.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی جارجار قژی خۆی لای سه‌رتاش یان له ماڵه‌وه له ژێر ده‌ستی که‌سێكدا ده‌بڕێت. لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان ده‌ریانخستووه، که قژی مرۆڤ پاش بڕینی ده‌کرێت وه‌ك باشترین په‌ین بۆ خۆراککردنی ڕووه‌ك به‌کاربهێنرێت: "Valtcho Zhejazkov" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Mississippi State University" له "Verona" ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که ده‌توانرێت به هۆی قژه‌وه زه‌وی زۆر به‌پیت بکرێت.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران کاهو و "Artemisia vulgaris"یان چاند و دواتر قژی کۆکراوه یان په‌ینی کیمیاوییان کرد به گڵهکانیاندا. پاش لێکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کان توێژه‌ران له‌شوێنی ڕووه‌که چێنراوه‌کان گوڵاڵه سووره و "Tanacetum parthenium"یان ڕوواند.
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان ده‌ریانخست، که ڕووه‌که‌کان به هه‌ردوو جۆری په‌ین زۆر باش گه‌شه‌یان کردووه. په‌ینی کیمیاوی بۆته هۆکاری گه‌شه‌کردنێکی باشی کاهو و "Artemisia vulgaris"، له‌کاتێکدا گوڵاڵه سووره به‌هۆی قژی کۆکراوه‌ی ساڵۆنهکانهوه به‌رهه‌مێکی باشتری داوه به‌ده‌سته‌وه. په‌ینی کیمیاوی و قژی کۆکراوه بۆ گه‌شه‌کردنی ڕووه‌کی "Tanacetum parthenium" هه‌مان ئه‌نجامیداوه به‌ده‌سته‌وه.
له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که ده‌توانرێت قژی مرۆڤ له‌به‌ر به‌رزی ئاستی نایترۆجین وه‌ك پهینیك بۆ به‌خێوکردنی ڕووه‌ك به‌کاربهێنرێت. هاوکات توێژه‌ران ئاماژه ده‌ده‌ن، که قژی مرۆڤ ناتوانرێت وه‌ك پهینیك بۆ ئه‌و ڕووه‌کانه به‌کاربهێنرێت، که به‌شێوه‌یه‌کی خێرا په‌روه‌رده ده‌کرێن. هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی لێکهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێکهاته کیمیاوییه‌کانی ناو قژ ده‌گه‌ڕێته‌وه، که کاتی پێویسته.
تاکو ئێستا نازانرێت، ئایا به‌کارهێنانی قژی مرۆڤ وه‌ك په‌ین هیچ مه‌ترسییه‌کی ته‌ندروستی بۆ سه‌ر پێکهاته‌ی ئه‌و ڕووه‌کانه نییه، که مرۆڤ بۆ خواردن به‌کاریان ده‌هێنێت. بێگومان ئه‌وه‌ش بۆ ته‌ندروستی و ناته‌ندروستی قژ ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له‌کاتی به‌کارهێنان وه‌ك په‌ین پێکهاته کیمیاوییه‌کان له‌یه‌کتر هه‌ڵده‌وه‌شێن و ده‌چنه ناو پێکهاته‌ی ڕووه‌که‌کانه‌وه. بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌وه توێژه‌ران سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاترن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:خؤزكة

له‌سه‌ر هێڵ نییه