❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نامۆبوون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-24 17:38:54

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

نامۆبوون

هاورێیانی خۆشه‌ویست ئه‌م باسه‌ی خواره‌وه‌ باسی ده‌رچوونی خۆمه‌ له‌ ساڵی (2006-2007)  له‌ کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنیات له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین بۆ به‌ ده‌ست هێنانی بروانامه‌ی به‌کالۆریۆس حه‌زم کرد لێره‌ بۆ تان دابنێم بۆ ئه‌وه‌ی سودی لێببینن. ئه‌م باسه‌ ده‌رباره‌ی نامۆبوونه‌ .که‌ له‌ ساڵی (2001) گروپێک که‌ له‌ کۆمه‌له‌ شاعیرو نوسه‌رێکی شاری هه‌ولێر پێک هاتبوون هه‌لسان به‌ دروست کردنی گروپی یاخود (بزاڤی ته‌غریبی ) ئه‌مه‌ یه‌که‌م گروپی له‌و شێوه‌ییه‌ که‌ له‌ سه‌رانسه‌ری کوردستان داده‌مه‌زرێ. ئه‌مه‌ به‌شێکی ئه‌م باسه‌یه‌ له‌ کاتێکی نزیک به‌شه‌کانی تریشتان بۆ داده‌نێم به‌ هیوای سوود وه‌رگرتن


                       به‌شى یه‌که‌م / بزاڤى ته‌غریبى
                              سه‌رهه‌ڵدان و ڕوانینى

١ـ١ سه‌رهه‌ڵدان :
   له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆڕانانه‌ى به‌درێژایى مێژوو به‌و ناوچه‌یه‌ تێپه‌ڕبوون کاریگه‌رى خۆى له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانێک جێهێشتووه‌ , جیا له‌ڕووداوه‌ ناوخۆیه‌کانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ , هه‌ر له‌داگیرکردنى ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌درێژایى مێژوو له‌ژێر ده‌سه‌لاَتى جیاجیا بێت دوایى ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئازاد بوونى , شه‌ڕى شوومى ناوه‌خۆى تیادا ڕوودا که‌ئه‌مه‌ کاریگه‌ریه‌کى ئه‌وتۆى دروستکرد له‌سه‌ر خودى ناوچه‌که‌ . مێژووى گۆڕانکاریه‌کانیش  چه‌ندین بزاژ و کۆمه‌ڵه‌ى نوێى تیادا سه‌رهه‌ڵدا هه‌ربۆیه‌ش له‌دوایى شه‌ڕى برا کوژى بزاڤى ته‌غریبى له‌ 28/5/2001 یه‌که‌م به‌یاننامه‌ى خۆى له‌هه‌ولێر بلاَوکرده‌وه‌ و چه‌ندین نوسه‌ر له‌دوایى ئه‌وان نوسینیان له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌و ئه‌و بیرو باوه‌ڕه‌ بلاَوکرده‌وه‌ , هۆکارى په‌یدا بوونى ژینگه‌که‌شى له‌ هه‌ولێر له‌ شوێنى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م بزاڤه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند نووسه‌رێک بوو .
(( هه‌ولێر یه‌کێکه‌ له‌شاره‌ هه‌ره‌ دێرینه‌کانى ڕۆژهه‌لاَتى ناوه‌ڕاست ، ئه‌م شاره‌ هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ که‌وتۆته‌ به‌ر شالاَوه‌کانى ئاشور و بابل و سۆمه‌ر و ئه‌که‌د و ئه‌سکه‌نده‌رى مه‌کدۆنى و عه‌باسى و عوسمانى و سه‌فه‌وى .......)) له‌گه‌ڵ هاتنى هه‌ر هێزێکى بیانى بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ کۆمه‌ڵێک ده‌رده‌سه‌رى و کوشتارى له‌دوایى خۆى له‌م ناوچه‌یه‌ به‌جىَ هێشتووه‌ , ئه‌مه‌ش واى کردوه‌ که‌ دانیشتوانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ ئاوێته‌ بن له‌گه‌ڵ ژان و ئازار و برسیه‌تى و ئاواره‌ بوون و غه‌ریبى له‌پاڵ ئه‌مه‌ش دا بۆ هه‌ر جارێک چه‌ندین وانه‌ى مێژووى فێربوونه‌ که‌له‌ واقیعى ئه‌مڕۆماندا هه‌موومان به‌ته‌واى درکى پێده‌که‌ین .
   له‌ئه‌نجامى ئه‌مه‌ش دا بۆ هه‌رلایه‌نێک و ته‌وه‌ره‌یه‌کى ژیان و قۆناغه‌ جیاوازه‌کان بابه‌تێکى ئاوێزانى ژیانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ کردووه‌ , به‌خۆ خزاندنه‌ نێو که‌لتورو ژیانى کۆمه‌لاَیه‌تى و زۆرجاریش ئه‌ده‌ب , هه‌روه‌ها کاریگه‌رى ته‌واویشى هه‌بوو له‌سه‌ر ده‌رونى تاکى کورد .



هه‌ر بۆیه‌ش له‌هیچ ڕووێکه‌وه‌ دانیشتوانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ بىَ ده‌نگ نه‌بوونه‌ , هه‌ر له‌به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى دوژمنان و پارێزگارى کردن له‌ که‌لتور و ژیانى تایبه‌تى خۆیان , به‌لاَم له‌ئه‌نجامى شکسته‌کان ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه‌ که‌ غه‌ریبى و نامۆى له‌ ڕووخسارى ئه‌م ناوچه‌یه‌ و به‌تایبه‌ت شارى هه‌ولێر بخوێننه‌وه‌ .
   بێگومان ئه‌مانه‌ هه‌موو ڕاسته‌و خۆ کاریگه‌ریان ئه‌بىَ له‌سه‌ر ده‌رونى مرۆڤى کورد ئه‌مه‌ش له‌ڕووخسارو نوسیندا ڕنگ ئه‌داته‌وه‌ , له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌ش دا ئه‌م هۆکارانه‌ بوونه‌ سه‌رهه‌ڵدانى بزاڤێک له‌شارى هه‌ولێر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له‌ نووسه‌ران ( ڕۆسته‌م باجه‌لان , د. که‌مال مه‌عروف , عه‌باس عه‌بدولاَ یوسف ) به‌یاننامه‌یه‌کى ئه‌ده‌بى له‌ژێر ناوى ( به‌ره‌و بزاڤى ته‌غریب ) بلاَوکرایه‌وه‌ . ناوه‌ڕۆکى ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ خۆ وه‌ده‌رخستنه‌ له‌ دیوه‌که‌ى ترى ژیان بۆ چاره‌سه‌رکردنى برینه‌کانى . که‌واته‌ (( بارى ده‌روونى ئه‌مڕۆى مرۆڤى کورد پێویستى به‌جۆره‌ ئه‌ده‌بێکى وا هه‌یه‌ و ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ ته‌زوێکى داهێنه‌رانه‌ بوو که‌وته‌ به‌ر ده‌ست ئه‌دیبى کورد ))
   ئه‌م کاریگه‌ریه‌ له‌نووسیندا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌و له‌غه‌ریبى دا سه‌رى هه‌ڵداوه‌ (( ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ له‌ناوه‌وه‌ هه‌ڵقولاَََوه‌و له‌ئه‌نجامى خوێندنه‌وه‌ى موعاناته‌ فره‌ لاو فره‌ دیوه‌کانى ڕووخسارى جێناوه‌ هه‌سته‌وه‌ره‌کانه‌وه‌ له‌ دایک بووه‌ )) که‌واته‌ به‌هۆى ئه‌م ئازاره‌ى که‌ میلله‌تى کورد چێشتوویه‌تى به‌یاننامه‌یه‌ک به‌ ئازاره‌کانى ده‌ناسرىَ و نووسینه‌ غه‌ریبه‌کان و که‌سه‌ نامۆکان دیارى ده‌کات له‌م خاکه‌ غه‌ریبه‌دا , لێره‌دا په‌یوه‌ندیه‌ک دروست ده‌بێت که‌ ئازاره‌کان له‌ڕووخسارى مرۆڤى غه‌ریب له‌هه‌ر شوێنێک دیار بێت ده‌دۆزرێته‌وه‌ , که‌واته‌ زۆر به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى که‌ میلله‌تى کورد تێکه‌وتووه‌ په‌نا بۆ تاراوگه‌و دووره‌ وولاَتى بردراوه‌و زۆر جاریش هه‌ر له‌تاراوگه‌ نوسه‌ره‌کان سه‌ریان ناوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ ده‌گه‌یه‌نىَ هه‌ر که‌سىَ له‌تاراوگه‌ بژیت غه‌ریبه‌ , له‌غه‌ریبیدا هه‌ست به‌شوێنى جوگرافى که‌سه‌که‌ ده‌کرێت واته‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى له‌سه‌ره‌ یان ڕوونتر بڵێین دووره‌ وولاَتى ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م بزاڤه‌ وه‌ یان نامۆى کاریگه‌رى دروست ئه‌کات .
                       
   ڕوخسارى که‌سه‌ نامۆکانى کوردستان و شوێنى شوێنى سه‌رهه‌ڵدانى به‌یاننامه‌ى ته‌غریبى به‌ ئاوێنه‌ى ده‌ردو مه‌ینه‌تیه‌کانى شوێنى له‌دایک بوونى ئه‌م بزاڤه‌ ده‌زانرىَ , به‌لاَم ئاخۆ ئه‌م بزاڤه‌ سه‌رچاوه‌که‌ى ده‌ردو مه‌ینه‌تى گه‌لى کورده‌ یان ڕوونتر بڵێین شارى هه‌ولێره‌ یاخود خواستراوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ئێره‌ , جا به‌هۆى هه‌ر بارودۆخێک بێت هه‌ر له‌کۆچ کردنى شاعیرو ئه‌دیبانى گه‌لى کورد چ به‌حه‌زى خۆیان وه‌ک ئه‌مڕۆ ده‌یبینین یاخود به‌ده‌رکران له‌ مه‌نزڵگاى ژیان و لانکه‌ى باب و باپیران که‌ ئه‌مه‌ به‌ر له‌ئێستا درکى پىَ ئه‌کرا بۆیه‌ هه‌ولێر ئه‌مجاره‌شیان له‌ به‌رگێکى ئه‌ده‌بى به‌لاَم به‌ڕووخسارێکى نامۆى , نامۆى تاکه‌کانى یاخود دانیشتوانى له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا به‌هه‌موو کوردستان دا پێشانداو هه‌موومانى له‌ بازنه‌یه‌ک دا که‌ بازنه‌ى جیهانى پىَ ده‌ڵێن به‌ئاواره‌ له‌قه‌ڵه‌م داو که‌سه‌ نامۆکانى ئه‌م شاره‌و دانیشتوانى ئه‌م شاره‌ى ووت که‌س له‌جیهان شوێنێکى نیه‌ ئێمه‌ هه‌موومان غه‌ریبین بۆیه‌ هه‌ولێر با مه‌نزڵگاى غه‌ریبان بىَ .




به‌یانامه‌ى ئه‌ده‌بى

هه‌ولێر ٢٨/ ٥/ ٢٠٠١

به‌ره‌و بزاڤى ته‌غریبى

بزاڤى ته‌غریبى په‌یوه‌ندیه‌کى به‌ تینى به‌م جیهانه‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ ،و هه‌ولده‌ده‌ات په‌رده‌ له‌ سه‌ر نهێنیه‌کانى هه‌ڵداته‌وه‌ و درزو بۆشاییه‌ مه‌عنه‌ویه‌کانى ژیان پڕ بکاته‌وه‌ ...
دیاره‌ له‌ نێوان ئاسمان و زه‌ویشدا بوونه‌وه‌رى هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌مه‌جۆر هه‌یه‌ ، ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ له‌ رووناکى دا له‌ دایک ده‌بىَ و به‌ بىَ ئاره‌زووى خۆیه‌وه‌ به‌ره‌و  تاریکى هه‌نگاو ده‌نىَ ...
رووناکى .. .. منداڵییه‌
تاریکیش  ، گه‌وره‌یى ...
جێناوه‌کان له‌ نێوان سه‌رده‌مى منداڵى و سه‌رده‌مى به‌ سالاَ چووندا وێنه‌ى بوونى خۆیان و ئێکسسواره‌ فره‌ دیوو فره‌ روخساره‌کان ده‌کێشن ناویان ڵێده‌نێن غه‌ریب ...
غه‌ریب ، رابردووه‌ ، ئێستایه‌ ، داهاتووه‌ .
غه‌ریب ، خۆى له‌ خۆیدا که‌له‌پورێکى میکانزمییه‌ له‌ ناو سکى سه‌رده‌ما تاریکه‌کانه‌وه‌ له‌ دایک بووه‌و هه‌میشه‌ له‌ گه‌ش بوون و پاشه‌گه‌ردانى و نوىَ بوونه‌وه‌ دایه‌ ...
دیاره‌ هیچ یاسایه‌کى دارژاویش نیه‌ شاعیر یان هونه‌رمه‌ند یان ... له‌ په‌یکه‌رى گشتى چه‌مکى مرۆڤایه‌تییه‌وه‌ دوور بخاته‌وه‌ ، چونکه‌ ئه‌م حاله‌ته‌ قبول کراوه‌ په‌یوه‌ندى  به‌ وجودى خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ر به‌م پێیه‌ هه‌موو که‌ره‌سه‌کانى شیعر و هونه‌ر له‌ ناوه‌وه‌ى چێوه‌ى ئه‌م غوربه‌تستانه‌ گڕ تێبه‌ر بووه‌ بوونى خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن ، به‌لام دیاره‌ غوربه‌تستانى نوێخوازان دیوه‌ده‌ر نییه‌ ، به‌لکو جیهانێکى خنکێنه‌رى بىَ سنووره‌ ، ئه‌م جیهانه‌ هالاَوو ته‌متومانى له‌ بوونى خۆى لوولداوه‌و په‌یوزه‌ندى به‌ فۆرم و حاڵه‌تى ناوه‌وه‌ى لاوه‌عى یه‌وه‌ هه‌یه‌ .. داهێنه‌رى به‌ توانا ئه‌و  که‌سه‌یه‌ ، ده‌توانىَ له‌ ئاواره‌ییه‌وه‌  وێنه‌ى  شته‌کان بکێشىَ ه‌ له‌ ئاوه‌دانییه‌وه‌ به‌ راناوه‌کانیان ئاشنا بکات .
هه‌ر لێره‌ شدا ده‌توانین بڵێین که‌رسه‌کان بریتین له‌ دیمه‌نى جۆراو جۆرى ولاته‌ دوورو نه‌ناسراوه‌کان ، ئه‌م ولاتانه‌ى هێشتا خوێنه‌ر نه‌یانبینیوه‌ و وه‌کو ـ کۆڵۆمبس ـ پێى وجودى به‌ جوگرافیاى ئاووهه‌وایان نه‌که‌وتووه‌ و کردارى هه‌ناسه‌دان و هه‌ناسه‌ وه‌رگرتنى لىَ ئه‌نجام نه‌داون ...
کافکا ، هیچ ریشاڵێک به‌ نشتیمانى به‌دى نه‌ ده‌به‌سته‌وه‌ ،بۆیه‌ هه‌میشه‌ هه‌ستى به‌ نامۆبون ده‌کرد ه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ (اغرابیه‌) له‌ به‌رهه‌مه‌کانیا ره‌نگى دابووه‌وه‌ ، ره‌نگه‌ ئه‌م جۆره‌ بیر کردنه‌وه‌ى کافکا خاڵى هاوبه‌ش له‌ نێوان بوونى میکانزمى ئه‌وو جۆرى بیرکردنه‌وه‌ى نوسه‌رى کوردیشه‌وه‌ پێک بێنىَ ، چونکه‌ هه‌ر له‌م نۆرینگشه‌وه‌ تێڕوانینه‌ مه‌عریفییه‌کانى خۆى ده‌خاته‌ روو ... ئه‌مه‌و قه‌سیده‌ى نامۆبوون ـ ى شاعیرى فه‌ره‌نسى ـ سان جۆن پێرس ـ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنى که‌ شاعیر په‌یوه‌ندیه‌کى به‌ تینى به‌ هه‌موو ئه‌م غوربه‌تیستانه‌وه‌ هه‌بووه‌ که‌ ئه‌ویش به‌ ده‌ورى خۆیه‌وه‌ خاڵى هاوبه‌ش له‌ نێوان  ـ پێرس ـ و ئه‌م گۆى ژیانه‌ پێک دێنىَ....
قه‌سیده‌ى ـ نامۆبوون ـ هالاَوو ته‌وتومانى سه‌رده‌مى له‌ بوونى خۆى لوولدابوو ، بۆیه‌ ره‌خنه‌گران هه‌ریه‌که‌و به‌ تێڕوانینى جۆرى بیرکردنه‌وه‌ى خۆیانه‌وه‌ لێى ده‌دووان ، خۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ پرۆژه‌ییه‌ى پێک نه‌ ده‌گه‌یشتن ، ئه‌وه‌ له‌ بۆ چونه‌کانیان پشتیان به‌ ژیانى ئه‌وه‌وه‌ ده‌به‌ست .
پێرس  له‌ سروودى دووه‌مدا ، فۆرم و حاڵه‌تى ناوه‌وه‌ى قه‌سیده‌ى ـ نامۆبوون ـ به‌م شێوه‌یه‌ به‌ خوێنه‌ر ده‌ناسێنىَ :
پێویسته‌ قه‌سیده‌یه‌کى گه‌وره‌
ل قومى نامۆبوون کۆبکه‌مه‌وه‌
ئه‌م قه‌سیده‌یه‌ له‌ هیچه‌وه‌ له‌ دایک بووبێت ..
ئه‌مه‌و له‌ ساڵى ١٩٤١ دا بۆ یه‌که‌م جار کۆمه‌ڵه‌ شیعرێکى هاوبه‌ش به‌ناوى ـ غه‌ریب چیڵه‌ر ـ ه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ـ ئۆرخان وه‌لى قانیق ـ و ـ واوقتاى ره‌فعه‌ت ـ وـ مه‌لیح جه‌وده‌ت ـ و ـ ه‌وه‌ خۆیان به‌ خوێنه‌ر ناساند ..
ـ به‌ڵىَ ،
زه‌مین ئاواره‌ییه‌ ....
ئاواره‌بوان هه‌موویان دانیشتوانى سه‌ر ئه‌م گۆى زه‌ویه‌ ، به‌لام هه‌موویان وه‌ک  یه‌ک بیرناکه‌نه‌وه‌ و وه‌کو یه‌کیش روخسارى شته‌کان نابینن ... هه‌ر به‌م مه‌فهومه‌ ده‌توانین بڵێین ، شاعیرى غه‌ریب ناو ده‌توانىَ به‌ هۆى جۆرى تێڕوانینى خۆیه‌وه‌ شتێکى تازه‌ به‌رهه‌م بێنىَ ، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پێناسه‌ى شاعیره‌و له‌ ژێر که‌سێکى هاوبه‌ش و پرۆژه‌ییدا له‌ دایک ده‌بىَ به‌ره‌ به‌ره‌ گه‌شه‌ده‌کات و شتى نوێى ڵێده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌و تێڕوانینى ئه‌م کرداره‌ داهێنه‌رو نوێخوازییه‌ یه‌ ده‌توانىَ به‌ رێگاى هه‌ستى به‌ پێزو خه‌یاڵى داهێنه‌رانه‌ به‌رگى بوون له‌ به‌ر شته‌ نه‌بوو و مه‌عنه‌وى و تراویلکه‌یه‌کان بکا ، به‌مه‌ شاعیره‌ نوێخوازه‌کان له‌ یه‌کدى جیا ده‌کاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنىَ بوونه‌وه‌ره‌ هه‌سته‌وه‌رو خه‌یالاَوییه‌کان له‌ رووى جۆرى بیر کردنه‌وه‌ جیاوازن ، هه‌ر چه‌نده‌ جار هه‌یه‌ خاڵى هاوبه‌ش له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌

بزاڤى ته‌غریبى

بزاڤى نامۆگه‌رى ، روخسارێکى جیهانى هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندى به‌ هه‌موو که‌ش و هه‌وا جۆرعبه‌جۆره‌کانى سه‌ر ئه‌م گۆى زه‌وییه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌مه‌ش ئه‌م بزاڤه‌ خۆى له‌ رێچکه‌ى ـ داداوییه‌ت ـ جودا ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ ژێر باڵى که‌ش و هه‌وایه‌کى هۆگر هۆگر به‌م ڕێڕه‌وه‌ له‌ رۆژئاوا سه‌رى هه‌ڵداو ئیمرۆ هه‌ندێک موریدى هه‌یه‌ .
ئه‌م بزاڤه‌ چ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌ فه‌لسه‌فه‌ى ره‌شبینیدا هه‌یه‌ ؟
له‌ راستیدا په‌یوه‌ندیه‌که‌ ته‌نیا له‌ رووى فۆرمه‌وه‌یه‌ ، چونکه‌ له‌ رووى ناوه‌رۆکه‌وه‌ هه‌وڵده‌دا گۆى ژیان تریفه‌ باران بکات به‌ هۆى ئه‌م کرداره‌وه‌  مه‌لبه‌نده‌ تاریکه‌کان رووناک بکاته‌وه‌ ، ئه‌مه‌و ئه‌م بزاڤه‌ بایه‌خ له‌ مرۆڤ ده‌دا چونکه‌ مرۆڤ سه‌نته‌رى گه‌ردونه‌ و په‌یوه‌ندیه‌کى به‌ تینى به‌ مه‌عریفه‌ و ژیارو سۆسیۆلۆژیاوه‌ هه‌یه‌ هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ هه‌ولى داوه‌ له‌  به‌ هۆى  ئه‌م پرسیارانه‌وه‌ مانایه‌کى نوىَ بۆ مرۆڤ بخولقێنىَ .
ـ مرۆڤ چییه‌ ؟
ـ چ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌م گۆى ژیانه‌وه‌ هه‌یه‌ ؟
ـ گۆى ژیان چ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌ مێشکى گه‌ردوون و ئێکسسواره‌ به‌ رجه‌سته‌و مه‌عنه‌وییه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌؟
ئه‌م تێڕوانینه‌ فه‌لسه‌فیانه‌ بوونى خۆیان له‌ ناو ته‌نى فرۆم حاڵه‌تى ناوه‌وه‌ى قه‌سیده‌ى شاعیره‌ کلاسیک و نوێیه‌کانى کوردیش ئاشکرا کردووه‌ . له‌ وانه‌ :
(بابه‌ تاهیرى هه‌مه‌دانى ، مه‌وله‌وى ، نالى ، سالم ، مه‌حوى ، جزیرى ، حاجى قادرى کویى ، هێمن ، بورهان جاهید ، عه‌بدوڵلا په‌شێو و .......) .
که‌واته‌ ،
ته‌غریب حاڵه‌تێکى نوىَ نییه‌ له‌ ناو ئه‌ده‌بى کوردى دا ، به‌لکو به‌ره‌به‌ره‌ گه‌شه‌ى کردووه‌ به‌ هۆى ئه‌م کرداره‌ میکانیزمییه‌وه‌ شاعیرو نوسه‌ران توانیویانه‌ چه‌ندین تێرَوانین و بۆچونى فه‌لسه‌فیانه‌ى خۆیان سه‌باره‌ت به‌ که‌ون و ژیان و مه‌رگه‌وه‌ بخه‌مه‌ روو ئه‌مه‌و ئه‌م زاراوه‌یه‌ وه‌کو تێکستێکى ئه‌ده‌بى چه‌ندین ماناى تازه‌ هه‌ڵده‌گرىَ و دواتریش خۆى به‌ هیچ یاسایه‌کى لۆژیکى نابه‌ستێته‌وه‌ ، به‌لکو له‌ ئه‌نجامى ئاوێتنه‌ بوونى چه‌ندیى جیهانى مه‌عنه‌وى خۆىلا به‌ خوێنه‌ر ده‌ناسێنىَ که‌ سه‌رجه‌م ئه‌م جیهانانه‌ ، پێکهاته‌ى جیهانى شاعیر پێک دێنن ، هه‌ر به‌م پێیه‌ جیهانى شلعیرى نوێخواز بریتیه‌ له‌ :
(جیهانى دیوه‌ده‌ر + جیهانى خنکێنه‌ر + جیهانى که‌سێتى + نه‌وه‌و سه‌رده‌مه‌کان)
جیهانى دیوه‌ده‌ر = واقیعى فۆتۆگرافى
جیهانى خنکێنه‌ر =دیوى دووه‌مى واقیع که‌ ئه‌ویش به‌ده‌ورى خۆیه‌وه‌ له‌ ئاواره‌ییه‌وه‌ له‌ دایک ده‌بىَ .
جیهانى که‌سێتى = خودگه‌رایى
نه‌وه‌و سه‌رده‌مه‌کانیش یه‌کسانن به‌ :
بونه‌وه‌ر        +          کات وشوێن
   
راناوه‌کان             که‌له‌پوور + ژیار   
مه‌به‌ست له‌ که‌له‌پوور فۆتۆکۆپى کردنى رابردوو  نییه‌ ، به‌لکو شاعیرى ته‌غریبى ده‌توانىَ به‌ شێوه‌یه‌کى زانستیانه‌ سوود له‌ مێژوو وه‌ربگرىَ ، مه‌به‌ستیش له‌م کاره‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌سپى گه‌شته‌که‌ى خۆى به‌رَێک و پێکى به‌ره‌و گاهاتوو تاوبدا ، دیار ژیاریش چه‌مکى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌و په‌یوه‌ندیه‌کى راسته‌و خۆى به‌ تێکستى ته‌غریبى و شاعیرى نوێخوازه‌وه‌ هه‌یه‌ .

هونه‌ر

ده‌ڵىَ : من زیاتر له‌که‌ل فۆرامى نوىَ ـ مه‌تاتى ـ م چونکه‌ ئه‌م فۆرمه‌ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌ تینى به‌ شیعره‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ ئه‌ویش به‌ ده‌ورى خۆیه‌وه‌ گواستنه‌وه‌ى هزره‌و په‌یوه‌ندى به‌ ریشاڵى که‌سێتى ئیبداعییه‌وه‌ هه‌یه‌ ، نوسه‌رى به‌توانا ئه‌و که‌سه‌یه‌ ده‌توانىَ به‌ هۆى وشه‌وه‌ وێنه‌و درز و بۆشاییه‌ هه‌مه‌ دیوو رووخساره‌کانى ناو ته‌نى زه‌ین بکێشىَ و به‌هۆى ئه‌م کرداره‌وه‌ ویسته‌ سه‌ره‌کیه‌کانى خۆى بپێکىَ ، به‌مه‌ش نوسه‌رى ته‌غریبى تاراده‌یه‌کى زۆر چێوه‌ى ئه‌م وته‌یه‌ به‌لاوه‌ ده‌نىَ که‌ ده‌ڵىَ :
* زمان هه‌رگیز ناتوانىَ هه‌ستى راسته‌قینه‌ى نوسه‌ر  به‌ کردارى وشه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ .
به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى هونه‌ر له‌ بزاڤى ته‌غریبیدا بریتیه‌ له‌  ـ خه‌ونه‌ شیعر ـ دیاره‌ نوسه‌رانیش هه‌موو وه‌ک یه‌ک خه‌ون نابینن ، به‌ لکو ئه‌م کرداره‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئاسمانى واقیع و ئاسمانى ویسته‌کانى حاڵه‌تى ئه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌ .
مرۆ جار هه‌یه‌ له‌ باوه‌شى خه‌ون دا هه‌ست ده‌کا بۆته‌ باڵنده‌و له‌گه‌ل سه‌رجه‌م بونه‌وه‌رانى ئاسمان ده‌فڕىَ ..جۆره‌ روخسارى ئه‌م حاڵه‌ته‌ په‌یوه‌ندى به‌ کردارى ـ لاوه‌عى ـ ى ئه‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ ..
فرۆید ، واقیع و خه‌ون له‌ یه‌کدى جودا ده‌کاته‌وه‌ و تێکه‌ڵ کردنى ئه‌م دوو ره‌گه‌زه‌ نه‌گیره‌ به‌ دیارده‌یه‌کى نا پرۆژه‌یى داده‌نىَ ز به‌ نه‌خۆشى له‌ قه‌له‌م ده‌دا ...
شاعیرى ته‌غریبى ئه‌م بیرو رایه‌ به‌لاوه‌ ده‌نىَ ، چونکه‌ بڕواى به‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌موو خه‌ونه‌کان به‌ هۆى وێنه‌ى تریفه‌ داره‌وه‌ رێگا تاریکه‌کان  ه‌رووناک ده‌که‌ن و به‌ره‌وئۆقیانوسى راستیه‌کان هه‌نگاو ده‌نێن ..

کۆتایى

له‌ راستیدا بزاڤى نامۆگه‌رى مه‌سه‌له‌ى خۆشویستنى ئافره‌ت و جوانى سروشت به‌لاوه‌ نانىَ ، به‌لکو سیفه‌تى سه‌ربه‌خۆیان لێوه‌ردگرىَ و سیفه‌تى جوزئیان ده‌داتىَ ، چونکه‌ جوزئه‌کان هه‌موویان له‌ ناو قه‌سیده‌ى ته‌غریبى کۆ ده‌بنه‌وه‌و به‌ هه‌موویان وێنه‌ى نوێخوازى بۆ ده‌کێشن ، مه‌به‌ستیش له‌م کاره‌ ئه‌وه‌یه‌ گه‌شتى  به‌ره‌و هه‌قیقه‌ت ته‌وه‌ا بکه‌ن و  دواتریش له‌ باوه‌شى خه‌ونێکى بۆنخۆشدا مێشکىا ماندوویان  بحه‌سێننه‌وه‌ ، ئه‌م کرداره‌ش له‌ شاعێکه‌وه‌ بۆر شاعیرێکى دى ده‌گۆڕىَ و چه‌نین لقى تازه‌ى لێده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌و ئه‌م بزاڤه‌ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌ تینى به‌ حاڵه‌تى  تێڕوانینى من و منه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌نگه‌ ره‌فزبوون و رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌ ، به‌هۆى ئه‌م ده‌نگه‌وه‌ نوسه‌ران ده‌تواننن چه‌ندین بۆچوونى فه‌لسه‌فیانه‌ى خۆیان سه‌باره‌ت به‌ که‌ون و ژیان و ژیارو مردنه‌وه‌ ده‌رببڕِن و دواتریش  حه‌قیقه‌تى چه‌واشه‌کاران بدۆزنه‌وه‌ و به‌ خوێنه‌رانیان ئاشنا بکه‌ن که‌ ئه‌مه‌شیان خۆى له‌ خۆیدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندى بونه‌وه‌رى میوان و مێژووى ئه‌ده‌بى کوردییه‌ ...
ئێستاش پرسیارێک خۆى له‌ به‌رده‌ممان خۆى قووت ده‌کاته‌وه‌ ؟
ـ ئه‌م بزاڤه‌ چ په‌یوه‌ندیه‌کى ب ململانێى نێوان نه‌وه‌ رۆشنبیره‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ ؟
نوسه‌رى ته‌غریبى هه‌رده‌م بڕواى به‌ ململانێى نێوان نه‌وه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا ئه‌وه‌ ده‌زانىَ پیرى و لاوى په‌یوه‌ندیان به‌ جۆرى بیر کردنه‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ک ته‌مه‌ن ، بۆیه‌  هه‌ر  له‌م نۆرینگه‌وه‌ ته‌کان به‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌رى نوێخوازى ده‌دا ، هه‌ر چه‌نده‌ نکۆڵى له‌وه‌ش ناکا ، لاوان هه‌میشه‌ له‌ ریزى پێشه‌ه‌وه‌ى قافڵه‌ى پێشکه‌وتنن و ژیان به‌بىَ ئه‌وانه‌وه‌ روخسارێکى مڕو مۆنى هه‌یه‌ ...
ئیتر ئه‌وه‌ ماوه‌ بڵێین .
ئه‌گه‌ر که‌ون جێگاى سه‌رسورمان بىَ ، ئه‌وا بوونى مرۆ جێگاى سه‌رسوڕمانتره‌  ، بۆیه‌ نوسه‌رى ته‌غریبى ده‌بىَ به‌ دواى شته‌ به‌رجه‌سته‌و  مه‌عنه‌وییه‌کانه‌وه‌  بگه‌ڕىَ و بیر له‌ هه‌ردووکیان بکاته‌وه‌ .



رۆسته‌م باجه‌لان                   عه‌باس عه‌بدوڵلا یوسف                      د. کمال مه‌عروف

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن sirwan-xo (2008-11-24 17:44:24)

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-14 18:28:07

❤ئه‌فسانه❤
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♫UK♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-24
دواترین سه‌ردان: 2013-06-30
په‌یامه‌كان: 521
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: نامۆبوون

ده‌ست خۆش بێت کاکه گیان
بابه‌ته‌که سه‌ره‌نجی زۆری راکێشام چاوه‌ڕوانی به‌شه‌کانی ترم

کارێکی بچوکی 10 ده‌قه‌ی مسنم به به‌رێزتان هه‌یه گه‌ر بکرێت لای خۆت ئه‌دمم بکه‌یت
ئه‌مه‌ش مسنه‌که‌مه ئه‌زیزم
hasret.chawshin@live.nl
تێبینی : خۆم له‌ سه‌ر سه‌فه‌رم له‌وانه‌یه له مسن نه‌بم یان که‌م ده‌رکه‌وم
گه‌ر لای به‌رێزتان ئاسایی یه  په‌یوه‌ندی به رێکانی به‌رێوه‌به‌ر بکه ئه‌درێسه‌که‌ی له سه‌ره‌وه‌ی یانه‌دا هه‌یه
ببوره لێره‌دا ئه‌ینوسم په‌یامی تایبه‌تیتان نه‌ىوو بۆیه‌ش به‌ به‌رچاوان داوام کردوه

له‌گه‌ل ئه‌و په‌ری رێزم بۆ به‌رێزتان

Kurdzhin
hazm dakrd aw katanay chaw ba frmeskawa danishtum got la qsakanm baya

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net