.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











با کۆلێژی یاسا له ناو دادگا بێ چۆن کۆلێژی پزیشکی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌یه
ئاماده‌کردنی: احمد عوزێری .... زانکۆی کۆیه / کۆلێژی یاسا
shauazang@yahoo.com
کۆلێژی یاسا به گرینگ‌ترین ئه‌و کۆلێژانه داده‌ندرێ که هه‌ڵده‌ستی به دروستکردنی کادیرو که‌سایه‌تی لێهاتوو له بواره‌کانی یاسا بێ یان سیاسه‌ت که له داهاتوو دا ئه‌رکی به‌رێوه‌بردنی وولآتیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ جا چ له بواری دادوه‌ری بێ که له ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری کار بکه‌ن وه‌ک هه‌ر ئه‌رکێکی قه‌زایی یان له ده‌سه‌لاتی په‌رله‌مانی (تشریعی) وه‌ک په‌رله‌مانتار که ئاشکرایه لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانه وولآت رێکده‌خات یاساکان دیاری ده‌کات یان له ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێکردن که بێگومان بوونی کادیری یاسایی له‌م جۆره شوێنانه به‌رێوه‌بردنه‌که سه‌رکه‌وو تر ده‌کات , یان ئه‌وکه‌سانه‌ی که له پاشکۆی یاسایی کار ده‌که‌ن له بالیۆزخانه و قونسڵگه‌کان که ئه‌رکی زۆر گه‌وره‌یان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ له لایه‌ک ئه‌رکی پاراستنى مافی وولآت و له‌لایه‌کى تر پاراستنى مافی ئه‌و هاونیشتیمانانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی وولآت ده‌ژن , ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که ئاماژه‌ی پێکرا یه‌ک له هه‌ستیارترین و گرنگترن ئه‌و ده‌زگایانه‌ن که وولآت له‌سه‌ر به‌هێزیان ده‌وه‌ستێ , پێویسته ئه‌و که‌سانه‌ی که له داهاتوو دا ئه‌م ئه‌رکانه‌یان ده‌که‌وێته سه‌رشان که‌ساتی زۆر به توانا‌و لێهاتوبن که بتوانن شیاوبن بۆ ئه‌م پۆستانه , بوونی که‌مووکوڕی له‌م جۆره شوێنانه وولآت به‌ره‌و دواوه ده‌بات , بۆ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پێویسته زۆر په‌ره به‌م چینه بده‌ن که داهاتوی ولآتیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ که فێرخوازانی کۆلێژی یاسان , به‌حه‌قیقه‌ت گرنگیدان به دروستکردنی ئه‌م که‌سانه گرنگیدانه به داهاتوی ئه‌و ولآته‌ی که به ڕوباری خوێنینی شه‌هیده چاوگه‌شه‌کان خۆی ناساندوه , نه‌خشه‌دانان بۆ پاراستنی داهاتووی ئه‌م وولآته یه‌ک له ئه‌رکه هه‌ره گرنگ و پیرۆزه‌کانه که به‌رپرسانی ئه‌مرۆن پێویسته بیکه‌ن بۆ سبه‌ی.
بۆ ده‌ستپێکردن به‌م کاره به‌باشی ده‌زانم که کۆلێژی یاسا له ناو دادگا بێ که کاردانه‌وه‌ی زۆر پۆزه‌تیفانه‌ی له‌سه‌ر فێرخواز ده‌بێ و به دووریشی مه‌زانه که کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دادگاش هه‌بێ به پله دوو.
راسته زانکۆ خولێکی یه‌ک مانگه‌ی بۆ فێرخواز داناوه له ماوه‌ی پشوی هاوینه به‌لآم ئه‌م ماوه‌یه ته‌نها بۆ ناسینی به‌شه‌کانی دادگا‌و رێوشوێنه زۆر ساکاره‌کان به‌ش ناکات سه‌رباری ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی فێرخوازان ته‌نها بۆ ئاماده‌یی ده‌ربڕین ده‌چن بۆ دادگا.
به‌لآم به وجودی کۆلێژ له ناو دادگا‌و بوونی وانه‌ی عه‌مه‌لی له کۆلێژ زیاتر وا له فێرخواز ده‌کات په‌ره به کاره‌که‌ی بدات هه‌ر له سه‌ره‌تای خوێندنی و پسپۆڕی خۆی دیاری بکات , به‌مه‌ش زیاتر جورئه‌تی ده‌بێ بۆ کارکردن دوای ته‌واو کردنی کۆلێژ.
فێرخواز پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندی هه‌بێ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێکى راوێژکار یان مافپه‌روه‌رێکی دیار که زانکۆ داوای ته‌قیمی ئه‌م فێرخوازه بکات له کۆتایی هه‌ر ساڵێکی خوێندندا له‌م که‌سه.
فێرخواز عه‌بای تایبه‌ت به خۆیان له‌به‌ر بکه‌ن له‌کاتی مه‌شق کردنیان که ئه‌مه وا ده‌کات که هه‌ست به بونی خۆیان بکه‌ن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه بشزانن که له داهاتو دا فه‌رمانی زۆر قورسیان له‌سه‌ر شانه بۆیه ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه له که‌شوو هه‌وایه‌کی وا په‌روه‌رده بکرێن که زۆر به گرنگی پیشه‌که‌یان وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها بوونی کۆلێژ له‌ناو دادگا وا ده‌کات که دادگا زیاتر به‌ره‌و ئیجرائاته یاسایه‌کان بڕوات نه‌ک جار جار هه‌ندىَ رێوشوێنی هه‌ڵه ده‌بێت به په‌یره‌وێکی عورف له‌ناو دادگا. بۆیه پێمباشه که کۆلێژی یاسا له‌ناو دادگا بێ هه‌روه‌کو چۆن کۆلێژی پزیشکی له ناو نه‌خۆشخانه‌یه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه