.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















پیره‌ژنه‌که ده‌ستی کرد به‌گێرانه‌وه‌ی نهێنیه‌کان به‌م شێوه‌یه:
کچم ئه‌و کاتانه‌ى که کاروان منال بوو ٥ سالان بوو دایک و باوکى له رووداوێکى ناخۆشى ئۆتۆمبێل کۆچى دواییان کرد ئه‌و کات ئێمه له گه‌ره‌که‌که‌ى ئه‌وبه‌ر جاده ده‌ژییان مالى کاروان دراوسێمان بوو منیش که به‌ته‌نیا بووم ته‌نها کچێکم هه‌یه ئه‌ویش شوى کردووه به ئامۆزایه‌کى خۆى
کاروانى ته‌مه‌ن ٥ سالانم برده کنه خۆم هه‌رچه‌ند که‌س و کارى هه‌ردوو لاى واتا دایک و باوکى کاروان ب کاره ناره‌حه‌ت بوون به‌لام له سه‌ره مه‌رگ له نه‌خۆشخانه دایکى کاروان ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ى کردبوو که گوتبووى کاروان به‌رنه لاى داده ( به‌لقیس) منیش زۆر به‌م کاره‌ى دایکى دلخۆش بووم چونکه به ته‌نیا بووم .
کاروان هه‌ر له مندالى کورێکى زۆر شه‌رمن بوو له نازى دایکایه‌تى بێ به‌ش بوو من به‌و موچه که‌مه‌ى پیاوه‌که‌م که به‌ر له مردنى خانه‌نشین کرابوو له کاره‌که‌ى , خۆم کاروانم پێ ده‌ژیاند تا کاروان ته‌مه‌نى گه‌یشته ٦ سالان و چوو بۆ قوتابخانه به‌سه‌ر کهوتوویى خوێندنى ته‌واو کردوو و هه‌ر له‌گه‌ل خویندنیش چه‌ندین کارى ئه‌نجامده‌دا که‌من زۆرم پێ‌ناخۆش بو به‌لام کاروان سوڕبو له‌سه‌ر ماوه‌یه‌ک له چێشتخانه‌کانى شار کارى ده‌کرد ماوه‌یه‌کیش له سه‌ر جاده خه‌ریکى فرۆشتنى پاکه‌ت بوو تا سالانێکى دووروو درێژ ئینجا ئێواره‌یه‌ک کاروان گه‌راوه ماله‌وه .
له‌و کاتانه‌دا ده‌نگى ده‌رگاى مالى هێشوو هات , کاتێک هه‌یوار ده‌رگاکه‌ى کرده‌وه بینى تاڤگه‌ى ده‌سته خوشکى هێشووه .
پاش هاتنه ژووره‌و به‌خێرهێنانى تاڤگه پیره‌ژنه‌که که‌مێک وه‌ستا .
هێشوو ده‌ى داده گیان به‌رده‌وام به له قسه‌کانت .
پیره‌ژنه‌که به چاوى خه‌ماوى و بڕ گریانه‌وه له هێشوو راما و گوتى:
پاش گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ماله‌وه هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه پاش نان خواردن هاورێیه‌کى هات بۆ لاى و چونه ژوورى کاروان منیش به‌م ته‌مه‌نه‌وه هه‌لسام به ئاماده‌کردنى چایه و هه‌ندێک شتى تر چونکه زۆر لام سه‌یر بوو کاروان هیچ کاتێک هاورێى نه‌ده‌هاتنه لاى بۆ ماله‌وه.
جار جاره‌ش گوێم له ده‌نگیان بوو ده‌یانگوت به‌س بگه‌مه ئه‌و شوێنه‌ى مه‌به‌ستمه ده‌بێت سه‌رنجى گشت که‌س و کارم بۆ خۆم رابکێشم .
پیره‌ژنه زۆر به هێمنى گوتى ئاده‌ى کچه شیرینه‌که‌م په‌رداخێک ئاوم بۆ بهێنه گه‌روم وشک بووه .
تاڤگه یه‌کسه‌ر هه‌لساو گوتى داپیره من بۆت دێنم
هێشوو : تاڤگه گیان تۆ دانیشه من بۆى دێنم
پاش خواردنه‌وه‌ى ئاوه‌که پیره‌ژنه‌که به‌رده‌وام بوو له قسه‌کردن گوتى :
به‌لام ئه‌وه‌ى لام سه‌یر بێت ئه‌وه بوو هه‌ر کاتێک ده‌چووم بۆ ئه‌وه‌ى شتێک ا چا یا ئاویان بۆ ببه‌م له‌گه‌ل (هێمن) ى هاورێم بریارمان داوه نه خه‌وین چونکه به‌یانى کارمان نیه .
منیش که چومه ده‌ره‌وه سه‌یرى کاتژمێره‌که‌م کرد بینیم کاتژمێر ١٠ له کاته منیش چومه ژووره‌که‌م بخه‌وم .کاتێک چوومه ناو جێگاکه‌م ده‌نگى ده‌رگا هات منیش زۆر شێوام و گوتم خوایه خێر بێت به‌م شه‌وه . گوێم له ده‌نگى کاروان بوو ده‌یگوت کاکه هێمن ئه‌وه کاکه ئارى ه خۆیه‌تى من ده‌چم ده‌رگاکه ده‌که‌مه‌وه .
کاتێک له ژووره‌که‌م هاتمه ده‌ره‌وه کاروانم بینى به روخسارێکى خه‌ماوى به‌ره‌و ده‌رگاى حه‌وشه‌که ده‌رۆیشت زۆر شێوام و هه‌ستم ده‌کرد لێدانى دڵم زیاتر ده‌بیت .
کاتێک کاروان ده‌رگاکه‌ى کرده‌وه براده‌رێکى له‌گه‌ل هاته ژووره‌وه که چاور بێم که‌وت رێگاى ژووره‌که‌ى به براده‌ره‌که‌ى نیشان دا‌و رووه‌و لاى مت و ده‌ستى توند گرتم و به چاوى پڕ گریانه‌وه ماچى کرد گو :
دایه گیان تخوا بمبوره ئه‌مشه‌و زۆر ئه‌زیه‌تم داى به‌لام په‌یمان بێت ئه‌مه دواین شه‌و بێت ئه‌و کاره ده‌که‌م.
منیش سه‌ریم ماچ کردوو گوتم رۆله‌ى شیرینم ئه‌و قسه‌یه مه‌که چونکه من دایکى تۆم هه‌رده‌م بۆ ئه‌وه وه‌ستاوم که خزمه‌تت بکه‌م .
له‌م کاته‌دا تاڤگه هاته قسه‌و گوتى :
ئه‌ى پاشان داپیره .
پیره‌ژنه‌که :رۆله‌م ئه‌مه قسه بوو هه‌ر له‌و کاته‌دا گوێم له ده‌نگى یه‌که‌ک له براده‌ره‌کانى بوو بانگى کاروانى ده‌کرد منیش گوتم کوره‌که‌م برۆ بۆ لاى براده‌ره‌کانت وا چاوه‌رێت ده‌که‌ن .
هێشوو به چاوى گریانه‌وه قسه‌کانى به پیره‌ژنه‌که بڕى و گوتى :
داده گیان کاروان تا ئێستاش نازانىَ که‌وا دایک و باوکى جیان به سه‌ر هاتووه.
پیره‌ژنه‌که ئاهێکى قولى هه‌لکێشا وه‌ک ئه‌وه‌ى دنیا هه‌موو له ناو هه‌ناسه‌کانى ئه‌و بێت وابوو . گوتى:
نه‌خێر تا ئێستاش واده‌زانى هه‌ر من دایکى ئه‌وم .دوایه‌که من چووم نووستم و تا به‌یانى نه‌زانى ئه‌وان چیان ده‌کرد ز به‌لام شه‌و تاوه تاوه به‌خه‌به‌ر ده‌هاتم ه گوێم رادێرا ئه‌وان هێشتا نهنوستبوون .
به‌یانى زوو هه‌ستام نانم بۆ حازرکردن و چوومه ژووره‌وه سه‌یرم کرد که‌س نه‌ماوه چوم بۆ دیوه‌که‌ى تر که‌سى لێنه‌بوو ده‌ستم کرد به گریان و پارانه‌وه له خودا هه‌ر ده‌مگوت خودایه سه‌لامه‌تى بکه‌ى و دووربێت له به‌لا چونکه من له‌وه ده‌ترسام که‌وا دووچارى گله‌یى ببمه‌وه له‌لایه‌ن خزم و که‌س و کارى کاروان .
هێشوو دوباره قسه‌کانى به پیره‌ژنه‌که برشى گوتى :
ئه‌ى داده گیان که‌س و کارى چۆن بوون له‌گه‌ل کاروان؟ چۆن ئه‌وه‌یان ى کاروان نه‌درکاندووه که دایک و باوکى نه‌ماون ؟
پیره‌ژنه‌که : رۆله‌که‌م ئه‌گه خزم و که‌سى باش بوونایه رۆژێک له رۆژان دههانه لام و ههوالێکیان ده‌پرسى
تاڤگه ئه‌ى داپیره کاتێک کاروان له‌لات بوو ئه‌وان ده‌هاتن بۆ دیده‌نى ؟
پیرژن به چاوى پڕ گریان نه‌خێر که‌س نه‌ده‌هات به‌لاى ئێمه .
ژیانى ئێمه له‌و خانووه‌یه ته‌نیایى بوو شه‌وان له‌گه‌ل کاروان داده‌نیشتین زۆرجار باسى مندالیم بۆ ده‌کرد که مندالێکى چۆن بووه .
هێشوو ئه‌ى داده گیان چۆن کاروان رۆژێک نهیدهپرسى بۆ که‌س نایه‌ته سه‌ردانمان مه‌به‌ستم خزم و که‌س و کاره
پیره‌ژن ک بهلىَ زۆر جار ئه‌وه‌ى لێده‌پرسیم به‌لام من هه‌ر ده‌مگوت ئه‌وان سه‌رقالى کارى خۆیانن و له‌م شاره‌شدا ناژین .
کاروان جار جاره‌ش ده‌یگوت دایه گیان زۆر حه‌زده‌که‌م بچین بۆ سه‌ردانى ماله خزمان.
هێشوو ده‌ى داده گیان دواى ئه‌مه کاروان چى به‌سه‌ر هات
پیره‌ژن : دواى نیوه‌رۆ کورێکى ره‌ش ئه‌سمه‌رى بالا به‌رز هات بۆ ماله‌وه بۆ لام و پیچى گوتم :
داپیره چۆنى
منیش به‌چاوى پڕ گریانه‌و گوتم
زۆر خراپم که‌سێک ئهگهرچاوهکانى له ده‌ست بدات ئهبىَ چۆن بێت
کوره‌که به چاوى پر گریانه‌وه گوتى :
داپیره : ره‌نگه ئه‌و قسه‌ى که‌ى ده‌یکه‌م بۆ تۆ زۆر گران بێت له ته‌مه‌نێکى وا ههوالێى وات پێرابگهینم به‌لام ناچارم بلێم چونکه ئه‌مه داواى کاروانى کورته .
پیره‌ژن : بڵىَ کورم تۆش وه‌ک کاروانى بۆ من بزانم چى روویداوه
کوره: گوتى : داپیره کاروان سه‌رى خۆى هه‌لگرت و رووى کرده هه‌نده‌ران ئه‌و کاغهزهشى بۆ تۆ جێهێشتتوه گوتى بده ده‌ست دایکم با ئه‌ویش بیبات بۆ لاى هێشوو
هێشوو که گوێى له‌مه بوو یه‌کسه‌ر قسه‌کانى پێ بڕى و گوتى ئه‌ى بۆ ئه‌و کات کاغه‌زه‌که‌ت بۆ نه‌هێنام تاڤگه سه‌رى سورما له قسه‌کانى پیره‌ژن و هێشوو چونکه ئه‌و ئاگادارى هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک نه‌بووه له نێوان هێشوو و کاروان ته‌نانه‌ت کاروانى هه‌ر نه‌ده‌ناسى وتاڤگه وتى :
هێشوو ئه‌ى بۆ هیچ شتێکت بۆ من نه‌درکاندووه که تۆ کاروان ده‌ناسى
هێشوو گوتى :تاڤگه گیان دوایه‌که به درێژى بۆت باس ده‌که‌م .با داده قسه‌کانى خۆى ته‌واوکات.
ئینجا پیره‌ژنه پیره‌که ده‌ستى کرد به قسه‌کانى جارجاره‌ش قومىَ ئاوى ئه‌و پهرداخهى که له به‌رده‌مى بوو ده‌یخوارده‌وه
پیره‌ژن : هێشوو گیان ویستم بۆت بێنم به‌لام
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م هۆشم له‌سه‌ر خۆم نه‌ما کاتێک چاوم کرده‌وه بینیم وا له سه‌ر قه‌ره
وێلهیهک درێژبوومه له نه‌خۆشخانه ئه‌و کوره‌ى که هات بۆ لام له‌لام دانیشتووه‌و دهگریىَ .
هه‌ر له‌وکات که گه‌رامه‌وه ماله‌وه ته‌ندروستیم ته‌واو نه‌بوو. بۆیه هه‌ر ده‌مگوت که‌مێک باشتر بم بۆى ده‌به‌م .به‌لام چه‌ند رۆژێک وا رۆیشت که به‌ره‌به‌ره ته‌ندروستیم به‌ره‌و خرابى ده‌رۆیشت بۆیه له
بیرم چوو .به زه‌رده خه‌نه‌یه‌ک گوتى : من پیر بوومه زوو زوو شتم له بیر دهچىَ زۆر جار که کاروان شتێک ده‌دا ده‌ستم بۆ ئه‌وه‌ى بۆى هه‌لگرم له بیرم ده‌چوو که له کوێم داناوه
هێشوو دیسان قسه‌که‌ى پێ بڕى گوتى ئه‌ى داده ئه‌و کاغه‌زه ماوه که کوره‌که بۆى هێناى گوتى ئه‌مه‌ى بۆ ت جێهێشنووه
پیره‌ژن گوتى:بهلىَ ماوه
کاغهزهکهشم هه‌لگرتووه له‌ناو شته‌کانى کاروان دامناوه
له‌و کاته دایکى هێشوو به‌زه‌رده خه‌نه‌وه هاته ژووره‌وه‌و گوتى :
یا خوا به‌خێربێن به‌راستى ماله‌که‌تان ئاوه‌دان کردۆته‌وه
کاتێک دایکى هێشوو ژووره‌که‌ى جێهێشت چووه ده‌ره‌وه
هێشوو گوتى داده دهکرىَ بچین ئه‌و کاغه‌زه ببینم
پیره‌ژنه‌که گوتى : بهلىَ:
ئه‌وانیش گوتیان زۆر چاکه با بچین بۆ مالى ئێوه به‌لام نیوهرۆکهى دێینه‌وه بۆ مالى ئێمه
پیره‌ژنه‌که‌ش به‌م داوایه‌ى هێشوو زۆر خۆشحال بوو.
کات ١١.٣٠ پێش نیوه‌رۆیه کاتێک هێشوو و تاڤگه و پیره‌ژنه‌که به‌رێکه‌وتن بۆ مالى پیره‌ژنه‌که
هه‌ر له ده‌رگا که سه‌یرى حه‌وشه‌ى ماله‌که‌یان کرد بینیا مالێکى بىَ سه‌روو به‌رو شێواوه
هێشوو داده گیان بۆ زووتر نادههاتى یۆ لام تا کو مالهکهشتم بۆ خاوێن کردبایه‌وه .
ئینجا تاڤگه‌و هێشوو ده‌ستیان کرد به مال پاک کردنه‌وه تا دره‌نگانێک ئه‌و ساکه هێشوو گوتى :
داده گیان ئه‌و کاغه‌زه‌م بۆ بێنه که لاته
پیره‌ژنه‌که‌ش رووه‌و ژووره‌که‌ى کاروان رۆیشت و به چاوى بڕ گریان و ده‌سته میهرهبانهکانى ده‌رگاکه‌ى کرده‌وه‌و گوتى :
کچه‌کانم پاش دانانى ئه‌و کاغه‌زه له‌م ژووره ئه‌وه یه‌که‌مین جاره ئه‌و ده‌رگایه ده‌که‌مه‌وه چونکه هه‌ر کاتێک به‌لاى ئه‌م ژووره‌وه تێده‌په‌ڕم له‌به‌رده‌م ده‌رگا داده‌نیشم و تێر تێر ده‌گریێم بۆ ئه‌و رۆژانه‌ى که کاروان م لابوو و به ده‌سته جوانهکانى زۆرجار چایه‌و نانى بۆ ئامادهدهکردم و ژووره‌کانى پاک ده‌کرده‌وه‌و گشت کارێکى ناو مالى بۆ ده‌کردم به‌لام ئێستا ...........
ماویه‌تی له‌گه‌لم بن
نوسه‌ر / sirwan-xo


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet hawre gian sarkawtw bet basaka

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس ئازیزم بۆ به‌شداریه‌که‌ت و په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌رێزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه