❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مۆبایل لە دواناوەندییەكانی‌ كچاندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-24 21:19:22

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604
WindowsXPMSIE7

مۆبایل لە دواناوەندییەكانی‌ كچاندا

دیاردەی‌ بەكارهێنانی‌ مۆبایل لە خوێندنگە دواناوەندییەكانی‌ كچاندا

دوای ‌ 12ی‌ شەو كە ماڵەوە نوستون و ئەو كاتەش وەحدە هەرزانە قسە دەكەین
ئا: سایتی‌ چاودێر

دیاردەی‌ بەكارهێنانی‌ مۆبایل لە خوێندنگە ناوەندی‌ و ئامادەییەكانی‌ كوڕاندا تا ئێستا نەبۆتە جێگەی‌ بایەخ و سەرنجی‌ رۆژنامەنوسان بەڵام هەمان دیاردە لەنێو خوێندنگەكانی‌ كچاندا زۆرترین قسەی‌ لەسەركراوەو لەچەندین ریپۆرتاژی‌ رۆژنامە كوردییەكاندا ئەو لایەنە بەسەركراوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هیچكام لەو ریپۆرتاژانە رێگەچارەی‌ گونجاوی‌ بۆ ئەو دیاردەیەو لایەنە شاراوەكانی‌ پشت ئەو دیاردەیە دا نەناوە. لەبەرئەوە ئەم ریپۆرتاژە هەوڵدەدات زۆرترین قسە لەسەر ئەو دیاردەیەو هەندێك رێگەچارەی‌ گونجاو بكات.
سەرەتا:
هەموو تاكێكی‌ كۆمەڵ لەهەر كۆمەڵگەیەكدا ئەگەر وەك سامپڵێك وەریبگریت كۆمەڵێك ئەرك و مافی‌ تایبەت بەخۆی‌ هەیە و رۆژانە لەگەڵ تاكەكانی‌ تری‌ ناو هەمان كۆمەڵگەدا رووبەروونەوەی‌ هەیە، ئەگەر هاتوو ئەو تاكە توانی‌ بەڕێگەیەكی‌ شیاو ئەركەكانی‌ جێبەجێبكات ئەو كاتە بە تاكێكی‌ تەندروست لەناو كۆمەڵگەدا دەستی‌ بۆ رادەكێشرێت. یەكێك لەو دیاردە ناشرینانەی‌ كە تا ئێستا كۆمەڵگەی‌ ئێمە نەیتوانیوە بەشێوەیەكی‌ تەندروست مامەڵەی‌ لەگەڵدا بكات خراپ بەكارهێنانی‌ مۆبایلە لە لایەن زۆربەی‌ توێژەكانی‌ كۆمەڵەوە، بەڵام ئەوەی‌ ئامانجی‌ ئەم رێپۆرتاژەیە ئەوەیە كە بتوانین بە وردی‌ باس لە هەندێك لایەنی‌ خراپی‌ ئەو دیاردە ناشرینە بكەین لەگەڵ وەرگرتنی‌ رای‌ كۆمەڵێك خوێندكاری‌ كچ سەرەڕای‌ دۆزینەوەی‌ رێگەیەكی‌ شیاو بۆ دووركەوتنەوەو چارەسەری‌ دیاردەكە.
ئامانجی‌ ریپۆرتاژەكە:
بۆئەوەی‌ ریپۆرتاژەكەمان دەوڵەمەند بكەین لە نزیكەوە سەردانی‌ كۆمەڵێك لە خوێندنگە ئامادەییەكانمان كرد و راوبۆچونی‌ هەندێك خوێندكارمان سەبارەت بەو دیاردەیە وەرگرت و لەسەرەتای‌ پرسیارێكماندا كە ئایا ئەو خوێندكارانە بە نهێنی‌ مۆبایل بەكار دەهێنن یان بە ئاشكرا؟ سازانی‌ تەمەن 17 ساڵ لە دواناوەندی‌ (ب)ی‌ كچان بە سایتی‌ چاودێری‌ راگەیاند: من تا ئێستا دوو جار سیمكارتم گۆڕیوەو ئەمە سێهەمین سیمكارتە بەكاری‌ دەهێنم و بەناوی‌ كوڕێكی‌ رەفیقی‌ خۆمەوە كڕیومەو تا ئێستا بەدزییەوە لە ماڵەوەش و لە خوێندنگەش بە كاری‌ دەهێنم و لەگەڵ ئەوەشدا ماڵەوەمان بەڵێنیان پێداوم كە ئەگەر بچمە زانكۆ بە ئاشكرا ژمارەیەكی‌ تایبەت بەخۆمم بۆ بكڕن. سەبارەت بەو كاتانەش كە لەگەڵ خۆشەویستەكەی‌ قسەی‌ پێدەكات ناوبراو وتی‌ بەزۆری‌ لە دوای‌ 12ی‌ شەو كە ماڵەوە نوستون و ئەو كاتەش وەحدە هەرزانە قسە دەكەین ئەگەرچی‌ من پارە نادەم بە وەحدە و هەموو جارێك خۆشەویستەكەم بۆم دەكڕێت چونكە ئەو تەلەبە نییە و لە ناو بازاڕ دوكانی‌ هەیە. بۆ زانینی‌ ئەوەی‌ كە ئایا هەموو كچانی‌ خوێندنگە ئامادەییەكان مۆبایل بەكاردێنن؟ شیلان لە قۆناغی‌ شەشەمی‌ زانستی‌ لە ئامادەیی‌ (ر)ی‌ كچان وتی‌ بەپێی‌ ئەو زانییاریانەی‌ كە من هەمە زۆربەی‌ هاوڕێكانم و ئەوانەش كە نایانناسم مۆبایلیان پێیەو لە رێستەكاندا بەدزییەوە یان هەندێكجاریش بە ئاشكرا بەكاریدەهێنن بەڵام بەگشتی‌ مامۆستاكانمان لێمان دەپرسنەوەو پێیان خۆش نییە مۆبایل بەكار بهێنین، پەیمانی‌ تەمەن 18 ساڵ كە هاوڕێی‌ شیلان بوو لە هەمان خوێندنگە سەبارەت بەوەی‌ كە ئازادە مۆبایل بەكار بهێنێت یان نا؟ وتی‌: بەحوكمی‌ ئەوەی‌ من منداڵی‌ گەورەی‌ ماڵەوەم بەڵێ‌ لەماڵەوەش و لە دەرەوەش دەتوانم ئازادانە مۆبایل بەكاربهێنم چونكە دایكم و باوكیشم هەردووكیان فەرمانبەرن و زۆربەی‌ جاریش لەگەڵ دایك و باوكم قسە دەكەم، بەگشتی‌ دەتوانم بڵێم بەڕێگەیەكی‌ شیاو ئەو ئامێرە بەكاردەهێنم هەر لەبەر ئەو هۆیەشە كە ماڵەوە رێگەیان پێداوم.
دواتر چوینە یەكێكی‌ تر لە خوێندنگە ئامادەییەكان و چەند خوێندكارێكی‌ كچمان سەبارەت بەو دیاردەیە دواند و زۆربەیان كۆك بوون لەسەرئەوەی‌ كە لەناو خوێندنگەكەیاندا بەدزییەوە لەكاتی‌ وانەی‌ شاغیر و رێستەكاندا لەگەڵ كوڕەكانی‌ هاوڕێیان قسەدەكەن و یەكێك لە كچەكان وتی‌ بە داخەوە زۆربەی‌ هاوڕێكانم بەرێگەیەكی‌ ناشیاو ئەو ئامێرە بە نرخە بەكاردێنن و زۆرجار وێنەی‌ هاوڕێ‌ كچەكانیان دەگرن و دەیبەن بۆ ئەو كورانەی‌ كە پەیوەندی‌ خۆشەویستیان هەیە لەگەڵیاندا.

بۆزیاتر دەوڵەمەندكردنی‌ ریپۆرتاژەكەمان توێژەری‌ كۆمەڵایەتی‌ (یاسین عەلی‌)مان دواند و ئەویش سەبارەت بەو دیاردەیە بە سایتی‌ چاودێری‌ راگەیاند: ئاساییە كە رەگەزی‌ مێ‌ بە چەشنی‌ رەگەزی‌ نێر مۆبایل بەكاربهێنێت بەڵام دەبێت بۆ هەردوو تەمەنەكە رەینجێك دیاریبكرێت و هەوڵبدرێت لەلایەن دایك و باوكی‌ ئەو مێردمنداڵ و گەنجانەوە بەرێگەیەكی‌ تەندروست منداڵەكانیان رابهێنن لەسەر چۆنێتی‌ بەكارهێنانی‌ ئەو ئامێرە، سەرەڕای‌ ئەوەی‌ كە هەریەك لەو گەنجانە دەبێت خۆیان لەئاستی‌ هەستكردن بە لێپرسراوێتیدا بن و كارێك نەكەن كە ببێتە مایەی‌ دروستبوونی‌ كێشەی‌ كۆمەڵایەتی‌.

ئەنجام:
لەكۆتایی‌ ریپۆرتاژەكەماندا دەگەینە ئەو ئەنجامەی‌ كە بڵێین ئەركی‌ سەرشانی‌ هەموو مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی‌ خوێندنگە ناوەندی‌ و دواناوەندییەكانە كە بە وردی‌ لێپرسینەوە لەو خوێندكارە كچانە بكەن كە بەڕێگەیەكی‌ ناشیاو مۆبایل بەكاردەهێنن و پێوستە دایكان و باوكانیش بوار نەدەن بە كچەكانیان كە لەو قۆناغە هەستیارەی‌ تەمەنیاندا بەشێوەیەكی‌ خراپ سود لەو ئامێرە وەربگرن و هەوڵبدەن تاكو پێش گەیشتن بە قۆناغی‌ زانكۆ رێگە نەدەن بەمنداڵەكانیان (بە هەردوو رەگەزەكەوە) مۆبایل بەكاربهێنن. چونكە لە قۆناغی‌ زانكۆدا خوێندكار تا رادەیەك كامڵتر دەبێت و دەتوانێت بەئاسانی‌ و لە نزیكەوە هاوڕێكانی‌ خۆی‌ هەڵبژێرێت.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net