.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






قەڵەوەكان ئەگەری تووشبوونیان بە نابینایی زۆرترە
(ئەنیستیتۆی نیشتیمانیی نابینایانی بەریتانیا) پاش ئەم توێژینەوەی زانستییە ڕایگەیاند كە: قەڵەوی دەبێتە هۆی نەخۆشیگەلی وەك نەخۆشیی شەكرە و ئاومرواری و هتد و ئەم نەخۆشیانەیش لە ماوەیكی دریاریكراودا ڕەنگە ڕاستەوخۆ كار بكەنە سەر چاو و كابرای نەخۆش نابینا بكات. خاتوو (باربارا مەك لۆگان) توێژەر و ڕاویژكاری زانستیی ئەم ئەنیستیتۆیە دەڵێ: قەڵەوی، مەترسیی تووشبوون بە كوێری فرەتر دەكات چونكە چەوریگەلی زیانبەخش وەك كۆلیسترۆڵ لە ناو خوێنبەرەكاندا دەنیشێت و لێ ناگەرێت خۆێن بە ئاسانی لە خوێنبەرەكانی چاودا هاتوچوو بكەن و زۆربەی كات ئەو كەسە بە یەكجاری كوێر دەبێت.
ئەم خانمە دووپاتی كردەوە كە قەڵەوی هەتا چوار ئەوەندە دەتوانیت ئەگەری كۆێربوون فرەتر بكات. خاتوو باربارا دەڵێ: هەستی بینین یەكێكە لە هەستە هەرەگرینگەكانی مرۆڤ و ترسی لەدەستدانی چاومان هەمیشە هەیە و دەبێ زۆر وریای چاومان بین. نابێ قەڵەو بین و دەبێ (كێش)ـمان لە ئاستێكی دیاریكراودا بێ و نابێ لە شیوی چەور وەك خواردنی سوورەوكراوەكان (گەس) و نەخۆین و سەوزی و میوەی تەرچك بخۆین و بەردەوام وەرزش بكەین . چونكە وەرزش دەتوانی چەورییە خراپاكەنی لەش لە ناو ببات و (كێش)ـمان لە ئاستێكی نۆرماڵ ڕابگرین، پشكنینی چاومان بكەین و بە تایبەت هەرگیز جگەرە نەكێشین. ئەم ئەنیستیتۆیە گوتوویە ملیۆنان كەس لە هەرزەكاران و منداڵانی قەڵەوی بریتانیایی ڕەنگە نابینا ببن. شایانی باسە ساڵانە بە هەزاران كەس بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیگەلێ كە چارەیان زۆر ئاسانە، بیناییان لە دەست دەدەن و كوێر دەبن.
ههولێر پۆست

لهسهر هێڵ نییه