❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌مکی کاراکته‌ر / ب.دووه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-23 19:35:36

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

چه‌مکی کاراکته‌ر / ب.دووه‌م

جۆره‌کانى کاره‌کته‌ر

نۆڤلیه‌ت ئه‌و زانره‌ قوڵه‌یه‌،که‌زۆربه‌ى لایه‌نه‌کانى ژیان له‌خۆوه‌ ده‌گرێت، یه‌کێکیشه‌ له‌وبه‌رهه‌مانه‌ى که‌میلله‌ت به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ناسرآ بۆیه‌ کاکردن له‌سه‌ر نۆڤلیه‌ت ئاسان نیه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى فراوانى ئه‌م چه‌مکه‌.
کاره‌کته‌ریش له‌نۆڤلیه‌تدا دووجۆره‌، هه‌مووشته‌کان له‌ئاکاروقسه‌کانى ئه‌وانه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێ.

                                                        یه‌که‌م: شاکه‌س

ئه‌و که‌سه‌یه‌که‌ زۆربه‌ى کاروڕووداوه‌ سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌نجام ده‌دات هه‌ر له‌وێشه‌وه‌و گه‌شه‌یان پآ ده‌کات ن به‌م سێیه‌ شاکه‌س بنه‌ماى سه‌ره‌کى ته‌قاندنه‌وه‌ى ده‌قه‌که‌یه‌،جا چ به‌هۆى نۆڤلیه‌وه‌ ته‌واو ده‌بآ، یاخود رۆمان وه‌یان چیرۆک، له‌پالأ ئه‌مه‌ش به‌هۆیه‌وه‌ وه‌هه‌موو ڕووداوه‌کان و سه‌رجه‌م ڕه‌گه‌زه‌کان به‌ یه‌که‌وه‌  ده‌به‌ستێته‌وه‌، وه‌ک له‌کات ، شوێن ڕووداو......هتد هه‌ربۆیش له‌هه‌مانکاتدا په‌یوه‌ندییه‌ پته‌وترده‌بآ (شاکه‌س هه‌روه‌ک چۆن کاریگه‌رى بۆ سه‌ر ڕووداوه‌کان هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ خۆشى ملکه‌چى رووداوه‌کان ده‌بآ)
که‌واته‌ لێره‌دا په‌یوه‌ندیه‌که‌ زیاد له‌پێویست پتوترده‌بآ ، به‌لابردنى یه‌کێک له‌مانه‌ یاخود کزبوونى سه‌رجه‌م چینه‌کان ، یان بڵێین گرێتى یه‌کان له‌یه‌کتر هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، بۆ ئامارێکى ترى ده‌بات ، که‌ زۆرجار ماناش له‌ده‌ست ده‌دات ، یان جه‌وهه‌رى نوسین و شێوازى ئاخاوتن که‌مانایى تێگه‌یشتن له‌یک دوور ده‌خاته‌وه‌. ( شاکه‌س مه‌رج نیه‌ هه‌مووکات به‌رده‌وام خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کى په‌ره‌سێن بآو  که‌سه‌ لاوه‌کیه‌کانیش خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کى ساده‌بن له‌سه‌ره‌تایى ده‌رکه‌وتنیان تاکۆتایى نۆڤلیه‌تکه‌ ، هه‌روه‌کو خۆیان بمێنێته‌وه‌ خاوه‌ن یه‌ک خاسیه‌ت ، یاخود یه‌ک سیفه‌تى نه‌گۆڕبێت)
له‌ ژێر رۆشنایى ئه‌م ووته‌یه‌دا ، ده‌توانین ئه‌وه‌بڵێین له‌نڤلیه‌تى حه‌سارى (شێرزاد حه‌سه‌ن)دا شاکه‌س ئه‌و باوکه‌یه‌ که‌ چه‌ندین ژنى هێناوه‌، وه‌ ئه‌و کوڕه‌شه‌ که‌باوکى خۆى ده‌کوژێت واته‌ پاش کوشتنى باوک کوڕه‌گه‌وره‌ى حسار ده‌بێته‌ شاکه‌س، باوکیش حه‌سارێکى هه‌یه‌ ژماره‌یه‌کى زۆرى کوڕوکچ هه‌یه‌، حه‌سارێکى گه‌وره‌ى هێزى دروست کردووه‌ ، ده‌توانین بڵێن که‌سه‌ئاسایه‌کانیش کوڕوکچه‌ و خێزانه‌کانن ، بآ ئه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ن بیدۆزنه‌وه‌ تابتوانآ تیادیا هه‌ست به‌ ئارمى بکه‌ن هه‌ر ئه‌مه‌ش واى ه‌هه‌موو زه‌برو زه‌نگى باوکیان بآ ده‌ینگ بنن تاواى لێدآ له‌لا براگه‌وره‌که‌یان (شاکه‌س) سکالآ له‌باوکیان بکه‌ن داواى لێبکه‌ن که‌باوکیان بکوژن. (هه‌ندآ جار شاکه‌س له‌بونیادنان و دروستکردنى که‌سه‌کانیدا پشت به‌خاڵ و ئه‌ندێشه‌ و داهێنانى خۆى ده‌به‌ستآ)
ئه‌و داهێنانه‌ که‌ له‌خه‌یاڵدا بێت زۆرجار له‌تواناى خۆى به‌ده‌رده‌بێت و تواناى جێبه‌جێکردنى نابآ هه‌ندآ جار له‌واقیعدا دوورده‌که‌وێته‌وه‌ ن به‌لآم ئه‌وه‌ى له‌حه‌ساردا به‌دى ده‌کرێت کاره‌کته‌ره‌کان زیاتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و واقیعن که‌تیایدا ده‌ژین هه‌موو کرده‌وه‌کانى ڕۆژانه‌ى که‌به‌سه‌ریان هاتوه‌ که‌شاکه‌س ده‌ورێکى سه‌ره‌کى ده‌گرێت و ده‌یبینآ که‌وا که‌سایه‌تى ناونۆڤلیه‌ته‌که‌ به‌دیار ده‌که‌وێت. له‌کاتێکدا شێرزاد حسن به‌ته‌واوى تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر شاکه‌س و به‌ه‌سێکى دیارى نێو نۆڤلیه‌تى حسار له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات, هه‌روه‌ک (عه‌بدولره‌حمان فازل) شاکه‌سى باوک له‌حه‌سارى شێرزاد ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌گرێى ئۆدیبه‌وه‌)

چونکه‌ شاکه‌س که‌باوکه‌ للایه‌ن براى گه‌وره‌ ده‌کوژرێت یه‌کده‌گرنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گرێى ئۆدیب، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى کوڕه‌گه‌وره‌ حه‌ز له‌نه‌ بچوکى باوکى ده‌کات که‌ (ڕابى)یه‌ ئه‌مه‌ پاڵنه‌رى ئه‌وه‌یه‌ باوکى بکوژێت بۆبه‌ده‌ست هێنانى (ڕابى) که‌واته‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ ڕوونکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ڕووداوه‌کان ولێره‌دا هه‌موو شتێک به‌دیار ده‌که‌وێت. له‌هه‌مووڕاو بۆچوونه‌کان که‌له‌سه‌ر شاکه‌س ده‌رمان بڕى له‌ژێر ڕۆشنایى سه‌رجه‌م پێناسه‌ و ووته‌کانى نێو نۆڤلیه‌ته‌که‌دا ئه‌وه‌مانم بۆڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌کان سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌ به‌ده‌ستهاتووه‌. که‌سێکى کاره‌کته‌رى نۆڤلیه‌ته‌که‌ توانیویه‌تى ئه‌رک و فه‌رمانکانى ته‌واو جێبه‌جێبکات و له‌سه‌رجه‌م کاره‌که‌شدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، که‌ له‌واقیع نێوه‌نده‌که‌دا نوسه‌ر ئه‌مه‌ى به‌سه‌رکه‌وتووى پێ ئه‌نجامدا، وه‌هه‌ر له‌م سۆنگه‌شه‌وه‌ ده‌توانین بڵین پاڵه‌وان یاخود که‌سى سه‌ره‌کى رۆڵ و کاریگه‌رى ڕون و دیاره‌.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net