.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ..
درود و سەلام لەسەر پێشەوای مرۆڤایەتی و هاوەڵانی و شوێنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایی ..
هەموو یەکێک لە ئێمە ئارەزووی ژیانێکی خۆش و بەختەوەر دەکات، وە دەتوانێت ئەو بەختەوەریەش بەدیبهێنێت ئەگەر بێت و ئەم هەنگاوانە ببڕێت لە ژیانی ڕۆژانەیدا...
ئەوانیش:
1- دانیشتن لە کاتی بەرە بەیاندا و ئیستیغفارکردن واتە داوای لێخۆشبوونی تاوانەکانمان ،،، خوای گەورە دەفەرموێت : و المستغفرون بالاسحار.
2
- تەنهایی بۆ بیرکردنەوە: مانەوە بە تەنهایی بۆ ماوەیەک بۆ بیرکردنەوە لە دروستکراوەکانی خوای گەورە هەروەک خوای باڵادەست دەفەرموێ : و يتفكرون في خلق السموات و الارض.
3- دانیشتن لەگەڵ پیاو چاکان و ساڵحان دا : بێگومان دانیشتن و مامەڵە کردن لەگەڵیان کاریگەری باشی دەبێت ..خوای گەورە دەفەرموێ: و اصبر نفسك مع اللذين يدعون ربهم .
4- زیکر و یادی خوای گەورە : بە یادو زیکری خوای گەورە دڵەکانمان پاراو دەبن و دڵمان ئارام دەبێتەوە بۆیە خوای گەورە داوامان لێ دەکات کە زۆر یادی بکەین : اذكروا الله ذكرا كثيرا.
5- کردنی نوێژەکانمان بە خشوعەوە : یەکێک لە ئاکارەکانی باوەڕدار ئەوەیە لە نوێژەکانی دا خشوعی هەیە و ملکەچی خۆی بۆ خوای گەورە دەنوێنێت ، اللذين هم في صلاتهم خاشعون .
6- خوێندنی قورئان بە تەدەبورەوە : پێویسته کاتێک قورئان دەخوێنین بە تێگەشتن و لێ ووردبوونەوە لە ئایەتەکانی بڕوانین تا هەست بە گەورەیی و لەزەتی وتە شیرینەکانی خوای گەورە بکەین. افلا يتدبرون القرآن.
7- بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژێکی زۆر گەرمدا: بێگومان کاتێک بەرۆژوو دەبین یان هەر عیبادەتێکی تر کە دەیکەین تەنها مەبەستمان رەزامەندی خوای گەورەیە ،چونکە واز لە ئارەزووەکان و خواردن و خواردنەوە دەهێنین تەنها لەبەر ئەو ،بۆیە لەو کاتە هەست بە خۆشی دەکەین چونکە دڵنیاین لە پاداشتی بۆمان قال (صلى الله عليه وسلم) : (حفت الجنة بالمكاره ، وحفت النار بالشهوات) ..
8- بەخشین بە نهێنی: بە بەخشینی ئەوەی لە تواناماندایە بە مەرجێک دەستی ڕاست بە دەستی چەپ نەزانێت ، ئەمەش مانای ئەوە نیە هەموو کات بە نهێنی و شاراوەیی ببەخشین، بەڵام هەندێ جار باش وایە تەنها خۆت و خوای گەورە بزانن تا زياتر هەست بە دڵسۆزی و خۆشی بکەی لەسەر ئەو کارەی کە کردووتە: (روى البخاري ومسلم في صحيحيها، من حديث أبي هريرة قال: قال رسول الله : سبعة يظلهم الله في ظله يوم لا ظل إلا ظله: الإمام العادل، وشاب نشأ في عبادة الله، ورجل قلبه معلق في المساجد، ورجلان تحابا في الله، اجتمعا عليه وتفرقا عليه، ورجل طلبته امرأة ذات منصب وجمال فقال: إني أخاف الله، ورجل تصدق، بصدقة فأخفاها حتى لا تعلم شماله ما تنفق يمينه، ورجل ذكر الله خاليا ففاضت عيناه).
9- لابردنی ناخۆشی لەسەر موسڵمانان: هەموو یەکێک لە ئێمە لە ژیانیدا تووشی بەڵاو ناخۆشی دەبێت ، ئەگەر بێت و هەوڵ بدەین بە لابردنی ئەو ناخۆشیەی کە لە دونیادا بەسەری هاتووە، ئەوا خوای گەورە ناخۆشیەکانی ڕۆژی قیامەتمان لەسەر لا دەبات ، وە بە دڵخۆشکردنی کەسانی تر و یارمەتیدانیان خۆشمان ئاسوودە و دڵخۆش دەبین . (حديث عن أبي هريرة رضي الله عنه، عن النبي صلى الله عليه وسلم: قال: من نفس عن مؤمن كربة من كرب الدنيا نفس الله عنه كربة من كرب يوم القيامة ومن يسر على معسر يسر الله عليه في الدنيا والآخرة ومن ستر مسلمًا ستره الله في الدنيا والآخرة والله في عون العبد ما كان العبد في عون أخيه ومن سلك طريقا يلتمس فيه علمًا سهل الله له به طريقا إلى الجنة وما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة وغشيتهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده ومن أبطأ به عمله لم يسرع به نسبه..) رواه مسلم بهذا اللفظ
..
10- زوهد و دونیا نەویستی: بێگومان ئەم دونیایە کۆتایی دێت و دەبڕێتەوە ، بۆیە پێویستە زۆر پەیوەست نەبین بە شتێکەوە کۆتاییەکەی نەمان و لەناو چوون بێت ،ئەوەی گرنگە پەیوەست بین پێوەی ژیانی ئاخیرەتمانە چونکە هەر ئەو دەمێنێتەوەو نەبڕاوەیە.. خوای گەورە دەفەرموێ: والآخرة خير و ابقى
...
سایتی دهنگی ئیسلام...
لهسهر هێڵ نییه








یاخوا خوای گهوره بیکاته تێشووی رۆژی دوای و لێت خۆش بیت
دهستیشت خۆش بیت و سهرکهوتووو بیت
دهشتی


لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆس بێت خوا پاداشتت باتهوه ئامۆژگاری چاکه
لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆشبێت
خوا خێرت بنوسێت

AV^_^AR 
من وهک ئاوێنه ڕاست گۆم؛ بگریت لهگهڵتا دهگریم، پێبکهنیت لهگهڵتا پێ دهکهنم، بتهوێ بم شکێنی، دهستت دهبڕم...
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕێیان...ئـــــــامین خوای گهوره پاداشتی ههموومان بداتهوه.....
لهسهر هێڵ نییه