❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌نها ماچێك ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-29 11:16:45

SHaD_HawleR
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-29
دواترین سه‌ردان: 2009-01-02
په‌یامه‌كان: 63
WindowsXPMSIE

ته‌نها ماچێك ...

[color=#00FFته‌نها ماچێك


ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و گه‌نجه‌ زانایه‌ ته‌مه‌نی سی ساڵ ده‌بێت :- ئه‌وه‌ (الربیع) ی كورِی ( خيثم) ه‌ خه‌ڵكانی خراپه‌كار هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كۆشش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رِێگه‌ لای بده‌ن و هه‌ڵه‌ی پێ بكه‌ن بۆیه‌ ده‌رۆن ئافره‌تێكی داوێن پیس هان ده‌ده‌ن و هه‌زار دیناری پێ ده‌ده‌ن ئه‌ویش ده‌ڵێت :- ئه‌م پاره‌یه‌م بۆ پێ ده‌ده‌ن ؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن :- بۆ ته‌نها ماچێك له‌ (الربیع) ی كورِی (خيثم) ه‌وه‌ .. گوتی :- ده‌بێ له‌وه‌ زیاتری به‌ سه‌ردا بهێنم ده‌بێ زینای له‌ گه‌ڵدا بكه‌م .... چونكه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ئیمانه‌كه‌ی لاواز بوو .. بۆیه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ كه‌س دیار نه‌بوو رِێگه‌ی پێ گرد وهه‌موو جوانییه‌كه‌ی خۆی بۆ (الربیع) ده‌رخست بۆیه‌ ئه‌ویش به‌ دڵنیایی یه‌وه‌ گوتی:- ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ... چۆنه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا فریشته‌ی مردن (ملك الموت) دابه‌زێ و گیانت بكێشێ ؟ ئه‌ی ئه‌و رِۆژه‌ چۆنه‌ كه‌ (نكیر و منكر) پرسیارت لێ ده‌كه‌ن ؟ ئه‌ی ئه‌و رِۆژه‌ چۆنه‌ كه‌ له‌ به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا رِاده‌وه‌ستی ؟ ئه‌ی ئه‌و رِۆژه‌ چۆنه‌ كه‌ فرِێ ده‌درێیته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ ؟ بۆیه‌ ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هاواری كرد و پشتی هه‌ڵكرد و هه‌ڵات و ته‌وبه‌ی كرد و گه‌رِایه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ .. ده‌ستی كرد به‌ خوا په‌رستی تاكو ناونرا به‌ (عابدة الكوفة) خواپه‌رسته‌كه‌ی كوفه‌ ... بۆیه‌ ئه‌و خراپه‌كارانه‌ ده‌یانگوت :- ربیع ئه‌ویشی له‌ رێگه‌ لادا .... ئایه‌ چی شتێك (الربیع) ی دامه‌زراو كرد به‌رانبه‌ر ئه‌م فیتنه‌یه‌ ؟ ئایه‌ كه‌می شه‌هوه‌ت بوو ؟ ئه‌و گه‌نجێكه‌ وه‌كو هاوه‌ڵانی تر شه‌هوه‌تی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌م سات و كاته‌دا دامه‌زراو بوو ... ئایه‌ چی شتێك پاراستی ( به‌ پشتیوانی خوا ) ؟ ئه‌وه‌ ته‌نها ئیمانه‌ به‌و خوایه‌ی كه‌ هیچ خوایه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌ ئه‌و نه‌بێت ... ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خۆشگوزرانی و زیاد بوونی ئیمانت ده‌وێ ... ئامۆژگاریت ده‌كه‌م كه‌ چاودێری خوات له‌ بیر نه‌چێت .. هه‌موو نوێژه‌كانت له‌ كاتی خۆیدا و له‌ مزگه‌وت ئه‌نجام بده‌ ... سوننه‌ته‌كان و سوننه‌تی چێشته‌نگاو... شه‌و نوێژ .... جوزئێك له‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له‌ رِۆژێكدا ... رِۆژووی سوننه‌ت ... یادی خوا .... سه‌ردانی گۆرِستان ... پارِانه‌وه‌ له‌ خوا ... پاره‌ به‌خشین ... هاورِێتی كردنی كه‌سی چاك .. سوێند به‌ خوا ئه‌مه‌ به‌هه‌شت و خۆشگوزرانییه[/b][/b][/b][/i][/i][/b]...

 
00][/color]

[img][/img]

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-34c3b8b31b.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net