.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












تهفسیری سوورهتی الکهف -بهشی حهوتهم-
د.عبدالله
ئایەتى هەشتەم : {وَإِنَّا لَجَاعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيداً جُرُزاً (8)}
واتە : وە بەڕاستى ئەوەى وا بەسەر زەوی یەوە ئێمە هەمووی دەکەین بە زەوی یەکى تەختى ووشک و برنگ.
- {وَإِنَّا لَجَاعِلُونَ} واتە : ئێمە هەمووی دەکەین ، لەو بەشە ئایەتەدا بە دوو شێوە دووپات کردنەوە (تأكيد) ى تێدایە ؛ ( إنَ ) و (اللام) وە ڕستەکەش بە شێوەى ڕستەى (الجملة الإسمية) هاتۆتەوە کە ماناى دەسەڵاتى بەردەوام دەبەخشێت ، کەواتە بە هیچ شێوەیەک گومان لەوەدا نى یە کە ئەوەى لەسەر زەوی یە ڕۆژێک دادێت خواى گەورە ژیانى لێ وەردەگرێتەوە .
- {مَا عَلَيْهَا} ئەوەى وا بەسەر زەوى یەوەیە ؛ هەموو شتێک هەمووى ، شتێک نى یە لە سەر زەوى بڵێ ى جگە لەوە ، نەخێر هەر هەمووى لەناو دەچێت .
- { صَعِيداً } ئەو چینە خۆڵەى کەوا بەسەر ڕووى زەوى دا یە . { جُرُزاً } ووشک و برنگ ، بێ گژ و گیا .
- کەواتە ئەوەى وا بەسەر ڕووى زەوى دایە لەو شتانەى کە زۆرێک لە خەڵکان دڵیان پێوە بەندە لە باغ و بێستان ، ماڵ و سەروەت ، کۆشک و تەلار .....هتد لەو زینەت و جوانی یەى کە کەسانێکى زۆر بەهۆى خەریک بوونیان پێیەوە خوایان لەبیر کردوەو حیساب بۆ مردن و زیندووبوونەوە ناکەن ؛ هەموو ئەو زینەت و جوانى یە لە کاتێکى دیارى کراودا لە ناو دەچێ و دەبێتە مایەى حەسرەت و داخ بۆ ئەوانەى کە عەشقى ببون.
- ئەو ڕاستى یەى لەو ئایەتە پیرۆزەدا باس کراوە لە چەندین ئایەتی تریشدا ئاماژەی پێ کراوە ، بۆ نمونە وەکو دەفەرموێ : : {إِنَّمَا مَثَلُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاءٍ أَنْزَلْنَاهُ مِنْ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الأَرْضِ مِمَّا يَأْكُلُ النَّاسُ وَالأَنْعَامُ حَتَّى إِذَا أَخَذَتْ الأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَازَّيَّنَتْ وَظَنَّ أَهْلُهَا أَنَّهُمْ قَادِرُونَ عَلَيْهَا أَتَاهَا أَمْرُنَا لَيْلاً أَوْ نَهَاراً فَجَعَلْنَاهَا حَصِيداً كَأَنْ لَمْ تَغْنَ بِالأَمْسِ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الآيَاتِ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (24)} يونس ، واتە : بێ گومان وێنەی ژیانی دونیا وەک بارانێک وایە لە ئاسمانەوە باراندوومانە جا بەهۆی ئەو بارانەوە روەکی زۆر رواوە و تێکەڵ بووە و بەیەکدا چووە سەوزی و روەکى زەوى لەوەى کە خەڵکی و ئاژەڵیش دەیخۆن ، هەتا کاتێ زەوى بە سەوزى و روەک رەونەق و جوانى خۆی وەردەگرێ خۆى دەڕازێنێتەوە دانیشتوان و خەڵکی ئەو زەوى یە وا دەزانن کە بەراستى ئەوان بە توانان بەسەر دروێنە کردنى دا ؛ لە ناکاوێکدا فەرمانى ئێمە بێت بۆ ئەو زەوى و کشتوکاڵە لە شەو یان لە ڕۆژدا ئینجا وەک دروێنە کراوى لێ بکەین وەک لەوەو پێش هەر نەبوبێت ، ئا بەو جۆرە روونى دەکەینەوە ئایەت و بەڵگەو نیشانەکانمان بۆ گەلێ کە بیربکەنەوە.
وە هەروەها دەفەرموێ : {وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْجِبَالِ فَقُلْ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسْفاً (105) فَيَذَرُهَا قَاعاً صَفْصَفاً (106) لا تَرَى فِيهَا عِوَجاً وَلا أَمْتاً (107)}طه ، واتە : ئەى مەحەممەد (صلی الله علیه و سلم ) پرسیارت لێ دەکەن سەبارەت بە شاخەکان ، تۆش بڵێ پەروەردگار لەبێخیان دێنێ و ورد و خاشیان دەکات ، ئینجا با پرژو بڵاویان دەکاتەوە ، ئینجا رێک و ساف بێ ئاو و گژ و گیا دەیهێڵێتەوە ، نابینی تیایدا هیچ جۆرە لاری و بەرزى و نزمی یەک.
وە هەروەها دەفەرموێ : {كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ (26) وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ (27)}الرحمن ، واتە: هەرچى کەس لەسەر زەوى دایە نامێنێ و تیادەچێ ، وە هەر پەروەردگارت دەمێنێ کە خاوەن شکۆی رێزدارە.
کەواتە زینەت و جوانیەکانى زەوى هەمووى لەناو دەچێ لە کاتى دیارى کراو لاى خواى گەورە ، وە لە لایەکى ترەوەش تەمەنى هەر کەسێک لە ئێمە دیاری کراوە ، کەواتە یان ئێمە دەیبینین کاتێک کە زینەت و جوانی یەکانى سەر زەوى لەناو دەچێ ، یان ئێمە تەمەنى دیارى کراومان کۆتایی پێ دێ و لەو زینەت و جوانی یە جیا دەبینەوە ، کەواتە بەردەوام بوونمان لەگەڵ ئەو دونیایە مەحاڵە.
- کەواتە ئەو دوو ڕاستى یەى لە دوو ئایەتى ( 7 ، 8 )دا باسکران بریتین لە :
1/سەر رووى زەوى ڕازاوەتەوە بە زینەت و جوانى بۆ ئەوەى بەندەکان پێ تاقى بکرێنەوە کامەیان چاکترین کردەوە ئەنجام دەدات.
2/ ئەوەى لەسەر رووى زەوى یە کۆتایى پێ دێت ؛ کەواتە ژیانى دونیا هەتا هەتایی نی یە ، بەڵکو ژیانى ڕاسەقینە ئەو کاتە دەست پێ دەکات لە قیامەتتدا کە بەندەکان پاداشتى کردەوەکانیان وەردەگرنەوە کە لە دونیادا ئەنجامیان داوە.
- وە کاتێک کە ئەو دوو ڕاستى یە لەو دوو ئایەتە (7 ، 8) ى ئەم سوڕەتەدا لە دواى ئەوە دێت کە لە ئایەتى( 6 ) دا باسى لەوە کرد کە پێویست ناکات پێغەمبەر (ێلى الله علیه و سلم ) خۆی بە خەفەت لەناو ببات لەسەر باوەڕنەهێنانى گەلەکەى ؛ لەبەر ئەوەى ئەو ژیانە شتێکى کورتە و هەموو شتێک کۆتایی پێ دێت ، گرنگ ئەوەیە بەندە کارى سەرشانى خۆی ئەنجام بدات و لە هەوڵى ئەوە دابیت کە پەروەردگار لە خۆی ڕازى بکات ، ئیتر ئەوەى باوەڕ ناهێنێت تەنها خۆی زەرەرمەندە.
- وە لە دواى باسکردنى ئەو دوو راستى یە ، باس لە چەند چیرۆکێک دەکات کە تاقى کرنەوەى بە شێوەى کردار و پراکتیک تێدایە بۆ ئەوەى ببێتە مایەى پەند وەرگرتن بۆ موسلمانان.
ئایەتى نۆیەم : {أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ كَانُوا مِنْ آيَاتِنَا عَجَباً (9)}
واتە : ئایا وات زانى کە هاوەڵاتى ئەشکەوت و تابلۆ ( ئەو بەردەى ناویانى تیا نووسرا بوو ) ئەوان لەناو نیشانەکانى ئێمەدا شتێکى سەرسوڕهێنەر بوو ؟ کەواتە ئەوەیان تەنها نیشانە نی یە لە نیشانە سەرسوڕهێنەرەکانمان ؛ بەڵکو گشت نیشانەو ئایەتەکان سەرسوڕهێنەرن و بەڵگەن لەسەر هێز و تواناو دەسەڵاتى پەروەردگار.
ئەو خودایەى کە بە توانا بێ لەسەر بەدیهێنانى زەوی و ڕازاندنەوەى بە زینەت و جوانى و پاشان لەناو بردنى هەموو ئەوانەى لە سەرین - وەکو لە دوو ئایەتى پێشتر ئاماژەى پێ کرد - بە توانایە کە کۆمەڵە گەنجێک بۆ ماوەى سێ سەد ساڵ بهێڵێتەوە پاشان زیندوویان بکاتەوە ، وە بە توانایە لەسەر هەموو شتێک .
- { أَمْ } بە ماناى (بل) واتە : بەڵکو دێت ، بەڵام کە { أَمْ } هاتووە کە ماناى پرسیارکردنى تێدایە ، تاوەکو ببێتە ماناى سەرنج راکێشان چونکە چیرۆکەکە جێگاى سەرسوڕمانە.
- { الْكَهْفِ } بەمانای ئەشکەوتى فراوان دێت لە چیا ، ئەگەر ئەشکەوتەکە تەنگ بوو پێ ی دەوترێ ( الغار).
- { الرَّقِيمِ } بە ماناى (المکتوب) دێت واتە : نووسراو ، ئەو بەردە بوو کە پاشان لە پێش دەرگاى ئەشکەوتەکە دانرا و ناوى یارانى ئەشکەوتى لێ نووسرا.
- هۆی دابەزینى ئەو ئایەتانەى کە باس لەو چیرۆکە دەکەن :
ئیمامى (القرطبي) لە تەفسیرەکەیدا لە (ابن إسحاق) دەگێرێتەوە : قوڕەیشى یەکان (النضر کوڕى الحارث) و (عقبە کوڕى ابی معیط) یان ڕەوان کرد بۆ لاى مالمەکانى جولەکە و پێیان ووتن : پرسیاریان لێ بکەن دەربارەى موحەممەد (صلی الله علیه و سلم ) وە باس لە سیفاتەکانى بکەن و باس لە قسەکانیشى بکەن ، چونکە ئەوان خاوەنى کتێبى پێشینن ( مەبەستیان تەوڕاتە) ، وە ئەو زانستەى ئەوان پێیانە دەربارى پێغەمبەران ئێمە نایزانین ، ئیتر دەرچوون تاوەکو گەیشتن بە مەدینە ، ئینجا پرسیاریان کرد لە مالمەکان ئەوەى پێیان راسپێردرابوو ، وە پێیان ووتن : ئێوە ئەهلى تەوراتن ؛ هاتین بۆ لاتان تاوەکو دەربارى ئەو هاوەڵەمان - کە مەبەستیان پێغەمبەر بوو(صلی الله علیه و سلم)- هەواڵمان پێ بدەن ، ئینجا مالمەکانى جولەکە پێیان ووتن : فەرمانتان پێ دەکەین کە پرسیارى لێ بکەن دەربارەى سێ شت ؛ ئەگەر وەڵامى دانەوە ئەوا ئەو پیئغەمبەرى نێردراوە ، وە ئەگەر وەڵامى نەدانەوە ئەوا ئەو شتى هەڵبەستاوە بە دەم خوداوە ، ئینجا لەو کاتەدا چی پێتان خۆشە دەربارەى ئەو ئەوا بیکەن ، پرسیارى لێ بکەن دەربارەی کۆمەڵە گەنجێک کە ڕۆیشتن لە زەمانى زوو ؛ باسی ئەوان چى بوو ؟ چونکە باسی ئەوان جێگاى سەرسوڕمانە ، وە پرسیارى لێ بکەن دەربارەی پادشایەکى گەڕۆک کە گەیشتە رۆژهەڵاتى زەوى و رۆژئاوا ؛ ئایا هەواڵى ئەو چی بوو؟ وە پرسیارى لێ بکەن دەربارەی گیان (الروح) ، ئەو چی یە ؟ ئەگەر وەڵامى دانەوە ئەوا پێغەمبەرە و شوێنى کەون ، وە ئەگەر وەڵامى نەدانەوە ئەوا ئەو شتى هەڵبەستاوە بە دەم خوداوە ، ئینجا لەو کاتەدا چی پێتان خۆشە دەربارەى ئەو ئەوا بیکەن . ئەوانیش گەڕانەوە بۆ مەککە ، ووتیان ئەى کۆمەڵى قوڕەیش شتێکى وامان بۆ هێناون کە ئەوەى لە نێوان ئێمە و موحەممەد (صلی الله علیه و سلم ) دایە یەک لایی دەکاتەوە ، ئیتر ڕاسپاردەى مالمەکانى جولەکەیان پێ راگەیاندن ، ئینجا چوونە خزمەت پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم ) وە سێ پرسیارەکەیان لێ کرد ، ئەویش (صلی الله علیه و سلم ) فەرموى : بەیانى وەڵامتان پێ رادەگەیەنم ، وە نەیفەرموو (إن شاء الله) ، ئیتر پازدە رۆژى پێ چوو نیگا (وحی) بۆ پێغەمبەر (ێلى الله علیه و سلم ) نەهاتە خوارەوە ، تاوەکو ئەهلى مەککە گومانیان خستە پاڵ پێغەمبەرایەتى پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم ) و ووتیان وادەى پێ داین کە بەیانى یەکەى وەڵاممان پێ بدات کەچى وا پازدە رۆژە بێ وەڵامە ، وە پێغەمبەریش (صلی الله علیه و سلم ) خەفەتبار بوو کە نیگاى بۆ نەهات و بەو قسانەى کە ئەهلى مەککە دەیانکرد ، ئینجا جبریل (سەلامی خواى لێ بێت) هات بۆ لاى لەلایەن خواى گەورەوە و سوڕەتى (الکهف) بۆ هێنا ؛ کە گلەیی تێدایە بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم ) لەسەر ئەوەى کە خەفەت لە ئەوان دەخوات و وەڵامى سێ پرسیارەکەشى تیا بوو.
- پوختەى چیرۆکى هاوەڵانى ئەشکەوت :
* کۆمەڵە گەنجێک ژیاون لە سەردەمى پادشایەکى ستەمکارى بێ باوەڕ کە چەند پەرستراوێکى هەبوو جگە لە خواى گەورە.
* ئەو پادشایە پشتى بە چەند جادوکەرێک و مجێورى بت خانەکان بەستابوو کە چەندین ئەفسانەى پڕ و پوچیان بۆ خەڵکەکە
هەڵبەستابوو بە مەبەستى چەواشەکردنیان کە گوایا بت پەرستى یەکەى ئەوان ئاینى ڕاست و دروستە.
* ئەو پادشایە خەڵکى بە زۆرە ملێ لەسەر بیروباوەڕە ناحەقەکەى خۆى کۆدەکردەوە.
* خواى گەورە ڕێنمونى ئەو کۆمەڵە گەنجەى کرد کە لە بنەماڵى ناودارانى میللەتەکەیان بوون ، ئەوانیش بڕیاریان دا کە ناحەق ڕەت بکەنەوە و بانگەواز بۆ حەق و راستى بکەن .
* کارەکەیان گەیشت بە پادشاکەو ، لە سەرەتاوە وویستى بە وادەى خۆشى یەکانى دونیا هەڵیان خەڵەتێنێ ؛ بەڵام بێ سوود بوو ، ئیتر هەڕەشەیانى لێ کرد و ماوەیەکى دیارى کراوى بۆ دەست نیشان کردن تاوەکو پەشیمان ببنەوە.
* پێش تەواوبوونى ماوەى دیارى کراو ؛ ئەوان بڕیارى دەرچونیان دا لە شارەکە لە ژێر پەردەى تاریکایی شەو ، تاوەکو گەیشتن بە ئەشکەوت ، بڕیاریان دا ئەو شەوە لەوێ بمێننەوە ، وە بۆ بەیانى درێژە بە ڕۆیشتنەکەیان بدەن.
* بەڵام قەدەرى خوا وابوو کە خەوى ئەو شەوەیان سێ سەد ساڵ دریژ بێتەوە ، پاشان هەستانەوە بۆ ئەوەى ببن بە بەڵگەیەک لەسەر دەسەڵاتى خواى باڵادەست هەم بۆ خۆیان وە هەم بۆ ئەو کەسانەى کە لەسەردەمى هەستانەوەکەیان دەژیان وە بۆ ئێمەش و ئەوانەى لەدواى ئێمەش دێن تا رۆژى دوایی ؛ کە خواى گەورە ئایینى خۆى سەردەخا ، بەڵام لەسەر دەستى کەسانێک کە بەتەواوەتى خۆیان یەکلا کردۆتەوە بۆ خواى گەورە.


لهسهر هێڵ نییه






dast xosh hardzhe hawre gean
kateke shad
tolas
لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاورێی ئهزیزم
دهستت خۆش بیت کاکه گیان
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه

ده سته كانت خؤش هاورى كيان هه ربزى سه ركه وتوبيت
لهسهر هێڵ نییه



دهست خۆش بۆ ئهم بابهته جوانه کاک دهشتی گیان.

لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس لاڤان گیان دهستی تۆش خۆش بیت بهقوربان
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئارین گیان دهستی تۆش خۆش بیت گوڵی من
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه







دهستهکانت خۆش بۆ ئهم بابهته جوانه
کاک دهشتی گیان ههر بژی تهمهن درێژ بی بهقوربان

لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه حسێن گیان
دهستی تۆش خۆش بیت گیانی من
خوای گهوره پاداشتی تۆش بداتهوه ئهزیزم
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه



زؤر جوانة كارةكةت دةستت خؤش ..........ز
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس ئهزیزی من ، دهستت خۆش بیت
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه





ده ستت خؤش بيت هه ر سه ركه وتو ببيت كاكه ده شتى كيان
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس و خوای گهوره پاداشتی بهخێرت بداتهوه ئهزیزم کاکه شۆرش گیان
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه








چاوی منی بهقوربان دهستی تۆش خۆش بیت و خوای گهوره پاداشتت بدات انشاءالله
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه





دهست خۆش بێت برای بهرێزم کاك دهشتی
هیوای بهردهوامیت بۆ ئهخوازم
ههميشه سهرکهوتووبیت بهرێزم

چى له خۆرى ئاسمان بکهم خۆ من دايمه ڕۆژم ڕهشه
لهسهر هێڵ نییه








سڵاو
زۆر سوپاس کاک بێلان گیان دهستی بهڕێزیشت خۆش بیت و سهرکهوتوو بیت گیانهکهم
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه