.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ژیانی ژن و مێردایه‌تی, كۆمه‌ڵێ بابه‌ت و رووداو, گۆڕانكارییه, كه ژن و مێرد له كه‌ناری یه‌كتریدا ئه‌زموونی ده‌كه‌ن. ژن و مێردی سه‌ركه‌وتوو, خۆشبه‌خت هاوسهرانێكن كه به‌ناسینی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یه‌كتری ساته‌كانی ژیان تێده‌په‌ڕێنن له رێڕه‌وی پڕ پێچ و لاری ژیان هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن. له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین "كلیلی دڵی پیاوان" بۆ خانمان كه ئاره‌زووی ژیانێكی شیرین و دڵنشینیان هه‌یه بخه‌ینه‌ڕوو, بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كلیلی دڵی مێرده‌كانیان بكه‌نه‌وه و به ئاره‌زووه‌كانیان بگه‌ن و ژیانێكی پڕ له به‌خته‌وه‌ری بۆ خۆیان و خێزانیان فه‌راهه‌م بكه‌ن.
رێزلێنان و سوپاسگوزاری پیاوان حه‌زو ئاره‌زوویان وایه كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه رێز‌و سوپاسگوزاری بكرێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه پاڵنه‌ری ئه‌وان بۆ جێبه‌جێ كردنی كاری پۆزه‌تیف له‌دواییدا باشتر ببێ. زۆربه‌ی خانمان وابیر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ كارێ له مێرده‌كه‌یان سوپاسگوزاری بكه‌ن, ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌یان زۆر ویست و مه‌غرور بێت, به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی واقیعیه‌ته لای زۆربه‌ی پیاوان.
ئه‌گه‌ر خانمێ بیه‌وێ ژینگه‌یه‌كی ئارام و پڕ له خۆشه‌ویستی و هاوڕێیانه و هاوكاریانهو میهره‌بانانه بۆ خێزانه‌كه‌ی دروست بكات و بیانه‌وێ قسه‌كانیان كاریگه‌ریی زۆرتری له دڵ و زه‌ینی پیاوه‌كه‌یدا ببێ،
ده‌بێ زمانی رێزلێنان و قه‌درناسی و سوپاسگوزاری ببێت. له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تادا بۆ خانمان ئه‌نجامدانی ئه‌مه گران بێ, به‌ڵام به‌هۆی راهێنانه‌وه بۆ هه‌ركارێكی باش و به‌جێی مێردهكهتان رسته‌یه‌كی پڕ له سۆز‌و خۆشه‌ویستی به دیاری پێ ببه‌خشن, دڵنیابن له مێردهكهتان له هه‌وه‌ڵین كات دا بۆ ئه‌م كاره‌ی ئێوه وه‌ڵامێكی باشی ده‌بێ ئێوه‌ش زۆر په‌له مه‌كه‌ن هه‌ندێ پشوو درێژ بن.
په‌سه‌ندكردن و پیاهه‌ڵدان
ژنانی سه‌ركه‌وتوو له ره‌فتاری پیاوه‌كانیاندا خاڵه پڕ به‌هاو باشه‌كانیان ده‌دۆزنه‌وه و پیاوه‌كانیان به هۆی تیابوونی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه پیایاندا هه‌ڵده‌ده‌ن و به‌باشی باسی ده‌كه‌ن. له به‌رامبه‌ردا پیاوانیش بۆ هه‌ر لایهنگیریو پیاهه‌ڵدانێك و په‌سه‌ندكردنێك له‌لایه‌ن خانمهكانهوه خاڵه به‌هێزو پڕ به‌هاكانیان به‌هێزتر ده‌كه‌ن,
بۆ ئه‌وه‌ی خانمه‌كانیان ئارامییه‌كی باشتریان ببێت. كاتێ خانمان لایه‌نگیری و پیاهه‌ڵدانێك بۆ كرداره باشه‌كانی پیاوه‌كانیان ده‌كه‌ن له واقیعدا بازنه‌ی چوونه ناو دڵ و نفوزی قسه‌كان و كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر دڵی پیاوه‌كانیان فراوانتر ده‌كه‌ن و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سایه‌تییه‌كی روخسه‌ت پێدارو دڵ‌نشین له لای هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یدا بكات،
ده‌بێ خانمان ئاگادار بن لایهنگیریو پهسهندكردنهكهیان لایهنگیریو پهسهندێكردنێكی واقیعی‌و لۆژیكیانه بێت، له ناسینی تایبه‌تمه‌ندییه‌و به‌هاكانی مێرده‌كانتان له كات‌و شوێنی گونجاو‌دا ئه‌وان پهسهندنو لایه‌نگیرییان بكه‌ن, تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی ژیانتان پڕ له خۆشی‌و شادمانی بێت.
متمانه باوهڕپێكردنو دڵنیا بوون
خانمێ كه باوه‌ڕی به پیاوه‌كه‌ی هه‌یه ئارامی زۆری هه‌یه، پیاوانیش پێیان خۆشه كه خێزانه‌كانیان باوه‌ڕیان پێدهكهنو به به‌رده‌وامی ئاگاداری ئه‌وان نین‌و چاودێرییان ناكه‌ن، هه‌ندێ له ئافره‌تان وا بیرده‌كه‌نه‌وه ده‌بێ هه‌موو كاتێ پیاوه‌كانیان له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندا بێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی متمانه پێنه‌بوون باوه‌ڕ پێنه‌كردن بۆ پیاوه‌كانیان,
ئه‌گه‌ر پیاوێك هه‌ست بكات خێزانی متمانه و باوه‌ڕی پێناكات كردار‌و ره‌فتاری ده‌گۆڕێت بۆ كردارێكی سارد‌و بێ ههستو بێ به‌رپرسیارێتی، به‌هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك كه ئافره‌تان متمانه‌و باوه‌ڕ پێبوونیان ببێت‌و ئه‌م متمانه پێكردنه به راستگۆیانه به‌یان بكه‌ن، پیاوانیش به‌و ئه‌ندازه‌و رێژه‌یه پابهندترو دڵنیاتر ده‌بێت بۆ خێزانه‌كه‌ی، خانمان له هه‌مان كاتدا كه هه‌ر رۆژه وان له بیری شهوقو زهوقو شادمانی‌و چالاك بوونی خێزانه‌كه‌یاندا به ره‌فتاری راستگۆیانه‌و متمانه پێكردن و دڵنیابوون خۆتان بۆ مێرده‌كانتان ده‌رببڕن.
توانایی‌و كارامه‌یی پیاوان
پیاوان ئاره‌زوویان وایه له باره‌ی هێزو توانا‌و كارامهییهكانیانهوه قسه بكرێت، ئه‌وان حه‌ز ده‌كه‌ن خێزانه‌كانیان باسی تواناكانیان بكه‌ن، ئافره‌تانی زیره‌ك‌و هۆشیار به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م حه‌زو ئاره‌زووه‌ی پیاوان هه‌وڵده‌ده‌ن كاتێ پیاوه‌كانیان كارێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ك جێ گۆڕینی كه‌لوپه‌لی ناو ماڵ,
یان چاككردنه‌وه و تهعمیركردنهوهی ئامێرێ كاره‌كه‌ی به‌رز و پڕ به‌ها ده‌نرخێنێ ئافره‌ته‌كه به رسته‌یه‌كی پڕ له وزه‌و سۆز‌و ئه‌نگیزه به پیاوه‌كه‌ی دهبهخشێو پیاوه‌كه‌ش هه‌ستی چالاكی‌و به‌رپرسیارێتی له لا زۆرتر ده‌بێ، ده‌ربڕینی ئه‌م جۆره رستانه له‌لای خانمان زۆر گران نییه، به‌ڵام ئاسه‌واره‌كه‌ی و گرنگییه‌كه‌ی زۆر فراوانه، خانمانی به‌ڕێز هه‌وڵ بده‌ن بۆ هه‌ر كارامه‌ییه‌كی پیاوانه رستهیهكـــی باش‌و بهســـۆزو به‌سوودیان بكـــــهنه دیاریـــی، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌بینن چ گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له ژیانیاندا روویداوه.
ئه‌گه‌ر خانمێ له مێرده‌كه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی هه‌یه, باشتر وایه ئه‌م ره‌خنه‌یه له ناو قه‌ره‌باڵغییدا باس نه‌كات، له به‌ینی خۆیاندا لێی بدوێن. خانمی به‌ڕێز: هه‌وڵ بده بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بچیته ناو دڵی پیاوهكهتهوه سه‌ره‌تا به په‌سه‌ندكردنی كه‌سایه‌تی ئه‌و، هه‌ر رۆژه په‌یوه‌ندی خۆت‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆشه‌ویستترو عاشقانه‌تر نیشان بده به‌و كه‌سایه‌تییه جوانه كه ئێوه بۆ پیاوهكهتان پیشانی ده‌ده‌ن, ئه‌ویش ژیانێكی جوان بۆ ئیوه دروست ده‌كات.
پێشنیازی كاریگه‌ر
پیاوان زۆر حه‌ز ناكه‌ن ئه‌مریان به سه‌ریدا بدرێ، له دهبێو نابێ‌و دووبارهبوونهوهكان ده‌ڕه‌نجێن، له‌به‌رئه‌وه یه‌كێ له رێگاكانی چوونه ناو دڵی پیاوان و خستنه‌ڕووی پێشنیازی باشه، كاتێ خانمێ له باتی ده‌ستوور په‌یڕه‌وكردن ده‌ست به پێشنیازی باش ده‌كات ئه‌و كاته په‌سه‌ندكردنی زۆر باشتر ده‌بێ, تا ئه‌وه‌ی كه ده‌ستوورێ بدات.
ئه‌گه‌ر چه‌ند پێشنیازێك بدرێته پیاوان له كۆتاییدا پێشنیارێك په‌سه‌ند ده‌كات، ئه‌ڵبه‌ته ده‌بێت پێشنیاره‌كان دروست و لۆژیكی بن‌و له وشه‌ی ئهمركردن دووربكه‌ونه‌وه، به‌ڵام خانمه‌كان به ئاسانی ده‌توانن په‌یوه‌ندییه‌كی كاریگهرو جوان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان دروست بكهنو له هاوكاری‌و به‌شدار بوونی كار له ماڵدا چێژ وه‌ربگرن.
سایتی کۆمه‌ڵ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاستانه‌که‌م هاوڕێیانم....
له‌سه‌ر هێڵ نییه