❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مالیكی‮ ‬لاسایی‮ ‬سەددام دەكاتەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-27 16:26:01

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

مالیكی‮ ‬لاسایی‮ ‬سەددام دەكاتەوە

مالیكی‮ ‬لاسایی‮ ‬سەددام دەكاتەوە


ئەگەرچی‮ ‬لە هێز و توانادا مالیكی‮ ‬ناگەتە ئاستی‮ ‬سەددامی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق‮ ‬و كەشوهەوای‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬هێندە...


ئەگەرچی‮ ‬لە هێز و توانادا مالیكی‮ ‬ناگەتە ئاستی‮ ‬سەددامی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق‮ ‬و كەشوهەوای‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬هێندە ناهێنێت بتوانێت ئەو لاساییكردنەوە بەشێوەی‮ ‬سەددام حوسێن ئەدا بكات،‮ ‬بەڵام هەوڵ و كۆششە بەردەوام و بڕیار و هەنگاوەكانی‮ ‬ئەو راستیە دەسەلمێنن بۆ بەهێزكردنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬پەنا دەباتە بەر هەمان ئەو سیاسەتەی‮ ‬كە سەدام حوسێن پەیڕەوی‮ ‬دەكرد‮.‬

ئەوەتا لە پیادەكردنی‮ ‬حكوومدا جۆرە هەڵسوكەوتێك دەنوێنێ بۆنی‮ ‬هەمان رێچكەكەی‮ ‬سەددامی‮ ‬دیكتاتۆریەتی‮ ‬لێ دێت،‮ ‬بەڵام بەشێوازێكی‮ ‬دیكە و بە ئەدایەكی‮ ‬دیكە،‮ ‬لە حوكمڕانی‮ ‬سەددام دەستوور پێگەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬نەبوو،‮ ‬ئەوەتا مالیكیش دەستووری‮ ‬خستۆتە پەراوێزەوە و بڕیارەكانی‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬دەستوورە،‮ ‬بڕیاری‮ ‬دامەزرانی‮ ‬ئیسناد(جاشایەتی‮ ‬كۆن‮) ‬و نەگەڕانەوە بۆ دەستوور و تۆمەتباركردنی‮ ‬كورد بە پێشێلكردنی‮ ‬دەستوور،‮ ‬پرسیار لێرەیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬مالیكی‮ ‬دەیكات پێشێلكردنی‮ ‬دەستوورە‮ ‬یاخود ئەوەی‮ ‬كە كورد دەیكات پێشێلكردنی‮ ‬دەستوورە،‮ ‬كورد هیچ رێگایەكی‮ ‬نادەستووری‮ ‬نەگرتۆتەبەر،‮ ‬بەردەوامیش شەڕی‮ ‬ئەوە دەكات كە كێشەكان بەڕێگای‮ ‬دەستوور چارەسەر بكرێت و میكانیزمەكانی‮ ‬دەستوور بكرێتە خاڵی‮ ‬هەر وەرچەرخانێكی‮ ‬سیاسی،‮ ‬بەڵام مالیكی‮ ‬لەهەوڵی‮ ‬ئەوەدایە دەستوور ئیفلیج بكات بە پرۆسەیەكی‮ ‬هێورتر و بگەڕێتەوە سەدەمی‮ ‬دیكتاتۆریەت،‮ ‬ئەم جۆرە لاسایكردنەوەیە هەڵەیە بۆ ئەمڕۆی‮ ‬ئەو‮ ‬عێراقە هاوبەشەی‮ ‬كورد و پێكهاتەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عەرەب و مەزاهیبەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬چونكە دروستكردنی‮ ‬هەر كەلێنێكی‮ ‬دەستووری‮ ‬بەو مانایە دێت كە هەوڵدانە بۆ بەرەو دیكتاتۆریەتێكی‮ ‬دیكە لە‮ ‬عێراقدا ئەمەش پێچەوانەی‮ ‬ئەو تەوافوقیانە دێت كە ئێستا هێزی‮ ‬پرۆسە سیاسیەكەی‮ ‬عێراقی‮ ‬راگرتووە،‮ ‬لەمساڵی‮ ‬حوكمڕانیدا ئەوەی‮ ‬مالیكی‮ ‬نیشانیدا راستیەك بوو بۆ ئەو ئەقڵێتەی‮ ‬كە بەعسیەكان پەیڕەویان دەكرد،‮ ‬لەهەمان‮ ‬ڕوانگەشەوە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬هۆشداری‮ ‬ئەوەشیان نیشانداوە هەر هەنگاو بڕیارێك بەبێ گەڕانەوە بۆ كرۆكی‮ ‬دەستوور وەك لە دیباجەكەی‮ ‬دەستوورە نیوەچڕەكەشدا هاتووە دەلالەتی‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬عێراقەیە كە لە كۆنگرەكانی‮ ‬لەندەن و پیرمام هاتۆتە نێو پرۆسە نوێیەكەی‮ ‬عێراقەوە‮.‬

ئێستا‮ ‬ڕەوشی‮ ‬عێراق‮ ‬ئاڵۆزە و لەباریشە بۆ هەر هەنگاوێكی‮ ‬دیكتاتۆریەت،‮ ‬بەڵام كێ باجەكەی‮ ‬دەدات،‮ ‬بگومان ئەوانەی‮ ‬كە دەبنە بەشێك لەو پرۆسەیەی‮ ‬دیكتاتۆریەت،‮ ‬چونكە‮ ‬عێراق‮ ‬هێشتا لەبەردەم هەمان ئەو مەترسیانەیە كە بوونەتە هۆكاری‮ ‬مانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬بەڵام ئەوە خودی‮ ‬مالیكیە هەنگاو بەرەو لاساییكردنەوەیەكی‮ ‬هێورانەی‮ ‬سەددام حوسێن دەنێت‮.‬

لە لاپەڕە‮(‬3‮)‬ی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات رۆژی‮ ‬چوار شەممە26/11/2008‮ ‬بڵابووەتەوە




  ئاسۆ عه‌لى فه‌ره‌ج - هه‌ولێر

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net