.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















دوو دلۆپ فرمێسک
ئێواریهکى دره‌نگه هێشوو هه‌ر له بیرى ئه‌و رۆژانه دابوو که له‌گه‌ل کاروانى خۆشه‌ویستى چۆن له په‌نجه‌ره بچوکه‌که‌ى که ده‌یروانیه مالى کاروان سه‌یرى یه‌کتریان ده‌کرد
هێشوو کچێکى بالا مام ناوه‌ندى و که‌مێک گۆشتن و گه‌نم ره‌نگه قسه خۆش و له سه‌ر خۆیه هه‌رده‌م له ناو ده‌سته خوشکه‌کانى به هێشووى نازدار ناو ده‌برا.
له‌و کاته‌دا دایکى به هێمنى له ده‌رگاى دا‌و و گوتى :
کچه‌که‌م بۆ نایه‌یت نانه‌که‌ت بخۆیت .
هێشوو :
دایکه بۆم ناخورىَ
دایکى که‌مێک بىَ ده‌نگ وه‌ستاو پاشان وتى :
بۆ نه‌خۆشى ؟
هێشوو :
نا دایه گیان به‌لام که‌مێک سه‌رم ئێشىَ .
له‌و کاته‌دا بوو زه‌نگى مۆبایله‌که‌ى هێشوو لێیدا و که سه‌یرى کرد بینى تاڤگه‌ى ده‌سته خوشکیهتى هێشوو بهلىَ .
تاڤگه . سلاو هێشوو ده‌مه‌وێت بتبینم بۆ به‌یانى چونکه کارێکم پێته .
پاش گفتوگۆ‌و قسه‌ى خۆش و پێکه‌نیناوى په‌یمانى پێدا که بۆ رۆژى دواتر بیبینى َ و له‌گه‌لى دانیشىَ .
کات ده‌روا بۆ دره‌نگانى شه‌و خه‌ریکه ژووره‌که سارد ده‌بێت , هێشوو به دواى شقارته‌یه‌ک ده‌گه‌رێت تاکو زۆباکهى پێ‌بکات .
هه‌ر له‌گه‌ل گزنگى به‌یانا هێشوو له خه‌و رابوو به‌لام وه‌ک رۆژانى تر ئاسایى نه‌بوو به‌لکو که‌مێک نا ئارام ده‌هاته پێش چاو . له په‌نجه‌ره‌ى ژووره‌که‌ى سه‌یرى ئه‌و باخه‌ى ده‌کرد که کهوتببو لاى راستى خانووه‌که‌یان و به‌رامبه‌ر مالى کاروان .رۆژانه بۆ چه‌ند کاتژمێرێک سه‌یرى ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه بچوکه‌ى ده‌کرد که رۆژانه له‌گه‌ل کاروانى خۆشه‌ویستى به‌چاو گفتۆگۆیان ده‌کرد. گوێى بۆ ده‌نگى ئه‌و بالندانه شل گردبوو که به ده‌نگه خۆشه‌کانیان ئه‌و ناوه‌یان پڕ کردبوو له ئاوازى جوان و ناسک .
شێواوى هێشوو له‌وه‌وه سه‌رى هه‌لدابوو توو مه‌ز شه‌و خه‌وێکى ناخۆشى دیبوو هه‌ر چه‌ند ده‌یکرد نه‌یده‌توانى بیر له رابردووى خۆى نهبکاتهوه
چونکه سىَ ساڵ به‌ر له ئێستا هێشوو له‌گه‌ل کاروانى دراوسێیان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان هه‌بوو . ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ى هه‌رده‌م هێشوو نه یدهتوانى چه‌ند چرکه‌یه‌کیش بىَ کاروان ههلبکات . کاروان ئه‌و کوره بالا به‌رزه شهرمنهى که هه‌رده‌م ده‌تگوت تازه مناله تواناى قسه‌کردنى نیه .به‌لام به‌هۆى سه‌ر ههلگرتنى کاروان بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولات ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌یان پچرابوو هه‌رده‌م له بیرى ئه‌وه دابوو رۆژێک بگه‌رێته‌وه ۆ باوه‌شى یه‌که‌م نیگاى خۆشه‌ویستیه‌که‌ى به‌لام تا ئێستاش هۆکارى رۆیشتنى کاروان بۆ ده‌ره‌وه‌و پچرانى په‌یوه‌ندیه که‌ى له‌گه‌ل هێشوو چیه؟ .
له ناکاو بیرى که‌وته‌وه که‌وا په‌یمانى به تاڤگه‌ى ده‌سته خوشکى دابوو بیبینىَ بۆیه هه‌ر زوو که‌وته خۆى و ئه‌و ده‌سته جلانه‌ى هێنا ده‌ره‌وه که بۆ سه‌ردانى مالى ئاڤێستاى ده‌سته خوشکى له‌به‌ر کردبوو
ئینجا ده‌ستى کرد به قژ شانه کردن و که‌مێک مکیاج کردنى ئه‌و روخساره خهماویهى که ده‌لێى هه‌رده‌م خۆشى نه‌دیووه .
پاشان رووى کرده ژوورى نان خواردن بینى داک و باوک و ههیوارى برا بچوکى نان ده‌خۆن
به ده‌نگێکى نه‌رم و له‌سه‌ر خۆ گونى :
به‌یانیتان باش .
هه‌موویان پێکه‌وه به دهنگکێکى هێمنتر له ده‌نگى هێشوو وه‌لامیان دایه‌وه.
ئینجا هێشوو ده‌ستى کرد به نان خواردن .
له‌و کاتانه‌دا ده‌نگى ده‌رگا هات ههیوارى نۆ سالان که روخسارێکى ناسک و جوان و سپی هه‌بوو له پۆلى سێى سه‌ره‌تاى بوو هه‌رده‌م به‌وه ناسرابوو له ناو هه‌ڤالانى که ده‌ستى ره‌نگینه له دروست کردنى وێنه ده‌رگاکه‌ى کرده‌وه بینى ئه‌و پیره‌ژنه پیره‌که‌ى کۆلانى ئه‌و دیوى مالیانه به ده‌نگێکى نزم و پچر پچر گوتى کوررر ه‌که م و کو ى ؟
هه‌یوار :
به‌خێربێى داپیره فه‌رموو وه‌ره ژووره‌وه
پیره‌ژن :
ن ن نااا کورم ئه‌م کاغه‌زه‌م بۆۆۆ هێنننناون کههههر بۆم بخوێننه‌وه
هێشوو که گوێى له ده‌نگى پیره‌ژنه‌که بوو خیرا رووى کرده ده‌رگاکه‌و گوتى :
داده گیان بهخێربَیت فه‌رموو بۆ نایه‌ته ژووره‌وه
پیره‌ژنه‌که:
به قووورباانت بببم کچم نا دره‌نگه
ئینجا هێشوو کاغه‌زه‌که‌ى لهپیرژنهکه وه‌رگرت و سه‌یرێکى کرد بینى نامه‌یه‌ک له کاروانه‌وه بۆ هێشووى له سه‌ر نوسراوه.
هێشوو به بینینى ئه‌م نامه‌یه زۆر دلخۆش بوو به‌و راده‌یه‌ى ده‌لێى تازه له دایک بووه . پیره‌ژنه‌که‌ش هه‌ر له سه‌ر ئه‌وه پێیدادهگرت ده‌یگوت:
به قوووررربان کاروانننى کورم چى بۆ نوسیوم .
هێشوو داده گیان فه‌رموو وه‌ره ژووره‌وه تا به ته‌واوى نامه‌که‌ت بۆ بوێنمهوه
ئینجا هێشوو زۆر به به‌زه‌ییه‌وه ده‌ستى پیرهنهکهى گرت و بردى بۆ ژوورى ۆى .
هێشوو له پیره‌ژنه‌که‌ى پرسى گوتى:
داده ان نانت خواردووه ؟
پیره‌ژن :
بهلىَ کچى شیرینم , به‌لام ئه‌مشه‌و هه‌ر نه‌نوستوم چونکه هه‌ر له بیرى ئه‌و کاغه‌زه‌ى کاروان دابووم تا بزانم چى نوسیوه ؟
هێشوو هه‌ناسه‌یه‌کى قلى هه‌لکێشاو له دلى خۆى گوتى :
داده گیان من ئه‌وه سالێکه چاوه‌رێى نامه‌یه‌کى کاروانم تا هه‌والێکى بزانم . ئه‌وه سالێکه نه خه‌وم خه‌وه نه نانم نانه نه کاتم کاته وه‌ک که‌سانى ئاسایى ناژیم به‌لکو زۆر ده‌مێکه تامه‌زرۆى دیدارێکى کاروانم تا له نزیکه‌وه گوىَ بۆ قسه خۆشه‌کانى رابگرم .
له ناکاو پیره‌ژنه‌که به ده‌نگێکى نزم وتى :
کچم ئه‌وه بیر له چى ده‌که‌یته‌وه بۆ وا ره‌نگت گۆراوه .
هێشوو ویستى وهلامى بداته‌وه زه‌نگى موبایله‌که‌ى هێشوو لێى دا که سه‌یرى کرد بینى ئه‌وه تاڤگه‌ى ده‌سته خوشکیهتى .
هێشوو : بهلىَ تاڤگه فه‌رموو
تاڤگه : چۆنى هێشوو گیان ئێستا کاتیه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى پێکه‌وه دابنیشین و قسه بکه‌ین .
هێشوو بهلىَ وایه به‌لام من ئێستا مێوانێکى خۆشه‌ویستم لایه ئهگهربکرى تۆ وه‌ره بۆ ماڵى ئێمه
پیره‌ژنه‌که زۆر سه‌رى سورما که گوێى له وشه‌ى میوانێکى زۆر خۆشه‌ویست بۆ هه‌ر له به‌ر خۆى ده‌یگوت من وا یه‌که‌م جاره سه‌ردانى ئه‌م ماله ده‌که‌م !!!!!!
ئینجا هێشوو که سه‌یرى کرد وا پیره‌ژنه‌که هه‌ر ورته ورتى له ده‌م دێته ده‌ره‌وه‌و له به‌ر خۆى قسه ده‌کات هێشوو گوتى داده ئه‌وه خێره قسه له‌گه‌ل کىَ ده‌که‌یت .
پیرژنه‌که :
هییییچ کچهههکهممم
ئینجا هێشوو ده‌ستى کرد به کردنه‌وه‌ى نامه‌که‌و سه‌ره‌تاى نامه‌که به چه‌ند وشه‌یه‌کى ناسک ده‌ستى پێ‌کردبوو :
به‌ناوى خواى گه‌وره
سه‌ره‌تا هێشوو گیان دهمهوىَ ئه‌م چه‌ند وشه‌یه به دایکم رابگهینى که من باشم و سه‌لامه‌تم ده‌ستى ماچ ده‌که‌م هیوادارم هه‌رده‌م باش بێت و دوعاى خێرى بۆ ده‌که‌م .
پیره‌ژنه‌ش زۆر تامه‌زرۆى نامه‌که بوو بۆیه هه‌ر ده‌یگوت کچه‌که‌م زووکه , چونکه سالێکه کاروانى کورى نهدیووهو به راده‌یه‌کى زۆر غه‌ریبى کردبوو.
هێشووش ده‌ستى کرد به‌خوێندنه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى نامه‌که که په‌یوه‌ست بوو به دایکى کاروان .
پیره‌ژن که گوێى له قسه ناسک و جوانهکانى کاروان بوو یه‌کسه‌ر ده‌ستى کرد به گریان وفیغان
هێشووش ده‌ستى پیره‌ژنه‌که‌ى گرت و گوتى داده گیان بۆ ده‌گرى ئه‌وه نیه کاروان دهلىَ من زۆر باشم ئینجا پیره‌ژنه‌که ده‌ستى کرد به گیرانهوهى چه‌ندین نهێنیه‌ک که په‌یوه‌ندى هه‌بوون به رۆیشتنى کاروان بۆ ده‌ره‌وه که هێشوو تا ئه‌و کات نه‌یزانى بوون.
هێشوو که گوێى له‌م قسانه‌بوو گوتى داده گیان به هێمنى و له سه‌رخۆ بۆم باس بکه .
پیره‌ژنه‌که ده‌ستى کرد به گێڕانه‌وه‌ى نهێنیه‌کان به‌م شێوه‌یه:........!!!!؟؟؟؟
نوسه‌ر / sirwan-xo
له‌گه‌لم بن ماویه‌تی .....
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sirwan-xo (2008-12-27 09:07:19)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش کاکه گیان هه‌ر بژیت هوادارم له دارشتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ت به‌ده‌وام بیت و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵت ده‌بین بۆ ته‌واو کردنی هیشو هه‌یوار کاروان ئاوێستا تاڤگه
سه‌رداوێک له دوونیای دلداری له به‌رێزیشتان گوێ بیست ده‌ببین. دووباره رێز و خۆشویستیم قه‌بوول بکه.
یه‌ک تێبینی ئه‌گه‌ر به‌رێزتان نوسه‌ری چیرۆکه‌که‌ن له کۆتایی هه‌ر بهشێکایان بنوسه [[ نوسه‌ر دارێژه‌ر یان هه‌ر شتێک ]] که ئاماژه‌بێت به‌وه‌ی به‌رێزتان نوسیوتانه..
له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیم کاتێکی ئارام

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس کاکه شاد بهۆ ئه‌م هه‌سته‌و په‌یامه جوانه‌ت و به‌شداری کردنه‌ت له خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌که به‌لێ تێبینیه‌که‌ت له جێی خۆیه‌تی زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌ت هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سڵاو‌و ریز
ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه‌ت نهرزن کاکه گیان
له‌گه‌ل کاکم شادا به‌رده‌وام ئه‌بین له خویندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کان ت
هه‌ربژیت و هه‌ر سه‌رکه‌وت و له‌س ساخ بیت ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet bo am chirwka xosha hiwey brdwam bwnt axwazm hawree yana .......SARAB1


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه










♥ژیلیا♥
ده‌ست خۆشی بۆتۆ به‌رێزم هیوادارم سود له خوێندنه‌وه‌که وه‌ربگریت . زۆحر سوپاس بۆ ئه‌م هه‌سته‌ت
هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت و له‌ش ساغ بیت
SaRaB1
زۆر سوپاس به‌رێزم بۆ ئه‌م په‌یامه‌ت ته‌مه‌ن درێژ بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه