❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حوكمی نه‌كردنی نوێژ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-09 08:38:05

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308

حوكمی نه‌كردنی نوێژ

نوێژ یه‌كه‌م كرده‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئینسان ئه‌پرسرێته‌وه‌


ئه‌بو هوره‌یره‌ ( خوا لێی ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌ , له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ كه‌ فه‌رمه‌یه‌تی [ (إنَ أوَلَ مَا يُحَاسَبُ بِهِ العَبدُ يَومَ القِيامَةِ مِن عَمَلِهِ صَلاتُهُ , فان صلحت , فقد أفلح و أنجح , وإن افسدت , فقد خاب و خسر , فان انتقص من فريضته شئ قال الرب عز وجل : انظروا هل لعبدي من تطوع , فيكمل منها ما انتقص من الفريضة ؟ ثم تكون سائر أعماله على هذا ) رواه الترمذي وقال حدبث حسن ) ] , واته‌ ( یه‌كه‌م كرده‌وه‌یه‌ك له‌ ڕۆژی دوای دا به‌نده‌ی له‌سه‌ر محاسه‌به‌ ئه‌كرێت نوێژه‌كانیه‌تی , ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانی ئه‌نجام دا بوو وه‌ به‌باشی و نه‌جاحه‌تی هێنا ئه‌وه‌ ڕزگاری بووه‌ و ده‌رچووه‌ , وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نوێژه‌كانی نه‌كرد بوو یان به‌ خراپی ئه‌نجامی دا یوو وه‌ نه‌جاحه‌تی نه‌هێنا ئه‌وه‌ خه‌ساره‌ت مه‌ند ئه‌بێت و له‌ هه‌موو كرده‌وه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو نابێت ..........) .


حوكمی نه‌كردنی نوێژ به‌ ئه‌نقه‌ست ( عمدا )


پرسیار : ئه‌گه‌ر كه‌سیك نوێژ ته‌رك بكات به‌ ئه‌نقه‌ست ئایا پێ ی كافر ئه‌بێت یان نا ؟

وه‌ڵام : ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ڵێت باوه‌ڕم به‌ فه‌رز بوونی نوێژ هه‌یه‌ و به‌ڵام نوێژ ته‌رك بكات به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌وه‌ كفرێكی گه‌وره‌ی كردوه‌ , به‌ڵام ئه‌گه‌ر نكۆڵی واجب بوونی نوێژ بكات و دانی پێدا نه‌نێیت ئه‌وه‌ پێ ی كافر بووه‌ به‌ ڕای زۆربه‌ی زانایان له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رێلى الله علیه وسلم ,كه‌ ده‌فه‌رموێت [ (رأس الأمر الإسلام , وعمودة الصلاة , وذروة سنامه الجهاد في سبيل الله ) ] ڕخرجه الامام ڕحمد والترمژی و ابن ماجه واته‌ (سه‌ری هه‌موو كارێك ئیسلامه‌ و عمودیشی ( فه‌قه‌راتی ) نوێژه‌ , .... .

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت [ (بين الرجل وبين الكفر والشرك ترك الصلاة ) ] اخرجه مسلم ,واته‌ ( له‌ نێوان مسوڵمان و كافر شتێك هه‌یه‌ ئه‌ویش وازهێنان له‌ نوێژه‌) .

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت [ (العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة فمن تركها فقد كفر) اخرجه المام أحمد واهل السنن بإسناد صحيح و الترمذي ) ] واته‌ (ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌ نێوان ئێمه‌ و بێباوه‌ڕاندایه‌ نوێژه‌ , ئه‌وه‌ی نوێژی ته‌رك كرد ئه‌وه‌ كافر بووه‌ ) .

كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی ئینكاری نوێژ بكات كافره‌ چونكه‌ درۆ ئه‌كات به‌ فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی , وه‌ بۆ مسوڵمان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی هه‌بوو وازی له‌ نوێژ هێنا بوو ئامۆژگاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی نوێژ بكات خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یكرد ئه‌وه‌ی هات و چۆی نه‌كات و وه‌په‌یوه‌ندی لێ بپچڕێنێت و وه‌ڵامی نه‌داته‌وه‌ هه‌تا ته‌وبه‌ نه‌كات و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ .


حوكمی نوێژ نه‌كه‌ر


پرسیار : ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك نوێژ نه‌كات ئه‌بێته‌ برامان له‌ ئیسلامدا ؟

وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر كه‌سێك نوێژ نه‌كات و ئینگاری واجب بوونی بكات ئه‌وه‌ كافره‌ و له‌ ئیسلام ده‌رچووه‌ , له‌به‌ر ئه‌وه‌ نابێت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نوێژنه‌كه‌ردا بژین به‌ڵام ده‌بێت ئامۆژگاری بكه‌ین به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی بدات , چونكه‌ نوێژ نه‌كه‌ر كافره‌ هه‌روه‌ك له‌ پێشتر ڕوونمان كرده‌وه‌ له‌ژێر ڕووناكی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ , وه‌ له‌ قورئانی پیرۆزیشدا خوای گه‌وره‌ ده‌رباره‌ی شه‌ریك په‌یدا كه‌ره‌كان ( المشركین ) ده‌فه‌رموێت [ (فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ ) ] سوره‌ التوبه/11 , واته‌ (ئه‌گه‌ر كافره‌كان و موشریكه‌كان تۆبه‌یان كرد و په‌شیمان بوونه‌وه‌ و نوێژیان كرد و زه‌كاتیان دا ئه‌وه‌ براتانن له‌ دینی ئیسلامدا , وه‌ ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بوونه‌وه‌ و نوێژیان نه‌كرد و زه‌كاتیان نه‌دا ئه‌وه‌ براتان نین ) , وه‌ مه‌فهومی ئایه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌مه‌یان نه‌كرد ئه‌وا برامان نین , وه‌ له‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ریش كه‌ ده‌فه‌رموێت [ (بين الرجل وبين الكفر والشرك ترك الصلاة ) ] اخرجه مسلم ,واته‌ ( له‌ نێوان مسوڵمان و كافر شتێك هه‌یه‌ ئه‌ویش وازهێنان له‌ نوێژه‌) . ) .

وه‌ له‌ ووته‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر و خه‌لیفه‌كان :

عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوا ڕازی بێت لێی ) ده‌فه‌رموێت  ( لا حظ في الاسلام لمن ترك الصلاة )  واته‌ (هیچ نسیبێك یان به‌شێك له‌ ئیسلام بۆ ئه‌و كه‌سه‌ نی یه‌ كه‌ نوێژ ته‌رك ده‌كات ) .

وه‌ عبد الله بن شقیق ده‌ڵێت : هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان نه‌ده‌بینی كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی كافر بكات ته‌نها نوێژ نه‌كردن نه‌بێت .

وه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروستیش دیقه‌ت بده‌ین : ئایا له‌وباوه‌ڕه‌دان كه‌ كه‌سێك به‌ قه‌ده‌ر زه‌ره‌یه‌ك ئیمان له‌ دڵی دا بێت و بزانێت نوێژ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ و خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی پێداوه‌ به‌ڵام ئه‌م ته‌ركی بكات ؟

ئه‌مه‌ شتێكه‌ كه‌ ڕوونادات , وه‌ هیج شتێك نه‌هاتوه‌ نه‌ له‌ ئایه‌ت و نه‌ له‌ فه‌رمووده‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ نوێژ ته‌رك ئه‌كات ئیمانداره‌ و ئه‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ , یان ڕزگاری ئه‌بێت له‌ ئاگر .

وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ نوێژی نه‌كرد یان ته‌ركی كرد ئه‌وه‌ ئه‌م شتانه‌شی له‌سه‌ر جێ به‌جێ ئه‌بێت ئه‌ویش :

1- ڕێگه‌ی پێ نادرێت ئافره‌تی مسوڵمان ماره‌ بكات , چونكه‌ ئه‌و نوێژ ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ ماره‌كردنه‌كه‌ی به‌تاڵه‌ , و ئه‌و ئافره‌ته‌ی بۆ حه‌ڵاڵ نابێت , به‌ به‌ڵگه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر كۆچ كردوه‌كان كه‌ ده‌فه‌رموێت :  (فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ لَا هُنَّ حِلٌّ لَّهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ)  الممتحنه‌/10 , واته‌ (ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك زانیتان مسوڵمانه‌ ئه‌وه‌ مه‌یگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای مێرده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی كافر بوو , چونكه‌ نه‌ ئافره‌تی مسوڵمان حه‌ڵاڵه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-10 03:06:12

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: حوكمی نه‌كردنی نوێژ

dast xosh  sarkawtw bit

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-10 05:35:59

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308

Re: حوكمی نه‌كردنی نوێژ

زۆر سوپاس به‌رێزه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-10 19:03:03

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460

Re: حوكمی نه‌كردنی نوێژ

ده‌ستت  خۆش بیت برای به‌ریزم ئینشالله‌ سه‌رکه‌وت و ئه‌بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-10 19:54:31

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308

Re: حوكمی نه‌كردنی نوێژ

سوپاست ئه‌که‌م خوشکه‌ به‌ڕێزه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-09-17 20:16:20

pshtewanekurd
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2008-10-06
په‌یامه‌كان: 21

Re: حوكمی نه‌كردنی نوێژ

ده‌ستت خۆش ئازیزه‌كه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-11-20 18:19:42

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308
WindowsVistaMSIE7

Re: حوكمی نه‌كردنی نوێژ

سوپاس براکه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net