❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-27 15:38:48

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌

چیرۆكێك له‌ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ 


كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی وه‌كو كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌دان به‌ڵكو هه‌زاران چیرۆكی جه‌رگبڕ و دڵتاسێنی تێدایه‌، به‌جۆرێك ده‌شێ مه‌رگی هه‌ر شه‌هیدێك، چیرۆكێك ته‌نانه‌ت فلیمێكی سینه‌مایی لێ دروست بكرێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌و چیرۆكه‌ دڵته‌زێن و حه‌سره‌تبارانه‌.

بنه‌ماڵه‌ی "حاجی ره‌شید خورمافرۆش" خێزانێكی گه‌وره‌ و ناسراوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌بوون، رۆژانێك به‌شداری پرسه‌و ئاهه‌نگی ده‌ر و دراوسێیان ده‌كرد، منداڵه‌كانیان چاوه‌ڕێی دوواین قۆناغه‌كانی خوێندن بوون، گه‌نجه‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه‌بوون كه‌ به‌ ئاواته‌كانی دڵیان بگه‌ن و پیره‌كانیش به‌ری ره‌نج و هه‌وڵه‌كانیان و ئاسوده‌ی لاوان و منداڵه‌كانیان ببینن، له‌ بۆنه‌ خۆش و ناخۆشه‌كانی شاردا كاریگه‌ری و ده‌نگیان هه‌بوو، كه‌چی ئێستا كه‌سێكیان لێ نه‌ماوه‌ چیرۆكی ئه‌و تراژیدییایه‌ بگێڕێته‌وه‌، ئاواته‌كانیشیان تێكه‌ڵی ئه‌و گڵه‌ كران كه‌ لێوان لێوه‌ له‌ خه‌رده‌ل، په‌ڕی ده‌فته‌ره‌كانیش ره‌شه‌بای مه‌رگ به‌ره‌و بیابان گواستنیه‌وه‌.

رۆژێك پێش كیمیاباران..
" حاجی ره‌شید عه‌لی بارام" ناسراو به‌ "ره‌شی خورمافرۆش" سه‌رۆكی خێزانێكی گه‌وره‌ و ناسراوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌بوو، له‌ نزیك مزگه‌وتی "پاشا"دا له‌ ناوه‌ڕاستی شاردا دووكانێكی هه‌بوو كه‌ رزق و رۆزی خۆی و خێزانه‌كه‌ی پێ دابین ده‌كرد، ژیانێكی هێمن و ئاسووده‌ و ساده‌ ده‌ژیان، له‌ بۆنه‌ خۆش و ناخۆشه‌كانی دراوسێ و قه‌وماندا به‌شداربوون، ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵًه‌یه‌ بریتیبوون له‌مانه‌ "حاجی ره‌شید عه‌لی ناسراو به‌ ره‌شی خورما فرۆش، خاوه‌ر حه‌سه‌ن حمه‌خان خێزانی ره‌شی خورما فرۆش، ابراهیم ره‌شی  خورمافرۆش و دوو منداڵه‌كه‌ی و خێزانه‌كه‌ی ، اسماعیل ره‌شی خورمافرۆش ، عائیشه‌ ره‌شی  خورمافرۆش ، روقیه‌ ره‌شی  خورمافرۆش ، سالح ره‌شی  خورمافرۆش ، مریه‌م ره‌شی  خورمافرۆش ، ئافتاو ره‌شی خورمافرۆش و چوار منداڵی به‌ناوه‌كانی سۆزان و دیاری و سێوان و ئه‌حمه‌د ، محمد حمه‌ساڵح مێردی ئافتاوی كچی حاجی ره‌شی ، "دڵخواز حاجی ره‌شیده‌خڕه‌" كه‌ بوكی حاجی ره‌شییه‌ و دایكی منداڵێكی دوو مانگان بوو.
رۆژی كیمیاباران..
ئه‌و رۆژه‌ حاجی ره‌شی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری سلێمانی هه‌بوو به‌یانی زوو، له‌خه‌و هه‌ستا و دوای نوێژی به‌یانی، خێرا جله‌ كوردییه‌كانی له‌به‌ر كرد، ئه‌وه‌ی ئێواره‌ به‌ كوڕه‌كانی وتبوو له‌باره‌ی ئاگاداربوون له‌ دووكان و سه‌روكاریكردنی كاره‌كانی ماڵً و دووكانه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ خاوه‌ری دووباره‌ كرده‌وه‌، له‌ كاتێكدا منداڵه‌كانی و نه‌وه‌كانی له‌ شیرین خه‌ودابوون، حاجی به‌ره‌و سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌ی جێهێشت، بێ خه‌به‌ربوو له‌وه‌ی هه‌وری چڵكنی ئه‌و رۆژه‌ چ به‌ڵایه‌كی له‌ژێر باڵدایه‌ و رۆژی 16/3 چه‌نده‌ شوومه‌، بۆ دوواجار ماڵئاوایی له‌ خاوه‌ری شه‌ریكه‌ غه‌م و خۆشی و منداڵ و نه‌وه‌كانی كرد.

دوای ته‌وابوونی كاره‌كانی حاجی ره‌شید ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌..

دوای ئه‌وه‌ی حاجی ره‌شید كاره‌كانی له‌ سلێمانی ته‌واو كرد، به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ خێرا خۆی گه‌یانده‌وه‌ ئه‌و گه‌راجه‌ی كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدا ده‌وه‌ستان، به‌ڵام دواتر بۆی ده‌ركه‌وت رێگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ستراوه‌ و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ لای منداڵه‌كانی، تاكه‌ڕێگه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت بێته‌وه‌ سلێمانی و چاوه‌ڕێی باروودۆخ بكات.
هه‌واڵی هه‌ڵه‌بجه‌ سلێمانی و ته‌واوی كوردستانی هه‌ژاند
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16/3 هه‌ڵه‌بجه‌ نوقمی خه‌رده‌ل و سیانید كرا، هه‌واڵی قڕكردنی شارێك به‌ منداڵ و ژن و پیاو و پیره‌وه‌ بڵاو بۆوه‌، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بۆ زانینی هه‌واڵی خزم وكه‌سیان روویان له‌ عه‌ربه‌ت ودوورتریش خوار سه‌ید سادق ده‌كرد، به‌ڵام رێگه‌كه‌ به‌سرابوو وبواری هاتووچۆ نه‌بوو، حكومه‌تی عێراق دیوارێكی توندی له‌ هێزه‌ داپڵۆسێنه‌ره‌كانی دروستكردبوو، تاوه‌كو نه‌ كه‌س بچێته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و نه‌ كه‌سیش لێوه‌ی ده‌رچێت.

تاكه‌ رێگا بۆ دۆزینه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی چوونه‌ ئێرانه‌
حاجی ره‌شید ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی لێبوو به‌ چه‌ند ساڵێك، ئارامی لێبڕابوو، هه‌موو دنیای له‌پێش چاو ره‌ش بووبوو، بۆیه‌ بڕیاریدا خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قه‌ندیل و له‌وێشه‌وه‌ ئێران، به‌و ئاواته‌ی به‌ زووترین كات ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ببینێت.

ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد روویدا
ئه‌و كه‌ قه‌ت باوه‌ڕی به‌وه‌ نه‌بوو رۆژێك له‌ رۆژان له‌ منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاببێته‌وه‌، له‌ ئێران كه‌سیانی نه‌دۆزییه‌وه‌، چوار مانگ سۆراخ و پرسین و گه‌ڕان نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت ناونیشانی یه‌كێكی له‌و هه‌مووه‌ به‌زیندووی پێ بدات، ساڵی 1988 تاوه‌كو ساڵًی 1997 "حاجی ره‌شید خورمافرۆش" له‌ ده‌ریای غه‌م و ئازاردا مه‌له‌ی ده‌كرد، تا له‌ ساڵه‌كه‌ی دووایدا به‌ته‌واوی نوقمی شه‌پۆله‌كانی ئه‌و ده‌ریا بێ بنه‌بوو، ئێش و ئازاره‌كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا برده‌ ژێر گڵ، بۆ دواجار ماڵئاوای له‌و ژیانه‌ كرد كه‌ خاوه‌ری هاوسه‌ری تێدا ناسی و هه‌موو منداڵه‌كانی تێیدا له‌باوه‌ش گرت .
لێره‌وه‌ گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌ خاتو "فانۆز عه‌بدولكه‌ریم وه‌لی محمد" خاڵۆژنی منداڵه‌كانی حاجی ره‌شی سپێردرا، "خاتوو فانۆز" خێزانی "عوسمان حسن حمه‌خان"ی خاڵًۆی منداڵه‌كانی "حاجی ره‌شی"ـیه‌، به‌ده‌م حه‌سره‌ت و داخه‌وه‌ درێژه‌ی به‌ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ دا  كه‌ حاجی ره‌شی خورمافرۆش پێی ته‌واو نه‌كرا و گوتی: عوسمانی خاڵی منداڵه‌كان كه‌وته‌ سۆراغكردنی خوشك و خوشكه‌زاكانیه‌وه‌ ئه‌گه‌رچی خۆیشی به‌و چه‌كه‌ كاریگه‌ربووبوو به‌ڵام ناسۆری و ژانی كه‌سه‌كانی ئازاری خۆی بیربردبۆوه‌.

ئه‌نجامێكی ناخۆش..
دوای گه‌ڕانێكی زۆر خاڵۆی منداڵه‌كان بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ خوشكه‌زاكانی هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ شوێنێك مه‌رگ یه‌خه‌ی گرتوون، دوو منداڵه‌ بچووكه‌ی ئیبراهیمی له‌ گۆڕستانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سه‌ر رێگه‌ی عه‌بابه‌یلێ دۆزیه‌وه‌، گۆڕی خاوه‌ری خوشكی و رووقیه‌ی خوشكه‌زای له‌ گوندی "ده‌ره‌ توێ"ی سنوری دۆزییه‌وه‌، ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌موو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تاران و له‌ گۆڕستانی "به‌هه‌شتی زه‌هرا" له‌تاران دۆزینه‌وه‌ و به‌چاوی خۆی گۆڕی هه‌موویانی بینی، ئه‌نجامی هه‌موویان زاندرا به‌ڵام چوار منداڵه‌كه‌ی ئافتاو تا ئێستاش نه‌زانرا ماون یاخود مردوون، چونكه‌ هیچی له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌ست نه‌كه‌وت.
"خاتو فانۆز" درێژه‌ی به‌ قسه‌كانی دا و گوتی: عوسمانی خاڵیان به‌داخ و حه‌سره‌تی خوشك وخوشكه‌زاكانیه‌وه‌ سه‌ری نایه‌وه‌، كه‌ چۆن هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ شوێنێك كیمیایی یه‌خه‌ی پێگرتن و ژیانی لێ بڕین، تا ئه‌و رۆژی سه‌ری نایه‌وه‌ ئومێدێكی مابوو چوار منداڵه‌كه‌ی ئافتاو رۆژێك له‌ده‌رگای ماڵی خاڵیان بده‌ن و له‌ جه‌ژنێكدا وه‌كو هه‌ر خاڵێكی تر جه‌ژنانه‌ و نوقڵیان بداتێ، ده‌ستی سۆز وخۆشه‌ویستیان به‌سه‌ردا بێنێت، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و داخه‌ی برده‌ ژێرگڵ و توشی ده‌رد ومه‌راقی كرد، له‌وه‌ زیاتر دڵی به‌رگه‌ی ئه‌و خه‌م و ناسۆرییانه‌ی نه‌گرت، و به‌نه‌خۆشی دڵ به‌ردلۆڤانی خودا كه‌وت.
ئه‌وانه‌ی به‌ ئاسووده‌ی و كامه‌رانی ده‌ژیان له‌ پڕێك به‌خته‌وه‌رییان شێوێنرا و په‌رته‌وازه‌ كران و دواتریش هه‌ر یه‌كه‌یان خاكی شوێنێكی پێبڕا، ئه‌و شه‌هیده‌پاكانه‌ ژیانیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ جێهێشت كه‌ ئێستا له‌به‌رده‌م چه‌كوشی سزادا و له‌ناو قه‌فه‌سی تاواندان.
ئه‌مه‌ مشتێك بوو له‌و خه‌رمانه‌ كاره‌ساته‌ی كه‌ مرۆڤكوژه‌كان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خوڵقاندیان.


  PNA-

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ahmad ozery (2008-12-27 15:40:19)

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/6736/12734kw1.gif

زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سڕی قه‌یسه‌ڕی
                             جۆگه‌له‌ و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-08 16:53:03

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌

harchek bas  bkret  la  karaste  halbja  heshta  7aqe xwey  nedene  chonka  awa  na chirwka na xwna  balko  bet   rastqene azare  kurda   dastkant  xosh  bet kak a7mad  bo am bas  krdna hiwey  srkwtnt  bo axwazm  hawree  yana  .....SARAB1

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net