❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ست نوێژ شکاندن له‌ پیاو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-26 00:59:09

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ده‌ست نوێژ شکاندن له‌ پیاو

به‌ركه‌وتنى ده‌ستى ئافره‌ت بۆ پیاوى خۆى یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستى پیاوه‌كه‌ به‌ر ده‌ستى ئافه‌ته‌كه‌ى بكه‌وێت ، به‌ رِێكه‌وت بێت یان به‌ عه‌مدى (ئه‌نقه‌ست) ، هیچیان ده‌ستنوێژ به‌تاڵ ناكه‌نه‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ رِووى داوه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) له‌ كاتى نوێژكردنیدا ، كه‌ ده‌ستى به‌ر قاچى دایكه‌ عایشه‌ كه‌وتووه‌ هه‌روه‌كو دایكه‌ عایشه‌ بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌ : " كنت أنام بين يدي رسول الله صلى الله عليه وسلم ورجلاي في قبلته فإذا سجد غمزني فقبضت رجلي وإذا قام بسطتهما " (متفق عليه)
واته‌ : له‌ به‌ر ده‌ستى پێغه‌مبه‌رى خوادا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌خه‌وتم و پێكانم له‌ رِێگه‌كه‌یدا بوون له‌ پێش قیبله‌كه‌ى ، جا ئه‌گه‌ر بیویستایه‌ سوژده‌ به‌رێت ، قورنجگێكى لێ ده‌گرتم منیش پێكانم هه‌ڵده‌كێشا ، كه‌ سوژده‌كه‌ى ته‌واو ده‌كرد جارێكى تر رِام ده‌كێشانه‌وه‌ .
یان ده‌ستى دایكه‌ عایشه‌ به‌ر قاچى موباره‌كى پێغه‌مبه‌رى خوا كه‌وتووه‌ (صلى الله عليه وسلم ) ، هه‌روه‌كو بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌ :" فقدت رسول الله صلى الله عليه وسلم ذات ليلة من فراشه فالتمسته فوقعت يدي على بطن قدميه وهو في المسجد وهما منصوبتان وهو يقول : اللهم إني أعوذ برضاك من سخطك وبمعافاتك من عقوبتك وأعوذ بك منك لا أحصي ثناء عليك أنت كما أثنيت على نفسك " (صححه العلامة الألباني في صحيح سنن بان ماجه : 3841 ) .
واته‌ : له‌ جێگه‌ى خه‌وتندا بووین هه‌ستم كرد كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) له‌ جێكه‌ نه‌ماوه‌ ، كه‌ ده‌سته‌ كوته‌م كرد ده‌ستم به‌ر ناو ژێر پێكانى پێغه‌مبه‌ر كه‌وت (صلى الله عليه وسلم ) ، بینیم له‌ سوژده‌دایه‌ ، به‌ زه‌ویدا چه‌قاندوونى ، ئه‌م زیكره‌ ده‌خوێنێ : .... هتد .
كه‌چى له‌ هه‌ردوو باره‌كه‌دا نوێژه‌كه‌ى نه‌برِیوه‌ و ده‌ستنوێژى تازه‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش ئه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین .
وه‌ له‌وه‌ش زیاتر دایكه‌ عائیشه‌ سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌ : " كان يتوضأ ، ثم يقبل و يصلي و لا يتوضأ   " (صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع برقم : 4906) .

واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌ستنوێژه‌ ده‌گرت و پاشان ماچى خێزانه‌كانى ده‌كرد ،و نوێژى ده‌كرد بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستنوێژ بگرێته‌وه‌ .
وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ى ترى (صحيح )ى پێغه‌مبه‌رى خوادا هاتووه‌ ( صلى الله عليه وسلم ) كه‌ : " كان يقبل بعض أزواجه ، ثم يصلي و لا يتوضأ " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع برقم : 4997 ) .‌
واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) ماچى هه‌ندێك له‌ خێزانه‌كانى ده‌كرد و پاشان نوێژى ده‌كرد و ده‌ستنوێژى نه‌ده‌گرته‌وه‌ .
له‌ هه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌ى پێشه‌وه‌ بۆمان رِوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌ست پێوه‌ دانى خێزان ،ته‌نانه‌ت ماچكردنیان بۆ یه‌كتر ده‌ستنوێژ ناشكێنێت .
وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌ى خوشكه‌كه‌ت ده‌ڵێین : كرده‌وه‌كه‌ى كرده‌وه‌یه‌كى درووسته‌ له‌و لایه‌ى كه‌ ده‌ستنوێژ ناشكێنیت له‌ شوبراكه‌ى ، ئه‌وه‌ش به‌ قیاسكردنى له‌ سه‌ر ئه‌و فه‌رموودانه‌ى پێشه‌وه‌ به‌وه‌ش كرده‌وه‌كه‌ى به‌ پێی سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ ( صلى الله عليه وسلم) .
به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌ یاد نه‌چێت كه‌ خودى ده‌ست پێوه‌دانه‌كه‌ حه‌رامه‌و تاوانه‌ ، چونكه‌ نامه‌حره‌من بۆ یه‌ك ، و پێغه‌مبه‌رى خواش ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : " لأن يطعن في رأس رجل بمخيط من حديد ، خير له من أن يمس امرأة لا تحل له " ( صححه العلامة الألباني في : الصحيحة : 226 ) .

واته‌ : ئه‌گه‌ر ئاسنێك بكوترێت به‌ سه‌ر پیاوێكدا ، زۆر باشتره‌ بۆى له‌وه‌ى ده‌ست بدات به‌ ئافره‌تێكى نامه‌حره‌م بۆى .
وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : " لا أمس أَيْدي النساء " ( صححه العلامة الألباني في : ( صحيح الجامع : 7177 ) .

واته‌ : من ده‌ست ناده‌م به‌ ده‌ستى ئافره‌تانه‌وه‌ .
وه‌ فه‌رموویه‌تى :" إني لا أصافح النساء "   ( صححه العلامة الألباني في : ( الصحيحة : 529 ) ، و ( صحيح سنن النسائي : 4181 )
واته‌ : من ده‌ست ناده‌م له‌ گه‌ڵ ئافره‌تاندا ، خواش زاناتره‌



سه‌رچاوه‌.به‌هه‌شت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-28 04:40:14

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: ده‌ست نوێژ شکاندن له‌ پیاو

ده‌ستت خۆش گیانه‌که‌م..بابه‌تیکی زۆر گرنگه‌...سه‌رکه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-12-28 11:29:41

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: ده‌ست نوێژ شکاندن له‌ پیاو

ده‌ستت خۆش بێت خوا پاداشتت باته‌وه‌

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-01-13 21:22:54

sarbazkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-05-17
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPMSIE

Re: ده‌ست نوێژ شکاندن له‌ پیاو

ده‌ستت خۆش به‌ڕێزه‌كه‌م...خوای گه‌وره‌ زیاتر زانینمان پێ ببه‌خشێت

Kurdzhin
با به‌ربه‌سته‌كانی ژیانی دونیا پێكه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-01-26 18:20:17

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460
WindowsXPMSIE

Re: ده‌ست نوێژ شکاندن له‌ پیاو

ده‌ستت  خۆش بێت 
خوا پاداشتت بداته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-01-26 18:57:18

HaNaSa-Kurdstan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2009-01-27
په‌یامه‌كان: 26
WindowsXPMSIE

Re: ده‌ست نوێژ شکاندن له‌ پیاو

ده‌ستت  خۆش بێت 
خوا پاداشتت بداته‌وه‌

Kurdzhin

http://img217.imageshack.us/img217/4153/047zz4.gif


                                                           

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-01-26 21:07:21

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308
WindowsVistaFirefox

Re: ده‌ست نوێژ شکاندن له‌ پیاو

ده‌ست خۆش برام له‌هه‌ولێر وا به‌هه‌ندیک که‌س بلییت ئه‌ی کاته‌هه‌را

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net