.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














پڕۆفیسۆر دکتۆر جیفری لانک موسڵمانبوونی خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە
پڕۆفیسۆرێکی ئەمریکییە لە بواری بیرکاریدا، لە زانکۆی سان فرانسیسکۆ مامۆستایە، موسڵمان بووە و کتێبێکی داناوە بە ناونیشانی (ململانێ لەپێناو ئیماندا). ئەم مامۆستایە باسی موسڵمانبوونی خۆیمان بۆ دەکات و، دەڵآ:" لە ژوورێکی بچووکدا بووین، هیچ شتێکی تێدا نەبوو، جگە لە قاڵبە سورەکان، دیوارەکانیشی بە هیچ نەڕازێنرابوونەوە، جگە لە رەنگە خۆڵەمێشییەکەی، پەنجەرەیەکی بچووکی تێدابوو کە رۆشنایی لێ دەهاتە ژوورەوە.. هەموومان لە ریزەکاندا وەستابووین، من لە ریزی سێیەمدا بووم، هیچ کەسم نەدەناسی لەوانەی لەناو ریزەکاندا وەستابوون، هەموومان بە رێکوپێکی و پێکەوە دەچەماینەوە تا نێوچاوانمان دەنایە سەر زەوى، کەشوهەواکە زۆر هێمن بوو، بێدەنگی باڵی کێشابوو بەسەر شوێنەکەدا، سەیری پێشەوەم کرد، بینیم لەژێر پەنجەرەکەوە کەسێک پێشنوێژیمان بۆ دەکا و عەبایەکی سپیی لەبەرکردووە، لە خەو هەڵسام!
ئەو خەوەم چەند جار بینیوە لە ماوەی (10) ساڵی پێشوودا، هەمیشە لەدوای ئەم خەوەوە خەبەرم دەبوویەوە و زۆریش هەستم بە دڵخۆشی و دڵنیایی و ئارامی دەکرد.
لە زانکۆی (سان فرانسیسکۆ) قوتابییەکی موسڵمانی عەرەبم ناسی، کە قوتابی خۆم بوو، لە زانکۆ دەرسم پێ دەوتەوە، پەیوەندیمان پێکەوە خۆش بوو، قورئانێکی بە دیاری پێ بەخشیم، کاتێک بۆ یەکەم جار قورئانم خوێندەوە، هەستم کرد وەک ئەوەی کە قورئان من دەخوێنێتەوە.
رۆژێکیان بڕیارم دا سەردانی ئەو قوتابییە بکەم لە مزگەوتی زانکۆکەدا، لە قادرمەکە دابەزیم تا گەیشتمە بەر دەرگای مزگەوتەکە و ترسی چوونە ژوورەوەم لێنیشت، لە قادرمەکە هاتمە سەرەوە و هەناسەیەکی قووڵم هەڵکێشا، دووبارە دابەزیمەوە خوارەوە قاچەکانم توانای هەڵگرتنی منیان نەبوو! دەستم درێژ کرد بۆ دەسکی دەرگاکە و دەستم هاتە لەرزین، دووبارە بەپەلە گەڕامەوە سەرووی قادرمەکە.. هەستم بە تێکشکان کرد، بیرم لەوە کردەوە بگەڕێمەوە بۆ نووسینگەی خۆم، چەند چرکەیەک تێپەڕی، بەڵام زۆر گەورە بوون و پڕ بوون لە نهێنی ناچاری کردم سەیرێکی ئاسمان بکەم، دە ساڵ بەسەرمدا تێپەڕی من بەرگری دەکەم، پەنا دەبەم بە دوعا و سەیرکردنی ئاسمان، بەڵام ئێستا وا هەموو ئەو پەنا و بەرگرییە رووخا، ئیتر دوعام کرد (خوایەگیان ئەگەر حەز دەکەی من بڕۆمە ئەم مزگەوتەوە، ئەوا هێز و توانام پێ ببەخشە). لە قادرمەکە دابەزیم و دەرگاکەم پاڵنا، دوو گەنج لە ژوورەوە بوون گفتوگۆیان دەکرد وەڵامی سەلامەکەیان دامەوە، یەکێکیان پێی وتم: دەتەوێ شتێک دەربارەی ئیسلام بزانی؟ خۆشحاڵی خۆم دەربڕی کە دەمەوێ موسڵمان بم، ئیمامەکە پێى وتم بڵێ " اشهد ڕن لا الە الا الله" منیش لەدوایەوە وتمەوە، لە هەموو ژیانمدا و پێش ئەم ساتەوەختەش بڕوام بەم رستەیە هەبووە، وتی"و ڕشهد ڕن محمدا رسول الله".. لەدوای ئەو وتمەوە.
ئەم وشانە چەند دڵۆپە ئاوێکی پاک بوو کە بچێتە قوڕگی پیاوێکی سوتاو کە لە تینوێتیدا نزیک بۆتەوە لە مەرگ.. هەرگیز ئەو ساتەوەختە لەبیر ناکەم کە بۆ یەکەم جار شایەتومانم هێنا، بەڕاستی ساتەوەخێکی زۆر گران بوو لە ژیانمدا، بەڵام زۆرترین هێز و ئازادیی پێ بەخشیم.. دوای دوو رۆژ فێری نوێژ بووم و رۆیشتم بۆ نوێژی هەینی، لە رکاتی دووەمدا بووین کە ئیمام قورئانی دەخوێندەوە، ئێمەش لەپشتیەوە ریزمان بەستبوو، شانەکانمان لە شانی یەکتر توند کردبوو، هەموومان پێکەوە وەکو یەک جەستە دەجوڵاین، من لە ریزی سێیەمدا بووم، روومەتمان خستە سەر قاڵیە سورەکە، (واتە سوجدەیان بردووە). کەشوهەوایەکی ئارام بوو، بێدەنگی باڵی کێشابوو بەسەر شوێنەکەدا. ئیمام لەژێر پەنجەرەکەوە بوو کە رووناکی لێ دەهاتە ژوورەوە، عەبایەکی سپی لەبەر کردبوو، لە دەروون و دڵی خۆمدا هاوارم دەکرد: ئەمە خەوەکەیە! ئەمە خەوەکەیە، خۆیەتی .. پرسیارم لەخۆم کرد: ئایا من ئێستا لە خەودام بەڕاستی! چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک "السلام علیکم ورحمە الله" نوێژ تەواو بوو، سەیری دیوارەکانی مزگەوتەکەم کرد هەمان دیوار بوو کە هەمیشە لە خەوەکانمدا دەمبینی! ترسێکی زۆر دایگرتم کاتێک بۆ یەکەم جار هەستم بە خۆشەویستی کرد، ئەو خۆشەویستییەی کە دەست ناکەوێت تەنها بە گەڕانەوە نەبێت بۆ لای (الله).
شتێکی سروشتییە کە پرسیار بە لێشاو رووبکاتە پڕۆفیسۆر دکتۆر (جفری لانک)، چونکە دەیانویست نهێنی موسڵمانبوونەکەی بزانن، ئەویش لە وەڵامدا دەیوت:" لە ساتێک لە ساتەکانی ژیانی تایبەتمدا خوای گەورە بە فراوانی بەزەیی و زانیاریی خۆی منەتى کرد بەسەرمدا، دوای ئەوەی بینی کە من بەدەستی ئێش و ئەشکەنجەوە دەناڵێم، دوای ئەوەی بینی من ئامادەیی گەورەم هەیە تا ئەو بۆشاییە رۆحی و ئیمانییەی لە دەروونمدایە پڕی بکەمەوە، ئیتر موسڵمان بووم. پێش ئیسلامبوونم هیچ مانایەکی خۆشەویستیم نەدەزانی لە ژیانمدا، بەڵام کاتێک قورئانم خوێندەوە، هەستم بە فراوانیی رەحمەت و بەزەیی و سۆز دەکرد کە تیایدا نغرۆ بووم، ئەوە سەرەتای هەستکردنم بوو بە بەردەوامی خۆشەویستی لە دڵ و دەروونمدا، ئەوەی کە پاڵی نام بۆ ئیسلام، تەنها خۆشەویستیی خوا بوو کە رێگری لێ ناکرێت".
ئەم چیرۆکە لە کتێبى (ربحت محمدا و لم ڕسخر المسیح)ی دکتۆر (عبدالمعطی الدارانی) وەرگیراوە، ئەویش لە هەردوو کتێبى (الصراع من اجل الایمان) و (حتى الملائکە تسڕل)ی پڕۆفیسۆر دکتۆر (جفری لانک) وەریگرتووە
رێگهی راستی


لهسهر هێڵ نییه