.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















KTV ...
,,لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخست كه چوونى منداڵ بۆ باخچه و شوێنه سه‌وزه‌كانى گه‌شتوگوزار ته‌ندروستی جه‌سته‌ییان باش ده‌كات و یارمه‌تى به‌هێز بوونى تواناكانى مێشكیان ده‌دات ، و هۆشداریشی دا سه‌باره‌ت مه‌ترسییه‌كانى به‌ندكردنى منداڵه‌كان له‌ماڵه‌وه .
به پێی وتارى دكتۆره " سنجای گۆبتا " له گۆڤارى تایمی ئه‌مه‌ریكى لێكۆلینه‌وه نوێكه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه ئه‌و مندالانهى له‌و گه‌ڕه‌كانه نیشته‌جێن كه رووبه‌رى سه‌وزایی و باخچه‌ى تێدایه كێشیان به‌رێژه‌ى 13% كه‌متر ده‌بێت له‌و مندالانهى له‌شوێنه بێ دره‌خت و بێ سه‌وزاییه‌كان ده‌ژین .
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى زۆر خواردنى خۆراكى نا ته‌ندروست و سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن هه‌ر له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م رۆلێكى سه‌ره‌كى هه‌بوو له بلاوبوونهوهى قه‌ڵه‌وى له‌نێو ئه‌مه‌ریكییه‌كان ، به‌لام زۆربه‌ى شاره‌زایان پێیان وایه كه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ژینگه و ده‌وروبه‌ره‌وه هه‌یه ، هه‌روه‌ها " تۆماس گلاس " پسپۆرى نه‌خۆشییه په‌تاییه‌كان له كۆلێژى ته‌ندروستى گشتی له زانكۆى جۆنز هۆبكنز ده‌لێت :" له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به كه‌میی رووبه‌ری سهوزاییهكانهوه هه‌بێت " .
توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه له " گۆڤارى ئه‌مه‌ریكى بۆ پزیشكیی خۆپاراستن " ئه‌نجامه‌كانى توێّژینهوهى پێشترى دووپات كرده‌وه كه گه‌یشتبووه بوونى په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان سه‌وزایی و ته‌ندروستی مرۆڤ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌ره‌كه‌ى باخچه‌و سه‌وزایی له‌خۆ بگرێ واته شوێنى زیاترى تێدایه بۆ مندالان تێدایه كه یارى تێدا بكه‌ن ئه‌مه‌ش شتێكى گرنگه به‌پێی ئه‌و بۆچوونه‌ى كه ده‌لێت ئاستى چالاكی مندالان په‌یوه‌ندی به‌و ماوه‌یه هه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌كانى ماڵه‌وه به‌سه‌رى ده‌به‌ن .
هه‌روه‌ها رووبه‌ره سه‌وزه‌كان بۆ مێشكى مندالیش زۆر به‌سووده ، چونكه ئه‌و لێكۆلینهوانهى كه چه‌ند پسپۆرێكى پزیشكى ده‌روونى ئه‌نجامیان دابوو ده‌ریخستبوو كه ئه‌و باخچانه زۆر به‌سوودن بۆ مندالان به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى به‌ده‌ست كه‌می چالاكی و هۆشیارییه‌وه ده‌ناڵێنن .


له‌سه‌ر هێڵ نییه