.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












لەگەڵ هەنگاوەكانى (ئاو) دێم
بێدەنگ نابم
من هەمیشە هاوڕێی (ئاو)م
ڕۆژێ دادىَ
دەبارێمە ڕووی پایزیت
هەرچى گەڵاى زەردى خەزان هەیە
بە ڕەنگى (ماچ)
دەینەخشێنم
تۆ وەك چۆلەكەیەكى سرك
چی پووش و پەڵاشی
دارستانى ڕۆحم هەیە
دەیكەیت بە هێلانەى شیعرەكانت
لە نێو جۆڵانەى دڵم
دەیانخەوێنى
من هەرگیز
لە زمانى (با) ناگەم
ساتێك هێمنە..ساتێكیش شێت
بۆیە ئازیز..دڵم نایێ
بە هەنگاوەكانى (با)ت بسپێرم
زەمەنێكە
ئەستێرەكانى گومان
وەك زەنگیانە دەڕژێنە نێو
سۆماى چاوم
پەلە هەورە كۆچەریەكانیش
جێم دێڵن
كەچى من
هەر چاوەڕوانى تۆم
بباریتە كێڵگەى تینوى ماچەكانم
بێدەنگ نابم
دێم...
دەستى ئەو خەمانەم بگرە
كە وەكو (ئاو)
بە نێو ڕۆحتا گوزەر دەكەن
دەبن بە دەسرازەى
نێو خەونەكانى منداڵیت
یارى بە پەیڤە بێ ئارامەكانت دەكەن
دەستم بگرە
با پەنجەكانم
لەگەڵ تەوژمى هەسارەى خەم
هەڵنەوەرێن
تا دێم
ماچە پەمەییەكانیش
كاڵترنەبنەوە
تا ملوانكەكەى موحیبەت
لە گەردنت دەئاڵێنم
دێم...
بۆنى نیشتیمانى تۆم لێ دێ
هەناسەم پڕە
لەجێی پەنجەكانى فیراق
لێوم سەبەتەیەكە لە گوڵ
پڕ لە بەیبوون
لێوان لێویشە لە (ماچ)
بێدەنگ نابم
لەپەنجەرەى قاوەخانەیەكى
ئەم بەستەڵەكە نامۆیەى ئەوىَ
چاوەڕوانم بە
من لەگەڵ گەڵا ڕێزانا دێم
لەگەڵ بەفر
لەگەڵ(با)
لەگەڵ باران
بەڵام ئازیز
من قاوەیەكى ئێجگار تاڵم
بە فنجانەى لێوى ناسكى تۆ
ناخورێمەوە..
لەگەڵ هەنگاوە بێ دەنگەكانى
(ئاو) دێم
لە دەرگاى شیعرەكانت دەدەم
لەنێو سەرابى تەنیایی
وەئاگات دێنم
پێش ئەوەى خەم
سەر بەماڵی غوربەتت دابگرىَ
دەڕژێمە نێو باوەشى نەرمت
لە گوناهەكانى عیشقت دەشوَمەوە...!!
سەرهەنگ خامۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه







wow jwana dastt xosh bet hawre gian ssarkawtw bet shehreke xosht halbzhrdwwa dil baba gian sarkawtw bet

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش دڵی بابه هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه ئازیزم
ئاسووده‌بیت ...

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastakant xosh bet zor jweana hiway sar kawtnt bo daxwazm

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






sopasi ewa akam hawre barezakanm her bjyn...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش ..هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه ..
ئاسووده بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
هاورێی به‌رێز
ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و هۆنراوه جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌رێزن...
له‌سه‌ر هێڵ نییه