❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لەیەکێک لە زانکۆکان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-02 16:09:50

devilunited101
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2010-03-20
په‌یامه‌كان: 253
WindowsXPFirefox

لەیەکێک لە زانکۆکان

کورتەیەك لە باسی ئەبوبەکری صدیق لەنێوان جێنشین بون و مردندا

دوای کۆچی دوایی پێخەمبەر (ص.ع)لە دووشەممەی دوانزەی (ربیع الاول) ساڵی یانزەی کۆچی لەماڵی عائیشە (ر.خ) ، خۆری ڕۆژی دووشەممەی ناوبراو ئاوا نەبووبوو موسوڵمانان ئەبوبەکری صدیقیان هەڵبژاردبە خەلیفەی خۆیان ،دوای ئەوەی دەستیان کرد بە شتن و کفن و نوێژ لەسەر کردن و ئەسپەردەکردنی پێخەمبەری خوا (ص.ع).
ئەبو بەکر دوو بەیعەتی پێدەدرێت بۆ هەڵبژاردن بۆ خەلافەت :یەکەم بەیعەت پێدانی ئەبوبەکر لەلایەن کۆچەران و پشتیوانان بوو لە کەپری بەنی ساعیدە لە رۆژی دووشەممەی دوانزەی (ربیع الاول) ئەنجام درا، وە لە ڕۆژی دواتردا رۆژی سێشەممەی سیانزەی (ربیع الاول)لەلایەن کۆچەران و پشتیوانانەوە لە مزگەوتی پێخەمبەری خوا(ص.ع)بەیعەتی دووەمی گشتی بە ئەبوبەکر دەدرێت. دوای ئەوەی عومەری کوری خەتتاب (ر.خ) لە مزگەوتدا ووتار دەدات و داوای بەیعەت دان بۆ ئەبوبەکر دەکات ،هاوەڵان هەمووی هەروەك سەعدی کوری زەید ئەیگێرێتەوە و ئەڵێت هاوەڵان هیچ لە بەیعەت دان دوانەکەوتن وە هەروەها عەلی کوری ئەبو طالیب دوو جار بەیعەت بە ئەبوبەکر ئەدات ،جاری یەکەم لە ڕۆژی سێشەممە کە دووەم رۆژی کۆچی دوای پێخەمبەر بوو(ص.ع) بە پەلە هات و بەیعەتی دا بە ئەبوبەکر وە ڕۆژی دووەم لە دوایی کۆچی دوایی فاطیمە خوا لێی رازی بێت ، کەپاش شەش مانگ لە کۆچی دوایی باوکی ئەمیش کۆچی دوایی کرد .
سەرەتایی خەلافەتی ئەبو بەکر بە کۆمەڵێک هەژاندنی توندو تیژ و گرفتی توند دەستی پێکرد،بەڵام خوای گەورە هاوکاری کرد لە دامەزراندن وجێگیربون وجوان چارەسەرکردنی پابەندانە بە کیتاب و سوننەوە ...لەوگرفتە توندانەی روبەڕی ئەبوبەکر بویەوە:
1-گرفتی کۆچی دوایی پێخەمبەری خوا (ص.ع)
2-گرفتی هەڵبژاردنی خەلیفەو کۆبونەوەی خەڵکی لەسەری و زاڵبون بەسەر تۆوی ناکۆکی و دوبەرەکی و دەستکەوتنی رازیبونی پشتیوانان و رازیبون و بەیعەتدانی (ئالی بیت) وێنەی (عەباس)و (عەلی)(ر.خ)
3-گرفتی بەڕێکردنی سوپای ئوسامە
4-گرفتی سازشکار و پێشنیارەکانی زەکات نەدەران
سەردەمی ئەبوبەکر (ر.خ) درێژ نەبوو،کۆچ کردنەکەی لە ڕۆژی سێشەمەمی 22ی(جماديالآخرة)ی 13 ی کۆچی بوو واتە خەلافەتەکەی دوو ساڵو سێ مانگ و دە ڕۆژ بوو. لە کاتی وەفاتیدا تەمەنی شەست و سێ ساڵبوو. کە هەر لە تەمەنەدا پێخەمبەری خواش وەفاتی کرد .ئەبوبەکر (ر.خ) زۆر خەمبار بوو بە کۆچی دوایی پێخەمبەر (ص.ع) هەروەك (عبداڵڵە ی کوڕی عومەر)(ر.خ) دەڵێت :هۆی مردنی ئەبو بەکر کۆچی دوایی پێخەمبەر بوو(ص.ع) بەڵام عائیشە خوا لێی رازی بێت ،وتویەتی ئەبو بەکر تووشی تا بوو پانزە ڕۆژ پێوەی نەخۆش کەوت ،نەیدەتوانی بچێت بۆ مزگەوت ،لەو کاتەدا عومەری کوری خەتتاب پێشنوێژی خەڵکی ئەکرد.
ئەبو بەکر خاوەنی دوو خێزان و پێنج مناڵ بووە ،خێزانەکانی بە ناوی(ئەسمای کچی عەمیس)و (حەبیبەی کچی خارجەی کچی زەید) مناڵەکانیشی بریتی بوون لە (عبدالرحمن و موحەمەدوئەسماوعائیشەو ئوم کەلثوم) لە دایکبونی ئوم کەلثوم لە دوای کۆچی دوایی ئەبوبەکر بوو .کاتێک ئەبوبەکر لە پێش وەفات کردنیدا بە عائیشەی کچی راگەیاند و پێی ووت کە وا ئەوەی لە سکی (حەبیبەی کچی خارجەی کچی زەید)دایە ،گوومان دەبات کچ بێت ،ئەوەبوو هەرواش بوو دوای کۆجی دوایی ئەبوبەکر( حەبیبەی کچی خارجەی کچی زەید)كچی بوو ناوی نا ئوم کەلثوم
لەوڕۆژەی ئەبو بەکر کۆچی دوایی کرد پێش مردنی داوای لەعائیشە کرد کەوا دوو جلی بۆ بشۆن و جلێکی تازەشی بۆ بکرن بۆ کفن کردنی هەروەك چۆن پێخەمبەری خوا لە 3 کفندا بە خاك سپێردرا ،کاتێک عائیشە پێی ووت کەوا ئەوان حاڵیان باشەو بۆ 3 جلی نوێی بۆ نەکڕن بەڵام ئەبوبەکر(ر.خ) پێی فەرموو(زیندوو لە مردوو شایستەترە بۆ شتی تازە، ئەمانە جلی کێم و زوخاون!!!)
لە کاتێکدا ئەبوبەکر لەئازارو ناخۆشی مردندا بوو،عائیشە هاتە ژورەوەبۆ لای و ئەم وتەیەی شاعیری بۆ هێنایەوە: [لعمرك ما یغنی الثراء عن الفتی ..... إذا حشرجت یوما و ضاق بها الصدر]
بەڵام ئەبو بەکر(ر.خ)رەخنەی لە شیعرەکەی عائیشە دەگرێت و پێی ئەڵێت وا مەڵێ بەڵکوبڵی (وَجَآءَتۡ سَكۡرَةُ ٱلۡمَوۡتِ بِٱلۡحَقِّ‌ۖ ذَٲلِكَ مَا كُنتَ مِنۡهُ تَحِي)واتە:لە هۆش خۆچونی گیانەڵا وا دیاری دا،هەر ئەمەشە کە نەت دەویست توشت بێ.[ق:19]
ئەبوبەکر لە نێوان مەغریب و عیشادا کۆچی دوایی کرد، دوا ووتەشی فەرمویەتی(رب توفنی مسلما و الحقنی بالصالحین)،کە کۆچی دوای کرد خێزانەکەی (ئەسمای کچی عەمیس)و (عبدالرحمن)ی کوری هەستان بە شتنی و هەروەك ئەبوبەکر وەسیەتی بۆ عائیشە کرد کە لە تەنیشت پێخەمبەرەوە (ص.ع) بنێژرێ.جا کاتێ کۆچی دوایی کرد گۆرەکەیان لە تەنیشت گۆری پێخەمبەرەوە(ص.ع)هەڵکەند، لە نوێژ لەسەرکردنیدا عومەری کوری خەتتاب پێشنوێژی موسوڵمانانی کرد.
هەریەکە لە عومەرو عوسمانو طەلحە و عبدالرحمن ی کوری ،هەڵیان گرت بۆ لای گۆرەکەی ،سەریان گەیاندە لای شانی پێخەمبەری خوا(ص،ع) كەمێک لە دوای ئەوەوە بە خاك سپێردرا خوای گەورە لە ئەبو بەکر خۆش بێت و رازی بکات...أمین


سه‌رچاوه‌:مه‌كۆی ڤه‌ژین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن devilunited101 (2009-01-02 16:14:49)

Kurdzhin
Hey What Are You thinking About Me???? HUH???????? I Wanna be Your Friend

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45f4211742.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net