❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دڵی عاشق دابه‌ش ناکرێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-14 09:48:31

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE

دڵی عاشق دابه‌ش ناکرێ

دڵی عاشق دابه‌ش ناکرێ



شێرکۆجه‌لال



که‌نیله‌که‌م

تۆئیدیالێکی

له‌ئاسمانابۆمن هاتووی

مانای عه‌شقیش

له‌وێ فێر بووی

یه‌که‌م

نامه‌ی خۆشه‌ویستیت

له‌وێوه‌نارد

منیش ده‌می عه‌شقم

بۆکردیه‌وه‌

بووم

به‌بێشکه‌ی خۆشه‌ویستیت

تۆئه‌وشۆخه‌بووی

بۆیه‌که‌مجار

وشه‌ی خۆشه‌ویستیت

به‌من ناساند

بۆیه‌ ئیمڕۆ

وه‌کوکۆیله‌

ڕاده‌ژێنم خه‌ونه‌کانی

خۆشه‌ویستیت

که‌ده‌ستم

خسته‌ ناوده‌ستت

په‌نجه‌کانم

بوونه‌بورکان

بۆبه‌هه‌شتی خۆشه‌ویستیت

که‌لێوت خسته‌سه‌رلێوم

نه‌م ده‌زانی

ماچی لێوت

فه‌رهه‌نگێکه‌

له‌وشه‌ی عه‌شق

ئه‌ی نابینی

لێوه‌کانم

چۆن ئاوێته‌ی

لێوت بوونه‌

سه‌ره‌تا

وام ده‌زانی

له‌لای ئه‌هریمه‌ن هاتوویی

گه‌مه‌ی خۆشه‌ویستیم

له‌گه‌ڵ بکه‌ی

که‌چی ئیمڕۆ

دڵنیابووم

عاشقێکی هێنده‌هاری

وه‌خته‌ دڵی منیش

شێت که‌ی



ئه‌ی گوێی له‌خورپه‌کانی

ناگری

ترووسکایی گیانێکی نوێن

به‌رله‌وه‌ی بگه‌یه‌لاموو

شادکامبم به‌ناسینت

ڕۆژه‌کانم

بارانێکی خه‌م باران بوون

شه‌وه‌کانم

شیرپه‌نجه‌ی ته‌نهایی بوون

به‌ڵام ئازیز

به‌هاتنت

ڕۆژه‌کانم

هێدی هێدی ئاواده‌بن

شه‌وه‌کانم

مانگه‌شه‌وی بێ کۆتایین

مانگه‌کانم

هێنده‌ درێژن

تێپه‌ڕ نابن

ته‌مه‌نیشم

پڕبووه‌ له‌ئومێد

بۆیه‌ نایه‌وێ هه‌ڵکشێ

عه‌شقت

بۆته‌ لێدانی دڵموو

بۆیه‌ك چرکه‌

جێم ناهێڵێ

بۆیه‌ نازدار

ئێستا زانیم

عیشق لای تۆمیرات نیه‌

دابه‌ش بکرێ...


چرا

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-14 11:59:02

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460
WindowsXPMSIE

Re: دڵی عاشق دابه‌ش ناکرێ

ده‌ستت  خۆش بێت کاکه‌ ده‌شتی گیان 
هیوادارم هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وت و بیت و سه‌رفراز بیت 


    خه‌مبار

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-12-14 20:13:31

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: دڵی عاشق دابه‌ش ناکرێ

  ئەم دەست و پەنجانەت خۆش هاوڕێی خۆشەویست
بۆ دانانی ئەم هۆنراوە جوانە.
ژیانت کامەران..
ئاسۆت گەش ‌و
کاتت شاد..
..

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-12-14 21:10:40

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsVistaAvantBrowser

Re: دڵی عاشق دابه‌ش ناکرێ

سڵآو


زۆر سوپاس هاورێ خۆشه‌ویسته‌کانم بۆ په‌یامه‌کانتان


سه‌رکه‌وتوو بن

ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-12-15 11:27:38

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: دڵی عاشق دابه‌ش ناکرێ

زؤر زؤر جوانه ده ست خؤش ئه زيزم

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-12-17 07:50:22

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsVistaFirefox

Re: دڵی عاشق دابه‌ش ناکرێ

زۆر سوپاس ئامۆزای ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم

له‌هه‌رده‌م شآد بیت


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net