.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














یه‌كێك له‌و جۆره چایانه‌ی له‌رووی زانستیه‌وه بۆ ته‌ندروستی باشه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر چه‌ندین جۆر چا تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له‌و چایانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه باشترینه جۆره بۆ دابه‌زاندنی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی جه‌ڵته.
زۆرن ئه‌و نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تانه‌ی بایه‌خ به خواردنه‌وه‌ی چا ده‌ده‌ن و له زۆربه‌ی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كاندا ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی له هه‌ندێك وڵات بۆنه‌ی تایبه‌تی بۆ چا خواردنه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ش له لایه‌ن زانایان و پزیشكان له‌سه‌ر چا ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه كه چا سودی تایبه‌تی هه‌یه.
سایتی "سی ئێن ئێن" بڵاویكردۆته‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا له (بۆستن)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتووه خواردنه‌وه‌ی ئه‌و چایانه‌ی كه له كژوگیا وه‌رده‌گیرێن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه و دابه‌زاندنی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنبه‌ره‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه دكتۆره "دایان ماكای" له زانكۆی "تفتس" له بۆستن رایگه‌یاندووه، بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته و له‌سه‌ر 65 كه‌سی به‌شدار بوو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین جۆر چا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی چای رووه‌كیان زۆر خواردۆته‌وه به پێوانه‌یه‌كی باش پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان دابه‌زیبوو به راده‌یه‌ك رێژه‌كه‌ی گه‌یشتۆته خاڵی حه‌وت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نیا چای ئاساییان خواردۆته‌وه پێوانه‌ی نزمبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه ته‌نها خاڵێكیشی دانه‌به‌زیوه.
ماكای ئه‌وشی روونكردۆته‌وه، هه‌ندێك له زاناكانی به‌شداربووی لێكۆڵینه‌وه‌كه خاڵی حه‌وته‌میان به پێوانه‌یه‌كی باش نه‌ده‌زانی، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی چا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به هۆكارێكی باش بۆ پاراستن له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵده وه‌سفكردووه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته جوانه سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ستت خۆش بێت به‌رێز بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سوده... بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سوباس هاوريان دةستى ئيوةش خؤش هةر بزين
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه