده له باسی پێشووماندا ئاماژه‌مان به هه‌ندێک ڕیسک فاکتۆر کرد که ڕۆڵیان هه‌یه له تووشبوونی ئه‌م جۆره سه‌ره‌تانه.
هه‌روه‌ها بۆ نموونه: هۆرمۆنه‌کان، ویراسی ، سیسته‌می له‌شی مرۆڤ خۆی و پیسی ژینگه‌ش ڕۆڵی هه‌یه له سه‌ر درووست بوونی سه‌ره‌تانی مه‌مک.
جه‌سته‌ی مرۆڤ پێک هاتووه له cell زه‌ڕه‌ی بچووک، که هه‌ر کامێکیان کاری خۆی هه‌یه. بۆ به‌رده‌ووام بوونی کاره‌کانیان cell کۆنه‌کان ئه‌بێت لابردرێن و له جێگای ئه‌واندا دیسان cell ی نوێ درووست ئه‌بن به شێوه‌ی دابه‌ش بوون، له ئه‌نجامی دابه‌ش بوون دا له هه‌ر یه‌ک cell دوو cell ی لێ ئه‌بێته‌وه، ئه‌وانیش دیسان به نۆبه‌ی خۆیان دابه‌ش ئه‌بنه‌وه.
له ئه‌م پڕۆسه‌یه دا جاری وایه هه‌ڵه‌یه‌ک ئه‌کرێت، به هۆی هه‌ندێک کێشه‌ی ناپه‌یدا/ نه‌زانراو.
ئه‌گه‌ر هاتوو پێنج جار هه‌ڵه بکرێت /درووست بێت له ناو پێکهاته‌ی DNA (ژێن/GEN ) هی پێکهاته‌ی مه‌مک (breastconnectieve tissue ) ، ئه‌وه ئه‌بێت به سه‌ره‌تان، که خۆیان له دابه‌ش بوون/کردن پێ ڕاناگیرێت و به ئه‌م شێوه‌یه به‌رده‌ووام cellی هه‌ڵه/ناڕێک پێک دێن. ئینجا به ئه‌م شێوه‌یه سه‌ره‌تانی مه‌مک له پێک هاته‌ی breasttissue 80% له ناو جۆگه‌له‌ی شیری مه‌مکدا درووست ئه‌بێت. به شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌ره‌تان له ناو یه‌ک مه‌مک دا درووست ئه‌بێت.
کاتێک که مرۆڤ مه‌مک به چوار به‌ش نیشان بکات، گرێی سه‌ره‌تانی(tumour) زیاتر له50% ی ژنان ، له به‌شی سه‌ره‌وه، لایه‌ن ده‌ره‌کیه‌که‌ی مه‌مک درووست ئه‌بێت ( بۆ نموونه: مه‌مکی چه‌پ، لای چه‌پی سه‌ره‌وه یان مه‌مکی ڕاست؛ لای ڕاست، سه‌ره‌وه.واتا ڕووی لای باسکه‌کان.
به گوێره‌ی گشت ئه‌و نیشانه و به یه‌ک چوونیان، ئه‌بێت که له سه‌رئاستی cellulair neveau جیاوازییه‌کی گه‌وره له نێوان ژماره سه‌ره‌تانیه‌کانی مه‌مک هه‌بێت، ئه‌وانه چۆنییه‌تی و شێوه‌ی ڕاده‌ی نه‌خۆشییه‌که ده‌ستنیشان ده‌که‌ن Prognose .
نه ته‌نیا گه‌وره‌یی گرێ tumour و ڕیسک بۆ بڵاوبوونه‌وه metastase په‌یوه‌سته ، به‌ڵکو پڕۆفیلێکی ژنێتیکی که‌سێتی /فه‌ردی و چۆنیه‌تی، خراپی/ maligne ی جۆری cell ئه‌کرێت کاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر نه‌خۆشیه‌که و چۆنییه‌تی پڕۆسه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه.
مه‌مکی خۆ پشکنین به ڕێگای selfbreastexams یان mamografie /وێنه به تیشکی x-ray = Rontgen و یانfoto MRI زووتر دۆزینه‌وه‌ی گرێ (tumour )
زۆر جار برگری ده‌کات له زیاد/ته‌شه‌نا کردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تانی مه‌مک.
هه‌روه‌ها گۆڕانکاری له گۆیه‌کانی مه‌مکدا nipple زه‌نگێکی خه‌ته‌ره، وه‌ک: ئه‌گه‌ر هات و له ناکاو مه‌مک ته‌ڕایی لێ بێت یان گۆی مه‌مک به ناوه‌وه‌دا بچێت. له ئه‌م گۆڕانکارییهنهدا ئه‌بێت به دوای چاره دا بییت.
7- پشکنینی ئافره‌تانی ته‌مه‌ن 50-75 ساڵ
له زۆربه‌ی وڵاته‌کانی ئه‌وروپی دا هه‌ر دوو ساڵ جارێک ژنان بانگهێشت ئه‌کرێن له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه بۆ mammografie . بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که له ته‌مه‌نیان له ژێر 50 ساڵه پێشنیار/ئامۆژگاری ئه‌درێت که هه‌ر چه‌ند ماوه جاڕێک mammografie ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ریان هه‌بێت بۆ تووش بوون به breastcancer ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له ناو خانه‌واده‌یان دا / ویراسی هه‌یانبێت.
له هۆڵه‌ندا ساڵانه نزیکه‌ی 10000 ژن تووشی سه‌ره‌تانی مه‌مک ئه‌بن.
ئه‌وه زیاترین جۆری سه‌ره‌تانه له ناو ژنان دا. پێش ته‌مه‌ن 30 ساڵ زۆربه که‌می هه‌یه. دووای ئه‌م ته‌مه‌نه زیاتر دێته ئاراوه. زیاتر له 70% له‌م ژنانه‌ی که تووشی سه‌ره‌تانی مه‌مک ئه‌بن،ته‌مه‌نیان سه‌رووی 50 ساڵه.
ئه‌م قۆناغه‌ی که سه‌ره‌تانی مه‌مکی تێیدا ئه‌دۆزرێته‌وه ، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تانی مه‌مک په‌یوه‌سته به ئه‌و قۆناغه‌یه که سه‌ره‌تانه‌که‌ی تێیدا دۆزراوه‌ته‌وه. به ئه‌نجام دانی mammografie ئه‌توانرێت سه‌ره‌تان له قۆناغێکی سهرهتانییدا بدۆزرێته‌وه.
پشکنینی جه‌ماوه‌ر(ژنان) یان به هۆڵه‌ندی Bevolkingsonderzoek واتا Screening ی پێ ئه‌ڵێن، پێشنیار ئه‌کرێت که ژنان ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌تا بۆ ئه‌وانه‌ی که کێشه‌شیان نه‌بێت.
به گوێره‌ی پشکنینی گشتی جه‌ماوه‌ر(ژنان) له هۆڵه‌ندا دا دیار کراوه که ئه‌و ژنانه‌ی که ته‌مه‌نیان له به‌ینی 50-69 ساڵن و سه‌ره‌تانی مه‌مکیان له قۆناغێکی سهرهتانییدا دۆزراوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ریان ئاسانتره و باشتر ئه‌کرێت له ئه‌وانه‌ی که دره‌نگ ئه‌دۆزرێنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌م لێ کۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیار کراوه که Screening تا ڕاده‌ی 25% مردن له ئاکامی سه‌ره‌تانی مه‌مک دا که‌م ئه‌کاته‌وه.
8- خۆت فێر به/بکه که‌ی و چۆن مه‌مکه‌کانت بپشکنی و ناسروشتیه‌کانی بناسه
که‌ی گونجاوه مه‌مکه‌کان بپشکنی؟
مانگی یه‌ک جار پێویسته مه‌مکه‌کان بپشکنی، باشتر وایه که پشکنینه‌که یه‌ک هه‌فته دووای نه‌خۆشی مانگانه واتا menstrution بێت. هه‌ندێک ژن به‌ر له نه‌خۆشی مانگانه‌یان هه‌ندێک ناخۆشییان تووش ئه‌بێت ،وه‌کو: ئازار و ئاوسانی مه‌مکه‌کان، زوو تووڕه بوون، دڵته‌نگی(ئهفسۆردهی)، زیادتر خوواردن یان مه‌یل بۆ خوواردن که‌م بوونه‌وه،ڕه‌نگی پێست به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه چوون،.......
یه‌ک هه‌فته دووای نه‌خۆشی مانگانه مه‌مکه‌کان که‌متر ئاوساون و شێوه‌ی ئاسای(نۆرماڵ) خۆیان ئه‌گرنه‌وه و به ئاسانتر ئه‌توانیت بیان پشکنی و به یه‌که‌وه به‌راوردییان بکه‌یت.
ئه‌و ژنانه‌ی که ئیتر نه‌خۆشی مانگانه‌یان تووش نابێت، ئه‌توانن ڕۆژێک دیاریکراو له هه‌ر مانگێکدا هه‌ڵبژێرن بۆ پشکنین و به‌راورد کردنیان.
له کام ته‌مه‌نه‌وه باشتره پشکنین ده‌ست پێ بکه‌یت؟
گشت ژنان له ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن به پشکنینی مانگانه‌ی مه‌مکیان، ئیتر ئه‌بێت به ڕاهاتنی مانگانه routine .له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا، هه‌ست کردن به گۆڕانکارییه‌ک که بێته ئاراوه ،زۆر ئاسانتر ئه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ژن ته‌مه‌نی زیاتر له 18 ساڵ بێت و مه‌به‌ستی بێت ده‌ست به پشکنین بکات، ئه‌وه به دڵنیای ئه‌بێت و سوودی هه‌یه.
چی له مه‌مکه‌کاندا سروشتییه؟
زۆر له ئه‌و ژنانه‌ی که مه‌کیان ئه‌پشکنن ، بۆیان ئاسان نییه: چی ئاساییه/سروشتییه و چی ئاسای نییه؟
وڵامی ئه‌و پرسیاره ئاسان نییه، چۆنکه هه‌ر ژنێک جیاوازه له ئه‌وه‌ی تر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌توانین بڵێین ئه‌وه‌یه:
هه‌ر کاتێک له ئاوێنه‌دا، سه‌یری مه‌مکه‌کان بکه‌یت، هه‌ردوویان به‌راورد بکه‌یت، به ته‌واوی یه‌کسان نین. ئه‌وه‌ش له زۆربه‌ی ژنان دا وایه.
هه‌روه‌ها ئه‌بێت که مه‌مکێک له ئه‌وه‌ی تر گه‌وره‌تر بێت یان گۆی یه‌کێکیان به‌رزتر بێت له ئه‌وه‌ی تر.
هه‌ندێک له ژنان له ته‌مه‌نی گه‌نجی دا، یه‌ک یان هه‌ردوو گۆی مه‌مکیان به ناوه‌وه‌دا چووه.
کاتێ ده‌ست لێدان له مه‌مکه‌کان، له ژێر پێستی لووس ، هه‌ست ده‌کرێت که گرێی تێدایه.
ئه‌م گرێیانه هی، گرێکانی شیرن.ئه‌وانه به شێوه‌یه‌کی گشتی نه‌رمن و له هه‌ردوو مه‌مک دا وه‌ک یه‌ک هه‌ستییان پێ ئه‌کرێت.ئه‌وان به یه‌که‌وه پێکهاته‌ی به هۆڵه‌ندیborstklierweefsel پێک دێنن.
له ده‌ور و به‌ری گرێکانی شیردا چه‌وری و پێکهاته‌ی به‌ستێنه‌وه bindweefsel هه‌یه.ئه‌م پێکهاته‌ی بهستێنهوهیه چه‌ند زۆرتر بێت و چه‌ند به هێز بێت و هه‌روه ها نه‌رمکه‌ی گرێکانی مه‌مک چه‌ند ڕه‌ق بێت، ئه‌وا مه‌مک توورد ئه‌بێت.
گۆڕانکاری له مه‌مکه‌کاندا چین؟
به‌رچاوترین گۆڕانکاری له مه‌مکدا په‌یدابوونی گرێ یه.
ئه‌وه‌ش ئه‌و ئهستووربوونهیه که هه‌ستی پێ ده‌کرێت و جیاوازه له گرێکانی سروشتی ناو مه‌مک.
گرێکان ئه‌شێت/ئه‌بێت به شێوه‌یه‌کی جیاواز هه‌ستییان پێ بکرێت. هه‌ندێک شوێن له مه‌مکدا نه‌رمتر یان ڕه‌ق تره له شوێنێکی تر، جارێ وایه گرێیه‌کان لووس و له ژێر په‌نجه‌دا وه‌ک که‌لا شووشه(هه‌ڵماته)ی بچوک ڕائه‌که‌ن(ئه‌خلیسکێن).
به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م خڕۆڵکانه به ئازار نین.
گۆڕانکاریه‌کانی تر:
خه‌تێکی بچوکی ئه‌ستوور که به‌ره‌و گۆی مه‌مکه‌وه بروات
قووڵاییه‌ک یان قووپان له پێستی مه‌مک دا
به ناوهوهچوونی گۆی مه‌مک
گۆڕانکاری له گۆی مه‌مکدا که هه‌ندێک کێشه‌ی جۆراوجۆری هه‌بێت وه‌کو: - - سووربوونه‌وه‌ی ڕه‌نگی گۆی مه‌مک یان خووران، توێژسپی پێست،(کڕێژی سپی)، و جۆرێک ئاڵۆش eczeem .
تهڕای له گۆی مه‌مک:( ئاویی،وه‌ک شیر،ڕه‌نگی سه‌وز یان خوێناوی).
ئازار له مهکدا له ئه‌م شوێنه‌ی که پێکهاته‌ی مه‌مک به شێوه‌یه‌کی گۆڕاو هه‌ست پێ ده‌کرێت له کاتی ده‌ست لێدان.
مه‌مکێک که هه‌ستی پێ ئه‌کرێت ڕه‌نگی سووره و گه‌رمه.
برینێکی پێستی مه‌مک که زوو /ئاسان به‌ره‌و باشتر بوون نه‌چیت.
گۆڕانکارییه‌کان له مه‌مکدا تووشی زۆر له ژنان ئه‌بێت.له‌وانه‌یه هه‌ندێک جار زۆریش که‌شه‌یان بۆ په‌یدا بێت، به‌ڵام ئه‌وانه زیاتر گرێی بهزهرهرن، به ایبه‌تی له ناو ژنانی گه‌نج دا.
به‌ڵام هه‌ندێک له گۆڕانکارییه‌کانی مه‌مک له هۆی/درووست بوونی سه‌ره‌تانی مه‌مکه‌وه درووست ئه‌بن.ئینجا بۆیه له ئاکامی هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک باشتر وایه پرس و ڕا به دکتۆر بکه‌یت.بۆ ئه‌وه‌ی که یه‌که‌م گۆڕانکاری و سوودمهندییک بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی و کوورت کردنه‌وه‌ی ماوه‌که.
خۆت مه‌مکه‌کان بپشکنه؟
له کوێ مه‌مکه‌کان بپشکنی فه‌ڕق ناکات: ڕووبه ڕووی ئاوێنه،له ژووردا، له ژێر دۆش دا(حه‌مام)
یان له سه‌ر جێگادا.
قۆناغ به قۆناغ
-بڕۆ به‌ره‌وڕووی ئاوێنه ڕاوه‌سته یان دانیشه و باسکه‌کانت شل و خاو( بێ گرژی) بکه‌وه له ته‌نیشت جه‌سته‌ت و به باشی سه‌یری مه‌مکه‌کانی بکه.
ئایا گۆڕانکاری ئه‌بیندرێت:
- له گه‌وه‌ره‌ی یان ڤۆرمییان دا (شکڵیاندا)؟
- له پێست دا گۆڕانکاری هه‌یه وه‌ک: چرچ و لۆچی،ئه‌ستوور بوون،قووپاوی یان ڕه‌نگیان؟
- له گۆیهکاندا: به ناوه‌وه‌دا چوون، یان ته‌ڕایی لێ هاتن یان ئاڵۆش؟
ئینجا باسکه‌کانت به‌رز بکه‌وه بۆ سه‌ره‌وه و دیسان سه‌یرییان بکه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئه‌م گۆڕانکارییانه هه‌بوو ،بیدۆزییه‌وه.
پشکنینی مه‌مک به پاڵکه‌وتن
له سه‌ر جێگا پاڵ بکه‌وه،
سه‌رینێک له ژێر شانی چه‌پت دانێ
له خه‌یاڵتدا مه‌مکی چه‌پت بکه به خشته‌یه‌کی چوار به‌ش
ده‌ست به هه‌ر چوار به‌شه‌که‌ی دا بگێڕه
- له مه‌مکی چه‌په‌وه ده‌ست پێ بکه، و له به‌شی ڕاست/ سه‌ره‌وه به هه‌ر چووار په‌نجه‌ی ڕاکێشاوی ده‌ستی ڕاستت، له ئێسقانی سینگه‌وه تا گۆی مه‌مک جوڵانێکی بازنه‌ی(مده وه‌ر) و هه‌ندێک هێزی ده‌ستتی له گه‌ڵیا به‌کار بێنه و ده‌ور و به‌ری گۆی مه‌مک باش ده‌ستی لێ بده و هه‌ستی پێ بکه له کاتێ پشکنین دا.
- به ئه‌م شێوه‌یه ده‌ست له سه‌ره‌وه وه ، ته‌واوی به‌شی ناوه‌وه‌ی مه‌مک ده‌ستتی پێدا بێنه.هه‌ر به ئه‌م شێوه‌یه به‌شی راستی خوواره‌وه‌ی مه‌مکی چه‌پ بپشکنه.
- دیسان ده‌وری مه‌مک به ته‌واوی بپشکنه.
له پێش ئه‌وه‌ی که به‌شی ده‌ره‌وه‌ی مه‌مکی چه‌پت بپشکنی، ده‌ستت له ژێر سه‌رت ده‌ربخه و له ته‌نیشت جه‌سته‌ت ڕایکێشه.
- له لای چه‌پ/ژێره‌وه ی به‌شی ده‌ره‌کییه‌که‌ی مه‌مک(نزیک باسک/قۆڵ).ئینجا دیسان به په‌نجه‌کانی ڕاکێشراوت به ده‌ورێکی(جووڵێیهکی) بازنه‌ی بڕۆ به?


له‌سه‌ر هێڵ نییه