.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














گشت نیوه شه‌وێ ته‌نیا
باڵه‌كانمان به باڵی ته‌نیاییه‌وه ده‌به‌ستین،
شه‌راب، چاومانی
پڕاوپڕی چاوه‌ڕوانی كردوه!
***
بای نادیاران له جه‌سته‌م ده‌دا
لوول ده‌خۆم له باوه‌شتدا گرمۆڵه ده‌بم!
چرپه‌ی ساردی ئه‌م شاره،
بارانه‌كانی چاومان ناناسێ!
له نێو مژی بێ منیداو بێ ده‌نگیدا
سه‌ر ده‌نێمه‌وه!
***
هه‌تا به‌ره‌به‌یان
رێگایه‌كی دوور‌و درێژمان له‌به‌ره،
ئێمه وێنه‌ی بێ وێنه‌ی خۆمان
له‌سه‌ر پێخه‌فی نامۆكان،
نه‌خشاند،
خوێناوی له‌شی من‌و،
تۆش عه‌شقێكی حه‌قیقه‌ت!
***
وه‌رزه‌كانی خۆشهوستیت
پڕن له جۆره‌كانی با،
بیرته،
ئه‌وساكه گه‌رده‌لوول گڕی
له رۆمانێكی رۆحی به‌هاری به‌رداو،
به شه‌قامه نه‌ناسراوه‌كانی سپارد!
***
هه‌ر بایه‌و به‌رده‌وام
رامده‌كێشێ
زهیانو ره‌شه‌بایه،
قه‌مچی له روومه‌تم ده‌دا
***
له تۆماری ته‌نكی ئه‌م گوناحهدا
ته‌نیا ته‌نیا بنوو،
ئه‌مه‌یان هه‌ڵمی ئاوارهییهو،
نه‌رمی له‌شێ كه گه‌رای عه‌شقی
تێدا چێندراوه،
ده‌ماره‌كانت كپ، كپ ده‌بن،
له‌سه‌ر پانتایی زانین‌و نه‌زانیندا،
رومه‌تت پڕ له بای
ته‌نیایی دهبێو
خه‌زانی هه‌زارساڵ شێعر...
ده‌ستم داوه به ده‌ستی بای بوونه‌وه
چه‌نده گه‌وره دیارن
چه‌ند دوور دیارن
ده‌روازه‌كانی دووریت
چه‌نده ئاوێته‌ی رۆحمن
ئه‌م ئاوێنهگهلهی چاوه‌چاوی
مانگی بهختمانن!
***
ئه‌م بایه له جه‌سته‌م ده‌دا
له چاونووقانێكدا
له سنووره‌كان ده‌په‌ڕێمه‌وه
خۆم له ماڵی ده‌بینمه‌وه
رۆح له ره‌نگی ئازادییه‌كی ته‌نیایه!
زه‌مان،
زه‌مانێكی به سه‌ردادێ
كه خۆی به زه‌ویدا دابدات،
سهرابی سارد‌و
تۆزاوی
عه‌شقێكی ناته‌واو
لێوه بۆته مێژوو و،
له ئاكادیمیای ئه‌فلاتووندا ده‌خوێندرێ!
***
دنیا جوانی جوان بوو
وه‌ك ته‌نیاییه‌كانی شاعیرێكی ساده
وه‌ك خه‌ونه ئاوسهكانی ئازادی.
وه‌ك ئه‌و خه‌فه‌قانه‌ی سه‌رمانی خوارد...
ئه‌و نیشتمانه‌یه
بیابانێكی باڵا به‌هه‌شتییه.
ده‌سا بڕوانه،
چۆن چۆنی زه‌رده‌واڵه‌كان
زه‌نگۆڵه‌یان به‌ستووه،
له‌ناو جهڵقهكانی قژمدا،
ته‌مه‌نی شێعرم داشاردوه!
***
ده‌ستم داوه به ده‌ستی بای بوونه‌وه
ئه‌م بایه‌و
ئه‌م ته‌كان‌و شهكانه
سه‌رجه‌می ئه‌و رۆژانه ده‌كه‌ن
به دنیایه‌كی دوور
وه‌ك بورجی خه‌م له دڵی ده‌ریای ره‌شدا!
***
به‌ره‌به‌ره تاسه‌و بیرت ده‌چنه ئاو و
له ژێر تابووتی بۆشی رابردوودا
رادهكشێن!!

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةستة كانت خؤش بيت هاورى شيرين
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو‌و
دەست خۆش بەڕێزم بۆ دانانی ئەوو بابەتە جوانە
هەر شاد بیت ئازیزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سپاس بۆ ئیوه ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بێت ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه