.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













په‌رده‌ی نه‌شته‌رگه‌ری کچێنیم بۆ کرا، به‌ڵام له‌شه‌وی بوکێنیدا کچ نه‌بووم.!... ئه‌حمه‌د تازه‌دێیی سوید
(له‌یلا)، کچێکی جوانکیله‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له‌منداڵییه‌وه دانیشتوی ووڵاتی سویده، (له‌یلا)، هه‌میشه ده‌ترسێت خه‌ڵکی بزانێت له‌یلا کێیه‌و له‌ژیانیدا چی کردوه‌و چی به‌سه‌ر هاتووه، هه‌ر بۆیه (له‌یلا)، به‌ناوێکی خوازراو زۆر به‌ترس و گومانه‌وه باسی ژیانی ڕابوردوویی هه‌میشه په‌شیمانی خۆی ده‌کات، (له‌یلا)، ده‌یه‌وێت باس له ڕوداوێکی ناخۆش و تراژیدیای چیرۆکێکی راسته‌قینه بکات، که‌ڕۆژانه نه‌ک ته‌نها خۆی، بگره چه‌ندین کچی مێردمنداڵی وه‌ک خۆی به‌ده‌ستی کوڕانی بێ به‌ڵین و په‌یمان شکێن گرفتار ده‌بن.
(له‌یلا)، له‌ته‌مه‌نی حه‌ڤده‌ساڵیدا، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کوڕێکی ڕۆژهه‌ڵاتی هاوزومانی خۆی له‌ووڵاتی (سوید)، ده‌به‌ستێت، به‌ڵام کۆتایی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ی (له‌یلا)، وه‌ک چه‌ندین کچانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی تری ده‌ستی کوڕان، به له‌ده‌ستدانی په‌رده‌ی کچێنی (له‌یلا)، ته‌واو ده‌بێت و کوڕه خۆشه‌ویسته‌که‌شی دوای ماوه‌یه‌ک خۆی لێ ده‌شارێته‌وه‌و پاشان به‌یه‌کجاری وازی لێ ده‌هێنیت.
(له‌یلا)، باس له‌وه ده‌کات که‌چۆن خۆشه‌ویسته‌که‌ی به‌ووشه‌ی بریقه‌دار هه‌ڵی خهڵهتاندوهو به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداوه گه‌ر ڕازی بێت بیکاته ژن، ئه‌وا له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌ڕواته خوازبێنی و بۆیه‌کجاری ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵدا دروست ده‌کات، به‌ڵام کاتێک (له‌یلا)، ئه‌م داوهکارییهی جێبه‌جی دهکاتو خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ده‌دات، دوای ماوه‌یه‌کی کورت خۆشه‌ویسته‌که‌ی له ووته‌و به‌ڵێنه‌کانی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و به‌یه‌کجاری ماڵئاوای لی ده‌کات.

دوای ماڵئاوایی کردنی خۆشه‌ویسته‌که‌ی
دوای ئه‌وه‌ی له‌یلا بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی درۆی له‌گه‌ڵ کردوو وازی لێهێناوه، ئیتر لێره‌دا (له‌یلا)، هه‌ست بهههڵیهکی نابه‌جێ ده‌کات، ده‌زانێت په‌شیمانی چاره‌ی ناکات، چونکه نههاوڕێ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆلای، نهپهردهی کچێنیکهی بۆ دروست ده‌بێته‌وه، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تانی له‌لایه‌ن خۆشهویستهکهیهوهبهناچاری په‌نا ده‌بات بۆ کچه کوردێکی ناسراوی باکوری کوردستان به‌ناوی (فاتیمهشاهینداڵ)، بۆ ڕێنمایی کردن و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌که‌ی، که‌چی به‌ختی (له‌یلا)ش لێره‌دا یار نابێت و دوای ماوه‌یه‌ک (فاتیمهشاهینداڵ)ش به‌هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوشیوه‌ی خۆی، به‌ده‌ستی باوکی سێ گووله به‌سه‌ریه‌وه ده‌نرێت و ده‌کوژێت، دیسان جارێکی تر (له‌یلا)، ده‌رگای هیواو خه‌ونه‌کانی لێ داده‌خرێت، تاوه‌کو چوار ساڵ بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێت و ناوێرێت لای هیچ که‌سێک باسی بکات، به‌ڵام له‌ناخه‌وه(له‌یلا)، بێده‌نگ نییه‌و ههمیشهبیری لێده‌کاته‌وه، هه‌رده‌م پرسیاره‌کان دووباره‌و هه‌زار باره له‌خۆی ده‌کاته‌وه، بۆچی وامکرد!، بۆچی ئه‌وه‌نده دڵ نه‌رم و خۆش باوه‌ڕ بووم!، بۆچی وا به‌ئاسانی خۆم دا به‌ده‌سته‌وه! بۆچی به‌قسه بریقه‌داره‌کانی ئه‌و بێ به‌زه‌ییه ههلخهڵتام!، چونکه ده‌زانێت نه‌مانی په‌رده‌ی کچێنی له‌کولتووری باوباپیری ئه‌واندا تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه‌و گه‌ر هه‌رکه‌سێکی خانه‌واده‌که‌ی پێی بزانن، ئه‌وا کۆتایی به‌ژیانی ده‌هێنرێت و ده‌کوژرێت. به‌ڵام دوای چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م روداوه پیاوێک ده‌چێته خوازبێنی، ئه‌ویش بهخوازبێنی کردنی ڕازی ده‌بێت و هه‌ڵقه‌ی ده‌زگیرانی له‌په‌نجه ده‌کات. هه‌رچه‌نده ئه‌و له‌دوای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی درۆی له‌گه‌ڵ ده‌کات، بڕوای به‌هیچ کوڕیک نامێنیت، هیچ که‌سێکی خۆش نه‌ویستوه، هه‌ر کوڕێکیش داوای خۆشه‌ویستی لێ کردبێت (له‌یلا)، به‌گوومانه‌وه لێی ڕوانیوه‌و ڕاسته‌وخۆ ڕه‌فزی کردووه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێ ده‌دات که‌دێته خوازبێنی و ده‌یکاته هاوسه‌ری خۆی، بۆیه بهخوازبێنی کردنی رازی ده‌بێت و (له‌یلا) هه‌ڵقه‌ی ده‌زگیرانی لهپهنجهدهکات.
بیر کردنه‌وه‌ی(له‌یلا)، پاش ماره‌بڕین !
دوای ئه‌وه‌ی (له‌یلا)، هه‌ڵقه‌ی ده‌زگیرانی له‌په‌نجه ده‌کات و به‌ره‌و ژیانی هاوسه‌ری هه‌نگاو ده‌نێت، که‌چی (له‌یلا)، شادی و خۆشی به‌روخساریه‌وه به‌دی ناکرێت، وه‌ک خۆی ده‌ڵیت: هه‌میشه شه‌و تا به‌یان خه‌و له‌چاوی نه‌که‌وتوه، بیر‌و خه‌یاڵی لای شه‌وی گویزانهوهو یه‌که‌مین شه‌وی چوونه پهردهوهبووه، چونکه ده‌بێت (له‌یلا)، به‌ڵگه‌ی کچێنی بدات به‌ده‌سته‌وه، بۆیه(له‌یلا)، پێش ئه‌وه‌ی بڕواته شه‌وی په‌رده‌وه (شه‌وی هه‌نگوین)، ده‌ڕواته لای پزیشک و کاتی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ په‌رده‌ی کچینی بۆ دیاری ده‌کرێت.
نه‌شته‌رگه‌ری په‌رده‌ی کچینی
وه‌ک خۆی ده‌ڵێت: ئه‌وڕۆژه‌م هه‌رگیز له‌یاد ناچێت، که‌چۆن پێش ئه‌وه‌ی (به‌نج)، بکرێم، له‌ناخی دڵمه‌وه ده‌گریام و فرمێسکه‌کان له‌چاوانم دلۆپ، دڵۆپ، ده‌هاتنه‌خوار، ته‌نهاو بێکه‌س ئه‌وه‌ی که‌هیواو که‌سم بوون، ته‌نها پزیشک و سسته‌ره‌کان بوون، ئه‌وانیش هه‌میشه دڵنه‌واییان ده‌کردم و بهدهسماڵی کاغه‌ز فرمێسکی چاوانمیان ده‌سڕی و باوه‌شی میهره‌بانییان پیادا ده‌کردم، ئیترله‌و کاته‌دا ئاگام له‌خۆم نه‌ماو (سڕ)، بووم، کاتێک به‌هۆشی خۆمدا هاتم، نهشتهرگهرێکهیان بۆ ته‌واو کردم و دوای ماوه‌یه‌ک ههڵسو که‌وتم ئاسایی بویه‌وه‌و به‌ته‌واوی به‌هۆشدا هاتم، منیش بهتهنهاو بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی و که‌سوکارم بزانێت گهڕامهوهبۆ ماڵه‌وه.
خۆ ئاماده‌کردنی (له‌یلا)، بۆ شه‌وی هه‌نگوین
چه‌ند مانگێک دوای نه‌شته‌رگه‌ری و دوورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی کچێنی،
(له‌یلا)، به‌خۆشی و شادییه‌وه ئاماده‌ی که‌ژاوه‌ی بوکێنی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕیی نه‌ده‌کرد، بۆی هاته‌پێش و جارێکی تر ده‌رگای هیواو خه‌ونه‌کانی داده‌خرێت، چونکه (له‌یلا)، نه‌یتوانی به‌ڵگه‌ی کچێنی خۆی بۆ پیاوه‌که‌ی بسه‌لمێنیت، چارۆکه‌که‌ی به‌سپێتی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، بۆیه پیاوه‌که‌ی ده‌که‌وێته گوومانهوهو دڵی لێ پیس ده‌کات، تاوه‌کو سه‌ره‌نجام له‌یه‌کتری جیا ده‌بنه‌وه.
(له‌یلا)، ده‌ڵێت، هه‌میشه که‌س و کار‌و هاوڕێکانم سه‌رزه‌نیشت و توانجیان لێده‌دام، هه‌رده‌م به‌چاوی سوک ته‌ماشایان ده‌کردم و پرسیاری هۆکاری جیابونه‌وه‌یان لێ ده‌کردم، منیش داوام له‌خوا ده‌کردو ده‌پاڕامه‌وه جارێکی تر که‌سێک بکاته هاوسه‌رم، بڕوای به‌په‌رده‌ی کچێنی نه‌بێت و به‌ئه‌فسانه‌ی بزانێت، وه‌ک له‌به‌ڵگه‌ی زانستی دهرکهوتوهله%پانزه‌ی کچان په‌رده‌یان نییه‌و خوێنیان لێ نایه‌ت، یان ئه‌توانرێت به‌هۆی چه‌ند هۆکارێکی تر ئه‌و په‌رده‌یه له‌ناو بچێت و بێ ئه‌وه‌ی کچه‌که له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکدا ببێت، بۆیهپێویستهپزیشکهکان به‌دواچوونێکی ته‌واو بکه‌ن و به‌ڵگه‌ی زانستی بێ تاوانی بده‌ن به‌ده‌ست ئه‌و کچانه‌ی که‌زۆرجار ڕووبه‌ڕووی ئه‌م کێشانهدهبێتهوه.
له‌یلا دووگیانهبهسکی هه‌شت مانگ
وه‌ک خۆی ده‌ڵێت ههمیشهدووعاو پاڕانه‌وه‌م ئه‌وه‌بوو، خوا که‌سێک بکاتههاوسهری ژیانم بڕوای به‌ئه‌م ئهفسانهیهنهبێت و به‌گه‌وره‌یی بیر له‌په‌رده‌ی کچێنی نه‌کاته‌وه، بۆیه(له‌یلا)، جارێکی تر له‌کۆتایی تراژیدیای ژیانیدا پیاوێکی تر دهبێتههاوسهری ژیانی و ئێستا دووگیانه به‌سکی هه‌شت مانگه‌وه
کوردستان نێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش
مه‌سه‌لێکی کوردی هه‌یه ،، ئه‌ڵـێ : ـ
ئــه‌گه‌ر هــه‌موو دهرگــاکانی ژیــان داخــرابوو به ڕووتـــا ،
خوای گه‌وره دهرگــایهکت هــه‌ر بۆ ئــهکاتهوه بــۆ ڕزگــار بــوونت

له‌سه‌ر هێڵ نییه




دةست خؤش بةريزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوپاس بۆ ئێووه....
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌ڕێزم خۆزگه ئه‌مه ببوایه به ده‌رسێک بۆ هه‌موو کچێک
خۆی نه‌داته ده‌ست گورگه برسییه‌کان دوایی ڕه‌خنه له که‌لتوور بگرێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان....
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بۆ بابه‌ته‌که‌ت
وه‌لا کاکه گیان بابه‌ت و رووداوی له‌م جۆره گه‌لیک زۆره ، به‌خوا برا گیان له‌وه‌ته‌ی کتابی ئۆقیانووسێل له تاوانم خویندۆته‌وه ئه‌وجا ده‌زانم چی رووده‌دات له‌م ووڵاته ، به به‌رچاوی هه‌موومان هه‌رچی به‌رپرس هه‌یه رۆژانه کچی کورد و ژنی کورد فه‌ساد ده‌که‌ن و که‌سێکیش نیه بڵی بۆ وا ده‌که‌ن به‌ڕاستی حه‌یف بۆ ئه‌م میلله‌ته..
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته،
به‌ده‌ستی خۆت که جامت خسته سه‌ر لیوت خهشیمانیت
ئه‌گه‌رجی زه‌هری تیدابیت گووناهی خۆته بزانیت
هه‌له یاخوود گوناهت کرد له کاتکا که بیهۆشی
سزاوو تالاوی هه‌رجی بیت ده‌بیت وه‌ک باده بینۆشی
جوانیان ووتوه به‌خوا
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن فینک (2008-10-24 21:18:45)


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستت خوش بوئه م بابه ته


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده سته كانت خو شبيت سه ركه وتوبيت كيانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه