.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و سه‌ربازیی گه‌وره‌ی عێراق بووه‌و له 16 / نیسانی/1966 تا 17 ته‌مموزی ساڵی 1968 پۆستی سه‌ركۆماریی عێراقی به‌ڕێوه‌بردووه، عه‌بدول ره‌حمان یه‌كێك بووه له‌و ئه‌فسه‌ره پله به‌رزانه‌ی كه به‌شدارییه‌كی له‌به‌رچاویان له بزوتنه‌وه و شۆرشی 17 ته‌موزی ساڵی 1958 دا كردووه. عه‌بدولره‌حمان عارف له ساڵی 1936 دا له كۆلێژی سه‌ربازیی به‌غدا وه‌رگیراوه و بڕوانامه‌ی ئه‌فسه‌ری پله دوشی له‌پاش ته‌واوكردنی خوله‌كان پێدراوه. پاش ئه‌وه به‌هۆی كارامه‌یی و لێهاتویی خۆیه‌وه توانیویه‌تی چه‌ند پله‌یه‌كی سه‌ربازیی دیكه به‌ده‌ستبهێنێت هه‌تا گه‌شتۆته پله‌ی لیوا له ساڵی 1946 دا ، ئه‌م كه‌سایه‌تییه له ژیانی خۆیدا چه‌ند پۆستێكی سه‌ربازی گرنگی بردووه به‌ڕێوه، هه‌تا له ساڵی 1962 خانه‌نشین كراوه، بهلاَم له سه‌ر داوای زۆرینه‌ی خه‌ڵك له 8 ئاداری 1963 له سوپای عێراقی ئه‌و كاته‌دا به‌پێویست زانراوه جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو سوپا‌و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی سوپای عێراقی پێدراوه . بهلاَم پاش ئه‌وه‌ی عه‌بول سه‌لام عارفی برای كۆچی دوایی كرد له سه‌ر داواكاریی زۆرینه‌ی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سوپا و وه‌زیره‌كانی ئه‌و كاته‌ی عێراق، هه‌ڵبژێردرا بۆ پۆستی سه‌ركۆماریی عێراق پاش ئه‌وه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ سه‌ركه‌وت به سه‌ر عه‌بدول ره‌حمان بهزازدا ـ كه ئه‌و كات سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق بووه، به‌مه‌ش عه‌بدل ره‌حمان بووه‌به دووه‌مین سه‌ره‌ك كۆماری عێراق و سێیه‌مین سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت پاش راگه‌یاندنی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی كۆماریی.
بارودۆخی عێراق پاش گرتنه ده‌ستی دهسهلاَت له لایه‌ن عه‌بدول رحمن عارفه‌وه
پاش كۆچی دوایی عه‌بول سه‌لام عارف و گرتنه‌ده‌ستی دهسهلاَت له لایه‌ن عه‌بدول ره‌حمان عارفی برایه‌وه دوبه‌ره‌كی و ناكۆكی ده‌كه‌وێته ناو ریزه‌كانی سوپای عێراق و دژیایه‌تی له نێوانیاندا دروست ده‌بێت، به هۆی گێره شێوێنی و چاوچڵێسی به‌عسییه‌كانه‌وه بۆ كورسیی دهسهلاَت و هاندای هه‌ندێك له گه‌وره به‌رپرسانی سووپاو سیاسه‌ت مه‌داری ئه‌و سه‌رده‌مه له‌لایه‌ن به‌عسییه‌كانه‌وه كه هه‌ستن به كۆتهدایهكی سه‌ربازیی له‌دژی دهسهلاَتهكهی عهبدوارهحمان وده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كیش هۆكارێكی دیكه‌بوو بۆ تیكچونی بار‌و دۆخه‌كه له عێراقدا ، ئه‌وه بوو له ( 17 ته‌مموزی ساڵی 1968) توانیان كۆتهداكه به سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامبده‌ن و بچنه‌ناو كۆشكی كۆمارییه‌وه و عه‌بدول ره‌حمان عارف بگرن و ناچاری بكه‌ن له به‌رامبه‌ر ژیانی خۆیی و خێزانه‌كه‌یدا وازله پۆسته‌كه‌ی بهێنێت ، به‌مه‌ش به‌عسییه‌كان كورسی دهسهلاَتیان گرته ده‌ست كه به سه‌ره‌تای نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق داده‌نرێت له مێژودا ، پاش كۆتهداكه عه‌بدول ره‌حمان عارف له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا دورخراونه‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ تا ئه‌و كاته‌ی كه گهراوهنهتهوه بۆ عێراق له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا پاش ئه‌وه‌ی سه‌دام حسین مۆڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێدان . بهلاَم پێش تێكچونی باری ئه‌منیی عێراق به‌هۆی ده‌ستپێكردنی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له رژێم وسوپای عێراقی له‌لایه‌ن ئهمریكاو هێزه هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه، چۆته ولاتی ئوردن و تا ئه‌و كاته‌ی له رۆژی 24/8/ 2007 له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون كۆچی دوایی كرد.
گۆرانكاریی روداوه‌كان له‌كاتی ده‌سه‌لاتی عه‌بدول ره‌حمان عارف دا
پاش مردنی عه‌بدولسه‌لام عارف و گرتنه ده‌ستی دهسهلاَت له لایه‌ن عه‌بدول ره‌حمانی برایه‌وه ، عێراق به ئاقارێكی جیاواز و قۆناغێكی ههستیارو دژوار‌دا تێپه‌ڕی ، كه ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی كه به‌رپرسانی ناو سوپا‌و گه‌وره پیاوانی ده‌وڵه‌ت به هۆی هه‌ندێك ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كیی و گێره‌شێوێنی ناوخۆوه توشی لێك دابڕان و بشێوییهكی گه‌وره‌هاتن له ناو خودی دهسهلاَت و حكومه‌ت خۆیدا ، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ته‌سك بوونه‌وه‌ی دهسهلاَتهكهی عه‌بدولره‌حمان عارف تاكار گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی تاراده‌یه‌ك به ته‌نیا و بێپشتیوان بمێنێته‌وه ئه‌وه‌ش هه‌لێكی باش بوو بۆ به‌عسییه‌كان و لایه‌نگرانیان كه‌به‌ناوی چاكسازیی و گۆرانكارییه‌وه ده‌ست وه‌رده‌نه دهسهلاَت و لایهنگرانێكی باش بۆ خۆیان له ناو خودی سوپا‌و حكومه‌تدا كۆبكه‌نه‌وه ، هه‌رچی لایه‌نگرانی عه‌بدولره‌حمانیش بریتی بوون له هه‌ندك ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی ناو سووپا. هاوكات به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌بوون كه داوای كۆرانكاری سیاسی و كرانه‌وه‌یان به‌رووی رۆژئاوادا ده‌كرد و هه‌وڵی دامه‌زراندنی رژێمێكی په‌ڕله‌مانیان ده‌كرد نمونه‌ی ئه‌وانیش عه‌بدولره‌حمان بهزازو هه‌ندێك له سه‌ربازانی سووپاو هاولاَتیان بوو.
شێوازی سیاسه‌ت و په‌یره‌وكردنی ده‌سه‌لاتی عه‌بدول ره‌حمان عارف
عه‌بدلره‌حمان عارف كه‌سایه‌تییه‌كی دڵنه‌رم و به‌ئه‌زمون بوو به‌تایبه‌تی له بواری سیاسه‌تی نیو ده‌وڵه‌تیدا، له‌سه‌رده‌می دهسهلاَتی ئه‌ودا هیچ گۆرانكارییه‌كی ئه‌وتۆ روینه‌داوه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت هه‌ستاوه به ته‌واكردنی هه‌ندێك پرۆژه كه پێشتر عه‌بدولسه‌لام عارفی برای زه‌مینه سازی بۆكردبوون، ئه‌وانیش له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیات نانه‌وه‌و خۆپڕچه‌ك كردنه‌وه‌دا . هه‌روه‌ها عهبدولرهحان بهوهناسراو بووه كه به راده‌یه‌كی زۆر كه‌سێكی دیموكراس خواز‌و لێبورده بووه ، تائه‌و راده‌یه‌ی رێگه‌ی به نه‌یاران و دوژمنه‌كانیشی داوه به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت و دهسهلاتهكهیدا بكه‌ن، له به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌نجومه‌نێكی به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تیی ) دامه‌زراند كه تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌زیره‌كانی پێش‌و به‌شداریان تیاكرد كه هه‌ندێكیان به ته‌واوه‌تی نه‌یاری بوون، هه‌روه‌ها هاریكارییه‌كی باشی ولاَتی ئوردن و فه‌له‌سیتنی كردووه له شه‌ری5 حوزه‌یرانی1967له دژی ئیسرائیل و هه‌وڵی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بیشی داوه له نیوان ولاَتانی عه‌ره بدا وه‌ك میسر‌و عێراق و سووریا‌و ئوردن ، هه‌روه‌ها رێگه‌شی به سوپای میسر‌و فه‌له‌ستین داوه كه هێرشی سه‌ربازیی له خاكی عێراقه‌وه ریكبخهن له دژی ئیسرائیل، كه به هێرشه سه‌ربازییه‌كانی (ئیلات) ناسراوه له مێژوودا كه له‌و كاته‌دا حوسنی موباره‌كیش یه‌كێك بووه له سه‌ركرده مه‌یدانیه‌كانی ئه‌و جه‌نگه و سه‌ركردایه‌تی كه‌رتێكی سوپای میسریی كردووه له شاری فه‌لوجه .

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بابه‌تێکی مێژویی به‌سوده سه‌رکه‌وتو بیت هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم


له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس رۆحه‌كه‌م هه‌ربژیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه