.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














قه‌ڵه‌وترین پیاوی جیهانی ساڵی 2006 ژنی هێنا 
250 کیلۆگرام له کێشی خۆی هێنایه خوارێ و ئاره‌زووی ژنهێنانی کرد: "Manuel Uribe"ی ته‌مه‌ن 43 ساڵی مه‌کسیکی به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له‌سه‌رجێگا نه‌هاتۆته خوارێ و ئێستا هه‌ر له‌سه‌رجێگا "Claudia Solis"ی ته‌مه‌ن 38 ساڵی ماره کرد و به‌و جۆره‌ش ژیانی هاوسه‌ری پێکه‌وه‌نا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 2008.10.26، "Manuel Uribe" کراسێکی سپی له‌به‌رکرد و به په‌ڕۆیه‌کی سپی قاچه‌کانی داپۆشی، له‌کاتێکدا بووکێ له پۆشاكێکی بوکێنی سپی‌دا به‌شان و ملێكی ڕووته‌وه ده‌رکه‌وت. له‌کاتی مارهبڕینیاندا، زاوا فرمێسك له چاوه‌کانی هاتنه خوارێ.
له‌جیاتی سه‌ماکردن هه‌ردوو هاوسه‌ر ده‌سته‌کانیان له‌یه‌کتری ئاڵاندوو و زۆر ڕۆمانسیانه باوه‌شیان به‌یه‌کتریدا کرد.
"Manuel Uribe" ساڵی 2006 کێشی گه‌یشتبوویه 560 کیلۆگرام و به‌پێی په‌ڕتووکی "Guinness" به قه‌ڵه‌وترین پیاو له جیهاندا ده‌ناسرا. هه‌ر دوای ئاشكرابوونی وه‌ك قه‌ڵه‌وترین پیاو له جیهاندا "Manuel Uribe" به‌یارمه‌تی "Claudia Solis" هاوڕێی و ئێستا هاوسه‌ری نزیکه‌ی 250 کیلۆگرام له کێشی خۆی هێنایه خوارێ.
ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه قه‌ڵه‌وترین پیاوی ساڵی 2006 له‌ڕێگای "Discovery Channel" بۆ جیهان گوێزرایه‌وه و له‌به‌ر قورسی کێشی تازه‌زاوا جێگاکه‌ی له‌سه‌ر کرانێك دانرابوو.
له ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌دا نزیکه‌ی 400 میوان ئاماده‌بوون. "Orquedia Garza"، دایکی "Manuel Uribe"، ئاشكرایکرد، که کوڕه‌که‌ی په‌نجه‌ی بۆ کێكی پێنج نهۆمی نه‌بردووه و له‌سه‌ر ڕێجێمکردنی خۆی به‌رده‌وامبووه.
"Manuel Uribe" له‌لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان وتی، که ئه‌و ئێستا ژنێکی هه‌یه و به‌نیازه ژیانێکی به‌ختیار پێکه‌وه بنێت.

زیـــــزۆم
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه