❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / عيسا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-11 15:39:07

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE

عيسا

گه‌ردوونناسانی ئوسترالی له‌و باوه‌ڕه‌دان، که عیسا (د.خ) له 17ی حوزه‌یرانی دووی پێش زایینی له‌دایکبوو بێت.

ئینجیلی پیرۆز باس له ده‌رکه‌وتنی ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌کات، که له‌کاتی له‌دایکبوونی عیسا (د.خ) به‌سه‌ر شاری "به‌یت لحه‌م"دا دره‌وشاوه‌ته‌وه. به‌ڵام لێکدانه‌وه‌ی زۆر بۆ کاتی ڕاسته‌قینه‌وه‌ی دره‌وشاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه هه‌یه.

زاناکانی وه‌ك "Johannes Kepler" و "Isaac Newton" پێشتر هه‌وڵیانداوه، که مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی له‌دایکبوونی عیسا (د.خ) بدۆزنه‌وه. ده‌ستنیشانکردنی 25ی کانوونی یه‌که‌م وه‌ك ڕۆژی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری خودا بۆ گه‌ور‌‌ه‌ی کڵێسه‌کانی سه‌ده‌ی سێ ده‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌ك ڕێکه‌وتێکی سیمبۆلی ته‌ماشا ده‌کرێت.

ڕۆژنامه‌ی "Daily Telegraph"ی به‌ریتانی بڵاویکردۆته‌وه، که ئێستا گه‌ردوونناسانی ئوسترالیا به‌سه‌رپه‌رشتی "Dave Reneke" ده‌یانه‌وێت 17ی حوزه‌یران وه‌ك مێژووی له‌دایکبوونی عیسا (د.خ) ده‌ستنیشان بکه‌ن. "Dave Reneke" له "Port Macquarie Observatory" له "New South Wales" کاریکردووه و ئێستا سه‌رپه‌شتی ده‌رچوواندنی گۆڤاری "Sky and Space" ده‌کات.

"Dave Reneke" و هاوه‌ڵه‌کانی به‌یارمه‌تی پڕۆگرامی پێشکه‌وتووی کۆمپیته‌ری لێکدانه‌وه‌ی ژمێریاری بۆ چۆنێتی ده‌رکه‌وتنی ئه‌ستێره‌کان کرد، ئه‌وانه‌ی پێش 2000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ر "بیت لحم"دا دره‌وشاونه‌ته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Dave Reneke" ده‌ڵێت: "گه‌ردوونناسان زۆر به وردی ده‌توانن جێشوێنی ئه‌ستێره‌کان دیاریبکه‌ن و زۆر به ڕاستی ئاماژه به‌وه بده‌ن، هه‌ساره‌کان شوێنه‌کانیان پێش چه‌ندین ساڵ کوێ بووه."

له‌کاتی لێکدانه‌وه‌ ژمێریارییه‌کان تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ تیری خسته سه‌ر 3 ساڵی پێش زایینی و 1 ساڵی دوای زایینی.

پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی ژمێریارییه‌کان "Dave Reneke" و هاوه‌ڵه‌کانیان گه‌یشتنه‌ ڕاستی ئه‌وه‌ی، که هه‌ساره‌ی ڤینۆس و جوپیته‌ر 2 ساڵ پێش زایینی زۆر له یه‌کتر نزیك بوونه‌ته‌وه. ئه‌و نزیکبوونه‌وه‌یه‌ش ئه‌ستێره‌یه‌کی زۆر تیشكداری لێوه دروستبووه و ڕووناکی ئه‌ستێره‌ش ده‌کرێت به‌ سێ شێواز بووبێت.

"Dave Reneke" نایه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی بنبڕ بڵێت، که له‌یه‌کتر نزیکبوونه‌وه‌ی جوپیته‌ر و ڤینوس ئه‌ستێره‌ ناوبراوه‌که‌ی ناو ئنجیلی پیرۆز بێت. ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "به‌ڵام ئه‌نجامه ده‌ستکه‌وتووه‌کان به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزن، که تاکو ئێستا به‌رچاوم که‌وتبن."

له لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی "Daily Telegraph" گه‌ردوونناسی ناوبراو ده‌ڵێت: "ئه‌م ڕوونه‌کردنه‌وه‌یه هیچ هێرشێك نییه بۆ سه‌‌ر ئایین و باوه‌ڕی مرۆڤایه‌تی."

"Dave Reneke" له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا د‌ه‌ڵێت: "هه‌ر کاتێك‌ ئێمه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ئایین و زانستدا باس بکه‌ین، هه‌ندێك که‌س زۆر نیگه‌ران ده‌بن. به‌ڵام له‌م باره‌دا زانست ده‌توانێت باوه‌ڕی مرۆڤایه‌تی به‌هێز بکات."

له بیردۆزه‌کانی پێشوو‌ه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که  ئه‌ستێره‌ی ده‌رکه‌وتوو "Supernova" یان "Comet" بووه.
سةرجاوه :سايتى خؤزكة

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net