❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / میمۆری‌یه‌كه‌ت مه‌فرۆشه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-21 15:50:51

جه‌نگی
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-21
دواترین سه‌ردان: 2009-01-05
په‌یامه‌كان: 3
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

میمۆری‌یه‌كه‌ت مه‌فرۆشه‌

ئازاد عبدالرحمن

به‌هیچ جۆرێك فلاش میمۆری‌یه‌كه‌ت به‌ هانده‌كه‌ته‌وه‌ مه‌فرۆشه‌

رۆژ بۆ رۆژ بابه‌تی‌ زانستی‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ دێته‌ مه‌یدان... ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ سه‌رنج و سه‌رسوورمانه‌ یه‌كێك له‌و به‌رنامه‌ زۆر ترسناكانه‌ی‌ ئه‌مرۆ كه‌وتۆته‌ ناو بازاڕه‌وه‌و كه‌سانێك زۆریش هه‌ن لێ‌ی‌ بێ‌ ئاگان و نه‌یانبینیوه‌ یان نه‌یانبیستووه‌: ئه‌و به‌رنامانه‌ن كه‌ ناسراون به‌وه‌ی‌ فایلی‌ سڕاوه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌!!...
ئه‌م به‌رنامانه‌ توانایه‌كی‌ زۆریان هه‌یه‌ بۆ هێنانه‌وه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و وێنه‌و فایلی‌یه‌ ده‌نگ و ره‌نگی‌یانه‌ی‌ له‌ ناو مۆبایلی‌ تایبه‌تدا هه‌ڵت گرتووه‌, یان خستووته‌ته‌ ناو فلاش میمۆری‌ كۆمپیوته‌ری‌, یان له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا خه‌زنت كردووه‌, به‌ جۆرێك دوای‌ سڕینه‌وه‌و فۆرمات كردنیشی‌ ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه‌, كه‌ بێ‌ گومان به‌شێكی‌ زۆریان له‌و بابه‌ته‌ تایبه‌تی‌یانه‌ن كه‌ حه‌ز ناكه‌یت هه‌موو كه‌سێك بیبینێت و ته‌واو تایبه‌تین...
به‌لاَم به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌س زۆر بێ‌باكانه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ فرۆشتنی‌ مۆبایله‌كه‌ی‌ به‌ میمۆری‌یه‌كه‌ی‌ ناوی‌یه‌وه‌ به‌ بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ من هه‌موو فایل و بابه‌ته‌كانی‌ ناویم سڕیوه‌ته‌وه‌ یان فۆرماتم كردووه‌.... نازانێت ئه‌م جۆره‌ به‌رنامانه‌ له‌ لای‌ زۆرێك له‌ مۆبایل چاككه‌ره‌كانیش ده‌ست ده‌كه‌وێت و ئه‌توانن به‌ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و فایلاتانه‌ی‌ ناوی‌ ببینن كه‌ پێشتر سڕیوته‌ته‌وه‌و وا ده‌زانیت ئیتر ته‌واو فه‌وتاندوتن...!!!http://img175.imageshack.us/img175/1632/flashmemoryqq2.jpg
برایان و خوشكانی‌ موسڵمانی‌ به‌رێزم....ئه‌ی‌ ئه‌وانه‌شی‌ دوورن له‌ ئیلتیزاماتی‌ ئیسلامی‌یه‌وه‌:.....
هه‌رگیز نه‌كه‌یت شتی‌ خراپ یان زۆر تایبه‌ت به‌ مۆبایله‌كه‌ت وێنه‌ بگریت چونكه‌ هه‌روا به‌ ئاسانی‌و به‌ یه‌كجاری‌ رزگارت نابێت له‌ ده‌ستی‌... وه‌ نه‌كه‌یت مۆبایله‌كه‌ت بده‌یته‌ ده‌ستی‌ هه‌موو كه‌سێك به‌ ناوی‌ متمانه‌ پێكردنه‌وه‌ سا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت.... وه‌ نه‌كه‌یت له‌ كاتی‌ فرۆشتنی‌ مۆبایله‌كه‌تدا میمۆری‌یه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بفرۆشیت....چونكه‌ دڵنیات ده‌كه‌م له‌وه‌ی‌ به‌ چه‌ندان كێشه‌و موشكیله‌ی‌ خێزانی‌و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ به‌ هۆی‌ ئه‌م كاره‌وه‌ رووی‌ داوه‌و رووش ده‌ده‌ن... ئه‌وه‌شت لێ‌ ناشارمه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ خۆم به‌ به‌رپرسیار ده‌زانم له‌و نهێنی‌یه‌ی‌ من ده‌یزانم و تۆ نایزانیت كه‌ ئه‌مه‌یه‌: بێگومانبه‌ له‌وه‌ی‌ چه‌ندان كلیپ كه‌وتۆته‌ ناو بازاره‌وه‌و ده‌ستاو ده‌ستی‌ پێ‌ ده‌كرێت..كه‌ به‌شێكیان بریتی‌یه‌ له‌و فلیم و وێنانه‌ی‌ له‌ مۆبالی‌ تایبه‌تی‌ خه‌ڵكی‌یه‌وه‌ وه‌رگیراون به‌ هۆی‌ ئه‌م به‌رنامانه‌وه‌, بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ خاوه‌ن مۆبایله‌كه‌ خۆی‌ ئاگای‌ لێ‌ بێت!!!!!!!...له‌وه‌ش دڵنیام تۆش شه‌ره‌ف و سومعه‌ی‌ خۆتت به‌لاوه‌ گرنگه‌...

له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ كۆتایی‌دا دوو باره‌و سه‌د باره‌ی‌ ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم ده‌خیلت بم ئاگات له‌م بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌ بێت كه‌ زۆر كه‌س ده‌یزانن و له‌ تۆی‌ ده‌شارنه‌وه‌.....

ئه‌وه‌ من پێم گه‌یاندیت........



  سه‌رچاوه‌    ڕێگای ڕاستی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-22 17:37:12

ZhEnO HaWlErI
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-19
دواترین سه‌ردان: 2009-04-01
په‌یامه‌كان: 8
WindowsXPMSIE

Re: میمۆری‌یه‌كه‌ت مه‌فرۆشه‌

ده‌سته‌کانت خۆش به‌ڵام ئه‌و شته‌ زۆر ده‌مێکه‌یه‌ هه‌یه‌!!!!!


سوپاس

Kurdzhin
چۆنن هاورێیان...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net