.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شه‌رم كردن
نووسینی : توێژه‌ری ده‌روونی : ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت
مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان - سلێمانی
سیفه‌تێكی باو‌و سروشتییه له‌هه‌موو تاكێكدا به‌رێژه‌ی زۆر‌و كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت ،ئه‌گه‌ر له‌ڕێژه‌ی سروشتی خۆی لانه‌دات، ئه‌گه‌ر هاتووله‌ڕێژه‌ی سروشتی خۆی لایدا، ده‌گۆڕێت بۆ بارێكی نائاسایی، واتهبهكارهێنانی به‌رده‌وامی شه‌رمكردن‌و دوباره‌بوونه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی ههڵوێستهنائاساییهكانو له‌ده‌ره‌نجامدا سیفه‌تێكی نائاسایی كه‌سێتی تاك پێكده‌هێنێت. منداڵانی شه‌رمن هه‌میشه خۆیان ده‌ده‌نه پاڵ كه‌سانی دیكه‌و ده‌ترسن‌و بڕوایان به‌خۆیان نییه، ناتوانن به‌ئاسنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا ببه‌ستن، زۆر بێده‌نگن، به‌ده‌گمه‌ن منداڵانی شه‌رمن له‌ناو قوتابخانه‌دا كێشه ده‌نێنه‌وه، له‌كاتی قۆناغی پێش‌و كاتی خوێنگه تووشی كێشه ده‌بن، چونكه هه‌ست به‌قورسی تێكه‌ڵبوون ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌ردا، له‌نێوان ته‌مه‌نی (5-6) ساڵیدا منداڵان شه‌رمن، به‌ڵام شتێكی سروشتیه له‌م ته‌مه‌نه‌دا، له‌قۆناغی ههرزرهكاریدا پله‌ی شه‌رم زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، كه رێژه‌كه‌ی ده‌گاته 40%و پێناسه‌ی خۆیان به‌كه‌سێكی شه‌رمن به‌ده‌وروبه‌ر ده‌ناسێنن .
هۆكاره‌كانی شه‌رمكردن
1-دانانی نرخی زۆر بۆ كه‌سێتی خودی تاك .
2-گاریگه‌ری چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی خێزان له‌گه‌ڵ منداڵدا له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا .
3-هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌به‌رده‌وامی له‌منداڵ له‌لایه‌ن باوكه‌وه، كاردانه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ترس‌و شه‌رم ده‌رده‌كه‌وێت، چ ههرشهشهكه جێبه‌جێبكات، یاخود نه.
4- هه‌ستكردن به‌نه‌بوونی ئاسایش‌و پاراستن .
5-پاراستنی زیاد له‌پێویستی منداڵ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه .
6-توند‌و تیژی، گاریگه‌ری له‌سه‌ر برینداربوونی هه‌میشه‌ی منداڵ هه‌یه، واده‌كات منداڵان له‌به‌رده‌م تێكه‌ڵبونی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بگه‌رێنه‌وه دواوه.
7-گرنگی پێنه‌دانی منداڵ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه، چونكه هه‌ستده‌كات كه بایه‌خی نییه له‌ماڵه‌وه .
8-ناساندنی منداڵه‌كه، به‌وه‌ی كه كه‌سێكی شه‌رمنه به‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، واته پێوه‌لكانی نازناوی شه‌رمن به‌كه‌سێتی منداڵه‌كه‌وه .
9- ڕه‌خنه‌گرتنی دایكان‌و باوكان له‌منداڵه‌كانیان، كه‌یارمه‌تیده‌ره بۆ دروستبوونی ترس‌و شهرمو دڵه‌ڕاوكێ له‌ده‌رونی منداڵه‌كه‌دا .
10-جیاوازی مامه‌ڵه‌كردنی خێزان له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان.
11-گاڵته‌پێكردن‌و برینداركردنی هه‌ستی منداڵ.
12-شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی مامۆستا له‌گه‌ڵ قوتابیاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا بڵێت من قوتابی جوان‌و شه‌رمنم خۆشده‌وێت، كه پاڵ به قوتابیه‌كه‌وه ده‌نێت بۆ نواندنی سیفه‌تی شه‌رمنی له‌كاتی هه‌ڵسوكه‌وتكردنی له‌گه‌ڵ ده‌روبه‌ریدا، جگه‌له‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هه‌ڵسوكه‌وته، تاكو گه‌وره‌بوونی منداڵه‌كه .
له‌وانه‌یه، هه‌ندێكجار توشی تێكچونی باری ده‌رونی بێت، به‌تایبه‌تی تێكچونی باری كه‌سێتی .
ئایا جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ڕه‌گه‌زی نێر و مێدا بۆ شه‌رمكردن ؟
له‌نێوان ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێدا جیاوازی به‌دیناكرێت، چونكه بوونی جیاوازی به‌نده به‌ئاستی ڕۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شێوازی پهرورهدهكردنی منداڵ له‌لایه‌ن خێزان‌و قوتابخانه‌وه .
چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی شه‌رم كردن
ده‌توانرێت به‌م ڕیگایانه‌ی خواره‌وه، شه‌رمكردن چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌بریتییه له:
1. فێركردنی كارامه‌یی‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و كۆمهڵایهتیكردنی منداڵانی شه‌رمن به هاندانیان بۆ تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆیان‌و هاوكاریككردنیان .
2. رێگه‌گرتن لهگاڵتهپێكردنی منداڵانی دیكه به‌و منداڵه‌ی شه‌رمنه .
3. پته‌وكردنی بڕوای منداڵ به خودی خۆی‌و تواناكانی .
4. ڕاستنهكردنهوهی هه‌موو هه‌ڵه‌كانی منداڵی شه‌رمن، له‌كاتی یاریكردن‌و وێنهكردندا .
5. هاندانی منداڵان بۆ به‌شداریكردن له‌بۆنه‌و چالاكیه‌كانی ناو قوتابخانه .
6. هاندانی منداڵ بۆ گفتوگۆكردن‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت .
7. هاندانی منداڵ‌و پاداشتكردنو به‌كارنه‌هێنانی سزا .
8. زۆر له‌منداڵ نه‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی شه‌رم نه‌كات، چونكه زۆرلێكردن، ده‌بێته هۆی زیادبونی شه‌رمكردن .
ده رون ناسى
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش هاوناز خان..بابه‌تێکی به سووده....سه‌رکه‌وتوبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه