.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















گوڵ ده‌ستکرده‌کان
(مینا) له به‌ر تارمایى سه‌ر له به‌یانى دا به ده‌سته کوتىَ رێى ده‌کرد
خه‌ریکى له به‌ر کردنى ئه‌و جلانه بوو که قۆل کێشى له‌به‌ر ده‌کردن به‌لام دوێنى قۆلکێشهکانى له ژوور سه‌ریه‌وه له ته‌نیشت چوار پاکه‌وه به داره‌وه کردبوو .که له خه‌و هه‌ستا بینى قۆلکێشهکانى له شوێنى خۆیان نه‌ماون , هه‌ر زوو چوه ژورێک و باولێکى دى هێناو که‌وته گه‌ران به دواى قۆلکێشهکانیهوه . باش که‌مێک وه‌ستان و بیرکردنه‌وه بىَ ورته چاوى به بزمارهکانى سه‌ر دیواره‌کانى ئه‌و دیو ده‌رگا گێرایه‌وه , چونکه نه‌یویست ئه‌و پیره‌ژنه کوێره واگا بێنىَ که له هه‌مان ژوور ده‌خه‌وت .به‌لام که چاوى روون بووه‌وه هه‌ستى کرد پیره‌ژنه‌که هه‌ستاوه و چۆته ناندین به‌دواى دا رۆیشت بۆ ناندین تاکو پرسیارى قۆلکێشهکانى لێبکات , پیره‌ژنه‌که له وه‌لامدا وتى: قۆلکێشهکانت له سه‌ر شۆرکىَ دان دوێنىَ ئێواره لهوىَ دامناون ؟
مینا
چوه سه‌ر شۆرکىَ بینى قلکێشهکان به رسته‌وه کراون به‌لام هێشتا ته‌ڕن به په‌له گه‌راوه ناندین و قۆلکێشهکانى له سه‌رر به‌ردى فرنه‌که ههلخست ,
پیره‌ژنه کوێره‌که به‌رامبه‌ر مینا وه‌ستا بوو . جزوهى به ده‌سته‌وه بوو ,په‌یتا په‌یتا به چاوه دامردوهکانى سه‌یرى خشتى دیوارى ژووره‌که‌ى ده‌کرد .
مینا رووى ده‌مى کردىَ و گوتى :
جارێکى تر ده‌ست له شتى من نه‌ده‌ى .,چونکه له‌م رۆژانه‌دا خۆر ههلنایى
پیره‌ژنه کوێ١رهکه سه‌رى بۆ قسه‌کانى مینا له قاندوو گوتى:
له بیرم چوو که ئه‌مه یه‌که‌مین هه‌ین یه .
که هه‌ستى کرد قاوه‌که‌ى پێگه‌یشت , هه‌ناسه‌یه‌کى قوڵى هه‌لکێشاو قاوه‌که‌ى هێنا خواره‌وه.
مینا ده‌ستى بۆ به‌رده‌کان درێژ کردوو گوتى:
پارچه کاغه‌زێک بخه‌ره ژێر په‌رداخه‌که چونکه ئه‌م به‌ردانه پیسن .
به‌راستى به‌رده‌کان ىله به‌ر دووکه‌ل و هیس ته‌واو بێزهوهن ببون .
مینا به ههرهشهوزه گوتى:
ئه‌گه‌ر قۆلکێشهکان پیس ببن ئه‌وه سوچى تۆیه .
پیره‌ژنى کوێر له سه‌ر خۆ‌و به‌ده‌م قاوه تێکردنه‌وه گوتى :
بۆ توره دهبى توره بوون له رۆژى وا په‌سند نیه .
له سه‌ر کورسیه‌ک دانیشت و ته‌ماشاى گوڵزارى حه‌وشه‌که‌ى ده‌کرد .
که زه‌نگى کلێسهکهى لێی دا مینا بىَ ئه‌وه‌ى ده‌م و چاوى بشوا به په‌له قۆلکێشهکانى هه‌لگرت ,هه‌رچه‌نده هێشتا ته‌ڕیش بوون ناچار له‌به‌رى کردن چونکه (قه‌شه ئانخلى لێنهدهگهرا که‌س به قۆل و مه‌چه‌کى رووت به‌شدارى وێردى ئاینى بکات )
مینا جارێکى تر چوه ژووره‌وه مکیاجى ده‌م و چاوى به خاولێک سریه‌وه‌و کتێبى نوێژى هه‌لگرت و بۆى ده‌رچوو . پاش چارێگه سه‌عاتێک گه‌رایه‌وه .
پیره‌ژنى کوێر له ناو گولزارى حه‌وشه‌وه به ده‌نگێکى به‌رز هاوارى کرد ,گوتى :
زووکه زوو وابرۆى به نوێژ راناگهى .
مینا یه‌کسه‌ر چوه ژووره‌وه به بێزاریه‌وه گوتى :
ناچمه نوێژ , چونکه قۆلکێش و جل و به‌رگم ته‌ڕن و ئوتوو نه‌کراون .
پیره‌ژنه کوێره‌که له دووره وه گوتى:
ئه‌مه یه‌که‌مین هه‌ینیه‌و تۆش ده‌ته‌وێت نه‌چى بۆ نوێژ
مینا له ژووره‌وه هاته ده‌رێ و قاوه‌یه‌کى تێکردوو له ته‌نیشت کوێره‌که دانیشت , به‌لام ئه‌وه‌نه‌ى کردى نه‌یتوانى قاوه‌که بخواته‌وه .له خه‌فه‌تان چاهى پر فرمێسک بوو گوتى :
تاوان له تۆیه له تۆ !!!
پیره‌ژنه کوێره‌که به ده‌نگێکى به‌رز گوتى :
ئه‌وه ده‌گرى چۆن دهبىَ رۆژى وا بگرى
مینا فنجانى قاوه‌ى دانا سه‌ر زه‌وى و گوتى:
له خه‌فه‌تان ده‌گریم ده‌بێت دان به‌وه دابنێى تۆ یه‌که‌م نوێژى هه‌ینیت چواندم
کوێره‌که له شوێن خۆى راوه‌ستا تا مینا ده‌رگاى ژووره‌که‌ى پێوه‌دا ..........
ماویه‌تى چاوه‌روان بن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sirwan-xo (2008-12-25 13:54:35)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش بيت جاوةروانى بةشةكانى ترين ...سةركةوتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس هاوناز خان ده‌ست خۆشی بۆتۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت و به‌شداری کردنه‌که‌ت ته‌مه‌ن درێژ بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه