.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پاداشت و گه‌وره‌یى بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌لام
بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ
الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...
باوهرِدارى خۆشه‌ویست: (السّلام) یه‌كێكه له‌ناوه جوان و پیرۆزه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار، وه ئاشتى وهێمنى په‌روه‌ردگاره له‌سه‌ر زه‌وی، وه سه‌لامكردن رِێزو سوپاسێكه له نێوان باوهرِداراندا، وه رِێزو سوپاسێكه بۆ باوهرِداران كاتێك كه ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه، وه رِێگهیهكه بۆ خۆشه‌ویستى له‌نێوان باوهرِداراندا، وه بۆ یه‌كترناسین له نێوانیاندا، وه وه هۆكارێكه بۆ سرِینهوهى تاوان، وه سه‌لامى فریشته‌كانه له‌كاتى سه‌ردانى كردنیان بۆلاى باوهرِداران له به‌هه‌شتدا، هه‌روه‌ها یه‌كێكه لهناوهكانى به‌هه‌شت، وه هۆكارێكیشه بۆنزیك بوونه‌وه‌ى باوهرِدار له خواى په‌روه‌ردگار، وهوهئهوكهسهى سه‌لام بڵاونه‌كاته‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) به رِهزیل و چاوچنۆك و پیسكهى له قه‌ڵه‌م داوه.
به‌دڵنیایى فه‌زڵ و گه‌وره‌یى بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌لامكردن له‌ناو خه‌ڵكیدا گه‌لێك زۆره، هه‌روه‌ها پاداشتى زۆریشى بۆ دیاریكراوه، ئێمه‌ش به پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ندێك له‌و فه‌زڵ و خێر‌و پاداشتانه باس ئه‌كه‌ین كه به‌هۆى سهلامكردنهوه ده‌ستمان ئه‌كه‌وێت.
یه‌كه‌م: یه‌كێكه له‌ناوه جوانهكاى خواى په‌روه‌ردگار.
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت:
[ هُوَ اللَّهُ الَّذِي لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ] ( الحشر:23). واته: پهروهردار زاتێكه جگه له‌و خوایه‌كى تر نییه، پاشاى هه‌موو بوونه‌وه، پاك‌و بێگه‌ردوو پوخته، ئاشتى خواز‌و ئاشتى په‌روه‌ره‌و بڵاو كه‌ره‌وه‌ى ئاشتییه، ئاسایش به‌خش و په‌ناگه‌ى باوهرِدارانه،دهسهلاَتدارهوچاودێرى درووستكراوهكانیهتى، باڵاده‌سته، وه خاوه‌نى خێرى بێ سنووره، گه‌وره‌یه‌و خۆى به‌گه‌وره ئه‌زانێت، پاكى و بێگه‌ردى بۆ ئه‌و خوایه‌یه كه تێنهگهیشتوان شه‌ریكى بۆ برِیار ئه‌ده‌ن
دووه‌م: رێز‌و سوپاسێكه بۆ به هه‌شتییه كان.
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت:
[دَعْوَاهُمْ فِيهَا سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلامٌ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنْ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ] ( یونس). واته: دوعا‌و پارِانهوهیان له به‌هه‌شتدا ئه‌مه‌یه: په‌روه‌ردگار پاكى و بێگه‌ردى و ستایش شایسته‌ى تۆیه ئه‌ى خواى مهره‌بان، باوهرِداران گه‌یشتنیان به‌یه‌كترى له‌ناو به‌هه‌شتدا سهلامكردنه، دوا هه‌مین گوفتارو ووتى باوهرِداران له‌به‌هه‌شتدا له‌دواى ئه‌و هه‌موو نازوو نیعمه‌ته‌ى كه پێیان به‌خشراوه ئه‌وه‌یه پرِ به‌دڵ لهناخه ده‌روونه‌وه ئه‌ڵێن: سوپاس و ستایش ته‌نها شایسته‌ى خواى په‌روه‌ردگاره، كه په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهان.
سێ یه‌م: یه‌كێ كه لهناوهكانى به‌هه‌شت.
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت:
[لَهُمْ دَارُ السَّلامِ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَهُوَ وَلِيُّهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ](الأنعام: 127) واته: ئه‌وانه به‌هه‌شتى پرِ له ئاشتى و هێمنیان بۆ ئاماده‌كراوه له‌لاى پهروهردگاریا، وه هه‌ر په‌روه‌ردگاریش پشتیوان و خۆشه‌ویستیانه به‌هۆى ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ى كه‌ئه‌نجامیان ئه‌دا.
چواره‌م: سهڵاوى خواى په‌روه‌ردگاره بۆ به‌هه‌شتیه‌كان
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت:
[تَحِيَّتُهُمْ يَوْمَ يَلْقَوْنَهُ سَلامٌ وَأَعَدَّ لَهُمْ أَجْراً كَرِيماً ]( الأحزاب)، واته: ئه‌و رِۆژهى كه به دیدار په‌روه‌ردگار شاد ئه‌بن بهسهلامكردن پێشوازیان لێ ئه‌كرێت، وه په‌روه‌ردگار له ئایه‌تێكى تردا ئه‌فه‌رمووێت:
[سَلامٌ قَوْلاً مِنْ رَبٍّ رَحِيمٍ ] (ی‌س: 58). واته: باوهرِدار ان له به‌هه‌شتدا سه‌لامیان لێ ئه‌كرێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه.
پێنجه‌م: سهڵاوى فریشته‌كانه بۆ به‌هه‌شتیه‌كان.
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت:
[وَالْمَلائِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِمْ مِنْ كُلِّ بَابٍ (*) سَلامٌ عَلَيْكُمْ بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ ](الرعد: 23-24).
واته: فریشته‌كان ئه‌چن بۆ سه‌ردانى باوهرِداران له به‌هه‌شتدا، ئه‌فه‌رموون: سه‌لامتان لێبێت به هۆى خۆگریتانهوه ( له كێشه‌و نارِهحهتییهكانى ژیانى دونیا وه له‌به‌رامبه‌ر گاڵتهجارِى خوانه‌ناسان) بهرِاستى جێگه‌و شوێنیچكى پرِلهنازونیعمهتان بۆخۆتان مسۆگه‌ركرد.
شه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌ڵاو هۆكاره بۆ خۆشه‌ویستى نێوان باوهرِداران.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:
(... أفلا أنبئكم بشيء إذا فعلتموه تحاببتم؟ أفشوا السلام بينكم). صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله (3361).
واته: ئایا پێتان رِبگهێنم به شتێك ئه‌گه‌ر ئه‌نجامتان دا خۆشه‌ویست ببن لاى یه‌كتر؟ سڵاو بكه‌ن له نێوان یه‌كتریدا.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( أفشوا السلام بينكم تحابوا ) صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله (1086).
واته: سه‌لام بكه‌ن له نێوان یه‌كتریدا، ئه‌گه‌ر واتان كرد ئه‌وا خۆشه‌ویست ئه‌بن له‌لاى یه‌كترى.
حه‌وته‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌ڵاو هۆكاره بۆ چوونه‌به‌هه‌شت.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(أفشوا السلام ... تدخلوا الجنة بسلام ) صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله (7865). واته: سه‌لام بكه‌ن له نێوان یه‌كتریدا، ئه‌جنه بهههشتانهوه.
هه‌شته‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ى سڵاو هۆكاره بۆ لێ‌خۆش بوونى تاوان
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (إن موجبات المغفرة بذل السلام و حسن الكلام ) واته: هۆكار بۆ لێ‌خۆش بوونى تاوان داپۆشینیان بڵاو كردنه‌وه‌ى سه‌لامه له‌وه‌ى كه ئه‌ى ناسیت وه ئه‌وه‌ى كهناى ناسیت، وه قسه‌ى چاك و باش و خێر. صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله 2232.
نۆیه‌م: نزیكترین به‌نده له‌خواى په‌روه‌ردگاره‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌ست پێشخه‌رى ئه‌كات له سهلامكردندا.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( إن أولى الناس بالله من بدأهم بالسلام)
صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله (2011).
واته: نزیكترین كه‌س له په‌روه‌ردگاره‌وه ئه‌وكه‌سه‌یه كه ده‌ست پێشخه‌رى ئه‌كات له سهلامكردندا.
له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:
(من بدأ بالسلام فهو أولى بالله و رسوله) صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله (6121).
واته: هه‌ركه‌سێك ده‌ست پێشخه‌رى بكات له سهلامكردندا ئه‌وه نزیكترین كه‌سه له خواى په‌روه‌ردگار وه له پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم).
له‌كۆتایدا ئه‌مه گوڵ بژێرێك بوو له فه‌زڵ و گه‌وره‌یى بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌لام داواكارم له خواى په‌روه‌ردگار له تاوانه‌كانمان خۆش بێت .
ئامۆژگارییه‌ك له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ى.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (إن أبخل الناس من بخل بالسلام)صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله (1519). واته: رِهزیل و چاوچنۆك و پیسكه ئه‌و كه‌سه‌یه كه رِهزیلى ئه‌كات له سهلامكردندا.
وآ‌خر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين
والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
به‌هه‌شت


له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةســــت خؤش كاك دةشــــــــتي خــــوا باداشتــــــــت داتـــةوة...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش مامۆستا گیان ..ته‌مه‌ن درێژ بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس ئه‌زیزه‌کانم . هیوادارم که سوودتان له بابه‌ته‌که وه‌رگرتبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه