❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-25 19:45:52

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی





ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی .. ئه‌و 10 رسته‌یان پێ بڵێ ..!
پێیان بڵێ ..
كه‌ تۆ ئه‌وانت له‌ بیركردووه‌ ، و به‌ری دلی خۆت لێیان بكه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێگایه‌دا بڕۆ كه‌ پێیدا ده‌ڕۆن ، به‌لكو له‌لایه‌كی تر خه‌ڵكانێك هه‌بن له‌وان زیاتر شایانی تۆ بن .

پێیان بڵێ ..
رۆژه‌كان دووباره‌ نابنه‌وه‌ .. قۆناغه‌كانیش ناگه‌ڕێنه‌وه‌ ، تۆش رۆژێك پشتگوێیان ده‌خه‌یت و جێیان دێلیت وه‌كو چۆن ئه‌وان پشتگۆیان خستیت ... ته‌مه‌نیش هه‌رگیز بۆدواوه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ .

پێیان بڵێ ..
زۆر له‌دوایاندا گریام تا ئه‌وكاته‌ی گه‌یشتمه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ ئه‌وان مردوون و ناشتوانم جارێكی له‌دڵمدا بیانگه‌رێنمه‌وه‌ ژیان دوای ئه‌وه‌ی مردنیان له‌تۆدا هه‌لبژارد .

پێیان بڵێ ..
رۆیشتنی ئه‌وان وای له‌ تۆ كرد دووباره‌ خۆت بدۆزیته‌وه‌ .. ئه‌وشتانه‌ی ده‌وروبه‌رت بدۆزیته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بزانیت كه‌ ئه‌وان دوایین رێگا نین .. دوایین هه‌ست نین .. دوایین خه‌ونیش نین .. و شتی زۆر جوان و سه‌رنجراكێشتری دیكه‌ش ماون كه‌ شایانی ئه‌شقی ژیان به‌رده‌وامییه‌كه‌یه‌تی .

پێیان بڵێ ..
كه‌ تۆ له‌دوای ئه‌وان به‌ ره‌نگێكی دیكه‌ خۆت داپۆشییه‌وه‌ .. و شوێنه‌واری په‌نجه‌كانیانت له‌ دیواری ناختدا لابردووه‌ .. و هه‌موو ئه‌و چه‌قوویانه‌ی له‌ پشتیان داوی ده‌رت كردوون و دووباره‌ له‌دایك بوونی خۆت راگه‌یاندووه‌ و سوڕیشی له‌سه‌ر پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه‌ به‌و مرۆڤانه‌ پیس بوون و چیتریش ئه‌و ئه‌و رووبه‌ره‌ی تۆی لێیه‌ بۆ وان نابێت ..

پێیان بڵێ ..
تۆ هه‌موو وێستگه‌كانی چاوه‌ڕوانیت له‌دوای ئه‌واندا داخستووه‌ .. و چیتریش عه‌بای شه‌وق و له‌به‌رناكه‌یت و له‌ وێستگه‌كانی چاوه‌ڕوانیدا له‌سه‌ریان ناوه‌ستیت و له‌نێو هاتووه‌كان و له‌ناو قه‌ڕه‌باڵغیدا چیتر به‌دوایاندا ناگه‌ڕێیت ..

پێیان بڵێ ..
كه‌ ئه‌وان سه‌لاحیاتیان ته‌واو بوو... ئه‌و ترپه‌یه‌ی له‌دڵتدایه‌ ترپه‌ی ئه‌وان نییه‌ . و ئه‌و شوێنه‌ی له‌ بیره‌وه‌ریتدایه‌ شوێنی ئه‌وان نییه‌ و هیچت له‌وان نه‌ماوه‌ ته‌نها رابردوو نه‌بێ ..

پێیان بڵێ ..
ئه‌وان له‌ساته‌كانی برین و ئازاردا وه‌ك خوێن له‌له‌شت هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌.. و وه‌كو باڵنده‌ش ئازادت كردوون و هه‌موو ده‌رگاكانت داخست و به‌ڵێنت به‌خۆتدا كه‌ ده‌رگای خۆت بۆ هیچ كه‌س نه‌كه‌یته‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ شایانی ئه‌وه‌ بن .

پێیان بڵێ ..
بۆ هه‌ر هه‌ستێك زه‌مانێك هه‌یه‌ .. بۆ هه‌ر خه‌ونێكیش زه‌مانێك هه‌یه‌ ... و بۆ هه‌ر چیرۆكێكیش زه‌مانێك هه‌یه‌ .. بۆ هه‌ر خه‌مێك زه‌مانێك هه‌یه‌ .. بۆ هه‌ر خۆشییه‌كیش زه‌مانێك هه‌یه‌ .. و بۆ هه‌ر مرۆڤێكیش زه‌مانێك هه‌یه‌ .. بۆ هه‌ر سوارچاكێكیش زه‌مانێك هه‌یه‌ ... و زه‌مانی ئه‌وانیش لای تۆ ئه‌وه‌ زه‌مانێكه‌ ته‌واو بووه‌ .

پێیان بڵێ ..
به‌لكو هیچیان پێ مه‌ڵێ ... به‌ بێده‌نگییه‌وه‌ پێشوازییان لێ بكه‌ .. چونكه‌ هه‌ندێ جار بێ ده‌نگی توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌ گوزارشت كردن له‌و شتانه‌ی پیت و وشه‌كان ناتوانن ده‌ریببڕن ..



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b6e4de146c.jpg

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-25 19:59:46

xwazyar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-21
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 11
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی

barasti 10  ganchinan zorish chwann dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-12-27 16:51:31

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی

supas bo payamakat xwazyar  gian hewadarm ba dlt bet basaka sarkawtw bet bale zor ba swdn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-12-27 18:40:00

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی

dastt xosh bet zor zor rastn harbzhyt

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-12-28 14:48:27

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی

سوپاس رێژین گیان بۆ په‌یامه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بیت به‌ساقه‌ هیوادارم كه‌س بریندارت نه‌كات سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-12-28 20:19:20

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی

ده‌ستت خۆش بێت کاک ئالان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جوان و به‌سووده‌ ،،،، سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-12-28 20:59:05

berivan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-30
دواترین سه‌ردان: 2011-05-19
په‌یامه‌كان: 52
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی

zorm be dl bu berasti jwann ew xalane.destt xosh..serkewtw bit..

Kurdzhin
گوڵی باخی دڵم چاوی به‌ دوی تۆدا ئه‌وه‌ند گێڕا
هه‌تاکو چاوه‌که‌ی خۆشی له‌ ده‌وری چاوی تۆ گێڕا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-12-29 11:36:53

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی

ئه‌م وته‌یه‌م زۆر به‌ دڵه‌

كۆد:

پێیان بڵێ .. 
كه‌ تۆ له‌دوای ئه‌وان به‌ ره‌نگێكی دیكه‌ خۆت داپۆشییه‌وه‌ .. و شوێنه‌واری په‌نجه‌كانیانت له‌ دیواری ناختدا لابردووه‌ .. و هه‌موو ئه‌و چه‌قوویانه‌ی له‌ پشتیان داوی ده‌رت كردوون و دووباره‌ له‌دایك بوونی خۆت راگه‌یاندووه‌ و سوڕیشی له‌سه‌ر پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه‌ به‌و مرۆڤانه‌ پیس بوون و چیتریش ئه‌و ئه‌و رووبه‌ره‌ی تۆی لێیه‌ بۆ وان نابێت .

ده‌ست خۆش ئالان گیان برای به‌ڕێز بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ ڕاستی وته‌کان هه‌ڵقوڵاوی ناخێکی پاکن

  سه‌رکه‌وتوو بیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ChNaR (2008-12-29 11:40:50)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-12-29 20:45:51

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی

بۆ هه‌ر هه‌ستێك زه‌مانێك هه‌یه‌ .. بۆ هه‌ر خه‌ونێكیش زه‌مانێك هه‌یه‌ ... و بۆ هه‌ر چیرۆكێكیش زه‌مانێك هه‌یه‌ .. بۆ هه‌ر خه‌مێك زه‌مانێك هه‌یه‌ .. بۆ هه‌ر خۆشییه‌كیش زه‌مانێك هه‌یه‌ .. و بۆ هه‌ر مرۆڤێكیش زه‌مانێك هه‌یه‌ .. بۆ هه‌ر سوارچاكێكیش زه‌مانێك هه‌یه‌ ... و زه‌مانی ئه‌وانیش لای تۆ ئه‌وه‌ زه‌مانێكه‌ ته‌واو بووه‌ .


ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ ئالان گیان بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتوو بیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-12-30 20:52:36

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی

دةست خؤش كاكة ئالان من خالى كؤتاى هةلئةبزيرم              ئةوانةى نازانن هةستى بةرامبةر راكرن زؤر زوو   ئةبنةوة      بةشيمانيش                                         .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ئيزي (2009-01-04 13:46:44)

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net