❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرسیار و وه‌ڵام

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-22 08:18:04

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPMSIE7

پرسیار و وه‌ڵام

1 / پرسیار كرا له‌ شێخى ئسلام ( ابن تيمية‌ ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ـ ده‌رباره‌ى كه‌سێك شت ومه‌ك دانێت بۆ فرۆشتن و به‌ زیاد له‌ نرخى باو (معتاد) بیفرۆشێت , هه‌ندێ جار كرِیار نرخى ئه‌و شته‌ نازانێت ئایا رِه‌فتاره‌كه‌ى دروسته‌ یا نا ؟

          وه‌ڵام / له‌ وه‌ڵامدا ده‌فه‌رمێت : ئه‌گه‌ر هاتوو كرِیار نه‌زان بوو به‌ نرخى ئه‌و شته‌ دروست نيیه‌ بۆ فرۆشیار ده‌ستى ببرِێت و له‌ نرخى باو زیاترى لێ بسێنێت ، به‌ڵكو ( واجب )ه‌ له‌ سه‌رى به‌ نرخى بازارِ یان نزیك له‌و نرخه‌ پێى بفرۆشێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر فیڵى لێكرد و ده‌ستى برِىو زۆرى لێ سه‌ند ، كرِیار ده‌توانێت ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ یان به‌رده‌وامى بكات ، له‌ حه‌دیسدا رِیوایه‌ت كراوه‌ : (( غبن المسترسل ربا )) (ضعفه العلامة الألبانـي في "سلسلة الأحاديث الضعيفة رقم : (668) ، وقال باطل ، وضعفه في : (ضعيف الـجامع) رقم : (3908) ، واته‌ : ده‌ستبرِینى نه‌زان به‌ نرخى شت رِیبایه‌ ، وه‌ سه‌لمێنراوه‌ له‌ كتێبه‌ صه‌حیحه‌كاندا كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه‌ وسلم ) : (( نـهى عن تلقي الـجلب حتى يهبط به السوق )) ( صحيح سنن أبـي داود) رقم : (3437) ، و(صحيح الـجامع الصغير) رقم : (6945) ، واته ‌: نه‌هى كردووه‌ له‌ به‌ پیره‌وه‌ چوونى شتى هێنراو تا داده‌به‌زێته‌ بازارِ ، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه‌ وسلم ) مافى هه‌ڵبژاردنى داوه‌ته‌ فرۆشیار كه‌ هاته‌ بازار به‌رده‌وام بێت له‌ فرۆشتنه‌كه‌ى یان په‌شیمان بێته‌وه‌ ، چونكه‌ فرۆشیار پێش ئه‌وه‌ى بێته‌ بازارِ له‌وانه‌یه‌ نه‌زان بێت به‌ نرخى كه‌لوپه‌له‌كه‌ى بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه‌ وسلم ) نه‌هى كردووه‌ كه‌ كرِیار ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ى شار شت له‌ فرۆشیار بكرِیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فێڵ و خه‌ڵتاندن و درۆى تێدا ده‌كرێت و مافى په‌شیمان بوونه‌وه‌ى بۆ سه‌لماندووه‌ كاتێك حه‌قیقه‌تى بۆ ئاشكرا بوو ، كه‌وا بوو هه‌موو كه‌سێك نه‌زان بوو به‌ نرخى شتومه‌ك دروست نيیه‌ فێڵى لێ بكرێت و درۆى له‌ گه‌ڵدا بكرێت . وه‌ك كه‌سێك شتومه‌ك دابنێت و نرخێكى زۆرى له‌سه‌ر دابنێت كه‌ ئه‌ونرخه‌ باو نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كرِیار نرخێكى له‌وه‌ كه‌مترى پێ بدات ، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ نرخى بازارِ پێى بفرۆشێت ، والله أعلم ) ( برِوانه‌ : ( مجموع الفتاوى ) : ( 29 / 359) ) .

        پ 2 / ئایا له‌ كرِین و فرۆشتندا رِێژه‌یه‌كی دیاری كراو دانراوه‌ بۆ قازانج وه‌رگرتن یان بێ سنووره‌ ؟ وه‌ ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان ده‌وێ له‌ گه‌ڵ باسكردنی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی .
         وه‌ڵام / كه‌سێ ماڵێكی بۆ بازرگانی یان بۆ خۆی كرِی دروسته‌ بیفرۆشێته‌وه‌ زیاتر له‌ به‌هاكه‌ی خۆی كه‌ پێی داوه‌ به‌ حازر بێ یان به‌ قه‌رز , هیچ سنوورێك نازانین دیاری كرابێت له‌وه‌ به‌ده‌ر دروست نه‌بێت , ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ سوك و ئاسان كردن له‌ سه‌ر موسڵمانان پێویسته‌ له‌ به‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هانده‌رن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ , به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك نرخه‌كه‌ی زانراو بوو نابێ موسڵمان بیفرۆشێت به‌ كه‌سێكی نه‌زان به‌ زیاتر له‌و نرخه‌ , مه‌گه‌ر رِاستی پێ بڵێ چونكه‌ ئه‌وه‌ جۆره‌ فێڵێكی تێدایه‌ , موسڵمانیش برای موسڵمانه‌ و نابێ سته‌م و فێل و ناپاكی له‌گه‌ڵ بكات , به‌ڵكو ده‌بێ ئامۆژگاری بكات هه‌موو كات پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه‌ وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (( الدين النصيحة‌ )) الحديث ( ئیمامی موسلیم رِیوایه‌تی كردوه‌ ) , هه‌روه‌ها له‌ بوخاری و موسلیم دا هاتووه‌ له‌ جه‌ریرى كورِی عه‌بدوڵڵای یه‌مانیه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی : په‌یمانم دا به‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه‌ وسلم ) له‌ سه‌ر نوێژ كردن و زه‌كات دان و ئامۆژگاری كردنی هه‌موو موسڵمانێك .

      هه‌ر وه‌ها له‌ فه‌توایه‌كی تردا ئه‌ڵێن : قازانج وه‌رگرتن له‌ كرِین و فرۆشتن دا سنووری دیاری كراوی بۆ دانه‌نراوه‌ به‌ڵكو به‌ پێ ی زۆرو كه‌می بوون و داوا له‌ سه‌ر بوونه‌ ( العرض والطلب ) به‌ڵام بۆ موسڵمان - بازرگان بێت یان كه‌سێكی ئاسایی - چاكتر ئه‌وه‌یه‌ له‌ كرِین و فرۆشتن دا نه‌رم و نیان و به‌خشنده‌ بێت , وه‌ بێ ئاگایی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نه‌قۆزێته‌وه‌ و فێڵى لێ بكات به‌ڵكو مافی برایه‌تی رِه‌چاو بكات ( وه‌لامی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی فه‌توای ژ 4552 كتێبی (فتاوى اللجنة الدائمة‌) : ب 13 / ل 89 ) .

       پ 3  / ئایا مامه‌ڵه‌ كردن له‌ گه‌ڵ تۆرِى هه‌ره‌مى (جولد كویست) حه‌رامه‌ یان حه‌ڵاڵه‌ ؟

                                            به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان
      كۆمه‌ڵه‌ پرسیارێكى زۆر كراوه‌ له‌ (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء  ، واته‌ : لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى و فه‌توا) سه‌باره‌ت به‌ كارى كارگه‌ى فرۆشیارى هه‌ره‌مى یان تۆرِى ، وه‌ك كارگه‌ى : (بزناس) ، و (هبة الجزيرة) ، كه‌ پوخته‌ وكورته‌ باسى كاره‌كه‌یان بریتى یه‌ له‌ قایلكردنى كه‌سێك به‌ كرِینى كالایه‌ك یان به‌رهه‌مێك ، به‌مه‌رجێ بتوانێت دوو كه‌سى تر قایل بكات به‌ كرِینه‌كه‌ ، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌و دوو كه‌سى تر قایل بكه‌ن به‌ كرِینه‌كه‌ ، وبه‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا كۆتایى ، وه‌ تاكو به‌شدار بووان زیاد بكه‌ن كه‌سى یه‌كه‌م قازانجى زیاتر به‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ ده‌گاته‌ هه‌زاره‌ها رِیاڵ ، وه‌ هه‌موو به‌شدار بوویه‌كیش كه‌سانى دواى خۆى قایل ده‌كات به‌ به‌شداربوون به‌رامبه‌ر به‌ قازانجێكى زۆر گه‌وره‌ ، كه‌ ده‌توانێت به‌ ده‌ستى بهێنێت هه‌ر كاتێك كه‌ بتوانێت به‌شدار بووانێكى نوێ به‌شدار بكات ، كه‌ به‌ دواى ئه‌ودا دێن له‌ شووڵى ئه‌ندامانى به‌شداربوودا .
       ئه‌م كاره‌ پێی ده‌ووترێت فرۆشیارى هه‌ره‌مى یان تۆرِى .
      وه‌ڵام : شوكر وستایشى بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگارى جیهان ، لیژنه‌ى هه‌میشه‌ى بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى وفه‌توا وه‌ڵامى پرسیارى پێشوو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌داته‌وه‌ ...
      ئه‌م جۆره‌ كرِین و فرۆشتنه‌ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ مه‌به‌ستى ئه‌م كرِین و فرۆشتنه‌ دراوه‌كه‌یه‌ نه‌ك كالا و به‌رهه‌مه‌كه‌ ، له‌ كاتێكدا دراوه‌كان ده‌گه‌نه‌ ده‌یه‌ها هه‌زار كه‌چى نرخى كالاكه‌ چه‌ند سه‌دێكه‌ ، ئاشكراشه‌ هه‌موو كه‌سێكى ژیر ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو شته‌ پێشنیار بكرێنه‌ سه‌رى ئه‌وا دراوه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت ، بۆیه‌ ده‌بینیت متمانه‌ى ئه‌و جۆره‌ كارگانه‌ له‌ فرۆشیارى و ده‌عایه‌كانیاندا بۆ كالاكانیان بریتى یه‌ له‌ ده‌ربرِین و ده‌رخستنى قه‌باره‌ گه‌وره‌ى دراوه‌كه‌ كه‌ به‌شدار بووان ده‌توانن به‌ ده‌ستى بهێنن ، سه‌رگه‌ردانكردن و قایلكردنیان بۆ به‌شداربوون به‌و سووده‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌بله‌غێكى كه‌م كه‌ بریتى یى له‌ نرخى كالاكه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنرێت .
      ئه‌و كالایانه‌ش كه‌ ئه‌و كارگانه‌ ده‌یفرۆشن ته‌نها په‌رده‌یه‌كه‌ ، یان رِێگه‌یه‌كه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و دراوانه‌ وقازانجه‌كانیان ، بۆیه‌ دواى ئه‌وه‌ى رِاستى وحه‌قیقه‌تى ئه‌م جۆره‌ كرِین وفرۆشتنه‌یه‌ خرایه‌ رِوو ، ئه‌وا حه‌رامه‌ به‌ پێی شه‌ریعه‌ت له‌ به‌ر ئه‌م كارانه‌ :
      یه‌كه‌م : ئه‌م جۆره‌ كرِین و فرۆشتنه‌ هه‌ر دوو جۆرى سوو (الربا) ده‌گرێته‌ خۆ ل [ كه‌ : سووى زیاده‌ (ربا الفضل) ، و سووى قه‌رزن (ربا النسيئة‌) ] ، چونكه‌ به‌شدار بوو مه‌بله‌غێكى كه‌م له‌ پاره‌ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى مه‌بله‌غێكى گه‌وره‌ترى پاره‌ى ده‌ست كه‌وێت ، ئه‌وه‌ش بریتى یه‌ له‌ گۆرِینه‌وه‌ى پاره‌ به‌ پاره‌ له‌ گه‌ڵ زیاده‌ و دواخستنیشدا ، وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و سووه‌ قه‌ده‌كراوه‌یه‌ كه‌ به‌ : ده‌قى قورئان ، وفه‌رمووده‌ ، وكۆرِاى زانایان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ، ئه‌و كالایه‌ش كه‌ كارگه‌كه‌ ده‌یفرۆشێت به‌ به‌شداربوو ، جگه‌ له‌ په‌رده‌یه‌ك هیچى تر نى یه‌ ئه‌وه‌ش بۆ پۆشینى گۆرِینه‌وه‌كه‌ (واته‌: گۆرِینى پاره‌ به‌ پاره‌) ، كه‌واته‌ مه‌به‌ست كالاكه‌ نى یه‌ بۆ به‌شدار بوو ، بۆیه‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كى نى یه‌ له‌ حوكمه‌كه‌دا .
      دووه‌م : ئه‌م جۆره‌ كرِین و فرۆشتنه‌ بریتى یه‌ له‌ (بیع الغرر: فرۆشتنى نادیار) كه‌ به‌ پێی شه‌ریعه‌ت حه‌رامه‌ ، چونكه‌ به‌شداربوو نازانێت ئایا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌ قایل كردنى ژماره‌یه‌ى به‌شدار بووى پێوێست یان نه‌ ؟
        وه‌ فرۆشیارى هه‌ره‌مى یان تۆرِى هه‌رچه‌نده‌ به‌رده‌وام بێت پێویسته‌ هه‌ر بگاته‌ كۆتاییه‌ك كه‌ تێیدا بووه‌ستێت ، و به‌شدار بووش نازانێ له‌و كاته‌ى كه‌ به‌شدار ده‌بێت له‌ هه‌ره‌مه‌كه‌ ، ئایا له‌ پله‌ به‌رزه‌كان ده‌بێت و قازانج ده‌كات ، یان له‌ پله‌ نزمه‌كان ده‌بێت وزه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت ؟! واقعیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆرینه‌ى ئه‌ندامه‌كانى هه‌ره‌مه‌كه‌ زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن ، جگه‌ له‌و برِه‌ كه‌مه‌ نه‌بێت كه‌ له‌ به‌شه‌كانى سه‌ره‌وه‌ى هه‌ره‌مه‌كه‌ ، كه‌واته‌: زۆرینه‌یان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ، ئه‌مه‌ش حه‌قیقه‌ت و رِاستى ئه‌و (بیع الغرر: فرۆشیارى نادیار) ه‌یه‌ كه‌ بریتى یه‌ له‌ رِوودانێك له‌ نێوان دوو شتدا زۆرینه‌كه‌یان ترسناكه‌كه‌یانه‌ ، پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله عليه وسلم نه‌هى كردووه‌ له‌ (بیع الغرر: فرۆشیارى نادیار) هه‌روه‌كو پێشه‌وا (مسلم) ئه‌وه‌مان له‌ (صحيح) ه‌كه‌یدا بۆ ده‌گێرِێته‌وه‌ .
       سێ یه‌م : ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م كرِین و فرۆشتنه‌ ده‌یگرێته‌ خۆ بریتى یه‌ له‌ خواردنى ماڵ و سامانى خه‌ڵك له‌ لایه‌ن ئه‌و كارگانه‌وه‌ به‌ نارِه‌وایى ، به‌وه‌ى كه‌ كه‌س سوود مه‌ند نابێت جگه‌ له‌ كارگه‌كه‌ نه‌بێت ، له‌ گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كارگه‌كه‌ رِازى یه‌ قازانجیان بداتێ به‌ مه‌به‌ستى خه‌ڵه‌تاندنى كه‌سانى تر ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌قى قورئانى پیرۆز هاتووه‌ له‌ سه‌ر حه‌رامكردنى ئه‌وه‌ش له‌و ئایه‌ته‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار تێیدا فه‌رموویه‌تى :[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ] ( سورة النساء : 29) .
      چواره‌م : ئه‌وه‌ى كه‌ له‌م جۆره‌ كرِین و فرۆشتنه‌دا ده‌كرێت له‌ فێڵ و شاردنه‌وه‌ى عه‌یب ، چه‌واشه‌كارى خه‌ڵك ، له‌و رِووه‌ى كه‌ كالاكه‌ وا ده‌رده‌خرێت هه‌روه‌كو بڵێت ئه‌و مه‌به‌ست بێت له‌ كرِین و فرۆشتنه‌كه‌دا ، كه‌چى واقعیش پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ ، وه‌ له‌و رِووه‌ى كه‌ واى ده‌رده‌خه‌ن و چه‌واشه‌ى خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌و دراوه‌ گه‌ورانه‌ى كه‌ له‌ زۆرینه‌ى كاتدا به‌ دى نایه‌ت ، ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌كانى فێڵ كه‌ به‌ پێی شه‌ریعه‌ت حه‌رامه‌ ، پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله عليه وسلم له‌و باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : " من غشَّ فليس مني " ( رواه مسلم في صحيحه )  ، واته‌ : ئه‌وه‌ى كه‌ فێڵ بكات له‌ من نى یه‌ .
      وه‌ فه‌رموویه‌تى : " البيعان بالخيار ما لم يتفرقا ، فإن صدقا وبينا بورك لهما في بيعهما ، وإن كتما وكذبا محقت بركة بيعهما " ( متفق عليه ) .
      واته‌ : كرِیار وفرۆشیار ئازادن تاكو له‌یه‌ك جیا نه‌بنه‌وه‌ ، جا ئه‌گه‌ر رِاستیان كرد وهه‌موو شتێكیان له‌ كرِینه‌كه‌یان ئاشكرا كرد ، ئه‌وا به‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته‌ فرۆشتنه‌كه‌یانه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر درۆیان دا وشاردیانه‌وه‌ ، به‌ره‌كه‌ت له‌ فرۆشتنه‌كه‌یان نامێنێت .
       وه‌ سه‌باره‌ت به‌و ووته‌یه‌ى كه‌ ده‌ڵێت : ئه‌م كاركردنه‌ بریتى یه‌ له‌ ده‌ڵاڵى (واته‌: السمسرة‌) ، ئه‌وه‌ رِاست نى یه‌ چونكه‌ ده‌ڵاڵى گرێبه‌ندێكه‌ (عقد) ده‌ڵاڵه‌كه‌ به‌ پێی ئه‌و به‌نده‌ كرێیه‌ك به‌ده‌ست دێنێت به‌رامبه‌ر به‌ فرۆشتنى كالاكه‌ ، به‌ڵام فرۆشیارى تۆرِى كه‌سى به‌شداربوو پاره‌یه‌ك ده‌دات بۆ كرِینى كالا یان به‌رهه‌مه‌كه‌ .
       هه‌روه‌ها ده‌ڵاڵى مه‌به‌ست لێ ى فرۆشتنى خودى كالاكه‌یه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌ى فرۆشیارى تۆرِى مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى فرۆشتنى دراوه‌كه‌یه‌ نه‌ك فرۆشتنى كالا یان به‌رهه‌مه‌كه‌ ، له‌ به‌ر ئه‌مه‌یه‌ به‌شداربوو فرۆشیارى ده‌كات بۆ كه‌سى فرۆشیار وئه‌ویش بۆ كه‌سى فرۆشیار و ئه‌ویش بۆ كه‌سى فرۆشیار ئا به‌و شێوه‌یه‌ تاكو كۆتایى ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ده‌ڵاڵى یه‌ كه‌ ده‌ڵاڵه‌كه‌ فرۆشیارى ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ له‌ رِاستیدا كالاكه‌ى ده‌وێت ، جیاوازیش نێوان ئه‌م دوو كرداره‌ش ئاشكرایه‌ .
       وه‌ سه‌باره‌ت به‌و ووته‌یه‌ى كه‌ ده‌ڵێت : دراوه‌كان به‌ دیارى و به‌خشش ده‌ژمێردرێن ، دیسان رِاست نى یه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش قایل ببین كه‌ دیارى وبه‌خششه‌ ، ئه‌وا ئه‌بێت بزانین كه‌ هه‌موو دیارى وبه‌خششێك رِه‌وا نى یه‌ له‌ شه‌ریعه‌تدا ، بۆ نموونه‌ : دیارى و به‌خششى سه‌ر قه‌رز به‌ سوو ده‌ژمێردرێت ، بۆیه‌ (عبدالله) ى كورِى (سلام) به‌ (أبو بردة‌) ه‌ى فه‌رموو :" إنك بأرض فيها الربا فاش ، إذا كان لك على رجل حق فأهدى إليك حمل تبن أو حمل شعير أو حبل قت فلا تأخذه فإنه ربا " ( رواه البخاري في صحيحه ) .
       دیارى و به‌خششیش حوكمى هۆكاره‌كه‌ى ده‌بینێت كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ هاتۆته‌ كایه‌وه‌ ، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به‌و كه‌سه‌ى كه‌ رِاسپێردرا بوو به‌ كۆكردنه‌وه‌ى زه‌كات فه‌رمووى  : " أفلا جلست في بيت أبيك وأمك فتنظر أيهدى إليك أم لا ؟ " .
       واته‌: ئه‌ى با له‌ ماڵى باوك ودایكت دابنیشتایه‌یت ، با بتبینایه‌ كه‌ ئه‌و شتانه‌ت پێشكه‌ش ده‌كرا یان نه‌ ؟!
       ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ بوو كه‌ كرێكاره‌كه‌ ووتى : " قال هذا لكم وهذا أهدي لي " ( متفق عليه ) .
       واته‌ : ئه‌مه‌ بۆ ئێوه‌یه‌ وئه‌مه‌ش پێم به‌خشراوه‌ .
       ئه‌و قازانجه‌ش كه‌ دانراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌شدارى كردن له‌ فرۆشیارى تۆرِى ، جا هه‌ر ناوێكى لێبنرێت ، دیاری بێت یان به‌خشش ، یان هه‌ر ناوێكى تر جگه‌ له‌وناوانه‌ ، ئه‌وا هیچ له‌ رِاستى حوكمه‌كه‌ ناگۆرێت .
       وه‌ ئه‌وه‌ش كه‌ شایسته‌ى باسكردن بێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌نده‌ها كارگه‌ى تر هه‌ن له‌ بازارِدا رِێرِه‌وى فرۆشیارى تۆرِى یان هه‌ره‌میان گردۆته‌ به‌ر ، وه‌ك كارگه‌ى : (سمارتس وای) ، و كارگه‌ى (جولد كویست) ، و كارگه‌ى (سفن دایمۆند) ، وحوكمه‌كه‌شیان جیاوازى نى یه‌ له‌و كارگایانه‌ى كه‌ له‌ پێشدا باسكراون ، سه‌ره‌رِاى ئه‌و جیاوازیانه‌ى كه‌ هه‌ندێكیان هه‌یانه‌ له‌ جۆرى به‌روبووم وكالاكانیان .

ته‌نها خواى په‌روه‌ردگاریش سه‌رخه‌رو پشتیوانه‌ ،
و صه‌ڵات و سه‌لامیش له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان
محمد و ئال و به‌یت و یارانى بێت .
ده‌سته‌ى گه‌وره‌ زانایان بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى و فه‌توا
( اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-22 17:44:17

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: پرسیار و وه‌ڵام

دەست خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتە جوانەکەت..
هیوادارم بەردەوام بیت لە گەڵماندا ..
خودا خێرت بنوسێت..
ئاسودە بیت لە ژیانتا....

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-22 18:43:07

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308
WindowsVistaMSIE7

Re: پرسیار و وه‌ڵام

ده‌ست خۆش خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرت بداته‌وه‌

بابه‌تێکی به‌سوده‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-01-08 14:46:03

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: پرسیار و وه‌ڵام

زور سوباستان دةكةم بةريزان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-01-28 12:43:38

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: پرسیار و وه‌ڵام

dastt xosh bet hawre gyan xwa padashtt batawa isha alla ba heway sarkawtn

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-01-28 13:50:08

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: پرسیار و وه‌ڵام

زۆر سوپاس به‌ریزم هه‌ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net