❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ڵامه‌ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-05 14:25:49

shila
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئەلمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-17
دواترین سه‌ردان: 2013-01-31
په‌یامه‌كان: 133
WindowsVistaSafari

هه‌ڵامه‌ت

یر‌وبڕوای‌ نادروست ده‌رباره‌ی‌ه‌ڵامه‌ هت


1. له‌ماڵ‌ مه‌چۆره‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌وای‌ سارد كردووه‌، نه‌خۆش ده‌كه‌ویت.
ئه‌م دێڕه‌ زۆر ده‌ببیستین له‌م وه‌رزه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی‌ پێیان ناوه‌ته‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌براده‌رێكت بپرسی‌ بۆچی‌ هه‌ڵامه‌تته‌؟ ده‌ڵێ‌ هه‌وا ساردی‌ كردووه‌‌و رۆشتمه‌ ده‌ره‌وه‌‌و تووشی‌ هه‌ڵامه‌تبووم. خۆی‌ هه‌وای‌ سارد تاراده‌یه‌ك به‌رگری‌ له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام به‌و راده‌یه‌ش نییه‌.
راستییه‌كه‌ لێره‌دا هۆكاری‌ هه‌ڵامه‌ت چه‌ند ڤایرۆسه‌، نه‌ك هه‌وای‌ سارد. ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌تایبه‌ت له‌شوێنه‌ داخراوه‌كاندا زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه‌ هه‌تا هه‌وای‌ ده‌ره‌وه‌.
بۆ نموونه‌ له‌ناو باس، شوێنی‌ ئیش، له‌میوانی‌، ئه‌گه‌ر لای‌ كه‌سێك دانیشتی‌، كار ده‌كات.
2. ده‌پژمم توشی‌ ئه‌نفلۆنزابووم.
وشه‌ی‌ ئه‌نفلۆنزا زیاتر بۆ په‌له‌وه‌ره‌كان بیستومانه‌‌و ترسێكمان تیادروست ده‌بێت كه‌نه‌كا تووشی‌ ئه‌نفلۆنزا بووبم. خۆی‌ پژمین نیشانه‌ی‌ ئه‌نفلۆنزایه‌.
ئه‌نفلۆنزا جیاوازی‌ زۆره‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵامه‌تدا، پژمین، ئاوبه‌لووت‌و چاو دێته‌ خواره‌وه‌، بێ‌ حاڵی‌، ئه‌مانه‌ نیشانه‌ی‌ هه‌ڵامه‌ته‌، به‌ڵام له‌ئه‌نفلۆنزایه‌ ئه‌مانه‌یه‌ نیشانه‌كانی‌، تای‌ زۆر به‌هێز، سه‌رئێشه‌، ئازار به‌هه‌موو له‌شدا دێت.
جیاوازیییه‌كان له‌مانه‌دایه‌. ئه‌نفلۆنزا له‌پڕا تووشی‌ ده‌بیت، به‌ڵام هه‌ڵامه‌ت به‌هێواشی‌ تووشی‌ ده‌بیت.
3. تووشی‌ هه‌ڵامه‌ت بووم، ته‌نها به‌خواردنی‌ شۆربای‌ مریشك چاك ده‌بمه‌وه‌.
خواردنی‌ سوپی‌ مریشك‌و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هه‌ڵامه‌ت قسه‌ی‌ زۆر كراوه‌ كه‌جیاوازیه‌ك له‌نێوان سوپی‌ مریشك‌و سوپی‌ گۆشتی‌ تر هه‌یه‌، كه‌لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر كراوه‌.
سوپی‌ مریشك یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چاك بوونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵامه‌ت: یه‌كه‌م: وه‌ستانی‌ خانه‌ ئیلتیهابییه‌كان به‌ناوی‌ (نوترۆفیله‌كان) كه‌ده‌چێته‌ بۆری‌ هه‌ناسه‌، دووه‌م: خێرایی‌ به‌حه‌ره‌كه‌تی‌ شێی‌ زیایی‌ بۆ ده‌ره‌وه‌، كه‌ئه‌م دوو هۆكاره‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئیلتهابی‌ بۆری‌ هه‌ناسه‌.
4. نا، هیچ ناخۆم، ئاخر هه‌ڵامه‌تمه‌!
ئه‌م دێڕه‌ زۆر ده‌بیسترێت. خۆی‌ نه‌خواردنی‌ چێشت‌و خۆراك زۆر نادروسته‌‌و به‌كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ خۆراك چاك نابیته‌وه‌، به‌ڵكو خۆت به‌دور بگره‌ له‌به‌كارهێنانی‌ خواردنی‌ چه‌ور‌و دا‌و ده‌رمان‌و شتی‌ سوره‌كرا‌و زیاتر شله‌مه‌نی‌ به‌كار بهێنه‌ وه‌ك شه‌ربه‌تی‌ میوه‌ی‌ تازه‌، شیر، چای‌ رون، ئاو زۆر بخۆره‌وه‌‌و خۆت له‌خواردن دور مه‌خه‌ره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رگریه‌كانی‌ له‌شت كه‌م بنه‌وه‌‌و نه‌خۆشیه‌كه‌ زیاتر كاریگه‌ری‌ له‌سه‌رت دروست بكات.
5. هه‌ڵامه‌تمه‌، تاده‌رزی‌ له‌خۆم نه‌یه‌م چاك نابمه‌وه‌!
ئه‌م دێڕه‌ زۆر نادروسته‌، هه‌روه‌ها كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد هۆكاری‌ هه‌ڵامه‌ت بڵاو بوونه‌وه‌ی‌ چه‌ند فایرۆسێكه‌ له‌له‌شدا، ئه‌م فایرۆسانه‌ش به‌ئانتی‌ بیرتیك، پنی‌ سلین، ئاموكسی‌ سلین، ئامپی‌ سلین، كوئامۆكسی‌ كلاو هیچ هۆكارێك نین بۆ چاك بوونه‌وه‌‌و باشتر وایه‌ ده‌رزی‌ له‌خۆت نه‌ده‌یت. له‌خۆشته‌وه‌ كه‌پسوولی‌ ئانتی‌ بیوتیك به‌كار مه‌هێنه‌.


gendar kurd

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-05 16:13:11

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌ڵامه‌ت

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net