.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















شه ڕی چاڵدێران ساڵی چه ند ڕوویدا؟ له نیوان كێ دا؟


له‌سه‌ر هێڵ نییه










slaw la sali 1524 la newan 3wsmaniu safawayakan rwyda


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ببوره ساڵه كه هـه ڵه ی ی
له‌سه‌ر هێڵ نییه







له ساڵی 23-8- 1514 له نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وی که تیایدا کورده‌کان پاڵپشتی عوسمانیه‌کانیان ده‌کرد چونکه ئازارێکی زۆریان چهشتبو به ده‌ست سه‌فه‌ویه‌کان له باکوری ده‌ریاچه‌ی ورمێ وابزانم
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ReGa ShYaW 
له‌سه‌ر هێڵ نییه







جه‌نگی چاڵدێران(1514) زایینی-(هۆكاره‌كانی ڕوودانی جه‌نگی چاڵدێران و ڕۆڵی كورد )
14:54:59
سه‌رخێل سالار- به‌شی یه‌كه‌م - جه‌نگ وه‌ك یه‌كێك له كۆنترین دیاردهكانهی ژیانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای مرۆیی، دیاریده‌یه‌كی ئاڵۆز و فره ره‌هه‌نده كه سه‌رچاوه له هه‌ندێك هۆكاری سیاسی و ئابووری و ئائینی ده‌گرێت و له به‌رامبه‌ریشدا كاریگه‌رییه‌كی قووڵی له سه‌ر تێكرای بواره‌كانی ژیانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین جه‌نگه‌كان هه‌مان لاَپهره نوسراوه‌كانی مێژوون، چونكه له ڕاستیدا پێشانده‌ری زیندوبوون و بزاوتی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگان.
ئه‌م تۆێژێنهوهیه له باره‌ی جه‌نگی چاڵدێرانه كه ڵیكۆڵینهوهیهكی شیكاریه تێشك ده‌خاته سه‌ر روودانی جه‌نگی چاڵدێران و كاریگه‌ری له سه‌ر ناوچه‌كه, گرنگی ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جه‌نگه به رووداویكی گرنگی سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌م داده‌نرێت، كه كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی به گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی چونكه جه‌نگی چاڵدێران خاڵێكی گرنگه به‌نسبه‌ت رۆژههلاَتی ناوهراِستی كێشوه‌ری ئاسیا.
هۆكاری هه‌ڵبژرادنی ئه‌م بابه‌ته زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تێگه‌یشتن و خستنه‌رووی ئه‌و زانیارانه‌ی كه باس له جه‌نگی چاڵدێران ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌م رووداوه كاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر ڕه‌وتی رووداوه مێژوویه‌كانی سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌م و به سه‌ره‌تایه‌ك داده‌نرێت بۆ دروست بوونی ململانێی عوسمانی و سه‌فه‌وی و به یه‌كه‌م دابه‌ش بوونی كوردستان داده‌نرێت.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له سێ به‌ش پێكهاتووه و هه‌ر به‌شێك دوو ته‌وه‌ره له خۆ ده‌گرێت، به‌شی یه‌كه‌م باس له هه‌ڵومه‌رجی به‌ر له جه‌نگی چاڵدێران ده‌كات، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تیشك خراوه‌ته سه‌ر بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندی نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وی له رووی سیاسی و كۆمهلاَیهتی و ئابووری پێش روودانی جه‌نگی چاڵدێران، له ته‌وه‌ری دووه‌م خستنه رووی هۆكاره‌كانی روودانی جه‌نگی چاڵدێرانه كه له چۆارچیۆهی چه‌ندین هۆكاری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ خۆی ده‌بینێته‌وه.
به‌شی دووه‌م باس له جه‌نگی چاڵدێران ده‌كات، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تیشك خراوه‌ته سه‌ر شێوازی نیزامی وسه‌ربازی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی هه‌روه‌ها باس له جوولاَنهوهی سوپای عوسمانی به‌ره‌و ئێران ده‌كات، له ته‌وه‌ری دووه‌م ئاماژه به هه‌ڵكه‌وتی جوگرافی چاڵدێران و رووداوه‌كانی ئه‌م جه‌نگه ده‌كات.
به‌شی سێ یه‌م تایبه‌ته به رۆڵی كورد له جه‌نگی چاڵدێران، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌م باس له هۆكاری به‌شداری كردنی كورد له جه‌نگی چاڵدێران و هه‌روه‌ها ئاماژه به رۆڵی مه‌لا ئیدریسی به تلیسی بۆ به‌شداری پی كردنی كورد به لای عوسمانی ده‌كات، له ته‌وه‌ری دووه‌م رۆڵی كورده‌كان و به‌شداری كردنیان له سوپای سه‌فه‌وی روون ده‌كاته‌وه‌و تێشك ده‌خاته سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی جه‌نگی چاڵدێران له سه‌ر كوردستان.
ده‌وڵه‌تی عوسمانی:
عوسمانیه‌كان چه‌ند هۆزیكی تورك بوون له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 13ز، له كوردستان ده‌ژیان، مهڕوماڵتیان به‌خێو ده‌كرد و پێشه‌ی سهریهكان شوانی بووه، ئه‌م هۆزه توركانه له ئه نجامی شاڵاوی مه‌غول بۆ سه‌ر عێراق و نزیك بوونه‌وه‌یان له ئێران , له‌م كاته‌دا له باكۆری خوراسان حه‌فتا هه‌زار خێزانی تورك ده‌ژیان به سه‌ركردایه‌تی سوڵتان سولیمان له ترسی مهغولهكان كۆچ یان كردوه بۆ ناوچه‌كانی ئه‌نادوڵ له ساڵی 1120ز له شاری خهلاَت جێگر بوون.
ئهرتۆغڕۆڵ له ساڵی 1230ز، پاش مردنی سولیمان هاته سه‌ر دهسهلاَت توانی درێژه به جموجولی باوكی بدات، به یارمه‌تی دانی سوپای ئیسلامی به‌را مبه‌ر به بێزهنتیهكان له لایه‌ن سه‌ركرده‌ی سوپای ئیسلامی سه‌لجوقی ناوچه‌كانی سنۆری رۆژئاوای ئه‌نادۆڵی پێ ده‌به‌خشرێت، له ناوهڕاِستی سه‌ده‌ی 13ز, ئهرتوغرۆڵ به پشت به‌ستن به سه‌ربازی هۆزه‌كانی تورك بۆ دروست كردنی لهشكریكی نیزامی ده‌بیته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، عوسمانی كۆری ئهرتوغرڵ له ساڵی 1299ز هاته سهردهسهلاَت فه‌تره‌ی فه‌رمانره‌وای عوسمانی به فه‌تره‌یه‌كی گرنگ داده‌نرێت له به‌رفراوان بوونی سنۆری ده‌وڵه‌تی عوسمانی له سه‌ر حیسابی بێزهنتیهكان، عوسمان به دامه‌زرینه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی داده‌نریت، دوای عوسمانی چه‌ند سوڵتانیكی تر هاتنه سه‌ر دهسهلاَت، وه‌ك سوڵتان ئورخان كۆری عوسمان، مورادی یه‌كه‌م، بایه‌زیدی یه‌كه‌م، محه‌مه‌دی یه‌كه‌م، مورادی دووه‌م، محه‌مه‌دی فاتیح و سوڵتان بایه‌زیدی دووه‌م كه ماوه‌ی حوكمی 1481ــ 1512ز بووه, كه له‌سه‌رده‌می ئه‌و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی بنه‌ماكانی خۆی دامه‌زراند دژ به به‌رژه‌وه‌ندی و بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه.
سوڵتان سه‌ڵیمی یه‌كه‌م دوای سولتان بایه‌زیدی دووه‌م هاته سه‌ر دهسهلاَت له ساڵی 1512ز كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی 48 ساڵ بووه، له ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌تی به ئازایه‌تی و زیره‌كی ناوبانگی ده‌ركردبوو، سوڵتان سه‌لیمی یاوز هه‌ر له سه رهتای حوكمی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی برای ناكۆكیان هه‌بووه، بهلاَم دواتر ئه‌حمه‌دی برای به فیڵ ده‌كوژریت و هه‌روه‌ها پێنج له برازاكانی خۆی له ناو ده بات بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵی ئاسوده حوكم بكات.
به هاتنی سوڵتان سه‌لیم بۆ سه‌ر دهسهلاَت سیاسه‌تی ده‌وڵته‌ی عوسمانی ئاراسته‌كه‌ی ده‌گۆرێت له رۆژئاوا به‌ره‌و رۆژههلاَت كه هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌بووه، هاتنه سه‌ر ته‌ختی سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م بۆ سه‌ر دهسهلاَت هاوكات بووه له‌گه‌ڵ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی كه بیروباوه‌ری شیعهگهریان بلاَودهكردهوه.
سوڵتان سه‌لیم بهكهسایهتیكی ئازا و دڵ ره‌قی دهناسیرێت و نوسه‌ره ئه‌ورپیه‌كان به خوێن ریژ و دڵ ره‌ق ناوی ده‌به‌ن چونكه له بواری سیاسی و هه‌ڵویسته‌كانی به‌رامبه‌ر به روداوه‌كانی سه‌رده‌می خۆی زۆر لێهاتوو بووه. گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی ژیانی خۆی له چوارچیوه‌ی چه‌ند شه‌ڕیكی گرینگ ده‌بینێته‌وه، جه‌نگی چاڵدێران (1514) ز، یه‌كێكه له رووداوه هه‌ره گرینگه‌كانی ژیانی سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌مه كه ماوه‌ی حوكمی هه‌شت ساڵ بووه له 1420ز دوای 51 ساڵ ته‌مه‌ن وه‌فات ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وه‌ی:
سه‌فه‌وییه‌كان وه‌كو ته‌ریقه‌یه‌كی ئاینی ده‌ركه‌وتن له ناوچاكهنای ئه‌رده‌بیل، له بنه‌ره‌تدا ده‌گه‌رینه‌وه بۆ سه‌ر شێخ سه‌فی ددین كه له 1250ز له ئه‌رده‌بیل له دایك بووه دواتر ده‌بیته شێخ له ناوچه‌كانی ئه‌رده‌بیل و سه‌ركردایه‌تی ئه‌م ته‌ریقه‌تی كردوه له ساڵی 1300تا 1334ز، و ساڵیك دواتر وه‌فات ده‌كات. دوای شێخ سه‌فی ددین چه‌ند كه‌سانیك له بنه‌ماله‌ی شێخ هاتنه سه‌ر ده‌سه لاَت بهلاَم له هه‌مووان گرنگتر جونید بووه چونكه و یستی دهسهلاَتی دونیای له پاڵ دهسهلاَتی ئاینی به ده‌ست بهێنیت بوویه دور دهخریتهوه له ناوچه‌كانی ئه‌رده‌بیل و ناچار ده‌بێت به‌ره‌و شام و ڕۆم بروات و دواتر ده‌چیته دیاربه‌كر.
شێخ حه‌یده‌ری كۆری شێخ جونید دوای باوكی دێته سه‌ر دهسهلاَت و عاله‌م شا ماره ده‌كات و شا ئیسماعیل به‌رهه‌می ئه‌و زه‌واجه ده‌بێت و له ساڵی 1486ز له دایك ده‌بێت و به شه‌ش پشت ده‌گاته شێخ سه‌فی ددین. شا ئیسماعیل له ساڵی 1492ز به‌ره‌و گیلان ده‌روات بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له وی ده مینێتهوه تا ساڵی 1500ز، به‌م شێوه‌یه شا ئیسماعیل توانی ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نگرانی باوكی له ده‌وروبه‌ری خۆی كۆبكاته‌وه، و له ساڵی 1502ز تاجی پاشایه‌تی له سه‌ر كرد و بوو به دامه‌زرینه‌ری ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی كه چه‌ند بنه‌مایه‌كی په‌یره‌و ده‌كرد له بواری سیاسی وئاینی كه بوون به بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی.
رووداوه‌كانی سه‌رده‌می شائیسماعیل زیاتر له چوارچێوه‌ی ئایینی خۆی ده‌بینێته‌وه و له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هیناوه ته‌نها له جه‌نگی چاڵدێران نه‌بێـت و پێش ئه‌م رووداوه توانیبووی ئازه‌ربایجان داگیر بكات و ته‌ورێز بگاته پایته‌ختی سه‌فه‌وی و له 1505ز توانی ئه‌سفه‌هان و یه‌زد و كرمان و باشووری خوراسان بخاتی ژیر دهسهلاَتی خۆی و بوَ ماوه‌یه‌ك دیاربه‌كر و به‌ڵخ و مه‌رو له ژێر دهسهلاَتی بووه.
شا ئیسماعیل له ساڵی 1509ز رووی كرده شاری به‌غداد و توانی داگیری بكات بهلاَم دواتر گه‌رایه‌وه بۆ ئازه‌ربایجان، توانی تا باكۆ و ده‌ربه‌ندی قه‌وقاز به‌ره و پیش بچێت، سه‌باره‌ت به سیما و روخساری شا ئیسماعیل گه‌ریده‌ی ئه‌وروپی كاترنیوزنو ده‌لێت: شائیسماعیل روخساریكی جوان و شاهانه‌ی هه‌بووه سیفاته رۆحانیهكهی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی یه‌كسان نه‌بووه چونكه زۆر زیره‌ك و لێهاتوو بووه كه به‌و ته‌مه‌نه باوه‌ڕ نه‌ده‌كرا.
هوڵسوكهوتی شائیسماعیل له كاتی روبهروبوونهوهكان له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی زۆر توند بووه به‌تایبه‌ت كاتیك مه‌زهه‌بی شیعه‌ی دوزاده ئیمامی كرده مه‌زهه‌بی ڕه‌سمی و تووندترین شێوازی به كارهێنا به‌رامبه‌ر سوننه‌كان له ئێران، شا ئیسماعیل له 23 ئایاری1524ز دوای سی و هه‌شت ساڵ ته‌مه‌ن و 24ساڵ دهسهلاَت له شاری ئه‌رده‌بیل وه‌فاتی كرد.
هه‌ل و مه‌رجه‌كانی به‌ر له جه‌نگی چاڵدێران:
پێش روودانی جه‌نگی چاڵدێران به هۆی هاوسنووری و خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی له رووی جوگرافی و پێكهاته‌ی كۆمهلاَیهتی هه‌ر دوو لاَ په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌بووه بهلاَم ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان پۆڵین بكرین و به جیاجیا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت بۆیه ده‌توانین دابه‌شی بیكه‌ینه سه‌ر سێ به‌شی سه‌ره‌كی:
أـ په‌یوه‌ندیه‌كانی عوسمانی و سه‌فه‌وی له لایه‌نی سیاسییه‌وه.
ب ـ په‌یوه‌ندیه‌كانی عوسمانی و سه‌فه‌وی له لایه‌نی كۆمهلاَیهتییهوه.
ج ـ په‌یوه‌ندیه‌كانی عوسمانی وسه‌فه‌وی له لایه‌نی ئابووری و بازرگانیه‌وه.
أـ په‌یوه‌ندیه‌كانی عوسمانی و سه‌فه‌وی له لایه‌نی سیاسیه‌وه: له سه‌ره‌تای دروست بوونی ته‌ریقه‌ی سه‌فه‌وی كه مۆری شیعه‌ی پێوه دیار بووه روون و ئاشكرایه ئه‌م ته‌ریقه‌یه به پێچه‌وانه‌ی مه‌زهه‌بی سوننه‌ی عوسمانیه‌كانه بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی نێوانیان هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت توشی ناكوَكی و جیاوازی بیروبۆچون ده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌فه‌وی و عوسمانی بكه‌ین له رووی سیاسیه‌وه ئه‌و جیاوازیه به‌دی ده‌كرێت ته‌نانه‌ت پێش هاتنی سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م و شا ئیسماعیلی یه‌كه‌م بۆ سه‌ر دهسهلاَت, بهلاَم زیاتر خۆی له چوارچێوه‌ی ئایینی دهبێنهتهوه سیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر به یه‌ك له‌م قوَناغهداد هه‌وڵدان بۆ هاندان و هاوكاری كردنی نه‌یاره‌كانی یه‌كتری بووه، سولتان بایه‌زیدی دووه‌م ههلدهستا به هاندانی ئه‌و میرانه‌ی كه له ناوچه‌كانی سه‌فه‌وی نزیك بوون بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌ریقه‌ی سه‌فه‌وی بگریت له ناوچه‌كانی رۆژهه‌لات. سیاسه‌تی شائیسماعیل سه‌باره‌ت به ره‌سمی كردنی مه‌زهه‌بی شیعه و سه‌پاندنی به سه‌ر سوننه‌كان, بارودۆخه سیاسیه‌كانی ئالۆزتر كرد.
هه‌وڵه‌كانی شا ئیسماعیل بۆ فراوانخوازی و به كارهێنانی سیاسه‌تی دژ به به‌رژه‌وه‌ه‌ندی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ناكۆكی دروست كرد له نێوان هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت بهلاَم تا سوڵتان بایه‌زیدی دووه‌م له سه‌ر دهسهلاَت بوو سیاسه‌تی عوسمانی به‌رامبه‌ر به سه‌فه‌وی میانڕه‌و بووه سه‌ره‌ڕای بوونی ناكۆكی سیاسی و ئایینی نهگیشتوَته قۆناغی له‌شكه‌ركه‌شی و شه‌ڕ كردن، مێژوونوسان هۆكاری په‌یره‌و ئه‌م سیاسه‌ته میانڕه‌وه ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی سوڵتان بایه‌زیدی دووه‌م زۆر بووه و نه‌یده‌ویست ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی شا ئیسماعیل بێته‌وه په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه زیاتر ئاڵۆگور كردنی نامه و وهفدبووه، بوَ نمونه یه‌كێك له‌و نامانه‌ی كه بایه‌زیدی دووه‌م ناردوییهتی بۆ شا ئیسماعیل ده‌یخه‌ینه روو كه به هۆی پهیرهوهكردنی سیاسه‌تی توندوتیژی وده‌مارگیری سه‌فه‌ویه‌كان ناردوییهتی یۆ شای ئێران:(( بعد القاب...ئه‌ی لاوی كه‌م ئه‌زمون گوێ بگره له ئامۆژگاری باوكت، بۆ سه‌پاندنی مه‌زهه‌به تازه‌كه‌ت خوێنی موسڵمانان مه‌رێژه، ئه‌وانه‌ی بانگه‌وازی ده‌كه‌ن بۆ شیعه‌گه‌ری له ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌ستیان كردووه به تالاَن كردنی ناوچه‌كه بۆیه داوات ڵیدهكهم ڕوو بكه‌یته ناوچه‌كانی توران و هیندستان و سنوری دهسهلاَتی خۆت له‌و ناوچه‌یه فراوان بكه نه‌ك ده‌ست له كاروباری ئێمه وهردهیت و ببیته هۆی توڕه‌بوونی ئێمه و ده‌رهێنانی شمشیرهكانمان بۆ توڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئێران...و ما علینا الا البلاغ والسلام.))
به هاتنی سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م بۆ سه‌ر دهسهلاَت بارودۆخی سیاسی نێوانیان ئاڵۆزتر ده‌بێت چونكه هه‌ریه‌ك له‌م دوو ده‌وڵه�

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه