❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رۆژیكى ناخۆش

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-26 18:20:43

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

رۆژیكى ناخۆش

رۆژیكى ناخۆش


له‌وكاته‌ی كه‌ له‌ مه‌راسیمی ماره‌بوون دانیشتم و رازی بووم به‌ ماره‌ییم ، خۆم به‌ به‌خته‌وه‌رترین  كچی دونیا ده‌زانی له‌ناو ئاوینه‌ كه‌ سه‌یری ئه‌وم ده‌كرد شانازیم به‌ خۆم ده‌كرد كه‌ هاوسه‌ری دوا رۆژم (حه‌مید)ه‌ له‌‌ولاوه‌ كچه‌كانی جینارمانم ده‌دیت كه‌له‌ناو گوێ یه‌كتری پچه‌ پچیان بوو ، سه‌ره‌تا حه‌میدم باش نه‌ده‌ناسی ته‌نها چه‌ند جارێك له‌ ناو كۆلان ئه‌وم ده‌بینی وه‌هه‌ر كات چاوم به‌ چاوی ده‌كه‌وت سه‌ری خۆم ده‌هینا خوارێ وه‌ به‌ ریگای خۆم به‌رده‌وام ده‌بووم حه‌مید كوریكی باش بوو كه‌له‌ یه‌ك كۆمپانیای تایبه‌تی ژمێریاری بانك بوو كاتیك ریو ره‌سمی ماره‌بوونمان ته‌واو بوو من و حه‌مید ته‌نها ماینه‌وه‌ , سه‌ره‌تا شه‌رمم ده‌كرد كه‌ راسه‌وخۆ ته‌ماشای چاوه‌كانی بكه‌م حه‌میديش گوتی : تۆ منت كوشت هه‌تا ئیستاش ناته‌وێ به‌ چاوانه‌ سیحراویانه‌ت سه‌یرم بكه‌ی ؟ سه ری خۆم بلند كردو ته‌ماشاى حه‌میدم كرد , بۆ یه‌كه‌مین جار گه‌رمی ته‌ماشای حه‌میدم له‌سه‌ر چاوه‌كانم هه‌ست كرد من به‌ هیوام گه‌یشتبووم كه‌چی ئه‌وه‌م به‌كه‌س نه‌گووتبوو , به‌یانی كه‌ رۆژ تيشكى  له‌پشت هه‌وره‌كان ده‌ركه‌وت منیش له‌خه‌و هه‌ستام ته‌ماشای ده‌ستی چه‌پی خۆم كرد كاتیك حه‌لقه‌ی حه‌میدم له‌ده‌ست خۆم دیت دلنیا بووم كه‌خه‌ونم نه‌دیووه‌ كاتژمیر هه‌شت و نيو‌ بوو , چه‌ند ئه‌مرۆ دونیا جوانبووه‌ چه‌ند ژیانم خۆش ده‌وی ئه‌وانه‌ ئه‌و رستانه‌ بوو كه‌ له‌گه‌ل خۆم ده‌مگۆته‌وه‌ بریار بوو كاتژمیر یازده‌ حه‌مید بێته‌ دوام و یه‌كه‌مین خواردنى ماوه‌ی ده‌سگیرانیمان له‌گه‌ل یه‌ك بخۆین له‌ژووری چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وانی تر له‌خه‌و هه‌ستابوون سلاوم كرد و ده‌م وچاوی خۆم شوشت دایكم نانی به‌یانی ئاماده‌ ده‌كردو باوكم ته‌له‌فزیۆنی ته‌ماشا ده‌كرد باوكم به‌منی گووت ئازیزم بۆچی زوو هه‌ستای ؟ تۆ دوینی شه‌و زۆر ماندوو بووی گووتم بریاره‌ كاتژمیر یازده‌ حه‌مید بیته‌ به‌ دوام  برۆینه‌ ده‌ره‌وه , دواتريش‌ كه‌میك یارمه‌تی دایكمم دا دوای رۆیشتمه‌ ژووره‌كه‌م ته‌له‌فۆنه‌كه‌م هه‌لگرت ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی مالی حه‌میدم گرت چه‌ند هه‌ستم بة خۆشبه‌ختیم ده‌كرد به‌خۆم شانازیم ده‌كرد به‌هه‌ر حال من و حه‌مید بووینه‌ هاوسه‌ری یه‌كتری به‌شیوه‌یه‌ك ئه‌وه‌م به‌لای كچه‌كانی جینارمان ده‌كیشا رۆژه‌كان به‌م شیوه‌یه‌ تیده‌په‌ری وه‌ ئیمه‌ دوو كۆتری ئاشق بووین هه‌ر رۆژ له‌ رۆژی پیشترئاشق تر ده‌بووین وه‌هه‌رگیزله‌م ئه‌شقه‌ تیر نه‌ده‌بووین ئه‌م رۆژانه‌بۆمن هه‌موو ره‌نگه‌كان جوان بوون ژیان جوان ببوو ئاوازی بالنده‌كانم خۆش ده‌ویست وه هه موورۆژخوای گه وره م سه دان هه‌زار جار شوكر ده‌كرد ده‌مویست ئه‌وه ی هه موو دونیا بزانن كه‌یه‌ك گۆشه‌ی ئه‌م زه‌ویه‌ دوو نه‌فه‌رن كه‌یه‌كتریان به‌قه‌دری ته‌واوی دونیا خۆش ده‌وی به‌لام هه‌رگیز بیرم نه‌ده‌كرده‌وه‌ ئه‌و رۆژه‌ بیت كه‌ رۆژی هه‌ینی بوو ، بریار بوو هه‌ردوو مال له‌گه‌ل یه‌كتر له‌ده‌ره‌وه‌ی شار به‌سه‌رببه‌ن حه‌مید خوشكێكی هه‌بوو وه‌ هیچ برایشی نه‌بوو وه‌ هه‌روه‌كو من هیچ خوشكێكم نه‌بوو به‌یانی زوو به‌ری كه‌وتین دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌مه‌به‌ست گه‌یشتین گه‌ره‌كی ئه‌سكێنمان هه‌لبژارد رایه‌خه‌كانمان له‌سه‌ر زه‌وی راخست ، ئیمه‌ گه‌نجه‌كان تۆپی بالامان ده‌كرد وه‌ گه‌وره‌كان گه‌رمی قسه‌كردن بوون نزیكی نیمه‌رۆ زانیمان كه‌ ره‌ژوومان نه‌هیناوه‌ سه‌ره‌تا باوكم ده‌یویست بروات به‌لام من و حه‌مید بریارمان دا كه‌ بچین له‌رێگا به‌حه‌میدم گووت ئه‌گه‌ر رۆژیك بریار بێت‌ بمرم له‌لای تۆ بم ئه‌و كات مردن بۆم شرینه‌ حه‌مید گووتی كچی باش ئه‌م قسانه‌ چی یه‌ ده‌یكه‌ی ؟ كاتیك ره‌ژوومان هینا له‌ریی گه‌رانه‌وه‌ حه‌مید شوینیكی جوانی بۆ وینه‌ گرتن دیت له‌ئاوینه‌ی ئۆتۆمبیل ته‌ماشای خۆمم كرد له‌یه‌ك شوین كه‌ سه‌وزاتی زۆری لێ بوو راوه‌ستاین هه‌ندێ وێنه‌مان گرته‌وه‌ ، دوای وینه‌ گرتن ویستمان به‌رێ بكه‌وین و برۆینه‌ سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌لام به‌هۆی سه‌رهه‌ورازی كه‌له پێشمان بوو كاتێك حه‌مید كۆنترۆلی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌رچوو به‌ره‌وپاش گه‌راینه‌وه‌ ئۆتۆمبیل به‌ توندی كه‌وته‌ ناو دۆلاییكی قوول و  قه‌لپ بووینه‌وه‌ له‌ دوای كه‌وتنی چاوم به‌پیشه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل زیاتر هیچم نه‌زانی ئه‌و كاته‌ی كه‌به‌هۆش هاتمه‌وه‌ هه‌ستم كرد له‌سه‌ر ته‌ختیكی بلندم چاوه‌كانمیان به‌ستووه‌ ، مانای چییه‌ بۆ چاوه‌كانمیان به‌ستووه‌ ئه‌و كاتی ‌بیرم هاته‌وه‌ كه‌چ شتیك روویداوه‌ ته‌نها ده‌نگی دایك و باوكمم ده‌بیست گوتیان : هه‌ستای ئازیزم ؟ گووتم: به‌لی بابه‌ حه‌مید له‌كوێیه‌ ،‌ ئه‌و ته‌ندروستی چۆنه‌ ؟‌ باوكم گووتی به‌لی ئازیزم نیگه‌ران مه‌به‌ برینیكی سوكی هه‌یه‌ ، له‌م كاته‌ ده‌نگی حه‌میدم بیست گووتی پاره‌كانم خسته‌ ناو بانك حه‌مید له‌ سه‌ر لیوی ته‌خت دانیشت وه‌ده‌ستمی گرت گووتی باشی ئه‌ستیره‌ی من ؟ منیش زیاتر تووره‌ ببووم كه‌نه‌مده‌توانی هیچ كامه‌یان ببینم گووتم توخوا چاوه‌كانم بكه‌نه‌وه‌ ده‌مه‌وی بتانبینم ، حه‌مید منه‌ منی كرد گووتی نه‌ ئازیزم دكتۆر گووتی ده‌بیت چه‌ند روژیك به‌سترابێت چونكه‌ چاوت به‌داشبوردی ئۆتۆمبیل كه‌وتووه‌ ده‌نگی گریانی دایكمم بیست كه‌م كه‌م بلند تر ده‌بوو له‌و كاته‌ی ده‌ستی حه‌میدم ده‌گووشی گووتم به‌خوا من تواناییم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر شتیك روویداوه‌ بلێن ، حه‌مید ؟ مه‌گه‌ر بریار نه‌بوو هیچ كاتیك له‌گه‌ل یه‌كتر درۆ نه‌كه‌ین حه‌مید له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌یویست من ئارام بكات گووتی ئارام به‌ هیچ نه‌بووه‌  به‌یانی بریاره‌ نه‌شته‌رگه‌ریت بكه‌ن وه‌تۆ دووباره‌ ده‌توانی ببینی ، ده‌نگی قاچه‌كانی دایك و باوكمم بیست كه‌له‌ژووری چوونه‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌رگایان داخست ، له‌و كاته‌ی ده‌ستم به‌ده‌م و چاوی نزیك كرد گه‌رمی ده‌روونیم هه‌ست كرد ئه‌و شه‌وی به‌ته‌واوی نه‌خۆشیه‌كانی تیپه‌ری به‌یانی زوو منیان بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده‌ كرد كاتیك ده‌یانویست من ببه‌نه‌ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری هه‌موو ئاماده‌بوون به‌لام من نه‌مده‌توانی هیچ كامه‌یان ببینم نازانم ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ چه‌ند خوله‌كی برد به‌لام ئه‌و كاته‌ی به‌هۆش هاتمه‌وه‌ ده‌نگی هه‌مووم ده‌بیست كه‌ گووتیان به‌هۆش هاته‌وه‌ حه‌مید زۆر به‌توندی دكتۆری به‌ئاگا كرد ، دكتۆر ده‌یویست پیچه‌ی چاوه‌كانم بكاته‌وه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌سته‌كانم سارد ببوون حه‌مید ده‌سته‌كانمی له‌ ده‌ستی خۆی ده‌گووشی هه و‌لی ده‌دا من ئارام بكات  دلم به‌توندی لیی ده‌دا دكتۆر پیچه‌كانی كرده‌وه‌و گووتی زۆر به‌ئارامی چاوه‌كانت بكاته‌وه‌ منیش زۆر به‌ئارامی چاوه‌كانی خۆم كرده‌وه‌ سه‌ره‌تا گووتم به‌لكو ئه‌و په‌رده‌ ره‌شه‌ به‌كردنه‌وه‌و پیو‌ه‌دانی چاوم لا بچێت ، چه‌ند جار چاوی خۆم كرده‌وه‌و دامخست به‌لام سودی نه‌بوو هاوارم كرد من كوێر بوومه‌ زیاتر ناتوانم ببینم ، منیان گرت ده‌یانویست من ئارام بكه‌ن من ته‌نها هاوارم ده‌كردو ده‌گریام دكتۆر زوو ئامپولێكی ئارام كه‌ره‌وه‌ی بۆم دانا كه‌م كه‌م ئارام بووم و خه‌وتم به‌ته‌واوی نه‌مزانی چه‌ند كاتژمیر بوو خه‌وم لێكه‌وتبوو به‌لام كاتیك هه‌ستام له‌خه‌و سه‌ری حه‌میدم له‌لای ده‌سته‌كانم هه‌ست كرد كه‌خه‌وی لیكه‌وتبوو هه‌ستاوه‌ گوتی : هه‌ستای له‌خه‌و  ئازیزم گووتم به‌لی ببوره‌ نه‌مده‌ویست هه‌لت بستینم چاوه‌كانی خۆم كرده‌وه‌ هه‌ستم كرد ناتوانم ببینم ئیستا به‌بیرم هاته‌وه‌ كه‌چی روویداوه‌ دلنیا بووم كه‌خه‌ونم نه‌دیتووه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ راستی بووه‌ له‌ حه‌میدم پرسی مانای ئه‌وه‌یه‌ من زیاتر ناتوانم ببینم مانای ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ وینه‌مان گرت كۆتایی جار بوو كه‌تۆم بینی ، ئه‌ی هه‌موو ده‌یانگوت خوا چاوه‌كانتی به‌وینه‌ كیشاوه‌ ، زیاتر كوژایه‌وه‌ ؟ و بی رووناكی بووه‌ من زیاتر ته‌نانه‌ت ناتوانم خۆم ببینم ، فرمیسكم ده‌رژاند و ئه‌م قسانه‌م ده‌كرد حه‌مید ته‌نها بی ده‌نگ ببوو به‌ یادی ئه‌و رۆژه‌ی كه‌وینه‌مان گرت هاتمه‌وه‌ زانیم كه‌ كۆتایی جاری كه‌خۆم دیت ئه‌و رۆژبوو كه‌له‌ئاوینه‌ی ئۆتۆمبیل ته‌ماشای خۆم كرد هیچ كات بیرم نه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌رۆژگار رووخساری قه‌ده‌ری خۆی به‌م زووه‌ پیشان بدات به‌یانی ئه‌و رۆژی له‌نه‌خۆشخانه‌ ره‌وانه‌ بووم وه‌هاتمه‌وه‌ مال ئه‌و ماله‌ی كه‌ ئه‌و كاته‌ی رۆیشتم هه‌موو شوینم له‌ پێش چاو بوو ،ژووری كه‌ ئه‌و رۆژی به‌چاوی بینا چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ خۆزگه‌م هه‌موو ئه‌وانه‌ خه‌ونیكی ناخۆش بوایه‌ هه‌رچی زووتر ئه‌و خه‌ونه‌ ناخۆشه‌و ترسناكه‌ كۆتایی پێ بێت ، به‌لام به‌داخه‌وه‌ كه‌هه‌رچه‌ند كات تیده‌په‌ری زیاتر دلنیا ده‌بووم كه‌ ئه‌وانه‌ راسته‌ له‌ئه‌و كاتانه‌ هه‌ندی جار بیرم ده‌كرده‌وه‌ كه‌واباشتره‌ من و حه‌مید لیك جیا ببینه‌وه‌ ده‌مگووته‌ خۆم حه‌مید ئه‌وه‌نده‌ منی خۆش ده‌وی كه‌ناتوانیت ئه‌م شته‌ قبوول بكات به‌لام هه‌رجار ده‌مویست ئه‌و بابه‌ته‌ی پی بلیم دلم ئه‌و ریگای پیم نه‌ده‌دا نه‌مده‌زانی كه‌كات ده‌یه‌ویت ئه‌م جاره‌ دلم بشكینم له‌لایه‌ك دلم نه‌ده‌هات كه‌ئه‌وه‌ی بلیم و نه‌مده‌ویست كه‌سیك كه‌به‌راستی ئاشقانه‌ خۆشیم ده‌ویست له‌لای یه‌كیكی تر بێت ، هه‌رچه‌ند ئیستا زیاتر هیچ شتیكم نه‌ده‌بینی ، ئه‌وه‌ زۆر له‌خۆبایه‌تی بوو به‌لام به‌ده‌سته‌ خۆم نه‌بوو زۆر خۆشم ئه‌ویست هه‌ندی جار ئه‌وه‌نده‌ غه‌ریبی بینینی حه‌میدم ده‌كرد ،تووره‌ ده‌بووم له‌وه‌ی كه‌ناتوانم بیبینم زار زار ده‌گریام دوای چه‌ند ماوه‌یه‌ك كه‌ حه‌مید هه‌موو رۆژ ده‌هات بۆ دیتنم ته‌نها نیو كاتژمیر ده‌هات كاتی قسه‌ كردنمان نه‌بوو زیاتر تا وای لێ هات مانگی یه‌ك جاریش نه‌ده‌چووینه‌ ده‌ره‌وه‌ باشتر بلیم هیچ كات نه‌ده‌چووینه‌ ده‌ره‌وه‌ زیاترله‌ قسه‌كانی ئاشقانه‌ خه‌به‌ر نه‌بوو چه‌ند دوونیا بی ره‌حمه‌ من هه‌موو ئه‌وانه‌م ده‌زانی نه‌مده‌هینا سه‌رخۆم كه‌م كه‌م ئاو ده‌بووم به‌كه‌سیش هیچم نه‌ده‌گووت دوای ئه‌و رووداوانه‌ حه‌مید ده‌یگووت باشترین ریو ره‌سمی بووك گواستنه‌وه‌ی دونیا بۆ جوانترین بووكی دونیا نمایش ده‌كه‌م من  به‌ حه‌مید حه‌قم ده‌دا به‌لام توانای ئه‌و هه‌موو بیوه‌فاییه‌ی رۆژگارم نه‌بوو ده‌ردی خۆم له‌یه‌ك لاوه‌ حه‌میدیش له‌لایه‌كی تر منی ورد و بچوكتر ده‌كرد چاوه‌روانیش نه‌بووم كه‌ له‌لای كه‌سیكی كوێر ژیان بكات به‌لام كۆتایی خۆشه‌ویستیش ئه‌وه ‌نه‌بوو به‌هه‌رحال چاوه‌ شینه‌كانی من تاریك ببوون من ده‌بوایه‌ رازی بوامه‌ دوای ئه‌و هه‌موو شته‌ دایكی حه‌مید گووتی بۆ كوری من زۆر سه‌خته‌ كه‌ بتوانیت تاكۆتایی ته‌مه‌نی له‌لای كچیكی كوێر ژیان بكات زیاتر هیچ شتیكم نه‌‌بیست رۆژگار رووخساری خراپی خۆی به‌من نیشاندا چوومه‌ ژووری خۆم ده‌رگام له‌سه‌ر هیچ كه‌سیك نه‌كرده‌وه‌ وه‌به‌راستیه‌كانی تالی خۆم ته‌نها بووم ، حه‌مید هه‌تا به‌من ریگای نه‌دا كه‌خۆم ئه‌و بابه‌ته‌ی پی بلیم به‌خه‌یالی خۆم حه‌مید ئه‌وه‌نده‌ منی خۆشده‌ویست كه‌ ئه‌و كاره‌ی نه‌كردبا ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ بریاربوو برۆینه‌ دادگا هه‌موو شتیك ته‌واو بكه‌ین ناخۆشترین رۆژی ژیانم گه‌یشت هه‌تا خراپتر له‌وكه‌وتنه‌ ناو دۆله‌ی ناخۆش ته‌نها چاوه‌كانی خۆم له‌ده‌ستدا به‌لام ئه‌مرۆ بریار بوو خۆشه‌ویسته‌كه‌م له‌ده‌ست بده‌م و بده‌مه‌ یه‌كیكی تر له‌گه‌ل دایك و باوكم له‌ دادگا ئاماده‌ بووم دایك و باوكی حه‌مید نه‌هاتبوون به‌لام بوونی كچیكم له‌لای هه‌ست ده‌كرد سه‌ره‌تا بیرم كرد هانیه‌یه‌ به‌لام دوای سلاوی لێ كرد و گۆتی مینو خان چۆنی ؟ ئه‌و كات زانیم كه‌خاوه‌نی ئه‌م ده‌نگه‌ كێیه ئه‌و ده‌نگه‌ ده‌نگی ئه‌فسانه‌ بوو كچی پوری حه‌مید چ هۆیه‌كی هه‌بوو ئه‌فسانه‌ی له‌گه‌ل خۆی بینیت ، نه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ حه‌مید ئه‌وه‌نده‌ چاوچنۆك بووه‌ كه‌ریگای دایته‌ خۆی كه‌ئه‌وی بۆ ته‌واوبوونی خۆشه‌ویستی له‌نیوان من و خۆی بۆ ‌دادگا بینیت نه‌مده‌زانی له‌ئه‌م لاوه‌ كه‌من سه‌ر گه‌رمی راهاتنی ده‌ردی كوێری خۆمم حه‌مید له‌ئه‌و لاوه‌ له‌گه‌ل كچی پوری  ریك ببوون ئه‌و كات هه‌رگیز نه‌مده‌زانی كه‌بۆ حه‌مید كه‌متر سه‌رم لیده‌دات ئیستا ده‌زانم ئه‌وكاته‌ی كه‌من و باوكم له‌م دكتۆره‌ بۆ ئه‌و دكتۆره‌ بۆ ده‌رمانی ده‌ردی خۆم ده‌رۆیشتین ئه‌و له‌گه‌ل كچی پوری سه‌ری گه‌رم ببوو خوایه‌ ئاخر‌ من چه‌ند سه‌برم هه‌یه‌ مانای ته‌واوی خۆشه‌ویستیه‌كان وایه‌ قسه‌ له‌ گه‌رووم ده‌رنه‌ده‌هات نه‌ ده‌متوانی بگرییم نه‌ ده‌متوانی فرمیسكه‌كانم بریژم گه‌روم ووشك ببوو حه‌زم ده‌كرد هه‌رچه‌ند زوتركات بگات وهه‌موو شتیك ته‌واوبیت سه‌برم نه‌مابوو ، خۆشه‌ویسته‌كه‌م له‌گه‌ل یه‌كیكی تر بێت ، به‌لی من هیشتا ئه‌وم خۆش ده‌ویست له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو سه‌رشكانه‌ به‌هه‌رحال نۆبه‌تی ئیمه‌ بوو كاتی جودابوونه‌وه‌ گه‌یشت ئه‌ورۆژه‌ی كه‌ به‌لیم ‌ گوت هه‌رگز بیریم نه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌ئه‌ورۆژه‌ش ببینم به‌هه‌زار ئۆمید و هیوا رازی بووم به‌ شووكردن به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ی به‌رگه‌كانم ئیمزا ده‌كرد دیار بوو هه‌تا فرمیسكه‌كانمیش له‌گه‌ل من ناسازگاربوون وه‌ هه‌ر له‌وی دلمیان شكاند و نۆبه‌تی حه‌مید بوو به‌رگه‌كان ئیمزا بكات هه‌ستم به‌  فرمێسكی كه‌ له ‌چاوانی حه‌مید بۆ رووی ده‌فته‌ره‌كه‌ ده‌چه‌كا كرد ، به‌لام ئه‌و مه‌رهه‌می له‌دلی سووتاوی من نه‌ده‌بوو كاتیك ده‌مانویست له‌دادگا برۆینه‌ ده‌ره‌وه‌ چه‌ند خوله‌كیك حه‌مید هاته‌ لام و گووتی مینو دلنیابه‌ تاكۆتایی ته‌مه‌نم خۆشتم ده‌وی به‌لام بمبوره‌ به‌و ئاسانیانه‌ هه‌موو شتیك ته‌واوبوو ،منیش زیاتر به‌وه‌ی كه‌ئه‌و پیمی ده‌گووت خۆشتم ده‌وی شانازیم به‌خۆم نه‌ده‌كرد خۆشویستنی ئه‌و هیچی به‌حالی من نه‌بوو چه‌ند شه‌وی تر شه‌وی بووكانه‌ی حه‌مید و ئه‌فسانه‌یه‌ من له‌م پینج شه‌ممه‌یه‌ ته‌نها یه‌ك هیوام هه‌بوو وه‌ حه‌ز ده‌كه‌م به‌هیوام بگه‌م ، هه‌رچه‌ند به‌ ئه‌وهیوایه‌ی كه‌ حه‌زم ده‌كرد له‌لای حه‌مید بمرم ، به‌لام زۆریش دوورنیمه‌ ئه‌وته‌نها چه‌ند مالیك له‌ من دووره‌ ئه‌گه‌ر چی دلی ئه‌وزۆر له‌ من دووره‌ به‌لی هیشا ئه‌وم به‌ قه‌در ته‌واوی هیوا یه‌كانی به‌با رۆیشتووم ئه‌و هیوایانه‌ی كه‌ به‌ له‌ ده‌ست دانی چاوه‌كانم هه‌ مووی به‌ باچوو،ئێستاش هه‌ر خۆشم ئه‌وێت ، ده‌نگی سه‌ما و هه‌لهه‌له‌ و قه‌ره‌بالغی له‌ مالیان ده‌هات من زیاتر سه‌بر و تاقه‌تم نه‌بوو ، وام ده‌زانی رۆژی گواستنه‌وه‌ی حه‌مید و ئه‌ فسانه‌ ده‌بیت به‌ رۆژی كۆتایی  ته‌واوی خه‌مه‌كانم ورۆژی كۆتایی ژیانی من بیت به‌لام ‌ باوكم ده‌یه‌ویست من بباته‌ ئسپانیا دكتۆره‌كانی ئسپانیا كاتیك كه‌ دێكیۆمێنتی فایلی منیان خوینده‌وه‌ رایان وا بوو كه‌ بینایی دووباره‌ به‌من ده‌گه‌ریننه‌وه‌ وه‌هه‌روه‌هاش لیهات چاوه‌كانی شینی من دووباره‌ ته‌واوی جوانیه‌كان وخراپیه‌كانی دونیای بینی ومن ته‌واوی ئه‌و یادگاریانه‌م بۆ كچم مینا ده‌گیرمه‌وه‌.



سه‌رچاوه‌ / نیگا

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net