.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئایا له كرِین و فرۆشتندا رِێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و دانراوه بۆ قازانج وه‌رگرتن یان بێ سنووره ؟ وه ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان ده‌وێ له گه‌ڵ باسكردنی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی .
وه‌ڵام / كه‌سێ ماڵێكی بۆ بازرگانی یان بۆ خۆی كرِی دروسته بیفرۆشێته‌وه زیاتر له به‌هاكه‌ی خۆی كه پێی داوه به حازر بێ یان به قه‌رز , هیچ سنوورێك نازانین دیاری كرابێت له‌وه به‌ده‌ر دروست نه‌بێت , ئه‌وه‌نده هه‌یه سوك و ئاسان كردن له سه‌ر موسڵمانان پێویسته له به‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هانده‌رن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته , به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك نرخه‌كه‌ی زانراو بوو نابێ موسڵمان بیفرۆشێت به كه‌سێكی نه‌زان به زیاتر له‌و نرخه , مه‌گه‌ر رِاستی پێ بڵێ چونكه ئه‌وه جۆره فێڵێكی تێدایه , موسڵمانیش برای موسڵمانه و نابێ سته‌م و فێل و ناپاكی له‌گه‌ڵ بكات , به‌ڵكو ده‌بێ ئامۆژگاری بكات هه‌موو كات پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (( الدين النصيحة )) الحديث ( ئیمامی موسلیم رِیوایه‌تی كردوه ) , هه‌روه‌ها له بوخاری و موسلیم دا هاتووه له جه‌ریرى كورِی عه‌بدوڵڵای یه‌مانیه‌وه كه فه‌رموویه‌تی : په‌یمانم دا به پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم ) له سه‌ر نوێژ كردن و زه‌كات دان و ئامۆژگاری كردنی هه‌موو موسڵمانێك .
هه‌ر وه‌ها له فه‌توایه‌كی تردا ئه‌ڵێن : قازانج وه‌رگرتن له كرِین و فرۆشتن دا سنووری دیاری كراوی بۆ دانه‌نراوه به‌ڵكو به پێ ی زۆر‌و كه‌می بوون و داوا له سه‌ر بوونه ( العرض والطلب ) به‌ڵام بۆ موسڵمان - بازرگان بێت یان كه‌سێكی ئاسایی - چاكتر ئه‌وه‌یه له كرِین و فرۆشتن دا نه‌رم و نیان و به‌خشنده بێت , وه بێ ئاگایی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نه‌قۆزێته‌وه و فێڵى لێ بكات به‌ڵكو مافی برایه‌تی رِه‌چاو بكات ( وه‌لامی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی فه‌توای ژ 4552 كتێبی (فتاوى اللجنة الدائمة) : ب 13 / ل 89 ) .


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه