.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كچه كوردێكی خه‌ڵكی سلێمانی بووه شاجوانی شارێكی ئه‌ڵمانیا
*كوردسات*

كچه كورد سۆلین ئه‌حمه‌د بووه شاجوانی ساڵی (2008-2009) ی شاری لودڤیگس هافنی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی راینلاند پفالتز.
سۆلین وتى: زۆر ده‌مێكبوو حه‌زمده‌كرد به‌شداریبكه‌م، ئه‌وه‌بوو له‌ڕێگه‌ی چه‌ند براده‌رێكمه‌وه توانیم بگه‌م به‌م لیژنه‌یه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م فینالهی ده‌كرد كه ناوی لوكۆم بوو، مه‌رجی به‌شداربوون ده‌بێت له شانزه ساڵ كه‌متر نهبێتو لهبیستو پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت، خێزاندار نه‌بێت واته منداڵ‌و هاوسه‌ری نه‌بێت، له‌م شاره بژی، له‌به‌رده‌م خه‌ڵك له بۆنه‌و ئاهه‌نگی ئه‌م شاره وه‌كو بێژه‌رێك قسه بكهیتو شه‌رم نه‌كه‌یت، جار هه‌یه بۆ شاری تریش ده‌ڕۆیت.
سه‌ره‌تا ئێمه (41) كچ بووین وێنه‌مان نارد، (17) یان قبوڵكرد بۆ پێشبڕكێی شای جوانی شاره‌كه، بانگهێشتنامه‌یان بۆناردین، كه چووین پرسیاری جۆربه‌جۆریان لێكردین، وه‌ك تایبهتیو زانیاری گشتی، له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ی كهلێیدهژین، تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بوو له‌م رۆژه‌دا نۆیان هه‌ڵبژارد، من یه‌كێك بووم له‌وانه، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته پرۆڤه‌یان پێكردین، له‌جووڵه‌و مكیاژو له‌به‌ركردنی ئیكسسوارو جلوبهرگو پێلاو.
وتیشى: ساڵانه ئاهه‌نگی پارك فێست ده‌كرێت، له‌م ئاهه‌نگه‌دا شای جوانی هه‌ڵده‌بژێردرێت، رێك ئاهه‌نگه‌كه دوای دوو هه‌فته پرۆڤه‌كه بوو، له فردریش ئێبه‌رت هاله به‌ڕێوه‌چوو، سه‌دان خه‌ڵك ئاماده‌ی ببوون، له گه‌وره لێپرسراوانی ئه‌م شاره وه‌ك پارێزگار‌و سه‌روی پارێزگاریش تا ده‌گاته خاوه‌ن كۆمپانیا‌و ماركێت‌و خاوه‌نكاره به‌رزه‌كانیش، به‌سێ جۆر جلی جیاواز نمایشمان كرد، یه‌كه‌م به‌جلی ره‌سمی كاركردن له ئۆفیس‌و فه‌رمانگه‌كان، دووه‌م نمایش به جلی ئاسایی ده‌ره‌وه، سێهه‌م نمایش به جلێكی جوانی ئاهه‌نگ، تاقیكردنه‌وه‌شی تێدا هه‌یه، وه‌ك پرسیاری جۆربه‌جۆر، ده‌بێت به‌خێرایی وه‌ڵامبده‌یته‌وه، ئه‌وه زۆر گرنگه، من خێرابووم له وه‌ڵامدانه‌وه، دوایئه‌وه‌ی رایانگه‌یاند من بووم به "شای جوانی" زۆر دڵمخۆش بوو، خه‌ڵكێكی زۆر پیرۆزباییان لێكردم، گیتارێكیان به‌دیاری دامێ‌و دیاری جۆراوجۆری زۆرم وه‌رگرت.
سۆلین له قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو وتی: ته‌نها یه‌كجار ده‌توانی به‌شداری ئه‌م پێشبڕكێیه بكه‌یت، ئه‌م بهشداریكردنانه سودی زۆر هه‌یه وه‌ك په‌یوه‌ندیت باش ده‌بێت بهخهڵكێكی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و لێپرسراوان‌و كه‌سایه‌تی خاوه‌ن كاره‌كانی ئه‌مشاره، له ماركێت لودڤیگس هاوس به‌رده‌وام بهشداریدهكهم، له ئاهه‌نگی پیشاندانی مۆدێلی نوێی جلوبه‌رگه‌كانی كه بۆیان دێت، ئه‌وانیش دیاریم پێده‌ده‌ن، ماڵه‌وه‌مان یارمه‌تیده‌رم بوون، سه‌وزه‌و میوه‌و ئاو زۆر ده‌خۆم ئه‌وه بۆ جوانی له‌شولارم باشه، چوار ساڵه لهئۆفنه كه‌ناڵی تیڤی كار ده‌كه‌م فێری وێنهگرتنو فیلم دروستكردن‌و مۆنتاژ بووم، حه‌زده‌كه‌م ببم بهبێژهرێكی باش، حه‌ز به‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی سایكۆلۆژی ده‌كه‌م، دواقسه‌م ئه‌وه‌یه پێمخۆشه هه‌موو كوردێك خۆیان له بواره جیاجیاكانی ژیان تاقیبكه‌نه‌وه تا بتوانن پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وه سه‌ربه‌رزییه بۆ هه‌موو گه‌لی كورد.
پرۆفایل: سۆلین ئه‌حمه‌د له (13/05/1990) له سلێمانی له‌دایكبووه، له‌پۆلی (11)ی گمناسیۆم ده‌خوێنێ، ده ساڵه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ژین، حه‌زده‌كات خوێندنی سایكۆلۆژیی‌و راگه‌یاندن ته‌واو بكات.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet
piroza


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت به قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هاوناز گیان سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش هاوناز گیان سه‌رکه‌وتوو بییت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زؤر سوباس بؤ ئيوة سةركةوتوبين........
له‌سه‌ر هێڵ نییه







که جوانه ههه سه‌رکه‌وتو بیت هاوناز خان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor swpas bo tosh
kaka rega nat biniwa la wenay tra aley hina.....awa lawya damw chawy talx bwa bo ya awana jwana hhhh
له‌سه‌ر هێڵ نییه