❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌مکی کاراکته‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-15 20:32:52

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

چه‌مکی کاراکته‌ر

به‌رێزان له‌ ئیمه‌ که‌ گوێمان له‌ وشه‌ی کاراکته‌ر ده‌بێت ره‌نگه‌ که‌مێک بوه‌ستیت و بیر له‌وه‌ بکه‌ینه‌وه‌ که‌ کاراکته‌ر چ ماناییه‌ک ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌ یاخود به‌ چه‌ند شێوه‌ ده‌توانین بگه‌ینه‌ ماناکه‌ی بۆیه‌ من وا لێره‌دا باسێکی کورتان بۆ ده‌نوسم له‌سه‌ر چه‌مکی کاراکته‌ر له‌ داهاتوش باس له‌ جۆره‌کانی کاراکته‌ران بۆ ده‌که‌م ئه‌وه‌ی من لێره‌ باسی ده‌که‌م زیاتر خۆی له‌ جیهانی نۆڤلێت ده‌دات واتا کاراکته‌ر له‌ نۆڤلێتی حه‌ساری شێرزاد حه‌سه‌ن دا  له‌ باسه‌کانی داهاتوشم زیاتر باس له‌ رۆلی اراکته‌ر ده‌که‌م له‌م نۆڤلێته‌دا

چه‌ند پێناسه‌یه‌ک له‌سه‌رچه‌مکى کاراکته‌ر
واوتراوه‌ که‌که‌سایه‌تى گه‌لێک فراوان و چڕه‌ گه‌لێ پێناسه‌ى جیایى لێپه‌یدابووه‌، ۆتاه‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ندین پێناسه‌ى جیاواز که‌هه‌ر لێکۆڵه‌رێک به‌شێوازێک له‌شێوازه‌کان له‌چه‌ند ڕوێکدا به‌خوێنر ئه‌ناسێنآ. (هه‌روه‌ک پێناسه‌ى که‌سایه‌تى یاخود کاره‌کته‌ر لاى ((ئه‌لبۆرت))به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌خاته‌ڕوو: کاره‌کته‌ر بریتیه‌ له‌ سیفه‌تى جه‌سته‌یى و عه‌قڵى و ڕه‌وشته‌کان) ئه‌گه‌رچى کاره‌کته‌ر بریتى یه‌ له‌سیفه‌نى جه‌سته‌یى ، له‌هه‌مان کاتیشا لایه‌نى رۆشنبیرى به‌هزرى دووتوه‌رى گرنگى نێوان بابه‌تى که‌سایه‌تین یان کاره‌کترن. که‌هه‌ندآ جار که‌سایه‌تى ڕه‌وشته‌کانى پاڵه‌وان ده‌رده‌خات، که‌له‌دواى له‌لاى خوێنه‌ر ده‌ردکه‌وێت.
(له‌پێناسه‌ى (کیف)دا کاره‌کته‌رو چه‌مکه‌کانى به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌که‌وێت: که‌سایه‌تى ته‌واکه‌رى ئه‌و نه‌ریتانه‌یه‌ که‌تایبه‌تى یه‌کێک ده‌رده‌خه‌ن له‌ هه‌ڵس و که‌وت کردنى له‌ناوکۆمڵدا)) ده‌کرێت که‌سایه‌تى ده‌رڕینى ناوه‌وه‌ى که‌سێک له‌گه‌ڵ بونى ڕه‌وشته‌کانى مرۆڤــ، هه‌روه‌ها لایه‌نى هه‌ڵس و که‌وتى که‌سه‌که‌ و ئه‌و ده‌ورووبه‌رى که‌تیایداده‌ژین لایه‌نى خراپه‌و چاکه‌ دیار ده‌خات ه‌له‌ناو کۆمه‌ڵگادا هه‌ست به‌بوونى ده‌کرێت. هه‌ر له‌م چه‌مکه‌شدا ، واته‌ که‌سایه‌تى خۆى به‌شێوازێک هونه‌رى ده‌رده‌خات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واوکه‌رى داب و نه‌ریتى کۆمه‌لآیه‌تى. له‌پێناسه‌یه‌کى ترى که‌سایه‌تى دا (جۆن واتستۆن) دامه‌زرێنه‌رى ڕێبازى ره‌فتارى به‌م جۆره‌ پێناس ده‌کات: (که‌سایه‌تى کۆمه‌ڵآ چالاکیه‌ له‌ئه‌نجامى چاودێرى کردنى ڕه‌تاره‌وه‌ ، له‌ماوه‌یه‌کى دیاریکراودا که‌تاوه‌که‌ زیاتربآ چاکتره‌، سه‌ره‌نجامى چاودێریه‌که‌ش تۆمارده‌کرێت و زانیارى به‌جێمان  پآ ده‌به‌خشآ)

واته‌ له‌ئه‌نجامى چاودێریکردنى که‌سایه‌تى تایبه‌ت له‌ڕووى ڕه‌فتاره‌وه‌ ده‌کرآ شاره‌زای کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى ببن، ئه‌مه‌ش به‌پێىماوه‌ى چاودێریێتیه‌که‌یه‌: وه‌ک ده‌ڵآ ماوه‌که‌ چه‌ند زیاتربآ باشتره‌، بآ گومان ئه‌مه‌ ڕاستیه‌کى حاشاهه‌ڵنه‌گره‌. تۆ چه‌ند چاودێرى بکه‌ى ئوه‌نده‌ زیاتر زانیارى له‌مه‌ڕکه‌سه‌که‌ په‌یداده‌که‌ى سه‌ره‌نجام چاودێریه‌که‌ش و ئاکاروکرده‌وه‌کانى کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌تى جیا له‌نێو ئه‌و نۆڤلیته‌وه‌ وه‌ده‌رنه‌که‌ون که‌ پێویستیان به‌شیککارکردنى هه‌یه‌.
(کاره‌کته‌ر لاى زانا (کاتڵ) به‌مشێوه‌یه‌ باسى لێوه‌ده‌کراوه‌ (که‌سایه‌تى  یان که‌رکته‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌توانین به‌و هۆیه‌وه‌ پێش بینى کردارى که‌سێک بگه‌ین له‌هه‌ڵس و که‌وتیدا). له‌م پێناسه‌دا ئه‌وه‌ ڕوونه‌ که‌له‌کاتى ئه‌نجامدانى هه‌رکردوه‌یه‌ک ده‌توانین پێشبینى  له‌که‌سایه‌تى و هه‌ڵس و که‌وته‌کانى ترى بکه‌ین بۆنموونه‌ (له‌ نۆڤلیه‌تى حه‌ساردا ئه‌وه‌ ده‌بینین که‌باوک دلأ ڕه‌قه‌ لبه‌رامبه‌ر منداڵه‌کانى ئه‌وه‌ش ڕوونه‌که‌ به‌رامبه‌ر که‌سانى ترهه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتى ده‌بآ وبگره‌ خراپتریش ئه‌مانه‌ش له‌هه‌موو کاتێکدا دروست ده‌بن و پآ ده‌گه‌ن له‌کۆتایشدا پیشان ده‌درێت. لێره‌شداهه‌رچه‌ندى زیاتر بچینه‌ نێو چه‌مکى کاره‌کته‌ر و چه‌ندین که‌سایه‌ت تێدا ده‌رنه‌که‌وێت له‌وانه‌ کاره‌کته‌رى قاڕه‌مان که‌بنه‌ڕترین ڕه‌گه‌زى ده‌قه‌، هه‌روه‌ک کاره‌کته‌رى په‌سێن که‌ته‌نهاپیشه‌ى ئاشکراکردنى که‌سایه‌تیه‌کان.(ئه‌مجۆره‌ کاره‌کته‌رش خاوه‌ن چه‌ندین ڕه‌هه‌ندى ، وه‌ک سۆزو هه‌ڵچون)ه‌ هه‌ره‌ها به‌ته‌نها قاره‌مانێک ده‌قه‌که‌ ته‌واو نابىَ به‌ڵکو ده‌بێت به‌چه‌ندین که‌سایه‌تى لاوه‌کى بتوانرآ رۆڵ و کاریگه‌رى کاره‌کته‌ر یاخود پاڵه‌وان زیاتر بکه‌ن ، هه‌روه‌ک چه‌ندین جار یاخود شوێن ده‌بنه‌ پاڵه‌وان. (کاره‌کته‌ر له‌نۆڤلیه‌تدا، وه‌ک بکه‌روفرمان وایه‌ له‌ڕسته‌دا) وه‌ک چۆن ده‌بینین له‌ ڕسته‌دا بکه‌ر به‌بآ فرمان نابآ، که‌واته‌ کاره‌کته‌ریش به‌بآ له‌نۆڤلیه‌تدا ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نآ ن هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م له‌یه‌ک به‌ستنه‌وه‌یه‌ن یاخود گرێدانه‌ ڕونتر ه‌کرێته‌وه‌ واته‌ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کان وانه‌بن گرچى و کالیه‌ک له‌نووسینه‌که‌دا وه‌ده‌رنه‌که‌وێت، ئه‌مه‌ش بۆ به‌دوا داچوونى یه‌ک له‌دواى یه‌کى ڕووداو به‌ سه‌رهاته‌کانه‌.. (له‌ناسیى چه‌مکى کاره‌کته‌ر (برسکۆت لکى) له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵآ (که‌سایه‌تى ڕێکخراوێکى به‌هاکانه‌ ڕه‌وشتین هه‌وڵدانێکه‌ له‌لایه‌ن که‌سکه‌وه‌ بۆ پاراستنى نه‌گۆڕى و چه‌سپاندنى یه‌کێتى ئه‌به‌هایانه‌ له‌ژینگه‌ى نه‌چه‌سپاودا)



له‌م بۆچوونه‌دا کاره‌کته‌ر یاخود بڵێن که‌سایه‌تى سه‌رجه‌م به‌ها مرۆیه‌کان لێک نه‌داوه‌ته‌وه‌ که‌تیایدا چه‌ندین به‌هاى نه‌گۆڕ له‌خۆوه‌ ده‌گرێت. هه‌ربۆیه‌ش زۆرجار له‌لایه‌ن خوێنه‌ر ئه‌و دروست ده‌بآ  که‌باوه‌ڕ ناکات ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌ش له‌نووسیندا هه‌یه‌.
له‌ئه‌نجامى سه‌رجه‌م ئه‌و پێناسه‌ى که‌لێره‌دا خرانه‌ ڕوو ناتوانین بگه‌ینه‌ ئه‌وپێناسه‌ى که‌ چه‌مک و ئه‌رکى کاره‌کته‌ر له‌نێو ده‌قه‌دا یاخود ڕۆنتر بڵێین له‌ژیاندا ناتوانرآ هه‌موو ئه‌رک و شێوازه‌کانى له‌نێو چه‌ندین دێردا بخه‌نه‌ڕوو، هه‌روه‌ها رۆڵ و مافى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌که‌سایه‌تى وات لێده‌کات به‌رده‌وام به‌دواى دابگه‌ڕێن و هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى شتى خودى بده‌ین چونکه‌ ئه‌وه‌ڕونه‌ که‌هیچ مرۆڤێک وه‌ک یه‌ک ناژیت و هه‌ڵسوکه‌ت ناکات ، وه‌ له‌ پله‌و پایه‌ى کۆمه‌لآیه‌تى و لایه‌نى رۆشنبیرى و عه‌قڵى و ڕه‌وشته‌ گشتیه‌کان و ونوسنه‌وه‌ى نۆڤلیه‌تدا و کاره‌کته‌ر و که‌سایه‌تى دا جیاوازن، هه‌ره‌یه‌کیشمان شێوازى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه‌ له‌ده‌ربڕینى و شێوازى گفتوگۆ و لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌بینن.
لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ى جیاوازو بۆچونى جیاوازن چۆنیه‌تى و چه‌ندێتى له‌پێنسه‌ى کسایه‌تى و یان کاره‌کته‌رانه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نآ که‌ناتوانین له‌چه‌ند دێرێکدا پێناسه‌ى کاره‌کتیه‌ر بکه‌ین.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net