❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نامۆبوون/ به‌شی دووه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-13 19:07:50

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

نامۆبوون/ به‌شی دووه‌م

ئه‌وه‌ى هه‌موومان هه‌ستى پىَ ده‌که‌ین له‌ناخى هه‌موومان شتێک هه‌یه‌ هه‌ریه‌که‌مان به‌جۆرێک هه‌ستى پىَ ده‌که‌ین به‌دوایى چاره‌سه‌ریدا ده‌گه‌ڕێین زۆرجاریش تا ته‌مه‌ن ته‌واو ده‌بىَ یاخود ده‌گه‌ینه‌ قۆناغى پیرى نایدۆزینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هه‌ندىَ مرۆڤ هه‌ن ناترسن و هه‌نگاو ئه‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى شتێک له‌سه‌روه‌رى و مانه‌وه‌ى خودى خۆیان به‌ده‌ست بێنن . به‌بۆچوونى ئه‌م بزاڤه‌ که‌ ئه‌ڵىَ ((  ڕووناکى منداڵیه‌ ..... تاریکیش گه‌وره‌یى .... ))
که‌واته‌ قۆناغى گه‌وره‌یى واته‌ بىَ ئومێدى و ڕه‌شبینى ژیان , چونکه‌ به‌و چاوه‌ى که‌ ئه‌وان سه‌یرى ده‌که‌ن ناتوانن قۆناغى گه‌وره‌یى به‌ قۆناغى خۆشبه‌ختى مرۆڤه‌کان دابنێن , لێره‌دا ئه‌وه‌ى خۆى نیشانده‌دات ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ ئه‌وانه‌ى هه‌نگاوى سه‌ره‌تایى ژیانیان تاریکه‌ ژیانى گه‌وره‌یان ئه‌بىَ چۆن بىَ .
   (( له‌گه‌ڵ له‌دیک بوونى مرۆڤه‌وه‌ نامۆ بوون هه‌یه‌و به‌رده‌وامه‌ ,تاکو مرۆڤ بمێنىَ نامۆ بوون هه‌ر له‌بره‌و دایه‌ , مرۆڤ ڕۆڵێکى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ چێکردنیدا , ته‌غریب جۆرێکى ژیانى کۆمه‌لاَیه‌تیه‌ له‌هه‌موو ڕۆشنبیریه‌ک و ژینگه‌یه‌ک دا بوونى هه‌یه‌ ))
به‌م پێیه‌ یه‌که‌م هه‌نگاوى مرۆڤ خۆشبه‌ختى له‌دوایى خۆى به‌جێدێڵىَ و پىَ ئه‌خاته‌ مه‌ینه‌تیه‌کى نوىَ ى ژیان که‌واته‌ لێره‌دا ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ بۆچى ؟ کارکردن له‌پێناو چى و نووسین به‌مه‌به‌ستى چى , یان ئه‌وان ئه‌ڵێن مرۆڤ هه‌وڵ ئه‌دا له‌م مه‌ینه‌تیه‌ ڕزگارى بىَ که‌ تۆ هه‌نگاوى سه‌ره‌تا و کۆتایى مه‌ینه‌ت پىَ ده‌کرىَ چ بڵێین و چ بنووسی . (( داهێنه‌رى به‌توانا ئه‌م که‌سه‌یه‌ , ده‌توانىَ له‌ئاواره‌ییه‌وه‌ وێنه‌ى شته‌کان بکێشىَ ))
که‌ ئاواره‌ى شوێنى ئیلهامى ئه‌دیبا بىَ که‌واته‌ نوسه‌رانى ناوه‌خۆ باده‌سته‌و ئه‌ژنۆ بوه‌ستن , که‌واته‌ شاعیرانى ده‌ره‌وه‌ى وولاَت مه‌ینه‌تیه‌کانى ناوه‌وه‌ ئه‌بینن و ڕاسته‌وخۆ ده‌ردو ئازاره‌کانى گه‌ل ئه‌خه‌نه‌ سه‌ر کاغه‌ز .



   هه‌روه‌ک له‌پرسیارێک دا عبدالغفار به‌رزنجى ده‌ڵىَى (( د. فه‌رهاد و شیعره‌کانى هێمن ناکه‌ونه‌ خانه‌ى ته‌غریبه‌وه‌ ..... تاچه‌ند پشتگیرى له‌م بۆچوونه‌ ئه‌که‌ن ؟ )) ( د. که‌مال ) ئه‌گه‌ر چى له‌پاڵ توڕه‌یى ده‌ربڕین له‌وه‌لاَمه‌که‌یدا ده‌ڵىَ (( ئه‌گه‌ر هێمنى شاعیر به‌ ئاره‌زووى خۆى ڕووى له‌ کوردستانى باشور بکردبایه‌ و شیعره‌کانى هیچ نامۆى و دووره‌ وولاَتى و بوونى پێوه‌ دیار نه‌بوایه‌ , بێشک (هێمن) ى شاعیر نه‌ده‌که‌وته‌ خانه‌ى ته‌غریبه‌وه‌ به‌لاَم هه‌موومان ده‌زانین که‌ (هێمن) ى شاعیر به‌زۆره‌ ملىَ له‌وولاَتى خۆى دوور خراوه‌ته‌وه‌ )) (٨) لێره‌دا سه‌یر له‌مه‌دایه‌ که‌ ئه‌وان وه‌ک له‌به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌یان پىَ کردووه‌ هه‌موو مرۆڤه‌کانى سه‌ر گۆى زه‌وى ئاواره‌ن , ئاخۆ ئه‌م ئاواره‌ییه‌ى هێمنى شاعیر ده‌که‌وێته‌ چ قاڵبێکه‌وه‌ له‌ چ خانه‌یه‌کى ئاواره‌ى له‌بازنه‌ى بزاڤى ته‌غریب دائه‌نرىَ , له‌هه‌مان کاتیش دا ئه‌وان که‌سى داهێنه‌ر وادائه‌نێن داهێنه‌رى به‌توانا ئه‌م که‌سه‌یه‌ ده‌توانىَ له‌ئاواره‌ییه‌وه‌ شته‌کان بشکێنىَ و له‌ ئاوه‌دانیه‌وه‌ به‌راناوه‌کانیان ئاشنا بکات )) 
   تۆ ته‌نها به‌رهه‌مه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ به‌داهێنان دابنێیت ئه‌ى به‌رهه‌مه‌کانى ناوه‌خۆ ڕووبکه‌نه‌ چ ئاقارێک و نووسینه‌کانى شاعیران و نووسه‌رانى ناوه‌خۆ چ ناوێکیان لىَ ئه‌نرىَ , باشتر وایه‌ ئه‌وان نه‌نووسین  . (( بێگومان بزاڤى ته‌غریب له‌ واقیعه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات و له‌واقیعیش یاخى ده‌بىَ له‌هه‌مانکاتیش به‌ واقیعێکى تر هه‌نگاو ئه‌نىَ که‌له‌ واقیعى پێشوو باشترو به‌پێزترو به‌هێزتره‌ ))
که‌ تۆ ئه‌م هه‌موو واقیعه‌ دابنێیت خۆ ده‌کرێت یه‌کىَ له‌مانه‌ خودى ئه‌و واقیعه‌ بىَ که‌ تۆ لێى ده‌ژیت به‌لاَم وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێدا هیچ گرینگیه‌ک و بایه‌خێک له‌ خودى ئه‌ده‌بى ناوخۆ نیه‌ به‌جیاواز له‌وه‌ش که‌ بڵین هه‌ریه‌ک له‌ نوسه‌ران جگه‌ له‌ئه‌وانیتر له‌ده‌ره‌وه‌ نه‌ژیاون که‌واته‌ به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌وانیش ناچێته‌ قالبى ئه‌فراندن و داهێنان ئه‌و واقیعه‌ى که‌ بزاڤى ته‌غریب لێى له‌دایک بووه‌ هه‌نگاو ئه‌نىَ بۆ به‌هێز کردن و وه‌دیهێنانى خه‌ونه‌کان بۆیه‌ خۆدزینه‌وه‌ و
هه‌ڵهاتن له‌واقیع و خه‌ونه‌کان , ئه‌و خه‌ونانه‌ش گرینگ نیه‌ له‌ چ لایه‌نێک و به‌هه‌ر جۆرێک سه‌رهه‌ڵده‌دات  (( ته‌غریب له‌لاى ئێمه‌ به‌هۆى زروفى سیاسى و ئاینى و کۆمه‌لاَیه‌تى و ئابورى سه‌رهه‌ڵده‌دات ))

که‌واته‌ بارودۆخ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاند که‌ ئه‌م بزاڤه‌ سه‌رهه‌ڵبدات و ڕوخسارى مرۆڤه‌کان گرژو نامۆ و وێنا بکات (( هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م بزاڤه‌ له‌ڕووى شکله‌وه‌ چه‌مکى ڕه‌نگینى ده‌گه‌یه‌نىَ , به‌لاَم له‌ڕووى ناوه‌ڕۆکه‌وه‌ به‌زمانى ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ قسان ده‌کات ))
لێره‌دا ده‌کرێت بڵێین که‌ تۆ ڕشبینى خۆت به‌رامبه‌ر به‌شته‌کان درکاند ده‌کرىَ له‌ چ پێناوێک به‌یان ڕووبه‌ڕوو بکه‌ین , هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م بزاڤه‌ له‌پاڵ ئه‌م نائومێد بو زێده‌ ڕشبینیه‌ به‌نائومیدیه‌کى ته‌واو ده‌ربڕاو ئامانجه‌کان کۆى چه‌ند خاڵێک ئه‌کاته‌وه‌ .
   دروستکردنى ناسنامه‌ى نامۆى و وێنه‌و  زاراوه‌ى دراماى و زمانێکى فه‌لسه‌فى ئامانج له‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ته‌قلیده‌ى که‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنین ڕزگاریان بێت هه‌روه‌ک (( وه‌لاَمدانه‌وه‌ى مه‌ته‌ڵه‌ ئاڵۆزو پرسیاره‌ قورسه‌کان سه‌باره‌ت به‌ گه‌ردوون و مه‌رگ و ژیان )) له‌پاڵ ئه‌مه‌ش چه‌ندین بابه‌تى تریان به‌به‌یاننامه‌وه‌ باس کردووه‌ له‌وانه‌ش نزیک بوونه‌وه‌ له‌ په‌خشان هه‌روه‌ک سود وه‌رررگرتن که‌لتورى نه‌ته‌وایه‌تى مرۆڤایه‌تى و هونه‌رى جیهانى له‌هه‌مان کاتیش (( دروستکردنى ڕووخسارێکى جیهانى بۆ ده‌ق به‌مه‌رجىَ ئه‌م ڕوخساره‌ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌تین به‌ که‌ش و هه‌واى ناوه‌وه‌ هه‌بىَ له‌سه‌رجه‌م کون و قوژبنه‌کانى ئه‌م جیهانه‌ په‌سه‌ند کرابىَ )) ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵێک ئامانج بوون که‌ ئه‌م بزاڤه‌ له‌سه‌رى دامه‌زراون ده‌کرىَ کۆمه‌ڵێک ئامانجى تریش دیارى بکرێت بۆ ئاشنا بوون به‌م بزاڤه‌ .
گومان له‌وه‌دا نیه‌ دروستبوونى هه‌ر کۆمه‌ڵه‌و گروپ و بزاڤێک ئه‌ده‌بى نوێخواز بۆ هێنانه‌دى چه‌ندین ئامانجى تایبه‌تى سه‌ر به‌ بزاڤه‌که‌ له‌ نێو دونیاى خۆیان دا کارئه‌که‌ن , بۆیه‌ بزاڤى ته‌غریبى وه‌ک هه‌ر بزاڤ و گروپه‌کانى تر بۆ ئه‌وه‌ هاتوون له‌نێو کاره‌ هونه‌ریه‌کانیان چه‌ندینئامانج بکه‌نه‌ خاڵى سه‌ره‌کى و له‌ هه‌موو که‌ش و هه‌وایه‌کدا هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌و دروستکردنى ئه‌م ئامانجه‌ بده‌ن , به‌لاَم خاڵى گرینگ لێره‌دا ئه‌مه‌یه‌ تا چه‌ند ئه‌م بزاڤه‌ توانیویه‌تى له‌نێو به‌رهه‌م و تێکسته‌ ئه‌ده‌بیه‌کان ئه‌م ئامانجانه‌ ڕوونبکه‌نه‌وه‌و جیهانێکى ترى ئه‌ده‌بى ئه‌مڕۆ له‌ ڕنگدانه‌وه‌ى خودى خۆیان دروست بکه‌ن یاخود له‌ چ ڕێگه‌یه‌که‌وه‌ سنووریان جێهێشتوه‌و ڕوخسارێکى نوێخوازیان له‌ وشه‌و ڕسته‌ تێکه‌ڵ به‌ ئه‌ده‌ب کردووه‌ .

بزاڤى ته‌غریبى و فۆرمه‌ هونه‌رییه‌کانى

       ئه‌ده‌ب ئه‌و دنیا به‌ربلاَوه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ نوىَ بونه‌وه‌و تازه‌بونه‌وه‌ دایه‌ ,نوسه‌ران هۆشمه‌ندانه‌و لێزانایانه‌ هه‌نتگاو به‌ نێو قولایى ئه‌ده‌ب ده‌نێن و له‌ نێو ره‌هه‌نده‌کانیدا به‌هایه‌کى جوان ده‌دۆزنه‌وه‌و کۆمه‌ڵێک بیرو بۆچون و مه‌به‌ست به‌ده‌ورو به‌ر ده‌ناسێنن. وه‌ک ده‌زانین ئه‌ده‌ب پێک دێت له‌ چه‌ند ژانرێک, هه‌ر یه‌ک له‌م ژانرانه‌ش چوارچێوه‌و یاساى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه‌, به‌ گۆڕانى بارى ئابورى وسیاسى و کۆمه‌لاَیه‌تى میلله‌ت ئه‌م ژانرانه‌ش له‌ به‌رگى نوىَ خۆیان تازه‌ده‌که‌نه‌وه‌. به‌پێى پێویستى سه‌رده‌م و نوکى قه‌له‌مى شاعیران. (بزاڤى ته‌غریبى)یش وه‌ک هموو گروپ و کۆمه‌ڵى پێش خۆى که‌ بانگه‌شه‌ى نوىَ بوونه‌وه‌ى ئه‌ده‌ب ده‌ده‌ن له‌ هه‌ولێر, له‌ به‌رگێکى نوىَ وناوه‌رۆکێکى تازه‌, به‌رهه‌مه‌کانیان بۆسه‌ر چه‌ند فۆرمێک دابه‌ش بووه‌ , وه‌ک (شیعر , کورتیله‌ چیرۆک , تابڵۆ شیعر). ئه‌وه‌ى جێى ئاماژه‌ پێکردنه‌ ئه‌م بزاگه‌ زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان پێک دێت له‌ (شیعر) به‌ پله‌ى یه‌که‌م ,دوابه‌دواى شیعر (کورتیله‌ چیرۆک) دێت , به‌رێژه‌یه‌کى که‌میش (تابڵۆ شیعر). به‌رهه‌مى ئه‌م بزاڤه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند شاعیرو نوسه‌ر که‌ به‌چه‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێن بلاَوده‌کرێنه‌وه‌, وه‌ک (عباس عبدالله‌ یوسف و رۆسته‌م باجه‌لان و ئارى ئاغۆک و هه‌ندێک به‌رهه‌مى رێدار سابیر....هتد). وا له‌ خواره‌وه‌ش تیشک ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر فۆرمه‌ هونه‌رییه‌کانى ئه‌م بزاڤه‌.








٢ــ ١  شیعر
      شیعر ئه‌و دنیا سه‌رنج راکێشه‌یه‌ که‌ پره‌ له‌ سیحرى جوان, هه‌نگاو نانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ و ئامانجه‌ رۆحیه‌ى سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ له‌ دڵى شاعیر. ئه‌و دنیایه‌ى وه‌لامى ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌  فشار ده‌خاته‌ سه‌ر سۆزو ئه‌ندێشه‌ى ,ئاراسته‌یه‌که‌ له‌گه‌ل ئاخاوتنى رۆژانه‌ى مرۆڤ جیاوازه‌ که‌ش و هه‌وایه‌کى له‌ بار ده‌ره‌خسێنىَ که‌ مرۆڤ له‌ تواناى داهه‌بێت  له‌ ده‌ستورو یاساکانى بگات. هه‌میشه‌  بۆ ئه‌وه‌ خولقاوه‌ بۆ گه‌ڕان به‌ دواى نهێنیه‌کان و ره‌هه‌نده‌کانى خودى شاعیر و ده‌وروبه‌رو فراوانکردنى , ئه‌و سنوره‌ لاساییه‌ ببه‌زێنێت که‌ به‌سه‌رى سه‌پاوه‌ , ((شیعر گیاندارێکه‌ سه‌ر چڵ, بىَ ئه‌وه‌ى سڵ, له‌ مه‌ترسیه‌کان بکاته‌وه‌ به‌رده‌وام خه‌ریکى تاقى کردنه‌وه‌ى رێگه‌ى نوێیه‌)).                               
     شاعیر ده‌بێت به‌ رۆحێکى پر به‌هاو ستایلێکى ئه‌ستێره‌یى , به‌ دڵێکى پر هه‌ستیار له‌ نێو میتۆده‌کاندا به‌ دواى سۆراخى ئه‌فراندن بگه‌رێت. شیعر جوان به‌ زمانێکى هێنده‌ بالاَ ده‌نوسرێت له‌ شه‌قامه‌کانى ژیاندا وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاوه‌ بۆ ژیان. شاعیر شایه‌دى شته‌ راستیه‌کانه‌ , ویژدانى خۆى ده‌خاته‌ کار , گومانى لا دروست نابێت بۆ گه‌ران له‌ فێرگه‌ى ژیاندا. حه‌زه‌ نوێیه‌کانى له‌ فۆرم و             ناوه‌رۆکێکى نوێدا به‌رجه‌سته‌ ده‌کات , شاعیرى داهێنه‌رو تازه‌ گه‌ر جۆر په‌یوه‌نیه‌ک له‌ نێوان   وشه‌کاندا ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌ که‌ ماناى تازه‌ ببه‌خشن به‌ ئه‌ده‌ب .                                                         
   سه‌ره‌تا یه‌کێک له‌ هۆنراوه‌کانى شاعیر (عباس عبدالله‌ یوسف) وه‌ک نمونه‌ وه‌رده‌گرین , به‌ ناوى (بازار)ه‌ , راسته‌ خودى ناونیشانه‌که‌ به‌ شوێنێکى جه‌نجال ه‌ قه‌له‌بالغ دێت , و رۆژانه‌ سه‌دان که‌س سه‌ردانى ده‌که‌ن بۆ ئاڵوگۆرکردنى که‌ل و په‌ل و دابین کردنى پێداویستیه‌کانى ژیان                          .
(( ئیدى بازاره‌ !
    له‌م غه‌ریبستانه‌دا !             
     تۆ باێى بۆنى ئاشنا یان بێت )).                                                                                               
   (بازاڕ) به‌ شوێنێکى سه‌یر داده‌نێت له‌م دنیایه‌ , ئه‌یکات به‌ مه‌مله‌که‌تى غه‌ریبان و زۆر به‌ په‌شۆکاوى و دوو دڵى دان به‌وه‌ داده‌نێت ,و پرسیار ده‌کات له‌ بوونى هه‌ر که‌سه‌کى ئاشنا , له‌ روانگه‌ى شاعیره‌وه‌ (بازاڕ) شوێنێکى زۆر تایبه‌ته‌ به‌ غه‌ریبان و هیچ ئاشناو دۆست و ناسیاوێک له‌م شوێنه‌دا نیه‌و شوێنێکى نائاساییه‌ . به‌لام ئێمه‌ لێره‌ دا ده‌پرسین بازارى شار هیچ پێویست به‌ وه‌ناکا شاعیر به‌ مه‌مله‌که‌تى غه‌ریبانى دابنێت چونکه‌ به‌ رێژه‌یه‌که‌ زۆر  خه‌لکى ئه‌م شاره‌ى تیا ده‌ژیت و مامه‌له‌ى ژیانى رۆژانه‌یان تیا ده‌که‌ن.


(( ره‌نگه‌ هه‌ست و نه‌سته‌م بۆ زه‌وقى مێیه‌ک
     به‌ ده‌ستى لێدانێکى دوور به‌ دوورو
     په‌نهانى و شه‌رمنه‌وه‌
     هه‌ست به‌ ده‌سمایه‌ک کرد بىَ ئیدى بازاره‌ !)).

    لێره‌دا خێرا ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ درێژ ده‌کات , تێرکردنى پێداویستیه‌ رۆحیه‌کان و غه‌ریزه‌یى  له‌ بارێکى نامۆیه‌و هیچ ده‌رفه‌تێک له‌ بار نییه‌ , خۆشه‌ویستیش له‌لاى شاعیر شتێکى نامۆیه‌ , ته‌نانه‌ت دووراودووره‌و هه‌موو شته‌کان شه‌رم ده‌که‌ن و بارێکى نا ئاسایى دروست کردووه‌ , هه‌ستى نامۆیى له‌لاى شاعیر گه‌لاَله‌ بووه‌ .

((لایه‌کى لووتم شتێک بۆن ده‌کات
     لایه‌کى تریش ، شتێکى دژو به‌یه‌کترى ناڵێن
     پێى چه‌پم، ده‌چێته‌ سه‌ر مه‌غازه‌ى که‌لوپه‌لى ئافره‌تان
     پێى راسته‌شم ، به‌لاى جامخانه‌ى وه‌رزش
     هه‌نگاو نانێکى ڕارام پىَ ده‌که‌ن))

    نامۆیى ته‌نانه‌ت له‌ (بازار) دا بى یه‌، به‌لکو له‌ئه‌ندامه‌کانى خودى شاعیریش ره‌نگى داوه‌ته‌وه‌. شاعیر هه‌ست ده‌کات ئه‌ندامه‌کانى له‌شى له‌یه‌کترى جودا بونه‌ته‌وه‌و هه‌ریه‌کى بۆ ره‌هه‌ندێک هه‌نگاو ده‌نێت و له‌نێو دونیایه‌کى نامۆیى دا ده‌ژى. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات هه‌ر هه‌سته‌وه‌رێک کاره‌کانى خۆى ون بکات و دژ به‌یه‌کترى بوه‌ستن، که‌ ئه‌کرىَ هه‌ر یه‌که‌یان دابنێین به‌رامبه‌ر به‌وشه‌ى (هیچ) پێى یه‌کانى هه‌ریه‌که‌و به‌لایه‌ک هه‌نگاو ده‌نێن و خودى شاعیریش به‌ره‌و لایه‌نێکى ڕارایى و دوو دڵى ده‌به‌ن.
    وه‌ک ده‌زانین (عباس عبدالله یوسف) سه‌رده‌مانێک به‌ته‌نیا له‌ مه‌مله‌که‌تى ئه‌ده‌ب ئه‌سپى خۆى تاودابوو، خۆى به‌ (جوداکار) ده‌زانى (( به‌واتاى خۆى چه‌شنى به‌ڕێوه‌به‌رو ئوستادێکى کارامه‌ى قوتابخانه‌ى هه‌ولێر ره‌پێشکردو گشت براده‌رانى ترى خسته‌ دواى خۆیه‌وه‌))
    ناسنامه‌ى خودى خۆى به‌جیاوازى ده‌نگ و ره‌نگه‌کانى پێش خۆى و سه‌رده‌مى خۆى ئاشکرا کرد ووتى  من ده‌نگێکى جیاوازم له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌کانى تر، به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه‌ پاش ئه‌و هه‌موو کۆششه‌ خۆى خزانده‌ نێو بزاڤێک که‌ته‌واو له‌گه‌ل زمانى شیعرى شاعیرو ئه‌زمــونى ئه‌و جیاوازه‌.


(لاوه‌ند سه‌رمه‌دى ) وه‌ک ده‌نگێک له‌م بزاڤه‌ ، ئاماژه‌ به‌ نامۆیى و غه‌ریبى خۆى ده‌کات له‌ نێو که‌س و کارو ولاتى خۆیا ، ئه‌وه‌تا له‌ شیعرێک به‌ ناوى (غه‌ریبستان) ده‌ڵێت :

((مه‌رج نیه‌ ........ نه‌سوتێم
   گرنگ وایه‌ ..... وون نه‌بم
   له‌ ناو ئاگر
   گۆشه‌یێک له‌ به‌رائه‌تى مندالیم
   ده‌بێته‌ شه‌فاعه‌ت
   بۆ گوناهه‌کانى رۆژانى گه‌نجیه‌
   گڵ ... گڵیش پاقژم ده‌کاته‌وه‌ )).

    شاعیر بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره‌ فه‌لسه‌فیانه‌ى په‌یوه‌ندیان به‌ مه‌رگ و ژیان هه‌یه‌  هه‌ول ده‌دات ، لاى شاعیر گرنگ ئه‌وه‌یه‌ وون نه‌بێت  له‌ ناو ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ ، ناترسێت له‌ سوتان ، پاکانه‌ بۆخۆى دێنێته‌وه‌ پاکى بێگه‌ردى منداڵى ئه‌بێته‌ شه‌فاعه‌ت بۆ رۆژانى غه‌ریبى و نامۆیى گه‌نجى که‌ پربووه‌ له‌ نه‌هامه‌تى ، مردنى لا خۆشتره‌ نه‌وه‌ک له‌م هه‌موو گێژاوه‌دا به‌ نامۆیى بژیت .(ئاگر)مه‌به‌ست ئه‌م دنیایه‌ نامۆییه‌ یه‌ که‌ ژیانى تیا به‌سه‌ر ده‌بات .

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net