.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













نان و شه‌راب
------------------------------------------------------------------------------
نان و شه‌راب
ڕۆمان
نووسینی: ئینیاتسیو[ئیگناتسیۆ] سیلونه
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: كه‌ریمی حیسامی
پێداچوونه‌وه: حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی - قه‌ره‌نی قادری
هه‌ڵه‌گری: لوتفی عه‌بدولفه‌تاح
چاپی یه‌كه‌م: چاپخانه‌ی وه‌زاڕه‌تی په‌روه‌رده- هه‌ولێر 2003
بڵاوكراوه‌ی ئاراس - ژماره 211
------------------------------------------------------------------------------
به یادی شاعیری پایه‌به‌رز و خۆشه‌ویستی گه‌ل "هێمن"
ئه‌و ساڵانه‌ی كه پێكه‌وه له به‌غدا ده‌ژیاین، پاش ئه‌وه‌ی كتێبی "دایک"ی "ماكسیم گۆركی"م كرد به كوردی و كۆڕی زانیاریی كوردی چاپی كرد، مامۆستا هێمن، ڕه‌وانی شاد، هانی دام كه "نان و شه‌ڕاب" بكه‌م به كوردی. ده‌یگوت له به‌ر "توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه" پێڕاناگه‌م ده‌نا لێی ڕانه‌ده‌وه‌ستام. چه‌ند جار لێی دووپاته ده‌كردمه‌وه و ده‌یگوت: حه‌یفه "نان و شه‌ڕاب" نه‌كرێته كوردی. ده‌ستم به وه‌رگێڕانی كرد و لام وایه سی لاپه‌ڕه‌م كردبوو به كوردی، لێک بڵاو بووین و گه‌ڕاینه‌وه بۆ وڵات. له‌وێ له‌به‌ر كاری زۆر و چوونه چیا و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی خه‌بات و ژیان نه‌متوانی درێژه‌ی پێ بده‌م. كاتێ مامۆستا هێمن له ژێر ته‌وژمی "دێموكڕاسی و ئه‌خلاقێكی كه دوكتۆر قاسملو هێنابوویه نێو حزبی دێموكڕات" له شیلاناوێ د‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، خه‌ریک بوو "نان و شه‌ڕاب" بكاته كوردی. به‌ڵام پاشان زانیم به‌داخه‌وه بۆی نه‌كراوه. من ئه‌و سی لاپه‌ڕه‌م ئه‌و‌ده‌م ناردبۆوه بولغارستان و له نێو ده‌فته‌ر و كاغه‌زاندا كه‌وتبۆوه. كه دیتمه‌وه هاتمه سه‌ر ئه‌و بڕیاره كه وه‌رگێڕانه‌كه‌ی درێژه پێ بده‌م. به‌ڵام له به‌ر نووسینی "بیره‌وه‌رییه‌كانم" و "پێداچوونه‌وه" و وه‌رگێڕانی "ئازادی یا مه‌رگ" و ورده نووسینی دیكه، "نان و شه‌ڕاب" خرا پشت گوێ. تا نۆره‌ی گه‌یشتێ كه جارێكی دیكه‌ش بیخوێنمه‌وه. پاش ته‌واوكردنی بڕیارم دا كه به یادی هێمن بیكه‌مه كوردی و، با لانی كه‌م ئه‌گه‌ر چاپ بكرێ ئه‌م ئاواته‌ی شاعیری مه‌زنی سه‌رده‌م پاش نه‌مانی بگاته جێ و شانازیشی بۆ من بمێنێته‌وه و كتێبخانه‌ی كوردیشی پێ بڕازێته‌وه. - كه‌ریمی حیسامی 8. 12. 1999 ، نان و شه‌راب، لاپه‌ڕه 5 -
"ئه‌و كتێبه حه‌ماسه‌یه‌كه له فیداكاری خه‌ڵكێک كه له نێو چه‌رخی ماشێنی ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیتالیای فاشیستدا گیرساون و، بۆ ڕزگاری خۆیان و پێكهێنانی ژیانی خۆشتر و دنیای باشتر تێده‌كۆشن. له‌م كتێبه دا نه‌خشی كه‌نیسه له هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی زوڵم و زۆرداری به جوانی نیشاندراوه...". - پێشه‌كی "نان و شه‌راب"، نووسینی محه‌ممه‌دی قازی، لاپه‌ڕه 7 -
ئینیاتسیو[ئیگناتسیۆ] سیلونه[Ignazio Silone] له ساڵی 1900 دا له ئیتالیا له دایک بووه و له ساڵی 1978 دا له سویس كۆچی دوایی كردووه. ناوی ڕاسته‌قینه‌ی"سێكۆندینۆ ترانكویلی" (Secondino Tranquilli) بووه. محه‌ممه‌دی قازی[1913 مه‌هاباد - 1997 تاران] "نان و شه‌راب"ی كردووه به فارسی و كاک كه‌ریمی حیسامی له فارسیڕا كردوویه به كوردی. محه‌ممه‌دی قازی بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌و كتێبه له دوو ده‌قی وه‌رگێڕاوی فه‌ڕانسه‌یی و ئینگلیزی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه.
هه‌رچه‌ند "نان و شه‌راب"ی كوردی هه‌ڵه‌گری هه‌بووه و دوو كه‌سیش پێیدا هاتوونه‌وه، به‌ڵام دیسانیش له باری داڕشتن و ده‌ربڕینه‌وه بێ گرێ و گۆڵ نی‌یه. له هێندێک شوێندا "تاک و كۆ" له به‌ر چاو نه‌گیراون. بو وێنه:
- "ئه‌و كتێبانه بۆ گه‌وران نووسراوه." - لاپه‌ڕه 142 -
- "ئه‌وان له قه‌فه‌سێكدا قفڵ بده‌م و بیشارمه‌وه." - لاپه‌ڕه 142 -
پێموایه ده‌بوو ئاوا بان:
- "ئه‌و كتێبانه بۆ گه‌وران نووسراون."
- "ئه‌وان له قه‌فه‌سێكدا قفڵ بده‌م و بیانشارمه‌وه."
له هێندێک شوێنیش‌دا ده‌ربڕینه‌كان زۆر له فارسی نیزیكن. بۆ وێنه: "عه‌مه‌لی كردن"، "حه‌ره‌كه‌ت كردن".
- "بۆ عه‌مه‌لی كردنی ئه‌و شتانه‌ی له‌و كتێبانه دا نووسراوه[نووسراون]...". - لاپه‌ڕه 142 -
- "له دوو نوخته‌ی جیاوازه‌وه حه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ین." - لاپه‌ڕه 150 -
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
كاک كه‌ریمی حیسامی له ساڵی 1305 ی هه‌تاوی(1926ی زایینی) دا له گوندی "به‌یره‌م"ی نیزیک مه‌هاباد له دایک بوو و له 6.10.2001 له ستۆكهۆلم كۆچی دوایی كرد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سڵاو ئه‌زیزی من سێبه‌ری شه‌و
ده‌ستت خۆش بیت بۆ ئه‌م رۆمانه‌ی نان و شه‌راب ، ئه‌م رۆمانه یه‌کێکه له‌و رۆمانانه‌ی که زۆر ده‌گمه‌نه و شتیکی چاک و به نرخه ، من نامه‌ویت باسی ئه‌و ڕۆمانه بکه‌م چونکه تا نه‌یخوێنته‌وه نازانیت نرخی چه‌نده ، من ئه‌و رۆمانه‌م خوێندۆته‌وه...
دووباره ده‌ستت خۆش بیت و سه‌رکه‌وتووو بیت
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زؤر زؤر سوباس بؤ سيبه رى شه و هه ر ئه بى بيكرم جونكه
مامؤستا ى به ريزم هيمن حه زى بى كردوه
ده سته كانت خؤش هاورى شيرينم بؤ ئه م بابه ته جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







سڵاو‌و
هاووڕێم کاکە دەشتی
زۆر سووپاس بۆ پەیامت بۆ بەسەرکردنەوەت ... هاووڕیم ڕاستت فەرموو هەڵبەت من بە دووزمان خوێندوومەتەوە و وە لێت ناشارمەوە ڕەنگە لەسەریشم بکەوێ کە من وەرگێری عەرەبی یەکەی چاپی لووبنان زیاتر چێژم لێوەر گرت وەک لە کووردی یەکەی کە دوو وەرگێڕ بە کاتی جیا بڵاوویان کردۆتەوە!!!
دووبارە سووپاس بۆت هاووڕێ شیرینەکەم
شادی هاووڕێ گات بێت ئازیزم
هاووڕێت نامۆ
----------------------------------------------------------------------------
ئازیزم بەهارخان سووپاسی تۆش ئەکەم
ئەوە بۆم دانایت نەوەک دەستت نەکەوێ ئەتوانی لێرە بیخوێنیتەوە
دووبارە سووپاس خووشکە جوانەکەم
نامۆ
--------------------------------------------------------
فەرموو ئەمەش ڕۆمانەکەیە
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سێبەر ی شەوو (2008-12-10 02:31:03)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh bet barezm hiwadarm bardawam bit


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







سڵاو‌و
ئازیزمMeLiSSa زۆر سووپاس بۆ پەیامت
خوازیارم خەندە هاووڕێ بێت بۆت هەردەم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








من دوو باره سوباست ئه كه م كاكه نامؤ كيان
كه وره تكردم زؤرم بى خؤشبوو كه بؤت داناوم له سليمانيش برسيارمكرد
به ده ستم نه كه وت ئيستا ئه توانم ليره سودى لى وه ركرم
سوباس ئه زيزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







سڵاو‌و
بەهار گەیان سووپاس بۆ پەیامت
خۆشحاڵ ئەبم کە سوودی لێ وەرگری
دووبارە سووپاس
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dastxosh kaknamo harbjet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




دةستت خؤش بيت هةر سةركةوتوو بيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




SLaw...
Das U PanjaT XoSh Bet Kaka NAMO Gyan Har bjiT...
payam.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







سڵاو‌و هاووڕێ یان
ساڵی نوێتان پیرۆز و بەهیوای ساڵی2009 ساڵی خۆش گووزەرانی بێت بۆتان
سوپاسی گەوورەم بۆتان بۆ بەژداری و بۆ پەیامتان
گووڵە کانی هاووڕێم
هاووڕێ تان نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه