.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














مێشكی مرۆڤێك 2000 ساڵه به زیندووی ماوه‌ته‌وه
PNA – شاره‌زایانی شوێنه‌واری به‌ریتانیا توانیان كۆنترین مێشكی زیندوو بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 2000 ساڵ له‌مه‌و به‌ر دهگهرِێتهوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا زانكۆی یۆرك رایگه‌یاند، زانایان له ناو كه‌له سهرێكدا مێشكێكی زیندوویان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی پشكنینی شوێنه‌وارێكی زانكۆی یۆرك له باكوری ئینگلته‌را بوون.
زانایان له‌و برِوایهدان ئه‌و كه‌له سه‌ره‌ی كه به جیا له ناو تابوتێكی قورِیندا شاردراوه‌ته‌وه، وه‌ك قوربانییه‌ك به‌و شێوه‌یه پێشكه‌ش كراوه.
(راشیل كوبیت) یه‌كێكه له شاره‌زاكان و له باره‌ی ئه‌و دۆزینه‌وه سه‌یره‌وه گوتی: كاتێك سه‌رقاڵی هه‌ڵكۆڵین بووین، بینم شتێك له ناو كه‌له سهرێكدا ده‌جوڵێته‌وه، دواتر كاتێك خاكه‌كه‌ی سه‌ر كه‌له‌كه‌م لابرد، تێبینی رژانی شله‌یه‌كی زه‌ردم كرد، كه مێشكی زیندووی ناو كه‌له‌كه بوو.
دوای پشكنیین و تۆماركردنیی وێنه‌ی مێشكه‌كه له زانكۆی یۆرك، زانای بواری كۆئه‌ندامی ده‌مار (فیلیب دافی) رایگه‌یاند، ئه‌و مێشكه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه هه‌ندێك شله و پێكهاته‌ی تێدایه، كه له‌گه‌ڵ پێكهاته و شله‌كانی مێشكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه جیاوازه.
(فیلیب) گوتیشی: تا ئێستا نه‌زانراوه ئه‌و مێشكه چۆن تا ئێستا ماوه‌ته‌وه، ئایا به چ شله‌یه‌ك، یاخود ماده‌یه‌ك، توانراوه ته‌مه‌نی ئه‌و مێشكه تا ئهمرِۆ درێژ بكرێته‌وه، ئایا چی له پشت ئه‌و دیارده سه‌یره‌وه بوونی هه‌یه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا زانكۆی یۆرك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مێشكه زیندووه؛ دووه‌م گه‌وره‌ترین دۆزینه‌وه‌یه له‌و شوێنه‌واره مێژوویه.
له رابردوودا شاره‌زایانی زانكۆكه، ئێسكه په‌یكه‌ری یه‌كه‌م قوربانی نه‌خۆشی سیلیان له‌و ناوچه‌یه دۆزیوه‌ته‌وه، كه ده‌ركه‌وتبوو له سه‌ده‌ی چواره‌مدا ژیانی له‌ده‌ستدا بوو.
.peyamner


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت بژیت سوپاست بۆ زانیاریی یه کانت
له‌سه‌ر هێڵ نییه