❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌ماشاکانم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-14 09:33:36

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE

ته‌ماشاکانم

شێرکۆجه‌لال

ته‌ماشاکانم

بولبولێکی بێ نه‌وایه‌

هێلانه‌ی خۆشه‌ویستی

له‌پێ ڕێی مه‌مت دانایه‌

ده‌نووکی ڕازوونیازی له‌گۆیه‌کانت ده‌دا

چێژه‌کانم دڵۆپ دڵۆپ له‌سه‌رسینه‌ت

ده‌خلیسکێنێ بۆناوچێژه‌کانی

گه‌رمی جه‌سته‌ت



ته‌ماشاکانم

شه‌رم له‌ده‌ستووپه‌نجه‌ت هه‌ڵده‌گرن

بێ دڵه‌ڕاوکێ‌

ده‌ستت ده‌خه‌یته‌ سه‌رله‌شم

ئازادانه‌ڕاوی گیانم ده‌که‌ی

ئه‌وه‌ی هه‌یه‌بۆخۆت ده‌یبه‌ی



ته‌ماشاکانم

ده‌بنه‌جوانی بارانی فرمێسکی چاوت

ناهێلن ماندووبوون به‌سیماته‌وه‌دیاربێ

تووڕه‌یی له‌ڕووت هه‌ڵده‌گرن



ته‌ماشاکانم

په‌نجه‌ره‌ی کامه‌ڕانیت واڵاده‌که‌ن

له‌ده‌رگای دڵت ده‌چنه‌ژووره‌وه‌

بۆوه‌ی باشترتۆبناسن

له‌ئاگری خۆشه‌ویستیت ده‌توێنه‌وه‌



ته‌ماشاکانم

ده‌بنه‌ماکیاژی سووری لێووت

ده‌بنه‌جلی سپی بووکێنیت

ده‌بنه‌میلۆدی که‌ژاوه‌ی

ڕۆژی گواستنه‌وه‌ت



ته‌ماشاکانم

چه‌نده‌جوانی هه‌زارهێنده‌

جوانت ده‌که‌ن

ده‌بنه‌فرمێسکی شیرینی چاووموو

ده‌ڕژێنه‌سه‌رلێوی شه‌رمنت

شه‌رم له‌لێوتانامێنێ

لێووت هه‌مووی ده‌بێ به‌ماچ له‌بۆلێوم



ته‌ماشاکانم

دیارینه‌پێشکه‌ش به‌تۆن

کام ته‌ماشای له‌هه‌موویان نازدارتره‌‌

ئه‌وه‌بوومه‌له‌رزه‌ی خۆشه‌ویستیمه‌

له‌توونێلی خۆشه‌ویستیت ده‌چته‌ژووره‌وه‌

ملوانکه‌ی ته‌ماشاکانم له‌گه‌رده‌نت ده‌که‌ن



ته‌ماشاکانم

وه‌کووده‌ستووپه‌نجه‌ن

کام هۆنراوه‌م له‌لات جوان بێ

ده‌یکه‌نه‌ ئه‌لقه‌ی خوازبێنیت

ده‌یکه‌نه‌ په‌نجه‌ی نیازت



ته‌ماشاکانم

تیشکی خۆشین

خه‌مباریت لێ ده‌سێنه‌وه‌

له‌ناوگه‌رمی خۆشه‌ویستیم داده‌سووتێن

تۆده‌بیه‌کۆرپه‌یه‌کی پڕله‌به‌رائه‌توو

منیش لانکی ڕاژانی خۆشه‌ویستیت



ته‌ماشاکانم

ده‌بنه‌سکی پڕبووت

ده‌بنه‌ئاینده‌ی کۆرپه‌ی

له‌دایك بووت

نه‌هێلی له‌ناوکت جودابێته‌وه‌

ئه‌وه‌ئه‌ڤینی منه‌بۆتۆ



ته‌ماشاکانم

هه‌مووی خۆشه‌ویستینه‌ بۆتۆ

ده‌زانم هێشتاش

ته‌ماشکانم هه‌رکه‌من

له‌ئاستی خۆشه‌ویستی تۆ.

چڕا

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-14 20:08:51

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: ته‌ماشاکانم

ده‌سته‌کانت خۆش بێت
هاورێی به‌رێزبه‌هیوای به‌رده‌وام بونت
بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌بابه‌ته‌ جوانه‌کانت 
سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-12-14 21:13:02

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsVistaAvantBrowser

Re: ته‌ماشاکانم

سڵآو


زۆر سوپاس هاورێ خۆشه‌ویسته‌که‌م بۆ په‌یامه‌که‌ت


سه‌رکه‌وتوو بیت

ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-12-14 21:56:43

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: ته‌ماشاکانم

ده سته كانت خؤش كاكه ده شتى

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-12-15 06:23:36

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsVistaAvantBrowser

Re: ته‌ماشاکانم

زۆر سوپاس ئامۆزا گیان ده‌ستی به‌رێزیشت خۆش بیت



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net