.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







هاوسه‌ره‌كه‌ى و دهڵاڵهكهی به‌یه‌كه‌وه كوشت
مه‌هاباد رانیه‌یی
(ئه‌حمه‌د) پیاویَكی ته‌مه‌ن چل و هه‌شت ساڵه‌و كار‌و پیشه‌ی كرِین و فرۆشتنی جۆره‌كانی دانهویَڵهیهو پیاویَكی ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رمایه‌داره، (ئه‌حمه‌د) به‌هۆی سه‌رقاڵییه‌كی زۆری به‌كارو پیشهكهیهوهو دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ماڵه‌وه (شه‌هلا)ی هاوسه‌ری له‌ده‌ستده‌دات، بۆ زانیاری زیاتری ئه‌م رووداوه به‌باشمزانی (ئه‌حمه‌د) خۆی باس لهكیَشهكه بكات و بۆمان بگیَرِیَتهوه ئه‌و دهڵیَت: سه‌ره‌تا كار‌و پیشه‌م فرۆشتنی پیَڵاو بوو لهدوكانیَكی بچو‌وكدا، هه‌رچه‌نده دوكانه‌كه بچووك بوو، به‌ڵام سوودو ره‌واجی زۆرباش بوو، ماوه‌ی سیَ ساڵ لهپیَڵاو فرۆشتن به‌رده‌وام بووم و ده‌ستكه‌وت و پاشه‌كه‌وتی باشم هه‌بوو، ئیتر له‌دوای پیَڵاو فرۆشتن برِیارمدا پیشه‌كه‌م بگۆرِم تاوه‌كو ده‌ستكه‌وتی زیاتر بهدهستبهیَنم و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه لهپیَڵاو فرۆشتن دهستمكهوتووه بازرگانییه‌كی گه‌وره‌ی پیَوهبكهم، بۆیه منیش وازم لهپیَڵاو فرۆشتن هیَناو ده‌ستمكرد بهكرِین و فرۆشتنی هه‌موو جۆره دانهویَڵهیهك و توانیم له‌و رِیَگایهوه پاره‌یه‌كی زۆر بهدهستبهیَنم و ببم بهكهسیَكی سه‌رمایه‌دار، له‌دوای ئه‌وه به‌هۆی پیشه‌كه‌مه‌وه زیاتر تیَكهڵاوی خه‌ڵك ده‌بووم و له‌و رِیَگایهوه خه‌ڵكی زیاترم ناسی و دۆست و براده‌رم زۆربوو، هه‌رچه‌نده من خاوه‌ن ژن و ماڵ بووم و (2) دوو كورِم له (شه‌هلا)ی هاوسه‌رم هه‌بوو، هاوسه‌ره‌كه‌مم زۆر خۆشده‌ویست و دڵم به‌ماڵ و منداڵه‌كانم زۆرخۆش بوو، هه‌میشه ههوڵمدهداو ده‌مویست چی له‌دنیادا باش و جوانه بۆیان دابینبكه‌م، به‌هه‌رحاڵ به‌هۆی كرِین و فرۆشتنی دانهویَڵهوه كهزۆرم دهكرِی و كۆمدهكردهوهو بهشیَوازی ریَگهپیَدان بهئۆتۆمبیَلی بارهه‌ڵگری گه‌وره بارم دهكردو ده‌مگواسته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌و بۆ ئیَران و شویَنه جیاوازه‌كانی كوردستان و له‌گه‌ڵ هه‌موو بارگواستنهوهیهكدا بۆماوه‌ی زیاتر له (10-15) رۆژ من له‌ماڵه‌وه دوور دهكهوتمهوهو بۆئه‌و ماوه‌ی رابردووه (شه‌هلا)ی هاوسه‌رم له‌گه‌ڵ (2) دوو كورِهكانم به‌ته‌نیا له‌ماڵه‌وه ده‌مانه‌وه‌و منیش به‌لامه‌وه زۆر ساده‌و ساكاربوو، ماوه‌ی (5) پیَنج ساڵ به‌مجۆره به‌رده‌وام بووم و به‌هۆی سه‌رقاڵی زۆره‌وه ده‌رفه‌تم نه‌بوو چه‌ند كاتیَك دیاریبكه‌م و له‌گه‌ڵ (شه‌هلا)ی هاوسه‌رم و دوو كورِهكهم دانیشم و گویَیان لیَبگرم، چونكه به‌خه‌یاڵی خۆم وامده‌زانی كه‌چۆن پاره هه‌موو پیَداویستییهكانی ژیان بۆ خیَزان دابینده‌كات هه‌رواش سۆز‌و خۆشه‌ویستی دابینده‌كات و بیَئاگابووم له‌وه‌ی كه‌ئه‌ندامانی خیَزانهكهم زیاتر پیَویستیان به‌سۆزو خۆشه‌ویستی من هه‌یه‌و نه‌ك پاره به‌تایبه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌م، لیَرهدا (ئه‌حمه‌د) بۆ ساتیَك قورِگی پرِبوو له‌گریان و ده‌ستیبرد بۆ پاكه‌ت و شقارته‌كه‌ی و جگه‌ره‌یه‌كی دهرهیَناو دایگیرساندو به‌توندی نهفهسیَكى لیَداو دوكه‌ڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌یدا ده‌برده‌وه بۆناو سنگی و له‌لوتیه‌وه ده‌هاته‌وه دهریَ، دواتر (ئه‌حمه‌د) به‌رده‌وامیدا بهگیَرِانهوهی به‌سه‌رهاته‌كه، رۆژیَكیان ده‌مه‌و ئیَواره بوو كهئۆتۆمبیَلیَكی بارهه‌ڵگرم هیَناو هه‌روه‌كو جاران باریَك دانهویَڵهی ته‌واوم لیَ باركردو ویستم بیبه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی له‌ناو شار دووربكه‌وینه‌وه ئۆتۆمبیَله بارهه‌ڵگره له‌كاركه‌وت و په‌كی كه‌وت هه‌رچه‌نده وه‌ستای فیته‌رمان بۆهیَناو له‌گه‌ڵیدا خه‌ریكبووین هیچ سوودی نه‌بوو هه‌ر چاكنهبۆوه، بۆیه (2) دوو كریَكارم هیَناو بارهكهمان داگرتوو ئۆتۆمبیَلهكهمان برد بۆ دوكانیَكی فیته‌ری بۆئه‌وه‌ی لهویَ چاكبكریَتهوه بیَگومان ئه‌مه زۆری خایه‌ندو شه‌ومان به‌سه‌رداهات و كاتژمیَر (9)ی شه‌و بوو كه (فه‌رهاد)ی هاورِیَم ته‌له‌فۆنی بۆ مۆبایله‌كه‌م كرد‌و پیَیوتم: (ئه‌حمه‌د) ئه‌گه‌ر نهرِۆیشتوویت و هه‌ر له‌ناو شاریت ئه‌وا وه‌ره بۆلای من، چونكه من له‌لایه‌ن برادهریَكهوه بۆ خواردن و خواردنه‌وه بانگهیَشتكراوم و حه‌زده‌كه‌م تۆ له‌گه‌ڵمدا بیت، منیش هه‌رچه‌نده زۆر هیلاك و ماندووبووم، به‌ڵام زۆرم پیَخۆشبوو، بۆیه رۆیشتم بۆلای فه‌رهادی هاورِیَم و لهویَشهوه له‌گه‌ڵ فه‌رهاد رۆیشتین بۆلای ئه‌و براده‌ره‌ی فه‌رهاد، دوای ئه‌وه هه‌ر كه گه‌یشتینه ئهویَ فه‌رهاد منی به‌و براده‌ره ناساند‌و پیَیوتم (ئه‌حمه‌د) ئه‌وه كاك (خالید)هو منیش پیَخۆشحاڵی خۆمم بۆدهربرِی و دوای یه‌كترناسین دانیشتین و ده‌ستمان كرد به‌یاری كۆنكان و خواردن و خواردنه‌وه، هه‌رچه‌نده ماڵه‌وه‌مان نه‌یانده‌زانی كه‌من به‌هۆی په‌ككه‌وتنی ئۆتۆمبیَلهكهوه گهرِاومهتهوهو نهرِۆیشتووم بۆ ده‌ره‌وه، چونكه من ماڵه‌وه‌م ئاگادار نهكردبۆوهو نه‌شیانده‌زانی كه‌من له‌ناو شارم و له‌گه‌ڵ (فه‌رهاد)م.
ئه‌و شه‌وه كات دره‌نگی كرد‌و له‌دوای خواردن و خواردنه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ویستمان برِۆینهوه بۆماڵه‌وه، به‌ڵام خالید ریَگای پیَنهداین و پیَیوتین: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مندا بمیَننهوه ئه‌وا زهرهرناكهن و له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌م ویَنهی سیَ تا چوار ژنی جوانی رووتی تیَدایهو سه‌یریان بكه‌ن و كامه‌تان به‌دڵ بوو ئه‌وا ئه‌مشه‌و ده‌تانبه‌م بۆلای و به‌ئاره‌زووی خۆتان خزمه‌تتان بكات و تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان رابویَرن بۆئه‌وه‌ی كاتیَكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن، ئیَمهش سه‌یری ویَنهكانمان كرد‌و له‌ناویاندا ویَنهی (شه‌هلا)ی هاوسه‌رمی تیَدابوو كه بهرِووتی گرتبووی و فه‌رهادیش بینی و ناسییه‌وه، چونكه فه‌رهاد هاورِیَی كۆنم بوو، بۆیه ئه‌و هاوسهرهكهمی ده‌ناسی و پیَی ئاشنابوو، به‌ڵام من هه‌رزوو به‌چاو ئیشاره‌تم بۆ فه‌رهاد كرد كه‌ده‌نگ نه‌كات و ئاشكرام نه‌كات و خالید نهزانیَت كه‌ئه‌و ویَنهی هی هاوسه‌ره‌كه‌مه، چونكه ده‌مویست زیاتر بۆم روونببیَتهوهو بۆم دهركهویَت و به‌و هیوایه‌ی كه‌ئه‌وه ویَنهی ژنیَكی تر بیَت و شیَوهو رووخساری له (شه‌هلا)ی هاوسه‌رم بچیَت و هاوسه‌ره‌كه‌ی من نهبیَت، ئه‌وه‌بوو فه‌رهاد قسه‌ی نهكردو منیش داوام له خالید كرد كه‌هه‌ر ئه‌مشه‌و بمانبات بۆلای ئه‌و ژنه‌ی كه خالید پیَی ئاشنایه، خالید-یش زۆری پیَخۆش بوو به‌په‌له هه‌ڵساو وتی بابرِۆین. ئیَمهش رۆیشتین له‌گه‌ڵیداو هه‌ر له‌نیوه‌ی ریَگادا بۆمده‌ركه‌وت كه‌به‌ره‌و ماڵی ئیَمه دهرِوات و منیش قسه‌م نهكردو كاتیَك گه‌یشتینه به‌رده‌رگا فه‌رهاد پیَیوتم (ئه‌حمه‌د) با جاریَ كاك خالید به‌ته‌نیا برِوات بۆ ژووره‌وه‌و بۆمان ئاماده‌بكات و ئیَمهش لیَره چاوهرِوانی ده‌كه‌ین و له‌دوایدا ده‌چینه ژووره‌وه، چونكه كاك خالید خۆی پیَی ئاشنایه، منیش له‌قسه‌كانی فه‌رهاد تیَگهیشتم و زانیم كه فه‌رهاد مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی زیاتره، ئه‌وه‌بوو خالید به‌ته‌نیا رۆیشته ژووره‌وه‌و ماوه‌ی چاره‌كه سهعاتیَكی پیَچوو، دواتر هاته ده‌ره‌وه‌و من و فه‌رهادی بانگكردو ئیَمهش چووینه ژووره‌وه، به‌ڵام هه‌ر كه شه‌هلای هاوسه‌رم ئیَمهی بینی هاواریكردو قیژاندی خالید-یش وتی چییه چی‌بوو شه‌هلا-ش پیَیوت ئه‌وه (ئه‌حمه‌د)ی هاوسه‌رمه چی ده‌كات لیَره؟ هه‌ر كه خالید گویَبیستی ئه‌وه‌بوو لهجیَگهی خۆی وشكبوو ئه‌ژنۆی شكاو كه‌وته له‌رزین و قسه‌ی بۆنه‌كرا، به‌ڵام شه‌هلا ویستی رابكات و برِوات و خۆی ده‌ربازبكات منیش ده‌رفه‌تم پیَنهداو بهدهمانچهكهم خالید‌و شه‌هلای هاسهرمم كوشت و لهویَدا هه‌ردووكیانم خه‌ڵتانی خویَن كرد‌و دواتر منیش و فه‌رهاد خۆماندایه ده‌ست پۆلیس و ده‌ستگیركراین و فه‌رهادیش له‌دوای لیَكۆڵینهوه دادگا برِیاریدا كه بۆماوه‌ی (6) مانگ زیندانی بكریَت و له‌دوای ئه‌وه فه‌رهاد ئازادكرا، چونكه هیچ تاوانی نه‌بوو، به‌ڵكو من خۆم خالید‌و شههلام كوشت و له‌دوای لیَكۆڵینهوه دادگاش سزای (20) ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندم و بیَجگهلهوهش من خۆم به‌تاوانبار ده‌زانم له‌به‌رامبه‌ر خیَزانهكهم، چونكه من لهپیَناوی پاره‌دا هاوسه‌ره‌كه‌مم فه‌رامۆشكرد.
تیَبینی: رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و ناوه‌كان خوازراون، ئیَستا ئه‌حمه‌د له‌شاری ههولیَر له زینداندایه
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه



(به راستى كاره ساتيكى زؤر ناخؤش بوو ده ستى تؤ ش خؤش)
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاکه یادگار ..روداوێکی سه‌یر و خه‌مناکه ..
سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆشبێت به‌راستی کاره‌ساتێکی ناخۆشه
وه‌ک کورد وه‌ته‌نی
له‌ده‌رگای خه‌لک بده‌ی له ده‌رگات ده‌درێت
ده‌ستی تۆش خۆشبێت کاکه یادگار گیان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م روداوه
هه‌ر سه‌رکه‌وتوبی به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه







berasty shtyki zor naxoshe hywadam em diardane le komelgay kurdida kem bytewe dast xosh gyane
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bet baxwa karasateki zor naxosha


له‌سه‌ر هێڵ نییه