.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















به‌رێزان ئه‌م کۆپله شیعرانه‌م بۆتان نوسیوه هیوادارم به دڵتان بێت
دڵ
منێک به‌م ده‌سته شکاوانه
چۆن ئه‌توانم له نیگا سحراویهکانت
به‌رگه‌ی ئازاره‌کان بگرم
یا چۆن له ڤاچهی کاروانت بگه‌م
من ئه‌لێم ئاخۆ
( هیچ شوێن هه‌یه بۆ خوێن جگه له دڵ و
مانایه‌کی تر بۆ تۆی گوڵ )
ژوان
له‌هه‌ر به‌یانیه‌که
که له خه‌و هه‌لده‌ستم
رووه‌و ئاوێنه ئاخێک بۆ دوێنێ ههلهکێشم
که نه‌متوانی له ژوانێکا
تێر بۆنی هه‌ناسه گه‌رمه‌کانت بکه‌م
تێر وێنه‌ی
نیگا سحراویهکانت
له مێشکم بکێشم
که نه‌متوانی
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کت بکه‌م به وێنه‌و
مۆنالیزای پێ سه‌رسام بکه‌م
به‌لام بریارم داوه
ئه‌م ژوانه ماچێ بکه‌م له لێوانت
تا هه‌موو به‌یانیه‌ک
وه‌ک شه‌ونم خۆم تیا ببینمه‌وه
باران
له‌گه‌ل هاتنی باران تۆم خۆش‌ویست
له‌گه‌ل هاتنی ئایه‌ته‌کانی ئه‌وینی
ئومێدی له‌گه‌لم ژیا
له‌گه‌ل باوه‌شه ئۆخه‌یه‌کانی هه‌ر پهیڤیکت
فه‌رهه‌نگێکی ئه‌ڤینی هاته دونیا
له‌گه‌ل هاتنم بۆ نێو رۆحت
دنیایه‌کم جێهێشت
ئه‌ی جوانترین خه‌ونی شه‌وانم
ئه‌ی کالترین په‌ڕی گوڵم
ئه‌ی نازه‌نین
له‌گه‌ل هاتنم بۆ نێو رۆحت
چرایه‌ک له ته‌مه‌ن هه‌لگیرسا
بارانێکی شین که‌ره‌وه
به‌سه‌ر ماڵپه‌ری شیعره‌کانم باری
نوسه‌ر / sirwan-xo


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستة كان خوش بيت سيروان كيان
بو او شعرة جوا نةنة سةركةوتو بيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆرسوپاس به‌رێزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ بوشداری کردنه‌که‌ت و په‌یامه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هاوڕێی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست بۆ ئه‌م هۆنراوه جوانه هیوا خوازم له ئاسوده‌یی دا ژیان به‌ڕێ بکه‌یت
کاتت شاد
هاوڕێت دهرونهیی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش کاکه سیروان هۆنراوه‌کان زۆر جوانن به هیوای به‌رده‌وامیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستان خۆش دهرونای و سازه بۆ پهیاماکانتان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی شیعره‌که هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بن ته‌مه‌ن درێژ بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه